| جۆن لۆک |
|
(29ی ئابی1632 بۆ 28 تشرینی یه‌که‌می 1704) فه‌یله‌سوفی ئینگلیز به یه‌کێک له یه‌که‌مینه‌کانی ئه‌زمونگه‌ریی ئینگلیزی داده‌نرێت و هه‌مان پێگه‌ی گرنگیشی هه‌یه له تییۆره‌ی په‌یامی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. بیروڕاکانی کارییگه‌ری یه‌کجار گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی ئه‌بستمۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی. لۆک به یه‌کێک له هه‌ره‌کاریگه‌رترین بیرمه‌نده‌کان داده‌نرێت له‌سه‌ر بیرمه‌ندانی رۆشنگه‌ری و به‌شداریه‌کی گه‌وره‌شی هه‌یه له تیۆره‌ی لیبراڵی‌دا. نوسینه‌کانی کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر ڤۆڵتێر و رۆسۆ و زۆرێک له بیریاره سکۆتله‌ندیه رۆشنگه‌ره‌کان به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر شۆڕشگێڕه ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش. ئه‌م کاریگه‌ریه‌ش له جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریکادا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. |