| وته‌ی هه‌فته |
| سه‌رنجی هه‌واڵی: ئایا پاراستنخوازی چاره‌سه‌ره یاخود قوڵتركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه؟ |
|
|
نووسه‌ر چرای ئازادی
|
|
|
ئایا پاراستنخوازی چاره‌سه‌ره یاخود قوڵتركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه؟
پاراستنخوازی بریتیه له ده‌ستێواردانی حكومه‌ته‌كان له كاروباری ئابوری وڵات و زۆرجاریش ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه له كاتی قه‌یرانه ئابوریه‌كاندا زه‌قتر ده‌بنه‌وه. به‌ڵام له هه‌موو باره‌كاندا ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه به زهره ده‌شكێنه‌وه به‌سه‌ر بهكاربهراندا.
حكومه‌ت به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند گروپێكی تابیه‌ت یاخود نه‌زانی و ئاگادارنه‌بوون له زانیاریه مێژوویی و ئهكادیمهكان، بڕیاری رێگرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌مه بیانیه‌كان ده‌دات، یاخود هه‌وڵده‌دات بڕی هاتوو دیاری بكات كه به 'كوهوتا' ناسراوه یاخود زیادكردنی گومرگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه. پاساوه‌كه‌شی بریتیه له بره‌ودان به به‌روبوم و به‌رهه‌می ناوخۆیی.
بێگومان ئاشكرایه كه ئاڵوگۆڕی بازرگانی شاده‌ماری گه‌شه‌ی ئابوریه و به‌بێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هیچ وڵاتێك ناتوانێت سامان كه‌ڵه‌كه بكات و گوزه‌رانی هاوڵاتیه‌كانی باش بكات. ئه‌مه‌ش راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره و پشتئه‌ستوره به چه‌ندین توێژینه‌وه و زانیاری مه‌یدانی كه دروستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌سه‌لمێنن.
كاریگه‌ری پاراستنخوازی هه‌میشه به‌سه‌ختی به‌سه‌ر به‌كاربه‌ردا ده‌شكێته‌وه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی زیادبوونی تێچوونه‌وه كه له دواجاردا له‌سه‌ر به‌كاربه‌ر ده‌كه‌وێت. بۆ نمونه، له ژاپۆن، نرخی كیلۆیه‌ك برنج پێنج هێنده‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆنه. ئه‌مه‌ش به‌رئه‌نجامی ئه‌و پاراستنخوازیهیه كه حكومه‌تی ژاپۆن گروتویهتیهبهر به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی. كه له راستیدا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می خه‌ڵك له‌سه‌ر حسابی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵ سودی لێوه‌رده‌گرن.
له ئه‌مه‌ریكا، پاراستنخوازی به‌باشترین شێوه له به‌رهه‌می شه‌كردا دیاره. له پێناوی پاراستنی شه‌كری ناوخۆییدا، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رێگه له شه‌كری ده‌ره‌كی ده‌گرێت بێته ناو وڵاته‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نرخی شه‌كر بۆ هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكایی شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی نرخی شه‌كری به‌كاربه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت.
مێژووی پاراستنخوازی سه‌لماندویه‌تی كه سوود به زۆرینه ناگه‌یه‌نێت و به‌كاربه‌ر ده‌بێته قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی حكومه‌ت و له ئه‌نجامیشدا گروپێكی بچوك سودمه‌ند ده‌بێت.
ئاشكرایه كه ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌میشه ده‌چێته خزمه‌تی زیادكردنی سامانی نه‌ته‌وه‌وه، به‌و پێیه‌ی بڕی كه‌لوپه‌ل زیاد ده‌كات، هه‌لی كاركردنیش زیاد ده‌كات و له ئه‌نجامیشدا ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر ده‌كات. رێگرتن له پرۆسه‌ی بازرگانی ئازاد هه‌لی خۆشگوزه‌رانی كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌رهه‌می ناوخۆیی ته‌نها له سایه‌ی ركابه‌ریدا ده‌توانێت جۆر و بڕی خۆی باش بكات و له ئه‌نجامیشدا بتوانێت ركابه‌ری به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بكات ئه‌ویش له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی كه وایلێده‌كات تێچونی كه‌مبكاته‌وه و چۆنێتی و چه‌ندێتی به‌رهه‌می زیاد بكات. پێویسته ئه‌و پره‌نسیپه ئابوریه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه بریتیه له "تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگرتن". بۆ نمونه ئه‌گه‌ر جوتیارێك نه‌یتوانی ته‌ماته‌ی باش به تێچونێكی كه‌م به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌وا واچاكتره بۆ ئه‌و جوتیار كه وازه له چاندنی ته‌ماته بنهێنێت و بهروبومێكی دیكه بچێنێت.
ئاشكرایه كه ئابوری له‌سه‌ر بنه‌مای هانده‌ر كارده‌كات. به‌كاربه‌ر هه‌میشه به دوای هه‌رزانترین نرخدا ده‌گه‌ڕێت، و به‌رهه‌مهێنیش به‌دوای زیاترین قازانجدا. بێگومان هیچ كام له‌م دوانه به‌بێ ئه‌ویتر بونیان نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م دوانه پێكه‌وه له په‌یوه‌ندیكی خۆبه‌خۆییدا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه و له ئه‌نجامیشدا له‌سه‌ر تێكڕای ئابوری و شێوازی گوزه‌رانی خه‌ڵك.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌گه‌ر بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به سه‌پاندنی كۆتوبه‌ند به‌سه‌ر بازرگانیدا و زیادكردنی گومرگ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و به‌روبومی ده‌ره‌كی سود به به‌كاربه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وا ئه‌و بانگێشه‌یه له چاوبهستهییهكی سیاسی زیاتر هیچی تر نیه و كاریگه‌ریه‌كانیشی هه‌ر زوو له‌سه‌ر به‌كاربه‌ر دیاری ده‌ده‌ن و ئه‌نجامه‌كانیش خراپ ده‌كه‌ونه‌وه.
به‌رپرسان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه حكومه‌ت به‌نیازی سه‌پاندی كۆتوبه‌نده به‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا و هه‌ندێك هۆكاریان خستۆته‌ڕوو كه هیچ كامێكیان سودی ئابوریان نیه و له ئه‌نجامی تێنهگهیشتنن له پرۆسه‌ی ئابوریه‌وه هاتونهتهبوون. پاساوی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه بازاڕه‌كانی هه‌رێم پڕن له كاڵای بیانی و خراپ، بۆیه كاڵای ناوخۆیی له پاشه‌كشه‌دایه. ئه‌م گریمانه‌یه له‌ڕووی لۆژیكیه‌وه هه‌ڵه‌یه چونكه باشی و خراپی به‌رهه‌م په‌یوه‌ندی به ناوخۆییبوون و بیانیبوونهوه نیه و پاشانیش ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می بیانی خراپه و له‌به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌می ناوخۆیی باشتره، كه‌واته به‌پێی لۆژیك پێویسته به‌رهه‌می ناوخۆیی كه باشتره ره‌واجی زیاتر بێت.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه، ئه‌وا ده‌كرێت به‌شێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ پشكنینی به‌رهه‌مه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بێنه ناو هه‌رێمه‌وه، نه‌وه‌ك پاش هاتنه‌ناوه‌وه‌یان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر بۆ نمونه پۆلیسی شارۆچكه‌یه‌ك ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر یه‌ك ته‌ن برنجی به‌سه‌رچوودا، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه چه‌ندین ته‌نی دیكه له‌و برنجه ساغكراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارهێنراون. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ڕێگرتن له كه‌لوپه‌لی خراپ ده‌كرێت له‌ڕوی زانستیه‌وه پشكنینیان بۆ بكرێت نه‌وك رێگه له هه‌موو شتێك بگیرێت به‌و پاساوه.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خوازیاری ده‌ركردنی بڕیارێكه له خزمه‌تی خه‌ڵكیدا، ئه‌وا ئاوه‌ڵاكردنی بازرگانی باشترین خزمه‌ت به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت. به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا به‌رهه‌مهێنه‌ره خۆماڵیه‌كان ناچارده‌كات به‌رهه‌مه‌كانیان باشتر بكه‌ن و له‌بازاڕدا ركابه‌ری بكه‌ن.
سودهمهندی راسته‌قینه‌ی بازاڕ به‌كاربه‌ره، واته سه‌رجه‌م خه‌ڵك، بۆیه پێویسته به‌رهه‌مهێنه‌ران خۆیان له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی به‌كاربه‌ردا بگونجێنن. پاراستنخوازی ده‌رگاكان به‌سه‌ر جیهاندا داده‌خات، هه‌لی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كه‌لتوری و ئه‌زمونه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌لی كار و هێنانكایهوهی پیشه‌ی نوێ و توانای نوێ كه‌مده‌كاته‌وه، له ئه‌نجامدا سه‌رتاپای كۆمه‌ڵ زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت.
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی زانستیانه بیربكاته‌وه و رێگه‌نه‌دات بیركردنه‌وه‌ی نازانستیانه ببێته رێبه‌ری كاره‌كانی. پێویستیشه ئه‌وه ئاشكرا بێت كه هیچ وڵاتێك نیه له دنیادا و به‌درێژایی مێژوو توانیبێتی به پاراستنخوازی و پشبه‌ستن به به‌رهه‌می ناوخۆیی و رێگرتن له بازرگانی ئازاد له‌ڕووی ئابوریه‌وه گه‌شه بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشگوزه‌ران بن.
چاوخشانێك به میژووی كۆن و نوێی جیهاندا ئه‌و راستیه به‌ڵگه‌نه‌ویسته ده‌رده‌خات كه پاراستنخوازی هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|