| وته‌ی هه‌فته |
| له‌باره‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه |
|
|
ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ئابوری ئێستا هیچی به‌رهه‌م نه‌هێنابێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كێوێك له بابه‌تی خولقاندوه بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی "رێسای ٩٥٪". له سه‌دا ٩٥ ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه له‌باره‌ی ئابوری و داراییه‌وه یان ئه‌وه‌تا هه‌ڵه‌یه یان ئه‌وه‌تا هیچ په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌كه‌وه نیه.
به‌شێك له گرفته‌كه بریتیه له‌و كه‌سانه‌ی كه له بانكه ناوه‌ندیه‌كان كارده‌كان، به ئه‌وانه‌ی ئێستا و كۆنهكانیشهوه. ئه‌وانه‌ی شه‌و و رۆژیان خستۆتهسهریهك تاوه‌كو خۆیان به‌دوربگرن له گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی له خولقاندنی قه‌یرانه‌كاندا. حه‌كایه‌ته شێوێنراوهكانیان وه‌ك مێژووی سه‌ربازی وه‌هایه. ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه میژووی سه‌ربازی له‌لایه‌ن براوه‌كانه‌وه ده‌نوسرێته‌وه. میژووی ئابوریش تاوه‌كو راده‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌نوسرێته‌وه كه بانكه ناوه‌ندیه‌كان ده‌به‌ن به‌ڕێوه. له هه‌ردوو باره‌كه‌دا ده‌بێت ئه‌و گێڕانه‌وه فه‌رمیانه‌ی كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن به شه‌كره‌وه بخۆن.
پێشتر وامان ده‌زانی كه دۆقی وێڵینگتن گورزی له ناپلیۆن وه‌شاندوه له جه‌نگی واتهرلوودا. به‌ڵام به‌قسه‌ی پیته‌ر هۆفشۆرهری پسپۆڕی جه‌نگی واته‌رلوو، سوپای وێڵینگتن به ٦٨ هه‌زار سه‌ربازه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای ناپلیۆندا كه ٧٣ هه‌زار و ١٤٠ سه‌ربازی هه‌بوو ده‌سته‌ویه‌خه بونه‌ته‌وه تاوه‌كو دره‌نگانێكی ئێواره‌ی رۆژی ١٨ حوزه‌یرانی ساڵی ١٨١٥. له‌و ئێواره‌یه‌دا فیڵد مارشاڵ بڵهچهر به خۆی ٤٧ هه‌زار سه‌ربازی پروسیهوه گه‌یشته مه‌یدانی جه‌نگ و تای ته‌رازووی هێزی گۆڕی. دۆقی ئاسنین له گێرانه‌وه‌ی فه‌رمی خۆیدا وه‌ها باسی ده‌كات كه شازاده بڵهچهر تا ئێواره نه‌گه‌یشتۆته جێگه و ته‌نها ٨ هه‌زار سه‌ربازی له‌گه‌ڵ بووه. به‌جۆرێك له جۆره‌كان ٣٩ هه‌زار سه‌ربازی پروسیا دیزه به‌ده‌رخۆنه كران. زۆر به ئاشكرا مێژوو له‌لایه‌ن وێڵینگتۆنهوه نوسراوه‌ته‌وه.
زۆرجاریش گێڕانه‌وه‌ی له‌م جۆره له بواری ئابوری‌دا زۆر به‌ربڵاو ده‌بێت. جێگه‌ی داخه كه زۆر زه‌حمه‌ته له رێگه‌ی راستیه‌كانه‌وه ئه‌و بڕوا هه‌ڵانه راستبكه‌ینه‌وه، و ئه‌و چهوتباوهڕیانهش رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینن له گوتاری سیاسه‌تكاری ئابوری‌دا.
پهردهپۆشكردنهكهی گرین سپان٭
له سایه‌ی ئالان گرینسپان و سه‌رۆكی ئێستای فێدرهل ریزێرڤ، بێن بێرنانكی، فێدره‌ڵ ریزێرڤ بڕوای به‌و دیده هه‌یه كه سه‌قامگیری له ئابوری‌دا و سه‌قامگیری له نرخدا دوو شتی هاوئاهه‌نگن. تاوه‌كو ئه‌و راده‌یه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له هاوئاستی یاخود له خوارد ئاستی ویستراوهوه بێت، شێوه‌ی كاری فێدره‌ڵ ریزێرڤ ئه‌وه‌یه كه زه‌نده‌قی بچێت، به بینینی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی راسته‌قینه‌ی گرفتی ئابوری و خستنه‌ڕووی فریاگوزاری خێرا.
ئه‌م كاره‌ش له رێگه‌ی داشكاندنی راده‌ی سوده‌وه ده‌كات بۆ كه‌متر له‌و راده‌یه‌ی كه بازاڕ دایناوه. له‌گه‌ڵ نزمبونه‌وه‌ی روكه‌شی راده‌ی سوددا، به‌ركاربه‌ر كه‌متر پاشه‌كه‌وت ده‌كات و مه‌یلی به‌كاربردنی زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ها ئهنترۆپهنۆرهكانیش بڕی خه‌رجكردن له وهبهرهێنانهكانیادا زیاد ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامدا ناهاوسه‌نگیه‌ك روو ده‌دات له نێوان پاشه‌كه‌وتكردن و وه‌به‌رهێناندا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی ئابوریه‌ك كه رێبازی گه‌شه‌كردنی جێگیر نیه.
ئه‌مه‌ش به كورتیه‌كه‌ی ئه‌و وانه‌یه‌یه كه له ره‌خنه‌ی نهمساییهكانهوه٭٭ له سیسته‌می بانكه ناوه‌ندیه‌كان فێری بووین كه له ساڵانی بیسته‌كان و سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا گه‌ڵاڵه‌یان كردوه. ئابوریناسه نه‌مساییه‌كان هۆشداریاندا له‌وه‌ی كه سه‌قامگیری ئاستی نرخ ره‌نگه هاوئاهه‌نگ نه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری ئابوری‌دا.
ئه‌وان جه‌ختی زۆریان كرده سه‌ر ئه‌و راستیه‌ی كه ئاستی نرخ، وه‌ك ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی عاده‌تی ده‌پێورێت، ته‌نها كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌گرێته‌وه. نرخی موڵك ناگرێته‌وه. ( بێگومان پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تی فێدرهل ریزرڤ بۆ نرخه‌كانی به‌كاربه‌ر، ته‌نانه‌ت هه‌موو كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاریه‌ك ناگرێته‌وه.)
نه‌مساییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه‌قامیگیری نه‌ختینه‌یی پێویسته درێژببێته‌وه بۆ ره‌هه‌ندی نرخی موڵكه‌كان و هه‌روه‌ها گۆڕانی نرخی رێژه‌یی ده‌سته‌ی جۆراوجۆری كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری و موڵك گرنگیه‌كی زۆریان هه‌یه.
له‌لای نهمساوهیهكان، ئابوریه‌كی سه‌قامگیر ره‌نگه هاوئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسهتیكاره نهختینهییهدا كه وا ده‌كات نرخه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هێواش داببه‌زن. قه‌یرانی هه‌نووكه‌ی سیسته‌می دارایی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان جێگهوتهی ئه‌م شێوازه باوه‌ی فێدره‌ڵ ریزێرڤه. له تشرینی دووه‌می ٢٠٠٢دا، بێن بێرنانكی كه ئه‌وكات پارێزگاری فێدره‌ڵ ریزێرڤ بوو، هاواری ئه‌وه‌ی لێبه‌رزبووه‌وه كه دائاوسان (پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵئاوسان) هه‌ڕه‌شه له ئابوری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. توانی قه‌ناعه‌ت به هاوه‌ڵه‌كانی بهێنێت له فێدره‌ڵ ریزێرڤ مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
وه‌ك سه‌رۆكی پێشوو، گرینسپان وتویه‌تی "ئێمه روبه‌ڕی زه‌حمه‌تی نوێ ده‌بینه‌وه له هێشتنه‌وه‌ی سه‌قامگیری نرخدا، به‌تایبه‌ت بۆ رێگه‌گرتن له‌وه‌ی كه هه‌ڵئاوسان زۆر داببه‌زێت." (له‌به‌ر رۆشنایی بوژانه‌وه‌ی به‌رهه‌مداری له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كاندا، نه‌مساییه‌كان وه‌های بۆ ده‌چوون كه ئه‌گه‌ری هه‌بوونی كه‌مێك دائاوسان به‌شێكه له مه‌سه‌له‌كه.)
له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری رودانی دائاوساندا، فێدرهل ریزێرڤ زه‌نده‌قی چوو. له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ته‌مموزی ٢٠٠٣دا، راده‌ی سودی پاره كه فێدره‌ڵ ریزرڤ وه‌ریده‌گرێت داشكێنرا بۆ ئاستێكی زۆر نزم ١٪، و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌و شێوه‌یه مایه‌وه. ئه‌مه‌ش بوو به مایه‌ی خستنه‌گه‌ڕی شای هه‌موو سوڕه‌كانی سیووله له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا، هه‌روه‌ك ئه‌ندامانی قوتابخانه‌ی نه‌مسایی پێشبینیان كردبوو، ئه‌و بوژانه‌وه‌یه‌ی كرێدیت ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ كه‌وته‌وه. تاوه‌كو كارمه‌ندانی بانكه نێوهندیهكان دان به‌و راستیه‌دا نه‌نێن كه سیاسهتیكاره نابهڵهدهكانی ئه‌وان هۆكاری سه‌ره‌كیبوون بۆ سوڕی ته‌قینه‌وه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئێستا، ئه‌م قه‌یرانه به‌به‌رده‌وامی به هه‌ڵه لێكده‌درێته‌وه.
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره پێشنیازكراوه‌كان، به گوژمه‌ی بزوێنه‌ری دارایی و فراوانكردنی بواری رێساكاری حكومه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قهرزدانهكانی سندوقی نه‌ختی نیوده‌وڵه‌تی، هه‌موو ئه‌مانه باری سه‌رشانی ئابوری قورس‌تر ده‌كه‌ن.
ئالان گرین سپان: سه‌رۆكی پێشووی فێدرهل ریزێرڤ (بانكی ناوه‌ندی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا) قوتابخانه‌ی نه‌مسایی: قوتابخانه‌یه‌كی ئابوریه. بڕوانه به‌شی ناوهڕۆك له چرای ئازادی.
ستیڤ هانكی مامۆستای ئابوری تهتبیقیه له زانكۆی جۆنز هۆپكنز و هاوه‌ڵی باڵایه له په‌یمانگای كه‌یتۆ له واشنتۆنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|