| هێڵێکی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری نێگه‌تیڤ |
|
|
نووسه‌ر فرێدریک باستیا
|
|
|
من وتوومه تاوه‌کو مرۆڤ ته‌نها بایه‌خ به سودی به‌رهه‌مهێنه‌ر بدات، که به‌داخه‌وه رووده‌دات، ئه‌وا ئه‌سته‌مه سودی گشتی ژێرپێنهخرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر داوای هیچ ناکات جگه له زیادکردنی رێگرییه‌کان و داواکاریه‌کان و هه‌وڵه‌کان. نمونەیەکی نایابی ئه‌مه له رۆژنامه‌ی بۆردۆدا هه‌یه.
به‌ڕێز سیمیۆ* ئه‌م پرسیاره‌ی لای خواره‌وه ده‌کات: ئایا پێویسته بۆشاییەك له‌سه‌رهێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری نێوان پاریس و ئیسپانیا له‌شاری بۆردۆ هه‌بێت؟
ئه‌و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به به‌ڵێ ده‌داته‌وه و چه‌ند هۆکارێك بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌خاته‌ڕوو، من لێره‌دا ته‌نها ئه‌مه‌یان شیده‌که‌مه‌وه: پێویسته بۆشاییەك له‌سه‌رهێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری نێوان پاریس و ئیسپانیا له شاری بۆردۆ هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شمه‌ك و گه‌شتیاره‌کان ناچاربوون له‌و شاره‌دا لابده‌ن، ئه‌وا ئه‌مه سودبەخش ده‌بێت بۆ دەریاوان و حه‌ماڵ و خاوه‌ن ئوتێله‌کان و که‌سانی دیکه‌ش.
لێره‌شدا به رونی ئه‌وه ده‌بینین که چۆن بەرژەوەندی ئه‌وانه‌ی که خزمه‌تگوزاری پێشکەشدەکەن خراوه‌ته پێش بەرژەوەندی به‌کاربه‌رانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاری بۆردۆ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که قازانج له‌م بۆشاییە بکات له سه‌ر هێڵه‌که، و ئه‌گه‌ر ئه‌م قازانجهش ته‌با بێت له‌گه‌ڵ بەرژەوەندی گشتیدا، ئه‌وا ئه‌وکاته ئه‌نگۆلێم و پۆیتیهر و تور و ئۆرلیه‌نز و له راستیدا هه‌موو خاڵه‌کانی دیکەی سه‌ر هێڵه‌که، به روفێك و شاتێیلهراڵ و تادوایی، ده‌بێت داوای بۆشایی له‌سه‌ر هێڵه‌که بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای بەرژەوەندی گشتی، واته لە بەرژەوەندی پیشە ناوخۆییەکان. له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌کو بۆشایی زیاتر هه‌بێت له‌سه‌ر هێڵه‌که، ئه‌وا پاره‌ی زیاتر ده‌درێت به عەمبارکردن و حه‌ماڵی و گواستنه‌وه له هه‌ریه‌ك له خاڵه‌کانی سه‌ر رێگاکه‌دا. له ئه‌نجامدا، هێڵێکی شهمهندهنهفهرمان ده‌بێت که به ته‌واوه‌تی پێکهاتووه له خاڵی بۆشایی له هێڵه‌که‌دا، واته هێڵێکی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری نێگه‌تیڤ.
پاراستنخوازان هه‌رچیه‌ك بڵێن، ئه‌وا پرەنسیپی سه‌ره‌کی پاراستنخوازی هیچی کەمتر نیە و هه‌ر هه‌مان شته له‌گه‌ڵ پرەنسیپی سه‌ره‌کی بۆشاییەکان له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌که: بەقوربانیکردنی به‌کاربه‌ر له‌پێناو به‌رهه‌مهێنه‌ردا، بەقوربانیکردنی ئامانج له پێناو هۆکاردا. *ئەلیکساندەر سیمیۆ، نوسەری "وێستگەی هێڵی شەمەندەفەری پاریس-بۆردۆ"، ١٨٤٦،و دواتر بووە به نوێنەری ناوچەی جیرۆند. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|