| وته‌ی هه‌فته |
| دەستەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ |
|
|
نووسه‌ر چرای ئازادی
|
|
|
سیسته‌می دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ و کاریگه‌ر یه‌کێکه له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی سیسته‌می دیموکراسی و راگرتنی هاوسه‌نگیه‌کانی له نێو پێکهاته‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ک و جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌کی دیکه. له دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه‌دا، هیچ ده‌سته‌ڵاتێک ره‌ها نیه و هه‌موو ئه‌و کارمه‌ندانه‌شی که ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له بچوکترین کارمه‌نده‌وه تاوه‌کو ده‌گاته سه‌رۆکی وڵات، هه‌موویان وابه‌سته‌ی دراوه دهستوریهکانن و له‌به‌رده‌م یاسادا به‌رپرسیارن له هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که ده‌یکه‌ن و ئه‌گه‌ر له دادگاش ساغبووه‌وه که یاسایان پێشێلکردوه، ئه‌وه سزا ده‌درێن به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له‌کاتی گرتنه‌ده‌ستی ئه‌و پۆستهیاندا سوێندیان خوارده‌وه که بیپارێزن.
مێژووی هاوچه‌رخی دیموکراسیه‌ت نمونه‌ی زۆری ئه‌و سه‌ره‌ک وه‌زیران و سه‌رۆک و په‌رله‌مانتارانه‌ی تێدایه که له وڵاتانی دیموکرسی راسته‌قینه‌دا ره‌وانه‌ی دادگاکان کراون و له ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ر تاوانه‌که‌یان به‌سه‌ردا ساغبوبێتهوه، لانیکه‌م له پۆسته‌که‌یان لابراون.
یه‌کێک له نمونه گرنگ و هه‌ره نوێیه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه بریتیه له‌و بڕیاری دادوهرهرێکی فیدراڵی له‌باره‌ی به‌رپرسیارکردنی فه‌یله‌قی ئه‌ندازیارانی سوپای ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ریکرد سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی که‌مته‌رخه‌میکردنی ئه‌و فه‌یله‌قه له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی روباری میسیسیپی که بووه مایه‌ی وێرانکردنی به‌شێک له شاری نیو ئۆرلینز له باشوری وێلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان له ئه‌نجامی لافاوی بۆرانی کاترینا له ساڵی 2005دا.
فه‌یله‌قی ئه‌ندازیارانی سوپا له ساڵی 60کانی سه‌ده‌ی رابردوودا که‌ناره‌کانی روباری میسیسپی فراوانکردوه به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی رێگایه‌کی کورتتری ئاویی بۆ گه‌یشتن به که‌نداوی مه‌کسیک. له ئه‌نجامی ئه‌م فراوانکردنهشدا پێویستبووه کهنارگری پته‌و به‌هێز دروستبکه‌ن تاوه‌کو رێگه‌بگرێت له سه‌رکردنی ئاوی لافاو بۆ ناو شاری نیو ئۆرلینز که چه‌ند مه‌ترێک له‌ژێر ئاستی ده‌ریاوه‌یه.
فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاران حه‌سانه‌ی هه‌بوو، و له دوای کاره‌ساتی لافاوی بۆرانی کاترینا، زۆرێک له دانیشتوان رووی لۆمه‌یان کرده ئه‌و فه‌یله‌قه و به پهرپرسیاریان دانا له‌و روداوه، به‌ڵام له‌به‌ر حه‌سانه و له‌به‌ر ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، فه‌یله‌ق هیچ به‌رپرسیارێتیه‌کی نه‌گرته ئه‌ستۆ.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه، رۆژی چوارشه‌ممه 18، تشرینی دووه‌م، دادوه‌ر شتانود دوڤاڵ جونیه‌ر، بڕیاریدا که فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاران "فه‌شه‌لی هێناوه له‌وه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی شیاو سیانه‌ی ئه‌و که‌ناڵه ئاویانه بکات که بوونه مایه‌ی لافای مه‌زن له کاتی بۆرانی کاترینادا."
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا له‌نێوخۆی ئه‌مه‌ریکادا به یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌کان داده‌نرێت له‌ڕووی پاراستنی سیسته‌می دیموکراسیه‌ت و به‌رپرسیارکردنی حکومه‌ت له کرداره‌کانی و دوپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌یه که هیچ که‌س له‌به‌رده‌م یاسادا حه‌سانه‌ی نیه ئه‌گه‌ر هات و سه‌لمێنرا که یاسای پێشێلکردوه یاخود کهمتهرخهمیکردوه له پاراستنی هاوڵاتیان و سهرماڵیاندا.
دادوه‌ر دوڤاڵ بڕیاریدا که ده‌بێت حکومه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان بڕی 720 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بووی 4 زیانلێکه‌وتوو بکاته‌وه که به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاران و لافاوه‌که‌وه زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتوه.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا له‌وه گه‌وره‌تره که ته‌نها کورتبکرێته‌وه بۆ بڕێک پاره‌ی قه‌ره‌بوو. گرنگی بڕیاره‌که له‌وه‌دایه که توانی به‌رگریکردنی حکومه‌ت بشکێنێت و حه‌سانه له‌سه‌ر فرقه‌ی ئه‌ندازیاران هه‌ڵبگرێت.
ئه‌گه‌ر له کورستان سیسته‌می دادوه‌ری بتوانێت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که دادوه‌رانی به‌ده‌ر له ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و حیزبی کاری دادوه‌ری بکه‌ن و هه‌موو هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان بن، ئه‌وکات حوکمی یاسا به‌رقه‌رارده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌کێک له پێگه گرنگه‌کانی دامه‌زراندنی دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه و له ئه‌نجامیشدا گۆمه‌ڵگا گه‌شه‌ده‌کات و به‌ره‌وپێش ده‌چێت. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|