|
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان |
|
نووسه‌ر پێشواز سه‌عدوڵڵا فه‌یزوڵڵا
|
ره‌نگه چیتر پرسیاری گرنگ له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئێران‌دا ئه‌وه نه‌بێت كێ ده‌بێت به سه‌رۆك. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه و به گۆڕانێكی مێژووی و موژده‌به‌خش داده‌نرێت ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئێران هاتونه‌ته سه‌رجاده و گوزارشت له بیروڕای خۆیان ده‌كه‌ن. سیسته‌می دیموكراسی له ئێستادا باشترین شێوازی حوكمڕانیه به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه‌ش بێ غه‌وش و كه‌موكوڕی نیه. هه‌میشه پرسیار له‌وه ده‌كرێت كه ئایا زۆرینه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه رای خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا؟ گرنگترین سه‌رنجێك كه له‌و باره‌یه‌وه وترابێت ره‌نگه ئه‌و رسته‌یه‌ی جۆن ستیوارت میڵ بێت كه له په‌رتوكی له‌باره‌ی ئازادیه‌وه به راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م جیهان خاوه‌نی رایه‌ك بن و له به‌رامبه‌ردا یه‌ك تاقه كه‌س رایه‌كی جیاوازی هه‌بێت، مافی سه‌رجه‌م جیهان بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و رایه هیچی زیاتر نیه له مافی ئه‌و تاقه كه‌سه بۆ سه‌ركوتكردنی رای سه‌رتاپای جیهان. ئه‌م جۆره له تێگه‌یشتن له ئازادی و زامنكردنی مافی كه‌مینه له به‌رامبه‌ر جه‌وری زۆرینه‌دا یه‌كێكه له پارسه‌نگه گرنگه‌كان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مه‌ترسی دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه زۆرینه ئه‌و مافه‌ی به‌ده‌ستهێنابێت. ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا موژده‌به‌خشه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ئێران له‌وه تێگه‌یشتووه كه چیتر ناكرێت چاوبه‌ستی لێبكرێت و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه پێویسته ده‌نگی بیستراوبێت و چیتر رازی نابێت به بێده‌نگی. ئه‌وه‌ی گرنگی ئه‌م گۆڕانه مێژوویه زیاتر ده‌كات ئه‌و راستیه‌یه كه چیتر ئێران ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساتی پێش هه‌ڵبژاردن. ئه‌و لێكترازانه‌ی نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات، یاخود نێوان به‌شێك له جه‌ماوه‌ر كه دژی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی جه‌ماوه‌ر كه له‌گه‌ڵیدان بووه به هێزێكی مه‌ده‌نی به‌رجه‌سته و دیار، هێزێك كه له جه‌ور و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی سڵناكاته‌وه، هێزێك كه پێش ٣٠ ساڵ به هه‌مان گوڕوتین رووبه‌ڕوی رژێمی شای ئێران بووه و هه‌وادارانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی خسته سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر هه‌مان هێزه كه له ئێستادا و به ئاماده‌بوونێكی گه‌وره‌تره‌وه هاتۆته مه‌یدان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و میژووه به‌ڵام به جیاوازیه‌كی جه‌وهه‌ریه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره له دژی خۆدی ئه‌و جیهانبینیه‌یه كه ٣٠ ساڵ به‌ر له ئێستا جمهوری ئیسلامی دامه‌زراند. ئه‌م ساته مێژوویه هێنده ساتێكی گرنگه بۆ گۆڕان، هێنده‌ی ئه‌وه‌ش گرنگه بۆ راستكردنه‌وه‌ی مێژوو و وانه وه‌رگرتن له مێژوو. ئه‌وه‌ی كه له‌وه‌ش گرنگتره له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت جیهانیش ، هاوكاتبوونیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند ساتێكی گرنگی مێژوویدا له ماوه‌ی ٨ مانگی رابردوودا كه جیهان به‌خۆیه‌وه بینی. ئه‌م گۆڕانه سه‌ره‌تا به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد كه كۆتایی هێنا به ٨ ساڵ له په‌رتكردنی سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تی و پارسه‌نگه‌كانی هێز و به سه‌ربازیكردنی جیهان. ساتێك كه تێیدا گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆی و بۆ دنیاشی دوپاتكرده‌وه كه ئیراده‌ی خه‌ڵك هه‌میشه گه‌وره‌تره له هه‌موو ئیراده‌كانی دیكه. له ساڵی ٢٠٠٠دا كه جۆرج بوش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای برده‌وه (یاخود وه‌ك نیوه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕیان وایه كه بوش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دزیوه)، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێرانی ئه‌مڕۆ و به جیاوازی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا كوژران، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان به ناشه‌رعی له‌قه‌ڵه‌م دا و پرۆسه‌ی رۆیشتنی سه‌رۆكی نوێ له بینای گۆنگرێسه‌وه به‌ره‌و كۆشكی سپی بوو به یه‌كێك له زه‌حمه‌تترین مه‌راسیمه‌كانی ئه‌و بۆنه‌یه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا كه جۆرج بوشی ناچاركرد به ئۆتۆمبێل به‌شێكی ببڕێت نه‌ك به پێ. به‌ڵام ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریكایی دواجار سه‌لماندی كه سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و تۆقاندنه به هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تیرۆریستی بۆسه‌ر خاكه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان رێساكانی گه‌مه‌كه‌یان گۆڕی و سه‌رۆكێكی ره‌شپێستیان هه‌ڵبژارد كه ئه‌وه‌ش له خۆیدا گۆڕانێكی گه‌وره بوو و په‌ڕه‌یه‌كی نوێیان هه‌ڵدایه‌وه له ژیانیاندا له هه‌ڵبژاردنێكدا كه له مێژووی زیاد له ٢٠٠ ساڵی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌گه‌ر بێوێنه‌ش نه‌بێت ئه‌وا زۆر كه‌م وێنه‌یه. ساتی دوای ئه‌و كه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بریتیه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كوه‌یت كه تێیدا بۆ یه‌كه‌مین جار چوار خانم هه‌ڵبژێردران بۆ په‌رله‌مانی كوه‌یت، وڵاتێك كه تاوه‌كو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئافره‌ت ته‌نانه‌ت مافی ده‌نگدانیشی نه‌بوو. ساتێكی دیكه‌ی گرنگ بریتی‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی لوبنان كه تێیدا هێزه ئاینیه‌كان پاشه‌كشه‌یانكرد و ئه‌نجامه‌كانی به ئاراسته‌ی كرانه‌وه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگای و پاراستنی ئاشتیدا رۆیشتن. هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێرانیش ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له فه‌رمانڕه‌وایی بخات، به‌ڵام ئه‌و پێشبینیه نه‌هاته دی. له‌بری ئه‌وه گۆڕانێكی له‌وه گرنگتر رویدا ئه‌ویش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی جه‌ماوه‌ره له ده‌سه‌ڵات و گومانخستنه سه‌ر شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ری رابوه‌ستین بریتیه له هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی كۆتایی مانگی ته‌مموزی هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا ده‌نگده‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر په‌رله‌مانێكی نوێ و سه‌رۆكێكی نوێ ده‌ده‌ن بۆ هه‌رێم. پاره‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات پێویسته ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یان له‌لا روون بێت كه كوردستان دابڕاو‌و نیه له ناوچه‌كه و له جیهان و ئه‌و پرۆسه دیموكراسیه‌ی كه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گۆڕانكاری دروستكردوو و ئاراسته‌ی روداوه‌كانی گۆڕی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان ئاراسته‌دا بڕوات. لێره‌وه دوو پرسیار خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو: ئایا ئه‌گه‌ر پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات كۆنترۆڵی ره‌های ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست دا، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هێز بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا؟ پرسیاری دووه‌میش كه له یه‌كه‌م گرنگتره ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رهات و پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات فرتوفێڵیان ئه‌نجامدا و ئه‌نجامه‌كانیان به قازانجی خۆیان شكانده‌وه، ئایا جه‌ماوه‌ری كورد له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن به هه‌مان گوڕ و تینی جه‌ماوه‌ری ئێرانه‌وه بڕژێنه سه‌رجاده‌كان و ئه‌نجامه‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه؟ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ته‌مموزی هه‌رێمی كوردستان به خاوێنی و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو دیموكراسیانه ده‌بێته ئاماژه‌یه‌كی زۆر گرنگ كه هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا پێویستی پێیه‌تی تاوه‌كو ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی له ناوچه‌كادا به‌هێزتر و زامنتری بكات. هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت له‌پای ئه‌و خه‌ون و به‌ڵێنانه‌دا بێت كه له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌یانداته جیهان و ده‌وروبه‌ر ئه‌گه‌ر پێگه‌كانی دیموكراسیه‌ت پته‌و و جێگیر نه‌كات. دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه‌و رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ركردنی یاسا و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌زگای دادوه‌ری له پاشكۆیه‌تی حیزب و حكومه‌ت تاقه رێگه‌ن به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێگریكردنی پێگه‌كه‌ی له ناوچه‌كه و له جیهاندا.
|