| وته‌ی هه‌فته |
| ڕۆشنبیر و سۆشیالیزم |
|
|
|
نووسه‌ر فرێدریش هایاک
|
|
|
له هه‌موو وڵاته دیموکراتیه‌کاندا، له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌هه‌ر جێگایه‌کی تر، بروایه‌کی پته‌و هه‌یه به‌وه‌ی که کاریگه‌ریی ڕۆشنبیران له‌سه‌ر سیاسه‌ت حاشاهه‌ڵنه‌گره. گومانی تێدانییه که ئه‌مه ڕاسته سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ڕۆشنبیران له دانانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌ڕیگای بۆچوونه سه‌یره‌کانیانه‌وه، یان سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی توانایان بۆ گۆڕینی ڕای گشتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی که بۆچوونیان له باره‌یانه‌وه جیاوازه له بۆچوونی خه‌ڵک. به‌ڵام له مه‌ودایه‌کی تاڕاده‌یه‌ک دورتردا پێده‌چێت هه‌رگیز ئه‌وه‌نده کاریگه‌رییان نه‌بووبێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یانه له‌و وڵاتانه‌دا. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌شیان له‌ڕیگای پێکهێنانی ڕای گشتییه‌وه به‌ده‌ستهێناوه.
له‌به‌ر ڕۆشنایی مێژووی ئه‌م دواییانه‌دا، شتێکی سه‌یره که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌ی مامه‌ڵه‌کاره دهستیدووفرۆشه پیشه‌وه‌ره‌کانی ئایدیا هێشتا به‌گوێره‌ی پێویست درکیان پێنه‌کراوه. گۆڕانکاریی سیاسی سه‌د ساڵی ڕابوردووی جیهانی خۆرئاوا ئاشکراترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌مه. سۆشیالیزم هه‌رگیز و له هیچ جێگایه‌ک له‌سه‌ره‌تادا بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار نه‌بووه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌رێکی ئاشکرا نییه بۆ ئه‌و خراپکارییه ئاشکرایانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و چینه ده‌یانخوازن. به‌ڵکو ده‌ستکردی تیۆریستهکانه، که له هه‌ندێک مه‌یلی هزری په‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش ته‌نها ڕۆشنبیران پێیان ئاشنابوون. هه‌روه‌ها هه‌وڵێکی زۆری ڕۆشنبیرانی ویست به‌ر له‌وه‌ی چینی کرێکار ڕازیبکرێت ئه‌و پرۆگرامه وه‌ک پرۆگرامی خۆیان په‌سه‌ند بکه‌ن.
له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که رویانکردۆته سۆشیالیزم، ئه‌و قۆناغه‌ی که سۆشیالیزم تێیدا بۆته کاریگه‌ریی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌ت، به چه‌ند ساڵێک پێش خۆی قۆناغێک هه‌بووه که تێیدا بیرۆکه سۆشیالیستییه‌کان باڵیان به‌سه‌ر بیری ڕۆشنبیره زێده چالاکه‌کاندا کێشاوه. ئه‌ڵمانیا له کۆتایی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا (مه‌به‌ست سه‌ده‌ی نۆزده‌یه - وه‌رگێڕ) به‌م قۆناغه گه‌یشت، له ئینگلته‌را و فه‌ڕه‌نسا له کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا بوو. بۆ چاودێری ڕاگوزه‌ر پێده‌چێت که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پاش جه‌نگی جیهانی دووم به‌م قۆناغه گه‌یشتبێت و هه‌روه‌ها مه‌یلی سیسته‌می ئابووری پلان بۆ دانراو و ئاراسته‌کراو له‌لای ڕۆشنبیرانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌نده‌ی هاوه‌ڵه ئه‌ڵمانی و ئینگلیزه‌کانیان به‌هێزه. ئه‌زموونیش ئه‌وه ده‌رده‌خات که له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به‌م قۆناغه، ئیدی هێنده‌ی نامێنێت تاوه‌کو ئه‌و بۆچوونانه‌ی که ڕۆشنبیران هه‌یانه ببنه هێزی باڵکێشاو به‌سه‌ر سیاسه‌تدا.
لێره‌وه سیمای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که له ڕێگایه‌وه دیدی ڕۆشنبیران کاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی سبه‌ی داده‌نێت زۆر گرنگتره له‌وه‌ی که ته‌نها جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌کادیمی بێت. ئایا ئێمه ده‌خوازین پێشبینی بکه‌ین یان هه‌وڵبده‌ین کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان دابنێین، فاکته‌رێکی زۆر گرنگتره له‌وه‌ی که به‌گشتی تێیگه‌یشتووین. ئه‌وه‌ی بۆ چاودێری هاوچه‌رخ وه‌ک جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه دژبه‌یه‌که‌کان ده‌رده‌که‌وێت، زۆربه‌ی کات زۆر پێشتر بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه له پێکدادانی ئایدیاکاندا و له بازنه‌ی به‌رته‌سکدا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر، به‌گشتی ته‌نها پارته چه‌په‌کان زۆرترین کاریانکردوه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕوایه‌ی که هێزی ژماره‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه ماددییه دژبه‌یه‌که‌کانه که بڕیارده‌رن له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسییه‌کان، له‌کاتێکدا له پراکتیزدا هه‌مان ئه‌م پارتانه به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتوانه کاریانکردوه وه‌ک بڵێی له پێگه‌ی سه‌ره‌کیی ڕۆشنبیران تێگه‌یشتوون. با به مه‌به‌ست یاخود به‌ڕێکه‌وتیش بووبێت، هه‌میشه هه‌وڵه سه‌ره‌کییه‌کانیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی پشتگیریی ئه‌م ''ده‌سته‌بژێره'' کردوه، له‌کاتێکدا که گروپه زیاتر کۆنزێرڤه‌تیڤه‌کان به به‌رده‌وامی، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتوانه، کاریانکردوه له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوونێکی ساده‌ی دیموکراسی زۆرینه و هه‌رده‌میش بێسوود هه‌وڵیان داوه که تاکی ده‌نگده‌ر ڕازیبکه‌ن.
به‌هه‌رحاڵ، چه‌مکی ''ڕۆشنبیر'' ده‌ستبه‌جێ وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و چینه بهرفراوانهمان بۆ ناکێشێت که ئێمه ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئێمه ناوێکی شیاوترمان نییه بۆ ناساندنی له‌وه زیاتر که ناومان ناوه مامه‌ڵه‌کاره دهستیدووفرۆشهکانی ئایدیا، یه‌که‌مین هۆکار نیه که‌وایکردوه تاوه‌کو ئێستا له ده‌سته‌ڵاتیان تێنه‌گه‌ین. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕۆشنبیر وه‌ک چه‌مکێک بۆ داشۆرین به‌کارده‌هێنن، هێشتا ناچارن که بۆ که‌سانێک به‌کاری نه‌هێنن که گومانی تێدا نییه به هه‌مان ئه‌م ئه‌رک و فه‌رمانانه هه‌ڵده‌ستن. ئه‌مانه که‌سانێک نیین که بیرمه‌ندی ره‌سن یان توێژه‌ر و پسپۆر بن له بوارێکی دیاریکراودا. ڕۆشنبیری باو پێویست ناکات هیچ کام له‌مانه بێت. ئه‌و پێویستی به‌وه نیه خاوه‌نی مه‌عریفه‌یه‌کی تایبه‌ت بێت له هه‌ر بوارێک‌دا، یاخود ته‌نانه‌ت پێویستیش ناکات زۆر زرنگ بێت، بۆ به‌جێهێنانی ڕۆڵه‌که‌ی وه‌ک نێوه‌ندێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایدیاکان. ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندی ده‌کات بۆ کاره‌که‌ی ئه‌و بابه‌ته بهرفراوانانهن که ده‌ستبه‌جێ ده‌توانێت له‌باره‌یانه‌وه بدوێت و بنووسێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پێگه و خووانه‌ی که له ڕێگه‌یانه‌وه ده‌توانێت به ئایدیا نوێیه‌کان ئاشنا بێت به‌ر له‌و که‌سانه‌ی که قسه‌یان بۆ ده‌کات.
تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ هه‌موو ئه‌و کار و چالاکییانه ڕیزده‌کات که سه‌ر به‌م چینه‌ن، زه‌حمه‌ته تێبگات که چه‌ند هه‌مه‌جۆرن، که چۆن له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا مه‌ودای چالاکییه‌کانیان به‌رده‌وام فروانتر ده‌بن، هه‌روه‌ها چۆن ئێمه هه‌موومان وامان لێهاتووه پشتیان پێببه‌ستین. ئه‌م چینه به‌ته‌نها پێکنه‌هاتووه له ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستا و پیاوی ئاینی و وانه‌بێژ و بانگه‌شه‌کار و ڕۆماننووس و کاریکاتێریست و هونه‌رمه‌ند که پێده‌چێت هه‌موویان وه‌ستا بن له گه‌یاندنی ئایدیاکاندا به‌ڵام زۆربه‌ی کات که‌سانی ناپسپۆڕن کاتێک دێته سه‌ر ناورۆکی ئه‌وه‌ی ده‌یگه‌یه‌نن. ئه‌و چینه چه‌ندین که‌سی تایبه‌تمه‌ند و ته‌کنیککار له‌خۆده‌گرێت، وه‌ک ئه‌و زانا و دکتۆرانه‌ی که له جووتبوونی عادهتیانهیانهوه له‌گه‌ڵ نووسیندا ده‌بنه هه‌ڵگری ئایدیای نوێ له ده‌ره‌وه‌ی بواره‌کانی خۆیاندا، ئه‌وکات ئه‌و که‌سانه به‌هۆی مه‌عریفه‌ی تایبه‌تمه‌ندیان له بواره‌که‌ی خۆیاندا، له زۆر بواری دیکه‌شدا به ڕێزه‌وه گوێیان لێڕادهگیرێت. زۆر که‌من ئه‌و شتانه‌ی که مرۆڤی ئاسایی له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا له‌باره‌ی روداو و بیرۆکه‌کانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی نێوه‌ندی ئه‌م چینه‌دا فێریان ببێت. هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی بواره تایبه‌تمه‌نده‌کانی کارکردنماندا، ئێمه هه‌موومان مرۆڤی ئاسایین و بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و ڕێنماییه‌کان پشت ده‌به‌ستین به‌وانه‌ی که ئاگا‌داربوو‌نیان له بۆچوونه هه‌نووکه‌ییه‌کان کردۆته پیشه.
به‌م پێیه‌ش، ئه‌وه ڕۆشنبیرانن که بڕیارده‌ده‌ن کام بۆچوون و دید به ئێمه بگات، کام ڕاستی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بووترێت، هه‌روه‌ها به چ شێوه‌یه‌ک و له کام گۆشه‌نیگاوه پێویسته بخرێنه‌ڕوو. ئاشنابوونی ئێمه به ئه‌نجامی کاره‌کانی پسپۆران و بیرمه‌نده ره‌سه‌نه‌کان وابه‌سته‌یه به بڕیاری ئه‌و رۆشنبیرانه‌وه.
پێده‌چێت که‌سی ئاسایی به‌ته‌واوی ئاگادار نه‌بێت که تاوه‌کو چ ئاستێک ناوبانگی باوی زانا و لێکۆڵه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌و چینه‌وه ده‌خولقێنرێت و بێگومان ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری بۆچوونه‌کانی ئه‌و چینه‌وه له ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆیان نییه به جه‌وهه‌ری ده‌ستکه‌وته ڕاسته‌قینه‌کانه‌وه. هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت گرنگه بۆ کێشه‌که‌ی ئێمه که هه‌موو لێکۆڵه‌رێک ره‌نگه بتوانێت چه‌ند نمونه‌یه‌ک بهێنێته‌وه له بواره‌که‌ی خۆیدا که که‌سانێکی ناشایسته ناوبانگی به‌رفراوانیان ده‌رکردوه وه‌ک زانای مه‌زن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و بڕوایانهن که ڕۆشنبیران به دیدی سیاسی ''پێشکه‌وتنخواز'' له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن. به‌ڵام من هێشتا ڕێکه‌وتی دۆخێکم نه‌کردوه که له‌به‌ر هۆکاری سیاسی ناوبانگێکی ساخته‌ی زانایانه‌ی له‌م جۆره درابێت به تایبه‌تمه‌ندێک که مه‌یلێکی زیاتر کۆنزێرڤهتیڤانهی هه‌بێت.
ئه‌م خولقاندنهی ناوبانگ له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌دا گرنگه که تیایاندا ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕیانه له‌لایه‌ن که‌سانی تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌وه به‌کار ناهێنرێن به‌ڵکو وابه‌سته‌ن به بڕیاری سیاسی جه‌ماوه‌ره‌وه به‌گشتی. ره‌نگه باشترین نمونه بۆ ئه‌م ره‌وشه ئه‌و هه‌ڵوێسته بێت که ئابوریناسه پیشه‌وه‌ره‌کان وه‌ریانگرتووه له ئاست گه‌شه‌ی عهقیدهگهلی وه‌ک سۆشیالیزم و پاراستنخوازی. پێده‌چێت له‌هیچ کاتێکدا زۆرینه‌یه‌ک نه‌بووبێت له نێو ئابوریناساندا (ئه‌وانه‌ی که له‌لایه‌ن هاوپیشه‌کانیانه‌وه به ئابوریناس داده‌نرێن) مه‌یلداری سۆشیالیزم (یاخود پاراستنخوازی) بووبن. به‌هه‌رحاڵ ته‌نانه‌ت دروسته ئه‌گه‌ر بڵێین که هیچ گروپێکی قوتابی دیکه‌ی هاوشێوه نیه که ڕێژه‌یه‌کی هێنده به‌رزی به‌ئاشکرا دژی سۆشیالیزم (یان پاراستنخوازی) بێت. ئه‌مه گرنگی زیاتره چونکه له‌م دواییانه‌دا مه‌یله سه‌ره‌تاییه‌کان له‌باره‌ی پلانی سۆشیالیزم بۆ چاکسازی وای له خه‌ڵک کرد ئابوری هه‌ڵبژێرن وه‌ک پیشه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆچوونی زۆرینه‌ی پسپۆران نیه به‌ڵکو بۆچوونی که‌مینه‌یه‌که، که زۆربه‌یان جێگه‌ی گومانن له بواره‌که‌ی خۆیاندا، که له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرانه‌وه ده‌قۆزرێنه‌وه و بڵاوده‌کرێنه‌وه. کاریگه‌ری گشتگیری ڕۆشنبیران له کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا به‌هێزتر بووه به‌هۆی گرنگی هه‌ڵکشاوی "ڕێکخراو"ه‌وه. بڕوایه‌کی باو هه‌یه که له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ش بێت، که زیادبوونی ڕێکخراو ده‌بێته هۆی زیادبوونی کاریگه‌ری پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند. ئه‌مه له‌وانه‌یه دروست بێت بۆ پسپۆری ئیداری یان ڕێکخه‌ر، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی له‌م جۆره هه‌بن، به‌ڵام به‌ئه‌سته‌م دروسته بۆ پسپۆر له هه‌ر بوارێکی مه‌عریفه‌دا. له راستیدا ئه‌و که‌سه‌ی که مه‌عریفه‌ی گشتیی وه‌ها مه‌زه‌نده ده‌کرێت که ئاماده‌ی بکات بۆ ئه‌وه‌ی نرخی بیروڕای پسپۆران بزانێت، هه‌روه‌ها بتوانێت پسپۆرانی بواره جیاوازه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنێت، که توانایان به‌هێزکراوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه، ئه‌وه‌یه که ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌ی ده‌بێته سه‌رۆکی زانکۆ، یاخود ئه‌و زانایه‌ی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا یان دامهزروهیهک، یاخود ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌ی ده‌بێته سه‌رنوسه‌ر یاخود هه‌ڵسوڕاوی رێکخراوێک که خزمه‌تی دۆزێکی تایبه‌ت ده‌کات، هه‌موویان ده‌ستبه‌جێ له لێکۆڵه‌ری و پسپۆڕ ده‌که‌ون و ده‌بنه ڕۆشنبیر، به‌ته‌نها له‌بر ڕۆشنایی هه‌ندێک ئایدیای گشتی باودا. ژماره‌ی دامه‌زراوه‌ی له‌م جۆره که ڕۆشنبیر به‌رهه‌م ده‌هێنن و ژماره و ده‌سه‌ڵاتیان زیاد ده‌که‌ن، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له زیادبووندایه. تاڕاده‌یه‌ک هه‌موو "پسپۆره‌کان" له ته‌کنیکی گواستنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌دا و له‌و بواره‌دا که کاری تێدا ده‌که‌ن، ڕۆشنبیرن نه‌ک پسپۆر.
به‌و مانایه‌ی ئێمه ئه‌م چه‌مکه به‌کارده‌هێنین، له‌ڕاستیدا ڕۆشنبیران دیارده‌یه‌کی نوێن له مێژوودا. ئه‌گه‌رچی که‌س داخ بۆ ئه‌وه ناخوات که خوێندن چیتر ئیمتیازێک نییه بۆ چینی موڵکدار، ئه‌و ڕاستییه‌ی که چینی خاوه‌ن موڵک چیتر باشترین خوێنه‌وار نیین و ئه‌و ڕاستییه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک که پێگه‌که‌یان له‌سایه‌ی خوێندنی گشتیدا ده‌ستکه‌وتووه خاوه‌نی ئه‌زموون نیین له‌سه‌ر کارکردنی سیسته‌می ئابوری که به‌ڕێوه‌بردنی موڵک دروستی ده‌کات، ئه‌م راستیه‌ش گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له ڕۆڵی ڕۆشنبیران.
پرۆفیسۆر شومپیته‌ر، که به‌شێکی روونکه‌ره‌وه‌ی کتێبی "سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیزم و دیمۆکراسی" ته‌رخانکردوه بۆ هه‌ندێک لایه‌نی کێشه‌که‌ی ئێمه، به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌بوونی به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له عه‌مه‌لییه‌کان و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش نه‌بوونی مه‌عریفه‌ی ده‌ستی یه‌که‌م له‌سه‌ریان، ڕۆشبیری عاده‌تی جیاده‌کاته‌وه له خه‌ڵکی دیکه که هاوشێوه ده‌سه‌ڵاتی وشه‌ی وتراو و نووسراویان هه‌یه. به‌ڵام زۆر دوورمان ده‌خاته‌وه ئه‌گه‌ر لێره‌دا زیاتر بکۆڵینه‌وه له گه‌شه‌ی ئه‌م چینه و ئه‌و داوا سه‌رنجڕاکێشه‌ی که له‌م دواییانه‌دا بره‌وی پێده‌درێت له‌لایه‌ن یه‌کێک له تیۆریستهکانهوه که ته‌نها که‌س بوو که بۆچوونه‌کانی نه‌که‌وتبوونه ژێر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانی خۆیه‌وه.
یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که پێویسته له گفتوگۆیه‌کی له‌م جۆره‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ بکرێت ئه‌وه‌یه که تاوه‌کو چه‌ند گه‌شه‌ی ئه‌م چینه به‌شێوه‌یه‌کی ده‌ستکردانه له‌لایه‌ن یاسای مافی له‌چاپدانه‌وه (کۆپی ڕایت)ه‌وه جۆشدراوه. جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه که زۆرجار پسپۆر و لێکۆڵه‌ری راسته‌قینه و مرۆڤی عه‌مه‌لی رقیان له ڕۆشبیره و خوازیار نین دان به ده‌سه‌ڵاتیدا بنێن و به‌ربه‌ره‌کانیشی ده‌که‌ن کاتێک پێی ئاشن ده‌بن. وه‌ک تاکه‌که‌س، ئه‌وانه رۆشنبیر وه‌ها ده‌بینن که زۆربه‌ی کات ئه‌و که‌سانه‌ن که هیچ شێکی تایبه‌ت به‌باشی نازانن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که خۆیان تێ‌یان ده‌گه‌ن ئاماژه‌ی داناییه‌کی تایبه‌تمه‌ندی که‌من.
به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ده‌سه‌ڵاتیان به‌که‌م بزانین. ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه زۆربه‌ی کات مه‌عریفه‌یان ڕووکه‌ش بێت و ژیریان سنووردار بێت، به‌ڵام له‌و ڕاستیه ناگۆڕێت که ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وانه که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی بڕیارده‌ره له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه‌ی که کۆمه‌ڵگا له داهاتوویه‌کی نزیکدا کاریان پێده‌کات. زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین، کاتێک که به‌شه زیاتر چالاکه‌که‌ی ڕۆشنبیران گۆڕا بۆ کۆمه‌ڵه بڕوایه‌ک، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که ئه‌مانه پێی ده‌بنه گشتی و قبووڵکراو شتێکی ئۆتۆماتیکی و به‌رپێنه‌گیراوه. ئه‌م ڕۆشنبیرانه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن که کۆمه‌ڵگای مۆدێرن په‌ره‌ی پێداون بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌عریفه و ئایدیا، هه‌روه‌ها بڕوا و بۆچوونه‌کانی ئه‌وانه که وه‌ک بێژنگ کارده‌که‌ن و هه‌موو تێگه‌یشتنه تازه‌کان پێویسته پێیدا تێپه‌ڕببن پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به جه‌ماوه‌ر.
له سروشتی کاری ڕۆشنبیردایه که پێویسته مه‌عریفه و بڕوای خۆی به‌کاربهێنێت له کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه ڕۆژانهییهکانیدا. ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌یه چونکه مه‌عریفه‌یه‌کی هه‌یه، یان پێویسته ڕۆژانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات، که سه‌رکاره‌که‌ی نییه‌تی. لێره‌وه ده‌کرێت چالاکییه‌کانی تاوه‌کو ئاستێکی سنووردار له‌لایه‌ن خه‌ڵکی دیکه‌وه ئاراسته‌بکرێن. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆشنبیران زۆربه‌ی جار له‌ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه ڕاستگۆن، شتێکی به‌رپێنه‌گیراوه که شوێن بڕواکانی خۆیان بکه‌ون کاتێک ئازادبن له بریکردنهوهدا، ئه‌وا هه‌ڵوێستێک ده‌رببڕن له‌سه‌ر هه‌موو شتێک که به‌ژێر ده‌ستیاندا تێپه‌ڕده‌بێت. ته‌نانه‌ت کاتێک جێبه‌جیکردنی سیاسهتیکار له‌ده‌ستی مرۆڤی بواری تردایه و خاوه‌نی بۆچوونی جیاوازن، جێبه‌جێکردنی سیاسهتیکار به‌گشتی له ده‌ستی ڕۆشنبیراندا ده‌بێت، زۆرجاریش بڕیاردان له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کان ده‌بێته مایه‌ی دیاریکردنی دوایین کاریگه‌ری. ئێمه ده‌بینین که ئه‌مه له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا نموونه‌ی هه‌یه.
ڕۆژنامه له خاوه‌ندارێتی "سه‌رمایه‌داریی"دا، ئه‌و زانکۆیانه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی "کۆنه‌په‌رست"ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، سیسته‌می ڕاگه‌یاندن که له‌لایه‌ن حکومه‌تی کۆنزێرڤهتیڤهوه خاوه‌ندارێتی ده‌کرێت، هه‌موو ئه‌مانه ناسراون به‌وه‌ی که کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ڕای گشتی به‌ئاراسته‌ی سۆشیالیزم‌دا، چونکه ئه‌مه بڕوای کارمه‌نده‌کانی بووه. ئه‌مه زۆرجار ڕوویداوه، نه‌ک ته‌نها سه‌رباری، به‌ڵکو له‌وانه‌شه به‌هۆی، هه‌وڵه‌کانی ئه‌وانه‌وه که له لوتکه‌دان بۆ کۆنترۆڵکردنی بۆچوون و سه‌پاندنی پرنسیپی چه‌قبه‌ستوو. کاریگه‌ری ئه‌م له بێژنگدانهی ئایدیا به‌ناو بڕواکانی چینێکدا که له‌ڕووی پێکهاته‌وه مه‌یلیان هه‌یه به‌لای هه‌ندێک بۆچوونی دیاریکراودا، به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌نها له‌ناو جه‌ماوه‌ردا په‌نگی نه‌خواردوه.
که‌سی پسپۆر له ده‌ره‌وه‌ی بواری تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیدا به گشتی پشتبه‌ستنی به‌م چینه هیچ که‌متر نیه و به‌ده‌گمه‌نیش هه‌ڵده‌که‌وێت که که‌متر بکه‌ونه ژێر کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و چینه‌وه. ئه‌نجامی ئه‌مه بریتییه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی به‌شه‌کانی جیهانی خۆرئاوادا ته‌نانه‌ت نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌کانی سۆشیالیزمیش مه‌عریفه‌ی خۆیان له سه‌رچاوه سۆشیالیستییه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که زانیاری ده‌ستی یه‌که‌میان نییه. له‌گه‌ڵ زۆری ئه‌و بهدتێگهیشتنه گشتیانه‌ی هزری سۆشیالیستیشه‌وه، په‌یوه‌ندی پێشنیاره عهمهلهییهکانیان به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌جێ ئاشکرا نییه. له ئه‌نجامدا ئه‌م سیسته‌می هزره له ڕاستیدا بۆته بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کارای بیرۆکه‌کانی.
کێ مرۆڤێکی عه‌مه‌لی ناناسێت که له بواره‌که‌ی خۆیدا سۆشیالیزم وه‌ک "داڕزانێکی کوشنده" ڕه‌تده‌کاته‌وه، به‌ڵام کاتێک پێده‌نێته ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی خۆی، هاوشێوه‌ی هه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێکی چه‌پ ده‌ستده‌کات به هه‌ڵدان به سۆشیالزمدا؟ له هیچ بوارێکی تردا کاریگه‌ریی باڵاده‌ستی ڕۆشنبیرانی سۆشیالیستی ئه‌وه‌نده به‌هێز هه‌ستی پێنه‌کراوه وه‌ک ئه‌وه‌ی له بواری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان شارستانییه نه‌ته‌وه‌ییه جیاوزه‌کاندا هه‌ستی پێکراوه. سنووره‌کانی ئه‌م وتاره زۆر زیاتر تێده‌په‌ڕێنێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێین به‌دوای هۆکار و گرنگییه‌کانی ڕاستییه‌کی زێده گرنگ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له جیهانی مۆدێرندا ته‌نها ڕۆشنبیران تاکه یه‌ک ده‌روازه ده‌به‌خشن بۆ تێگه‌یشتن له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر ئه‌مه‌شه که به‌رپرسه له‌و دیمه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌ی که بۆ چه‌ندین نه‌وه‌یه خۆرئاوای به‌ناو "سه‌رمایه‌داری" هاوکاری ئه‌خلاقی و ماددی خۆی به‌ته‌نها ده‌به‌خشی به‌و بزوتنه‌وه ئایدۆلۆجیانه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵات که هه‌وڵیان ده‌دا شارستانی خۆرئاوا بشێوێنن. هه‌روه‌ها له‌هه‌مان کاتدا، ئه‌و زانیارییانه‌ی که جه‌ماوه‌ری خۆرئاوایی ده‌ستیان ده‌که‌وت له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵات هه‌میشه و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رپێنه‌گیراو ڕهنگکرابوون به داتاشین به‌لای سۆشیالیزم‌دا. زۆرێک له چالاکییه "فێرکارییه‌کانی"ی هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌باره‌ی داگیرکاری ئه‌ڵمانیاوه نموونه‌ی زۆر ڕۆشن و نوێی ئه‌م مه‌یله ده‌خه‌نه روو.
لێره‌وه تێگه‌یشتنێکی شیاو له‌و هۆکارانه‌ی که هانی زۆرێک له ڕۆشنبیران ده‌ده‌ن مه‌یلیان بچێت به‌لای سۆشیالیزم‌دا ئێجگار گرنگه. خاڵی یه‌که‌م که پێویسته ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌م لایه‌نگرییه‌ی نییه ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه به‌ڕوونی بریتییه له‌وه‌ی که نه به‌رژه‌وه‌ندی خۆپه‌رستانه‌یه و نه مه‌به‌ستی خراپه‌کارانه به‌ڵکو به‌گشتی بڕوای ڕاستگۆیانه و مه‌به‌ست باشییه که بڕیارده‌ره له بۆچوونه‌کانی ڕۆشنبیران.
له‌ڕاستیدا گرنگه ئه‌وه‌ش بزانین که به شێوه‌یه‌کی گشتی، ڕۆشنبیری باوی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری زیاتره سۆشیالیست بێت ئه‌گه‌ر زیاتر له‌لایه‌ن ئیراده باشیی و داناییه‌وه ڕێنمایی بکرێت، هه‌روه‌ها له مه‌یدانی ئارگیومێنتی ڕۆشنبیریی په‌تیدا به‌گشتی توانای ده‌بێت که مه‌سه‌له‌که‌ی باشتر پێشکه‌ش بکات وه‌ک له زۆرینه‌ی نه‌یاره‌کانی له ناو چینه‌که‌ی خۆیدا. ئه‌گه‌ر بڕوامان وابێت که هێشتاش هه‌ڵه‌یه، پێویسته ددان به‌وه‌دا بنێین که له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ی ڕه‌سه‌ن بێت که هانی خه‌ڵکی مه‌به‌ست باش و دانا ده‌دات که پێگه‌ی سه‌ره‌کییان هه‌یه له کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه‌دا هه‌ستن به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی که بۆ ئێمه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ شارستانیه‌ت.
هیچ شتێک گرنگترنیه له‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین بۆ تێگه‌یشن له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م هه‌ڵه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌ره‌نگاری ببینه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی که به‌گشتی وه‌ک نوێنه‌ری نیزامی ئێستا ناسراون و بڕوایان وایه که له مه‌ترسیه‌کانی سۆشیالیزم تێگه‌یشتوون، هه‌میشه زۆر دوورن له تێگه‌یشتنێکی له‌م جۆره. ئه‌وانه زیاتر مه‌یل ده‌که‌ن که ڕۆشنبیرانی سۆشیالیست وه‌ک تاقمێکی سامناک له ڕۆشنبیری ساخته و تووندڕه‌و سه‌یر بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌های کاریگه‌رییان بزانن و له‌ڕێگای کۆی ڕه‌فتاریانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وان، زیاتر پاڵیان پێوه ده‌نێن به‌ره‌و دژایه‌تیکردنی زیاتری نیزامی ئێستا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌م لایهنداریه سه‌یره‌ی به‌شێکی زۆری ڕۆشنبیران تێبگه‌ین، پێویسته له دوو خاڵ به ڕوونی تێبگه‌ین. یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وان هه‌موو مه‌سه‌له دیاریکراوه‌کان به ته‌واوی له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ندێک ئایدیای دیاریکراودا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. دووه‌م ئه‌وه‌یه که هه‌ڵه خاسیهتئامێزهکانی هه‌ر سه‌رده‌مێک زۆرجار سه‌رچاوه‌یان گرتوه له هه‌ندیک ڕاستی ڕه‌سه‌نی تازه‌وه که دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پراکتیزه‌کردنی هه‌ڵه‌ی گشتاندنی نوێ که به‌های خۆیان له بواری دیکه‌دا سه‌لماندوه. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که پێویسته پێیبگه‌ین له‌ڕێگای له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی ئه‌م ڕاستیانه‌وه ئه‌وه ده‌بێت که پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی کارای ئه‌م هه‌ڵانه به‌رده‌وام پێویستی به پێشکه‌وتنی زیاتری ڕۆشنبیری ده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆرجار پێشکه‌وتن له هه‌ندێک خاڵی زۆر موجهرهددا و له‌وانه‌یه واده‌ربکه‌وێت که زۆر دووره له مه‌سه‌له عهمهلییهکانهوه.
له‌وانه‌یه تایبه‌تمه‌ندترین سیمای ڕۆشنبیر ئه‌وه بێت که ئایدیا تازه‌کان له‌ڕێگای جه‌وهه‌ری دیارکراویانهوه هه‌ڵناسه‌نگێنێت به‌ڵکو له‌ڕێگای ئاماده‌ییانه‌وه بۆ سازاندن له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی گشتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی جیهاندا که ئه‌و پێیوایه مۆدێرن یان پێشکه‌وتووه.
له‌ڕێگای کاریگه‌ری ئه‌م ئایدیا تازانهوهیه له‌سه‌ر خۆی و له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بۆچوونه‌کانی له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی دیاریکراوه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی ئایدیاکان بۆ چاکه و خراپه گه‌شه ده‌کات له په‌یوه‌ندیدا به گشتیبوون، په‌تیبوون و ته‌نانه‌ت ناڕۆشنی. به‌و پێیه‌ی که که‌مێک ده‌زانێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له دیاریکراوه‌کان، پێویسته پێوه‌ره‌کانی ته‌با بن له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی دیکه‌یدا و گونجاوبن بۆ ئاوێته‌کردنیان به‌مه‌ستی نه‌خشاندنی وێنه‌یه‌کی هاوسازی جیهان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ناو گوژمه‌یه‌ک له ئایدیای نوێ که له هه‌موو ساته‌وه‌ختێکدا خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو ژینگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی بۆچوون دروست ده‌کات، که مه‌یلداری وه‌رگرتنی هه‌ندێک بۆچوون ده‌بێت و مه‌یلی به‌لای هه‌ندێکی دیکه دا ناچێت که وا له ڕۆشنبیر ده‌کات ده‌ستبه‌جێ ده‌رئه‌نجامێک قبووڵ بکات و ده‌رئه‌نجامێکی دیکه ڕه‌تبکاته‌وه به‌بێ تێگه‌یشتنێکی ڕاسته‌قینه له مه‌سه‌له‌کان.
بێگومان له هه‌ندێک باردا ڕۆشنبیر له فه‌یله‌سوفه‌وه نزیکتره وه‌ک له هه‌ر تایبهتمهندێکهوه، هه‌روه‌ها فه‌یله‌سوف له زۆر رووه‌وه جۆرێکه له شازاده له‌نێو ڕۆشنبیراندا. ئه‌گه‌رچی کاریگه‌ری فه‌یله‌سوف له مه‌سه‌له عه‌مه‌لییه‌کان دوورخراوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا هێواشترن و سه‌ختترن بۆ شوێنپێهه‌ڵگرتنی به به‌راورد له‌گه‌ڵ کاریگه‌ری ڕۆشبیری ئاسایی‌دا، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌مان جۆره و له مه‌ودای دووردا زۆر به‌هێزتر ده‌بێت له‌وه‌ی ڕۆشنبیر. هه‌مان هه‌وڵه به‌ره‌و پێکه‌وه‌نانی، که به‌شێوه‌یه‌کی زیاتر میتۆدی هه‌وڵی بۆ ده‌درێت، هه‌مان هه‌ڵسه‌نگادنی بۆچوونه دیاریکراوه‌کان تاوه‌کو ئه‌و جێگایه‌ی که ده‌گونجێن له‌گه‌ڵ سیسته‌می گشتی هزردا زیاتر وه‌ک له‌رێگای جه‌وهه‌ری تایبه‌تییانه‌وه، هه‌مان هه‌وڵ بۆ دیدێکی هاوساز له‌مه‌ڕ جیهان، که بۆ هه‌ردوو بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی قبووڵکردن یان ڕه‌تکردنه‌وه دیاری ده‌کات. پێده‌چێت له‌به‌رئه‌م هۆیه بێت فه‌یله‌سوف کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆشنبیر وه‌ک له‌وه‌ی هه‌ر پسپۆر یان زانایه‌کی دیکه هه‌یه‌تی و زیاتر له هه‌ر که‌سێکی دیکه، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه‌ش دیاریده‌کات که رۆشنبیر ده‌یگرێته به‌ر له ئه‌رکی سانسۆرکردندا. کاریگه‌ری باوی زانای تایبه‌تمه‌ند ته‌نها ئه‌و کاته ململانێی کاریگه‌ری فه‌یله‌سوف ده‌کات که له تایبه‌تمه‌ندبوون ده‌که‌وێت و ده‌ستده‌کات به فه‌لسه‌فاندن له‌باره‌ی گه‌شه‌ی بابه‌ته‌که‌ی و به شێوه‌یه‌کی گشتیش ته‌نها پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرانه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه له‌به‌ر هۆکارگه‌لێک که په‌یوه‌ندییه‌کی که‌میان هه‌یه به پایه‌ی زانستییه‌وه.
که‌واته "ژینگه‌ی بۆچوون"ی هه‌ر سه‌رده‌مێک له بنه‌ڕه‌تدا بریتییه له کۆمه‌ڵێک تێزی پێشوه‌ختی گشتی که ڕۆشنبیر به‌هۆیانه‌وه گرنگی ڕاستی و بۆچوونه تازه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. ئه‌م تێزه پێشوه‌ختانه زۆربه‌یان به‌کارهێنانن بۆ ئه‌وه‌ی لای ئه‌و واده‌رده‌که‌وێت که گرنگترین لایه‌نی به‌ده‌ستهێنانه زانستییه‌کان بن، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که زۆر سه‌رسامیان کردوه له کاره‌کانی تایبهتمهنداندا بۆ بواره‌کانی دیکه.
مرۆڤ ده‌توانێت لیستێکی درێژی ئه‌و جۆره نه‌ریته ڕۆشنبیریی و وشه بریقه‌دارانه ریزبکات که له دوو یان سێ نه‌وه‌ی ڕابوردودا باڵیانکێشاوه به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیراندا. جا ئه‌مانه "ڕێچکه‌ی مێژوویی" بوو بێت یان تیۆری په‌ره‌سه‌ندن، فه‌لسه‌فه‌ی قه‌ده‌رگه‌رایی سه‌ده‌ی نۆزده و بڕوابوون به کاریگه‌ریی هه‌مه‌گیری ژینگه له‌به‌رامبه‌ر زگماکیدا، تیۆری ڕێژه‌گه‌رایی یان بڕوابوون به ده‌سه‌ڵاتی نه‌ست – هه‌ر یه‌کێک له‌م تێگه‌یشتنه گشتییانه کراون به به‌ردی بناغه و له‌ڕێگایانه‌وه داهێنان له بواره جیاوازه‌کاندا پێوراون.
پێده‌چێت تاوه‌کو ئه‌م ئایدیایانه که‌متر دیاریکراو و ورد بن (یان که‌متر سهریانلێدهربکرێت) کاریگه‌رییان به‌ربڵاوتر ده‌بێت. هه‌ندێک جار هیچ نییه جگه له ده‌ربڕینێکی ته‌مومژاوی که به ده‌گمه‌ن به وشه‌گه‌لێک دارێژراون که کاریگه‌ریی قوڵ بهجێبهێڵن. بڕوای له‌م جۆره هه‌روه‌ک کۆنترۆڵرکردنی مه‌به‌ستدار یان ڕێکخستنی هۆشیارانه له مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا باڵاترن له ئه‌نجامی پرۆسه خۆبهخۆکاندا که له‌لایه‌ن هزری مرۆڤه‌وه ئاراسته نه‌کراون، یان هه‌ر ریزبه‌ندییه‌ک که به‌رمه‌بنای پلانێکی پێشوه‌خت داڕێژراو بێت ده‌بێت به‌زه‌روره‌ت باشتر بێت له ریزبه‌ندییه‌ک که هێزه دژبه‌یه‌که‌کان هاوسه‌نگیان بۆ دروستکردوه، به‌م شێوه‌یه کاریگه‌ری زۆریان کردۆته سه‌ر گه‌شه‌ی سیاسی.
ڕۆڵی ڕۆشنبیرانیش ته‌نها به رووکه‌ش جیاوازه له مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌ی ئایدیای زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تی شیاودا. لێره‌دا مه‌یله ناوازه‌کانیان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن له‌ڕێگای دروستکردنی ئایدیای به‌سه‌رچووی په‌تییه‌وه، له‌ڕێگای پۆزشهێنانه‌وه و ئاراسته‌کردنی هه‌ندێک خواستی دیاریکراو تاوه‌کو ئه‌ندازه‌ی تووندڕه‌وی که له‌میانه‌ی جوتبوونی ئه‌خلاقی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن. به‌و پێیه‌ی دیموکراسی شتێکی باشه، تاوه‌کو پرنسیپه دیموکراتییه‌کان زیاتر به‌کاربهێنرێن، لای ئه‌وان باشتر ده‌رده‌که‌ون. به‌هێزترینی ئه‌م ئایدیا گشتییانه که گه‌شه‌ی سیاسیان نه‌خشاندوه له‌م دواییانه‌دا، بێگومان بریتییه له ئایدیاڵی یه‌کسانی مادیی.
تایبهتیبوونهکهشی ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌می گه‌شه‌ی خۆبهخۆییانهی بیره ئه‌خلاقییه‌کان نییه، که سه‌ره‌تا له په‌یوه‌ندی نێوان تاکه‌که‌سه‌کاندا به‌کارهێنرابێت، به‌ڵکو دروستکراوێکی ڕۆشنبیرانه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ک شتێکی په‌تی و مانا گوماناوی یان به‌کارهێنان له هه‌لومه‌رجه دیاریکراوه‌کاندا شێوه‌ی گرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک پرنسیپێکی هه‌ڵبژارده له‌نێو ڕێچکه جیاوازه‌کانی سیاسه‌تیکاری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیلدا به‌هێزانه کاریکردوه. فشارێکی نه‌پساوه‌ی نمایشکردوه به ئاراسته‌ی ڕێکخستنێکی کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا که هیچ که‌س به‌ڕوونی وێنایناکات.
ئه‌وه‌ی که پێوه‌رێکی دیاریکراو و یه‌کسانی زیاتر ده‌هێنێت وایلێهاتووه به‌شێوه‌یه‌ک ته‌ماشابکرێت که راسپارده‌یه‌کی ئه‌وه‌نده به‌هێزه که پێویست ناکات شتێکی دیکه‌ی ئه‌وتۆ له‌به‌رچاوبگیرێت. به‌وپێیه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاریکراو ئه‌م تاکه لایه‌نه‌یه که ئه‌وانه‌ی رێبه‌ری بۆچوون تێگه‌یشتنێکی دیاریکراویان هه‌یه، یه‌کسانیی بۆته مایه‌ی ده‌ستنیشانکردنی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له‌وه‌ی که بانگێشهبۆکهرانی مه‌به‌ستیان بووه.
به‌ڵام به‌ته‌نها ئایدیاڵه ئه‌خلاقییه‌کان به‌م شێوه‌یه کارناکه‌ن. هه‌ندێک کات ڕه‌فتاری ڕۆشنبیران به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌یه ئه‌نجامی پێشکه‌وتنی په‌تی مه‌عریفه‌ی زانستی بێت، هه‌روه‌ها له‌م دۆخانهدایه که بۆچوونه هه‌ڵه‌کانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له دیاریکراوه‌کان له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک وادیاربن که کۆی شکۆی دوایین ده‌ستکه‌وته‌کانی زانستی‌یان له‌پشته. خۆی له‌خۆیدا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه که پێشکه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌عریفه به‌م شێوه‌یه ده‌کرێت له‌هه‌ندێک بۆنه‌دا ببێته سه‌رچاوه بۆ هه‌ڵه‌ی نوێ. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی چه‌وت له‌و گشتاندنه تازانه نه‌که‌ونه‌وه، ئه‌وا ده‌بنه دوا ڕاستی که هه‌رگیز پێویستیان به پێداچوونه‌وه نابێت. ئه‌گه‌رچی وه‌ک ڕێسایه‌ک، گشتاندنی له‌م جۆره به‌ته‌نها ئه‌نجامی چه‌وتی لێده‌که‌وێته‌وه که ده‌کرێت لێوه‌ی ههڵبهێنجرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌دا که پێشتر په‌سه‌ندبوون، به‌و پێیه‌ش نه‌بنه مایه‌ی خستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی نوێ. ئه‌گه‌ری زۆره که تیۆرییه‌کی نوێ، هه‌روه‌ک چۆن به‌هاکه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجامه تازه‌کانه‌وه نیشان ده‌درێت، ئه‌نجامی تازه به‌رهه‌م ده‌هێنێت که دواجار پێشکه‌وتنی زیاتر ده‌ریده‌خات که هه‌ڵه‌ن.
به‌ڵام له دۆخێکی له‌م جۆره‌دا بڕوایه‌کی چه‌وت ده‌رده‌که‌وێت که سه‌رجه‌م شکۆی نوێترین مه‌عریفه‌ی زانستی له پشته‌وه‌یه. ئه‌گه‌رچی له‌و بواره دیاریکراوه‌دا که ئه‌م بڕوایه ده‌یگرێته‌وه له‌وانه‌یه هه‌موو به‌ڵگه زانستییه‌کان له‌دژی بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌رده‌م دادگای ڕۆشنبیراندا و له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ئایدیایانه‌دا که حوکمی بیرکردنه‌وه‌یان ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵده‌بژێردرێت که به باشترین شێوه ته‌بایه له‌گه‌ڵ ڕۆحی سه‌رده‌مه‌که‌دا. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندانه‌ی که به‌م شێوه‌یه ناوبانگی جه‌ماوه‌ری و کاریگه‌ریی به‌ربڵاو په‌یدا ده‌که‌ن، ئه‌وانه نین که له‌لایه‌ن هاوپیشه‌کانیانه‌وه ددانیان پێدانراوه، به‌ڵکو زۆربه‌ی کات ئه‌و مرۆڤانه ده‌بن که تایبه‌تمه‌ندان وه‌ک هه‌لپه‌رست، ناپسپۆر، یان ته‌نانه‌ت فریوده‌ر ته‌ماشایان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له چاوی جه‌ماوه‌ری گشتیدا وه‌ک باشترین راڤه‌کارانی بابه‌ته‌که ناسراون.
به‌تایبه‌تیش، گومانی که‌م هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی مرۆڤ له سه‌د ساڵی رابردوودا بۆ ڕێکخستنی هێزه‌کانی سروشت فێریبووه به‌شدارییه‌کی زۆری کردوه له خولقاندنی ئه‌و بڕوایه‌دا که کۆنترۆڵکردنی هاوشێوه‌ی هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بنه مایه‌ی خولقاندنی باشترکردنی هاوشێوه‌ی هه‌لومه‌رجی مرۆڤ.
ئه‌و بڕوایه‌ی که له‌ڕێگای به‌کارهێنانی ته‌کنیکی ئه‌ندازه‌ییه‌وه ئاراسته‌ی هه‌موو فۆرمه‌کانی چالاکیی مرۆڤ به‌پێی تاقه یه‌ک پلانی یه‌کانگیر پێویسته وه‌ها بکه‌وێته‌وه که سه‌رکه‌وتوه بۆ کۆمه‌ڵگا، وه‌ک به‌م شێوه‌یه‌یه له ئه‌رکه ئهندازییارییهکاندا، ئه‌مه ئه‌نجامێکی زۆر شیاوه بۆ سهرنجڕانهکێشانی ئه‌وانه‌ی که دڵخۆشن به ده‌ستکه‌وته‌کانی زانسته سروشتیه‌کان.
به‌دڵیناییه‌وه پێویسته دان به‌وه‌دا بنرێت که پێویستمان به ئارگومێنتێکی به‌هێز هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گریمانه به‌هێزه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نجامی له‌م جۆره‌دایه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئارگومێنتانه هێشتا وه‌ک پێویست نه‌خراونه‌ته‌ڕوو. ئه‌وه به‌ته‌نها به‌س نییه ئاماژه به که‌موکوڕییه‌کانی ئه‌و پێشنیاره دیاریکراوانه بده‌ین که به‌رمه‌بنای ئه‌م جۆره له ژیربێژین. ئارگومێنته‌که هێزی خۆی له‌ده‌ست نادات تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کلاییکه‌ره‌وه پیشانده‌درێت که بۆچی ئه‌وه‌ی که سه‌لمێندراوه به‌شێوه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر سه‌رکه‌وتووه له هێنانه‌کایه‌ی پێشکه‌وتن له زۆربه‌ی بواره‌کاندا، ده‌بێت سوودمهندییهکهی سنورداربێت و ببێته شتێکی زیانبه‌خش ئه‌گه‌ر هاتو گواسترایه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی بواره‌که‌ی خۆی.
ئه‌مه ئه‌رکێکه که هێشتا به‌شێوه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ر جێبه‌جێنه‌کراوه و پێویسته به‌دیبێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م پاڵنه‌ره دیاریکراوه به‌ره‌و سۆشیالیزم لاببرێت.
ئه‌مه، بێگومان، ته‌نها یه‌کێکه له چه‌ندین نمونه که تێیدا پێشکه‌وتنی زیاتری ڕۆشنبیری پێویسته ئه‌گه‌ر بڕیاربێت ئه‌و ئایدیا زیانبه‌خشانه‌ی که ئێستا باون پووچه‌ڵ بکرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی که ده‌بێت بیگرینه‌به‌ر دواجار له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ره موجه‌ره‌ده‌کان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. به‌س نییه بۆ مرۆڤی عه‌مه‌لی له‌وه دڵنیابێت، له مه‌عریفه‌ی نزیکیه‌وه له هه‌ر بوارێکی دیاریکراودا، که تیۆره‌کانی سۆشیالیزم که له ئایادیای گشتیتره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه ده‌رده‌که‌وێت که عه‌مه‌لی نین. له‌وانه‌یه ئه‌وه به‌ته‌واوی ڕاست بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ره‌نگاریه‌که‌ی داغان ده‌کرێت و هه‌موو ئه‌نجامه خه‌مباره‌کان که پێشبینیان ده‌کات، دێنه دی ئه‌گه‌ر بیروڕاکانی ئه‌و له‌لایه‌ن پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یه‌کی کارای ئایدیای دایک (idees meres)ه‌وه پشتگیری نه‌کرێت. تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی ڕۆشنبیر پشکی باشتری ئارگومێنته گشتییه‌که‌ی به‌رکه‌وێت، شیاوترین ره‌تکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له دیاریکراوه‌که وه‌لاده‌نرێت. به‌ڵام ئه‌مه کۆی چیرۆکه‌که نییه. ئه‌و هێزانه‌ی که کارده‌که‌نه سه‌ر هێنانی خه‌ڵک بۆ ناو ڕیزه‌کانی ڕۆشنبیران به‌هه‌مان ئاراسته‌دا کارده‌که‌ن و یارمه‌تیده‌رن بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی زۆرێک له بهتواناترینیان مه‌یلیان به‌ره‌و سۆشیالیزمه.
بێگومان جیاوازی بۆچوون له‌نێو ڕۆشنبیراندا هێنده‌ی جیاوازی بۆچوونه له نێو گروپه‌کانی دیکه‌ی خه‌ڵکدا. به‌ڵام پێده‌چێت ڕاست بێت که به شێوه‌یه‌کی گشتی که‌سه چالاک‌تر و زیره‌کتر و ڕهسهنترهکانی نێو ڕۆشنبیران زۆرجار مه‌یلیان به‌لای سۆشیالیزمدایه، له‌کاتێکدا که نه‌یاره‌کانیان توانا و لێوه‌شاوه‌ییان له‌وان که‌متره.
ئه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدیاکانی سۆشیالیزم راسته. دواتر، ئه‌گه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه ڕۆشنبیرییه‌کاندا له‌وانه‌یه هێشتا کارێکی بوێرانه بێت بانگێشه بۆ بیروڕای سۆشیالیستی بکرێت، فشاری بۆچوون له‌ناو ڕۆشنبیراندا زۆرجار ئه‌وه‌نده به‌هێزانه مه‌یلداری سۆشیالیزمه که وا ده‌کات مرۆڤ پێویستی به هێز و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یله وه‌ک له‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیی بکات به‌و شته‌وه که هاوڕێکانی وه‌ک بۆچوونی مۆدێرن ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن. بۆنمونه، که‌سێک که ئاشنابێت به ژماره‌یه‌کی زۆری مامۆستای زانکۆکان (له‌م دیده‌شه‌وه زۆرینه‌ی مامۆستایانی زانکۆ وه‌ک ڕۆشنبیر ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرێت وه‌ک له‌وه‌ی وه‌ک پسپۆڕ) ناتوانێت چاو له‌و ڕاستییه بپۆشێت که ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری زۆره که زۆربه‌ی مامۆستا دانا و سه‌رکه‌وتووه‌کان سۆشیالیست بن. له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی بۆچوونی سیاسی زیاتر کۆنزێرڤهتیڤن زۆربه‌ی کات مامناوه‌ندین. ئه‌مه بێگومان خۆی له‌خۆیدا فاکته‌رێکی گرنگه که پاڵ به نه‌وه‌ی نوێوه ده‌نێت به‌ره‌و به‌ره‌ی سۆشیالیست.
بێگومان سۆشیالیسته‌کان ئه‌مه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بینن که له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که زیره‌کترن به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕۆن که ببن سۆشیالیست. به‌ڵام ئه‌مه زۆر دوره له‌وه‌ی که تاقه راڤه‌ی ئه‌م ره‌وشه بێت.
پێده‌چێت هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌بێت که (بۆ مرۆڤی خاوه‌ن توانای ناوازه که ڕیزبه‌ندی ئیستای کۆمه‌ڵگای به‌لاوه په‌سه‌نده) چه‌ندین ده‌روازه بۆ کاریگه‌ری دروستکردن و ده‌سه‌ڵات ئاوه‌ڵان، له‌کاتێکدا بۆ که‌سێکی کارتێنه‌کراو و ناڕازی، پیشه‌ی ڕۆشبیری موژدهبهخشترین رێگه‌یه به‌ره‌و کاریگه‌ری دروستکردن و ده‌سه‌ڵات که به‌شدارده‌بن له هێنانه‌دی ئایدیاڵهکانیدا.
له‌وه‌ش زیاتر: مرۆڤی زیاتر کۆنزێرڤه‌تیڤی خاوه‌ن توانای پله یه‌ک به‌گشتی کاری ڕۆشنبیری هه‌ڵده‌بژێرێت (هه‌روه‌ها ئه‌و قوربانییه ماددییه‌ی که په‌یوه‌سته به‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌وه) ته‌نها له‌پێناوی رۆشنبیری خۆیدا چیژی لێوه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ری زیاتره که له ئه‌نجامدا ببێته لێکۆڵه‌ر زیاتر وه‌ک له ڕۆشنبیر به‌واتای وردی وشه‌که. له‌کاتێکدا بۆ مرۆڤی ڕادیکاڵ گرتنه‌به‌ری پیشه‌ی ڕۆشنبیر زۆبه‌ی کات خۆی له‌خۆیدا ئامرازێکه وه‌ک له‌وه‌ی ئامانج بێت، ڕێگایه‌ک ڕێک به‌ره‌و ئه‌و جۆره له کاریگه‌ری به‌رفراوان که ڕۆشنبیری پیشه‌وه‌ر ده‌یکات.
له‌مه‌شه‌وه پێده‌چێت ئه‌وه راست بێت که، نه‌ک ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی زیره‌کتر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سۆشیالیستن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆرتری سۆشیالیسته‌کان له‌ناو خه‌ڵکه مێشک نایابه‌کاندا خۆیان ته‌رخانده‌که‌ن بۆ ئه‌و هه‌وڵه ڕۆشنبیرییانه‌ی که له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا کاریگه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕای گشتی پێده‌به‌خشێت.
هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر به‌هه‌مان شێوه وابه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵایه که له ئایدیا گشتی و په‌تییه‌کاندا ده‌ریده‌خه‌ن. خه‌مڵاندن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری کۆمه‌ڵگا بوارێکی زۆر زیاتری بۆدهرهخسێنێت وه‌ک له خه‌مه زیاتر عه‌مه‌لی و کورتخایه‌نه‌کانی ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵی چاکسازی بچووک ده‌ده‌ن له ریزبه‌ندی ئێستادا.
به‌تایبه‌تیش، هزری سۆشیالیستی زیاتر لاوان به‌لای خۆیدا راده‌کێشێت به‌هۆی خاسیه‌تی داهاتووبینیهوه. هه‌ر ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی که تێوه‌مان دهگلینێت له بیری یۆتۆپیهوه (خه‌یاڵاوی) له‌م باره‌دا هه‌ر ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی هێزی سۆشیالیسته‌کانه که به‌داخه‌وه لیبرالیزیمی باو ئه‌مه‌ی نیه.
ئه‌م جیاوازییه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی سۆشیالیزمه، نه‌ک ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌مڵاندن له‌باره‌ی پرنسیپه گشتییه‌کان ده‌رفه‌تێک ده‌به‌خشێت به خه‌یاڵی ئه‌وانه‌ی که بارنه‌کراون به مه‌عریفه‌ی زۆری ڕاستییه‌کانی ژیانی رۆژانه، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی خواستی شه‌رعی بۆ تێگه‌یشتن له بنه‌ما عه‌قڵانییه‌کانی هه‌ر ڕیزبه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تێرده‌کات، هه‌روه‌ها بوارده‌دات به ئه‌نجامدانی ئه‌و خولیا بونیاتنهرانهیهی که لیبراڵیزم پاش ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌کانی به‌ده‌ستهێنا، ته‌نها چه‌ند ده‌رچه‌یه‌کی بۆ هێشته‌وه.
ڕۆشنبیر، به هه‌موو مه‌یلی خۆیه‌وه، گرنگی نادات به ورده‌کارییه ته‌کنیکییه‌کان یاخود زه‌حمه‌تییه عه‌مه‌لییه‌کان. ئه‌وه‌ی زیاتری سه‌رنجی راده‌کێشێت بریتیه له دیدگا به‌رفراوانه‌کان، تێگه‌یشتنی به‌ربڵاو له ریزبه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به تێکڕا به‌و شێوه‌یه‌ی که سیسته‌مێکی پلانرێژکراو په‌یمانی هێنانه‌دی ده‌دات.
ئه‌م ڕاستییه که چێژی ڕۆشنبیران باشتر تێردهکرێت له‌لایه‌ن پێشبینیه‌کانی سۆشیالیسته‌کانه‌وه، ده‌رکه‌وت که کوشنده‌یه بۆ کاریگه‌ریی ترادسیۆنی لیبراڵی. کاتێک پێداویستیه سه‌ره‌کییه‌کانی پرۆگرامه لیبراڵییه‌کان واده‌رده‌که‌وتن که تێرکراون، بیریاره لیبراڵه‌کان رویانکرده کێشه‌ی ورده‌کاریه‌کان و گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه گشتییه‌که‌ی لیبراڵیزمیان فه‌رامۆشکرد، که له ئه‌نجامدا له‌وه که‌وت که مه‌سه‌له‌یه‌کی زیندوو بێت و بوار ببه‌خشێت به تێڕامانی گشتی.
به‌و پێیه‌ش بۆ نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه، ته‌نها سۆشیالیستهکانن که شتێکیان پێشکه‌ش کردبێت که هاوشێوه‌ی پرۆگرامێکی ئاشکرای گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، وێنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگای ئاینده که ئه‌وان کردبوویانه ئامانج، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه پرنسیپێکی گشتی بۆ ڕێنماییکردنی بڕیاره‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له تایبه‌ته‌کان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ئایدیاڵه‌کانیان به‌ده‌ست ناکۆکییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌وڵێک بۆ پراکتیزه‌کردنیان ده‌بێته مایه‌ی خستنه‌وه‌ی شتێکی ته‌واو جیاواز له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه ناگۆڕێت که پرۆگرامی ئه‌وان بۆ گۆڕان تاقه پرۆگرامه که کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئه‌مه‌ش لهبهئهوهیه که پرۆگرامه‌که‌ی ئه‌وان بووه به تاقه پرۆگرامی ئاشکرای فه‌لسه‌فه‌ی گشتیی سیاسه‌تیکاری کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌لایه‌ن گروپێکی گه‌وره‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر، ته‌نها سیسته‌مێک که کێشه‌ی نوێ دروست ده‌کات و ئاسۆی نوێ ئاوه‌ڵا ده‌کات، به‌و شێوه‌یه سه‌رکه‌وتوو بووه له ئیلهام به‌خشین به خه‌یاڵی ڕۆشنبیراندا.
گه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌م نێوه‌نده‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، نه‌ک له‌لایه‌ن جه‌نگی ئایدیاڵه ململانێکارهکانهوه، به‌ڵکو به‌هۆی به‌راورد له‌نێوان دۆخی باوی ئێستا و تاکه ئایدیاڵی شیاو بۆ کۆمه‌ڵگای ئاینده، که ته‌نها سۆشیالیسته‌کان له‌به‌رده‌می جه‌ماوه‌ردا به‌رزیان کردبوه‌وه. ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له‌و پرۆگرامانه‌ی دیکه که خۆیان خستبوه روو به‌دیلی ڕاسته‌قینه‌یان پێ‌بوو. زۆربه‌یان سازشکاریبوون یان به‌سته‌ر بوون له‌نێوان جۆره تووندڕه‌وه‌کانی سۆشیالیزم و ریزبه‌ندی ئێستادا. هه‌موو ئه‌مانه پێویست بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی سۆشیالیستی وه‌ک شیاو و مه‌عقول ده‌ربکه‌وێت لای ئه‌م عه‌قڵه "دانایانه" که له بنه‌ڕه‌تدا بڕوایان هێنابوو که پێویسته ڕاستی هه‌میشه بکه‌وێته نێوان هه‌ردوو په‌ڕی مه‌سه‌له‌یه‌که‌وه ، بۆ که‌سێک که بانگه‌شه‌ی پێشنیارێکی وه‌ک پێویست تووندڕه‌وتر بکات. پێده‌چوو ته‌نها یه‌ک ئاراسته هه‌بێت که بتوانین بۆی بجوڵێین، هه‌روه‌ها پێده‌چوو که ته‌نها پرسیار ئه‌وه‌بووبێت که چه‌ند خێرا و تاوه‌کو کوێ پێویسته ئه‌و جوڵه‌یه‌ی به‌رده‌وام بێت.
بایه‌خی ئه‌و سه‌رنجڕاکێشانه تایبه‌ته‌ی که سۆشیالیزم هه‌یه‌تی له‌سه‌ر رۆشنبیران که له خاسیه‌تی پێشبینیکارانهیهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، رونتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه به‌راوردکاری زیاتر بکه‌ین له نێوان پێگه‌ی تیۆریسته سۆشیالیسته‌کان و ئه‌وانه‌ی نه‌یاریدا که لیبراڵه‌کانن به مانا کۆنه‌که‌ی وشه‌که. هاوکات ئه‌م به‌راوردکاریه ده‌مانبات به‌ره‌و هه‌ر وانه‌یه‌ک که ده‌توانین فێری ببین له پێزانینێکی دروستی هێزه ڕۆشنبیرییه‌کانه‌وه که ده‌بنه مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی بنچینه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد.
به‌شێوه‌یه‌کی رووکه‌ش ناکۆک، یه‌کێک له‌و ته‌گه‌ره سه‌ره‌کییانه‌ی که بیریاره لیبراڵه‌کان بێبه‌ش ده‌کات له‌وه‌ی کاریگه‌رییان هه‌بێت زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و ڕاستییه‌وه که تاوه‌کو سۆشیالیزم ده‌رنه‌که‌وتبوو، بیرمه‌نده لیبراڵه‌کان ده‌رفه‌تی زیاتریان هه‌بوو بۆ دانانی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی سیاسهتیکاره هه‌نووکه‌ییه‌کان و له ئه‌نجامیشدا نه‌ک به ته‌نها فریووناخوارد به‌و پێشبینیکردنه دورخایهنانه که خاڵی به‌هێزی سۆشیالیسته‌کانه، به‌ڵکو به‌هۆیه‌وه ساردیش بوونه‌وه چونکه پێده‌چێت هه‌ر هه‌وڵێکی له‌م جۆره ئه‌و چاکه ڕاسته‌وخۆیه که‌م بکاته‌وه که ده‌توانێت بیکات.
له‌وه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌بێت بۆ کاریگه‌ری خستنه سه‌ر بڕیاره عه‌مه‌لییه‌کان، به‌هۆی پێگه‌یه‌وه له‌ناو نوێنه‌رانی ریزبه‌ندی باڵاده‌ستدا، هه‌روه‌ها ئه‌م پێگه‌یه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه ئه‌گه‌ر خۆی ته‌رخانکرد بۆ ئه‌و جۆره له پێشبینکردن که سه‌رنجی رۆشبیبران راده‌کێشێت و له‌ڕێگای ئه‌وانه‌وه ده‌توانێت کاریگه‌ری بخاته سه‌ر گه‌شه له مه‌ودای دووردا. بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا که ده‌یبێت، پێویسته "عه‌مه‌لی"، "هه‌ستیار" و "واقیعی" بێت.
تاوه‌کو خۆشی سه‌رقاڵ بکات به مه‌سه‌له هه‌نووکه‌ییه‌کانه‌وه، ئه‌وا پاداشت ده‌درێته‌وه به توانی کاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر، سه‌رکه‌وتنی مادی، و ناوبانگ له‌ناو ئه‌وانه‌دا که تاڕاده‌یه‌ک هاوبه‌شن له سیما گشتییه‌کانیدا. به‌ڵام ئه‌م مرۆڤانه ڕێزێکی که‌میان هه‌یه بۆ پێشبینیکردن له‌سه‌ر پرنسیپه گشتییه‌کان که ژینگه‌ی ڕۆشنبیریی ڕه‌نگڕێژ ده‌که‌ن. له‌راستیدا، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره له پێشبینیکاری درێژخایه‌ندا تێوه‌گلا، ئه‌وا ده‌که‌وێته به‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ناوبانگی ئه‌وه ده‌ربکات که "ناته‌واوه" یاخود ته‌نانه‌ت نیمچه سۆشیالیسته، چونکه ئاماده نییه ریزبه‌ندی ئێستاکه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه ئازاده‌دا یه‌کتا بکات که خۆی ئامانجیه‌تی پێیبگات.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش، هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامبوون به‌ئاراسته‌ی پێشبینیکاری گشتیدا، خێرا بۆی ئاشکرا ده‌بێت که سه‌لامه‌ت نییه ئه‌گه‌ر زۆر نزیک ببێته‌وه له‌وانه‌ی که پێده‌چێت زۆربه‌ی بڕواکانی ئه‌میان هه‌ڵگرتبێت، و زۆری پێناچێت که پاڵی پێوه‌ده‌نرێت به‌ره‌و گۆشه‌گیریی. له‌راستیدا، له ئێستادا ده‌شێت ته‌نها چه‌ند ئه‌رکێک هه‌بن که به‌هایان نه‌زانرێت وه‌ک ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی گه‌شه‌ی بنه‌مای فه‌لسه‌فیانه که له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه گه‌شه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد پێویسته دابمه‌زرێت.
به‌و پێیه‌ی که ئه‌و مرۆڤه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات پێویسته به‌شی زۆری چوارچێوه‌ی ریزبه‌ندی باڵاده‌ست قبووڵ بکات، لای زۆرێک له ڕۆشنبیرانی خاوه‌ن عه‌قڵی پێشبینیکار ته‌نها وه‌ک داکۆکیکارێكی شه‌رمنی شته‌کان ده‌بێت وه‌ک خۆیان. له‌هه‌مان کاتدا له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئاساییه‌وه وه‌ک تیۆریستیكی ناعه‌مه‌لی ده‌رده‌که‌وێت. وه‌ک پێویست ڕادیکاڵ نییه لای ئه‌وانه‌ی که ته‌نها جیهان به‌و شێوه‌یه ده‌ناسن که تیایدا "بیره‌کان تێیدا به‌ته‌بایی ده‌ژین"، هه‌روه‌ها زۆر ڕادیکاڵانه ده‌رده‌که‌وێت له لای ئه‌وانه‌ی که ته‌نها ده‌بینن چۆن "شته‌کان به سه‌ختی پێکداده‌ده‌ن له بۆشاییدا".
ئه‌گه‌ر سوود له‌و جۆره پاڵپشتییه وه‌ربگرێت که ده‌توانێت به‌ده‌ستیبهێنێت له که‌سانی خاوه‌ن مه‌سه‌له‌کانه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دات له‌لای ئه‌وانه‌ی که پشتیان پێده‌به‌ستێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایدیاکانی. له‌هه‌مان کاتدا پێویستی به‌وه هه‌یه که زۆر به وریایی پهنابگرێت له هه‌ر شتێک که هاوشێوه‌ی خۆده‌رخستن و زیاده‌گۆیی بێت. له‌کاتێکدا که هیچ تیۆریستێکی سۆشیالیست نیه که خۆی بێمتمانهبکات له‌لای هاوڕێکانی ته‌نانه‌ت له‌ڕێگای ساویلکه‌ترین پێشنیاریشهوه، به‌ڵام که‌سێکی لیبراڵی ره‌سه‌ن خۆی تووشی نه‌فره‌ت ده‌کات له‌ڕێگای پێشنیارێکی ناعهمهلییهوه. به‌ڵام هێشتا له‌لای ڕۆشنبیران وه‌ک پێویست پێشبینیکار و سه‌رکه‌ش ده‌رناکه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانکاری و چاکسازییانه‌ی بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی که پێشکه‌شیان ده‌کات، وه‌ک سنووردار ده‌رده‌که‌ون به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌واندا که خه‌یاڵی بێجڵه‌وی ئه‌وان وێنایان ده‌که‌ن.
لانی که‌م له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که پێشمه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئازادی به‌ده‌ستهاتوون و چاکسازی زیاتر پێویسته په‌یوه‌ست بێت به ورده‌کارییه به‌راوردکارییه‌کانه‌وه، پرۆگرامی لیبراڵی هیچ کام له سه‌رنجڕاکێشییه‌کانی داهێنانی نوێی نابێت. پێزانینی ئه‌و چاکسازییانه‌ی پێشکه‌شیان ده‌کات پێویستی به مه‌عریفه‌ی زیاتره له‌سه‌ر کارکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا، زیاتر له‌وه‌ی که ڕۆشنبیری عاده‌تی هه‌ڵگریه‌تی. گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م چاکسازییانه پێویسته له‌سه‌ر ئاستێکی عهمهلیتردا له‌وه‌ی پرۆگرامه شۆڕشگێڕانه‌کان ده‌ستپێبکات، به‌وپێیه‌ش سیمایه‌ک ده‌به‌خشێت که که‌متر سه‌رنجی ڕۆشنبیران راده‌کێشێت و زیاتر ئه‌و پێکهاتانه ده‌هێنێته ناوه‌وه که له‌به‌رامبه‌ریاندا هه‌ست به ناحه‌زی ده‌کات. ئه‌وانه‌ی که زیاتر ئاشنان به کارکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا، هه‌میشه گرنگی ده‌ده‌ن به پاراستنی هه‌ندێک سیمای دیاریکراوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه که له‌وانه‌یه نه‌کرێت له‌سه‌ر بنه‌مای پرنسیپه گشتییه‌کان داکۆکیان لێبکرێت.
جیاواز له‌و که‌سه‌ی که به‌دوای ریزبه‌ندییه‌کی داهاتووی ته‌واو نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت و به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی بۆ ڕێنمایی ڕووده‌کاته تیۆریسته‌کان، ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕوایان به ریزبه‌ندی ئێستا هه‌یه هه‌میشه واده‌زانن که له هه‌ر تیۆریستێک باشتر تێده‌گه‌ن و له ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که هه‌موو ئه‌و شتانه ڕه‌تبکه‌نه‌وه که نائاشنا و تیۆرین.
سه‌ختی دۆزینه‌وه‌ی پاڵپشتی ڕاسته‌قینه و نابهرژهوهندیخواز بۆ سیاسهتیکارێکی سیسته‌ماتیک بۆ ئازادی، شتێکی نوێ نییه. لۆرد ئاکتن زۆر له‌مه‌وبه‌ر وتویه‌تی که چۆن "له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا هاوڕێ دڵسۆزه‌کانی ئازادی ده‌گمه‌ن بوون و سه‌رکه‌وتنیشی به‌هۆی که‌مینه‌وه بووه، که سه‌رکه‌وتوو بوون له‌وه‌ی خۆیانداوهتهپاڵ ئه‌وانه‌ی که ئامانجیان جیاواز بووه له ئامانجی خۆیان، ئه‌م خۆدانهپاڵهش، که هه‌میشه مه‌ترسیداره، هه‌ندێک جار وێرانکه‌ر بووه، له‌ڕێگای به‌خشینی زه‌مینه‌ی ڕه‌وای ئۆپۆزسیۆنه‌وه به نه‌یاران...." له‌م دواییانه‌دا یه‌کێک له دیارترین ئابوریناسه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سکاڵای هاوشێوه‌ی کردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌رکی سه‌ره‌کیی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به پرنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رمایه‌داری هه‌یه پێویسته به‌رده‌وام بریتی بێت له داکۆکیکردن له‌م سیسته‌مه له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داراندا – له‌راستیدا ئابوریناسه لیبراڵه مه‌زنه‌کان، له ئاده‌م سمیسه‌وه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ، هه‌میشه ئه‌مه‌یان زانیوه. گرنگترین ڕێگر که مرۆڤی عه‌مه‌لی که دۆزی ئازادی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه له دڵدایه، جیاده‌کاته‌وه له‌و هێزانه‌ی که له بواری ئایدیاکاندا بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی پێشکه‌وتنه‌کان، بریتییه له بێمتمانه‌یی قووڵیان به پێشبینیه تیۆرییه‌کان و مه‌یلیان به‌ره‌و ئۆرسۆدۆکسی. ئه‌مه‌ش زیاد له هه‌ر شتێکی دیکه، ڕێگرێک ده‌خوڵقێنێت که تێپه‌ڕاندنی مه‌حاڵه له‌نێوان ئه‌مان و ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌دا که خۆیان ته‌رخانکردوه بۆ هه‌مان دۆز و پاڵپشتیان شایانی ده‌ستبه‌رداربوون نییه ئه‌گه‌ر بڕیاربێت دۆزه‌که سه‌ربکه‌وێت.
ئه‌رگه‌رچی له‌وانه‌یه ئه‌م مه‌یله سروشتی بێت له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌دا که داکۆکی له سیسته‌مێک ده‌که‌ن چونکه به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیکی بوونی خۆی سه‌له‌ماندووه، که به‌لایانه‌وه پاساوی رۆشنبیری هیچ بایه‌خێکی نیه، هه‌روه‌ها کوشنده‌ش ده‌بێت بۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایده‌بڕێت له‌و کۆمه‌که‌ی که زۆر پێویستیه‌تی. ئۆرسۆدۆکسی له هه‌ر چه‌شنێک، هه‌ر پێداگرییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سیسته‌مێکی ئایدیا کۆتاییه و پێویسته سه‌رتاپایی به‌بێ دودڵی په‌سه‌ندبکرێت، دیدێکه که وه‌ک گرنگیه‌ک هه‌موو ڕۆشنبیران تووڕه‌ده‌کات، به‌ده‌رله‌وه‌ی بۆچوونیان چیه له‌سه‌ر مه‌سه‌له تایبه‌ته‌کان.
هه‌ر سیسته‌مێک که حوکم له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای پڕاوپڕی هاوسازبوونیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه بڕوایه‌کی دیاریکراودا، له‌سه‌ر بنه‌مای "دروستی‌یان" یان تاوه‌کو ئه‌و راده‌یه‌ی که ده‌کرێت متمانه‌یان پێبکرێت له‌وه‌ی که هه‌ڵگری دیدی په‌سه‌ندکراوبن له هه‌موو مه‌سه‌له‌کاندا، ئه‌و سیسته‌مه خۆی بێبه‌شده‌کات له‌و هاوکارییه‌ی که به‌بێ بوونی هیچ ده‌سته ئایدیایه‌ک ناتوانێت کاریگه‌ریی خۆی بهێڵێته‌وه له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا. توانای ڕه‌خنه‌گرتن له دیده په‌سه‌ندکراوه‌کان، توانای گه‌ڕان به‌ناو پێگه نوێیه‌کاندا و توانای ئه‌زموونکردنی دیدگا نوێیه‌کان، ژینگه‌یه‌ک دابینده‌کات که به‌بێ ئه‌و ژینگه‌یه ڕۆشنبیران ناتوانن هه‌ناسه بده‌ن. ئه‌و دۆزه‌ی که بوارنه‌دات به‌م ڕێچکانه، هیچ پاڵپشتێکی رۆشنبیرانی نابێت و لێره‌وه شکست ده‌خوات له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که وه‌ک کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆمان له‌سه‌ر خزمه‌ته‌کانی ئه‌وان به‌نده.
له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت که وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد به‌و شێوه‌یه‌ی ئێمه پێی ئاشناین له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگری هێزه روخێنه‌ره‌کانی خودی خۆی بێت. له‌وانه‌یه ئه‌وه‌بێت کاتێک ئازادی به‌ده‌ستهات وه‌ک به‌ڵگه‌نه‌ویست ته‌ماشا ده‌کرێت و به‌های نازانرێت. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی ئازادی ئایدیاکان که جه‌وهه‌ری کۆمه‌ڵگای ئازاده ده‌بێته مایه‌ی خولقاندنی ئه‌و بناغه‌یه‌ی له‌سه‌ری به‌نده. زۆر که‌م جێگه‌ی گومانه که له وڵاتانی وه‌ک ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئایدیاڵی ئازادی له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا که‌متر جێگه‌ی سه‌رنجی لاوانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا که ده‌زانن له‌ده‌ستدانی ئازادی مانای چییه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئاماژه‌ی زۆر هه‌ن که له ئه‌ڵمانیا و شوێنی دیکه، لای ئه‌و لاوانه‌ی که هه‌رگیز کۆمه‌ڵگای ئازادیان نه‌دیوه، ئه‌رکی بونیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد، ده‌کرێت زۆر به‌چێژ و نه‌شئه‌به‌خش بێت وه‌ک هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی سۆشیالیستی که له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابوردودا سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ره، ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه راستیه‌ک بێت که ئه‌و که‌سانه‌ی سهردانیانکردوه ره‌نگه ئهزموونیانکردبێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کاتێک قسه له‌گه‌ڵ قوتابیانی ئه‌ڵمانیدا ده‌که‌یت له‌باره‌ی پرنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی لیبراڵ، بۆت ده‌رده‌که‌وێت که گوێگره‌کان کاردانه‌وه‌ی زیاتریان هه‌یه و گوڕتینیان زیاتره له‌چاو ئه‌وانه‌ی که مرۆڤ هیوا ده‌خوازێت له هه‌ر دیموکراسیه‌تێکی خۆرئاواییدا به‌دی بکات. له به‌رتیانیاش له‌ناو لاوان‌دا مه‌یلێکی نوێ بۆ پرنسیپه ڕاسته‌قینه‌کانی لیبراڵیزم له‌ده‌رکه‌وتندایه که به‌دڵنیاییه‌وه چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر بوونی نه‌بوو.
ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که ئازادی ته‌نها ئه‌و کاته به‌های ده‌زانرێت که له‌ده‌ستده‌چێت، ئایا مانای ئه‌وه‌یه که پێویسته جیهان له هه‌موو شوێنێکیدا به قۆناغی تاریکی تۆتالیتاریزمی سۆشیالیستیدا تێپه‌ڕبێت پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئازادی سه‌رله‌نوێ تواناکانیان یه‌کبخه‌نه‌وه؟ له‌وانه‌یه وابێت، به‌ڵام ئومێده‌وارم که وا نه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تاوه‌کو ئه‌و که‌سانه‌ی که له مه‌ودای دووردا دیاریکه‌ری ڕای گشتین مه‌یلیان به‌ره‌و ئایدیاڵه‌کانی سۆشیالیزم بێت، ئه‌م ڕێچکه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت په‌نا له‌مه بگرین، پێویسته بتوانین پرۆگرامی نوێی لیبراڵ پێشکه‌ش بکه‌ین که ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌یاڵ.
پێویسته دووباره بینای کۆمه‌ڵگای ئازاد بکه‌ینه‌وه به سه‌رکه‌شییه‌کی ڕۆشنبیرانه، کردارێکی بوێرانه. ئه‌وه‌ی ئێمه نیمانه یۆتۆپیای لیبراڵه، پرۆگرامێک که وا ده‌ربکه‌وێت نه داکۆکیه‌کی په‌تیه له شته‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ن، نه‌ئه‌وه‌شه جۆریكی کاڵبوهوهی سۆشیالیزم بێت. به‌ڵکو ڕادیکاڵیزمێکی لیبراڵی ڕاسته‌قینه بێت که دهستنهپارێزێت له هه‌ستیاری شکۆداره‌کان (به سه‌ندیکا بازرگانیهکانیشهوه)، که هێنده عه‌مه‌لی نه‌بێت و خۆی کۆتبه‌ند نه‌کات به‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌ڕووی سیاسیه‌وه شیاوه.
ئێمه پێویستمان به سه‌رکرده‌ی ڕۆشنبیری هه‌یه که ئاماده‌بن له‌پێناو ئایدیاڵێکدا کاربکه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری به‌دیهێنانی ده‌ستبه‌جێیان که‌میش بێت. پێویسته که‌سانێک بن که ئاماده‌بن وابه‌سته‌بن به پرنسیپه‌کانه‌وه و له‌پێناو به‌دیهێنانی ته‌واویاندا تێ‌بکۆشن، هه‌رچه‌ندێکیش بخایه‌نێت. پێویسته سازشکاریه عه‌مه‌لییه‌کان جێبهێڵن بۆ سیاسه‌تمه‌داران. بازرگانی ئازاد و ئازادی هه‌ل بریتین له‌و ئایدیاڵانه‌ی که له‌وانه‌یه هێشتا خه‌یاڵی ژماره‌یه‌کی زۆر بهه‌ژێنن، به‌ڵام "ئازادی بارزگانی مه‌عقول" ی په‌تی یان "شلکردنی کۆنترۆڵه‌کان" به‌شێوه‌یه‌کی په‌تی نه له‌ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه جێگای ڕێزن نه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه هیچ حه‌ماسێک بوروژێنن.
وانه‌ی سه‌ره‌کیی که پێویسته لیبراڵی ڕاسته‌قینه له سه‌رکه‌وتنی سۆشیالیسته‌کانه‌وه فێری ببێت بریتیه له بوێرییان له‌وه‌ی یۆتۆپی بن، که بووه به مایه‌ی ئه‌وه‌ی هاوکاری ڕۆشنبیرانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات و به‌وپێیه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی دابنین، ئه‌مانه‌ش هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان هێناوه‌ته دی که تاوه‌کو ئه‌م دواییانه‌ش ته‌واو دوره‌ده‌ست بوون. ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌واوی خۆیان سه‌رقاڵکردوه به‌و شتانه‌وه که له عه‌مه‌لی ده‌چوون له دۆخی ئێستای بۆچووندا به به‌رده‌وامی بۆیان ده‌رکه‌وتوه که ئه‌مه‌ش به خێرایی له‌ڕووی سیاسیه‌وه ده‌بێته مه‌حاڵ له ئه‌نجامی گۆڕانکارییه‌کانی ڕای گشتیدا که ئه‌مان هیچیان نه‌کردوه بۆ ڕێبه‌ریکردنی. ئه‌گه‌ر ئێمه بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد جارێکی دیکه نه‌که‌ینه‌وه به مه‌سه‌له‌یه‌کی زیندووی ڕۆشنبیریی و جێبه‌جێکردنیشی نه‌که‌ین به ئه‌رکێک که ده‌بێته بزوێنه‌ری بیر و خه‌یاڵی چالاکترین عه‌قڵه‌کانمان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و بڕوایه بگێڕینه‌وه بۆ هێزی ئایدیاکان که نیشانه‌ی لیبراڵیزم بووه له‌باشترین باریدا، ئه‌وا جه‌نگه‌که هێشتا نه‌دۆڕاوه. ژیاندنه‌وه‌ی ڕۆشنبیرییانه‌ی لیبراڵیزم ئێستا به‌ڕێوه‌یه له چه‌ندین به‌شی جیهاندا. ئایا له‌کاتی خۆیدا ده‌بێت؟
تێبینی: ئه‌م وتاره له ساڵی 1945دا نوسراوه. |
| دواتر > |
|---|