| وته‌ی هه‌فته |
| لێگه‌ڕێن با خۆراك گه‌شه‌بكات |
|
|
|
|
نووسه‌ر دۆگڵاس ساوسگه‌یت
|
|
|
پاش ئه‌وه‌ی نرخی خۆراك له كاتێكی زووتری ئه‌مساڵدا گه‌یشته لوتكه، له چه‌ند مانگی رابردوودا نرخه‌كان پاشه‌كشه‌یانكرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریدا له‌باره‌ی قه‌یرانێكی دیكه‌ی خۆراك كه ره‌نگه نزیكه‌ی ١٠٠ ملیۆن خه‌ڵك په‌لكێشی هه‌ژاری بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ژماره‌ی دانیشتوان و گه‌شه‌كردنی داهاتدا كه ههردووكایان ده‌بنه مایه‌ی زیادكردنی به‌كاربردن بۆ هه‌ر تاكێك، ئایا پێویسته خۆراك هه‌ر به گرانی بمێنێته‌وه؟
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له دوا راپۆرتیدا كه هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوكرایه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار خه‌ڵك به‌دخۆراكن. ئایا ئه‌و خه‌ڵكانه لهچارهیان نوسراوه به برسێتی بمێننه‌وه؟ بێگومان نه‌خێر.
له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی ٢٠دا دابینكردنی خۆراك خێراتر له خواستی خۆراك گه‌شه‌یكرد و نرخی دانه‌وێڵه به ڕێژه‌ی ٧٥٪ دابه‌زی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دانه‌وێڵه‌ی له سه‌دا ٦٠ی خۆراكی مرۆڤ پێكده‌هێنێت، به‌كاربه‌ران پاره‌ی زۆر كه‌متریان له خۆراكدا خه‌رج ده‌كرد.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، گه‌شه‌ی دانیشتوان سست بووه به‌ڵام هێشتاش خواست به خێرایی له هه‌ڵكشاندایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی خه‌ڵك زیادیكردوه. له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی ٢٠٥٠دا خواستی خۆراك به ڕیژه‌ی له‌سه‌دا ٦٠ بۆ له ١٠٠ زیاد ده‌كات. ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه خۆراكی زیاتر به‌رهه‌م نه‌هێنین له هه‌ر دۆنمیك و خاكی زیاتر نه‌چێنین، نرخی راسته‌قینه‌ی خۆراك به‌رزده‌بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه هێچ شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی خواستی خۆراكدا روینه‌داوه. هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، جاك دیۆف ده‌ڵێت "چاوه‌ڕوانكراو بوو و ئێمه چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌كرا خۆمانی لێلابده‌ین به‌ڵام جیهان شكستی خوارد له‌وه‌ی كه خۆی لێلابدات."
به‌ڵام ناكرێت لۆمه‌ی "جیهان" بكه‌ین، به‌ڵكو لۆمه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌ندێك له حكومه‌ته‌كان، به‌تایبه‌تی حكومه‌تی وڵاته ههرهههژارهكان كه به‌ربه‌ستی زۆر گه‌وره‌یان خستۆته‌به‌رده‌م جوڵه‌ی خۆراك كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌به‌رزی هێشتنه‌وه‌ی نرخه‌كان.
ته‌نها له سه‌دا ١٥ بازرگانی ئه‌فه‌ریقایی له‌نێو وڵاتانی كیشوه‌ره‌كه‌دا رووده‌دات. گومرگی سهرخۆراك له وڵاته هه‌ژاره‌كاندا به تێكڕا له هی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان زیاتره. له ناوچه‌ی باشوری بیابانی گه‌وره‌دا تێكڕای گومرگی سه‌ر هه‌نارده‌ی كشتوكاڵی بریتیه له له‌سه‌دا ٣٣.٦. هه‌روه‌ها رێسارێژی له‌راده‌به‌ده‌ر و كیتابونا و كتابوكم و دواكه‌وتن له خاڵه‌كانی گومرگ و گه‌نده‌ڵی، هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌یان بهربادكردوه. به‌و پێیه‌ی ئه‌م به‌ربه‌ستانه واده‌كه‌ن كه دهرهاتهكان گرانتر بن، به‌رهه‌مهێنه‌ر خۆماڵیه‌كان رێگه‌یان پێ‌نادرێت كه به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ خواستی زیاتری خۆراكدا بێنه‌وه.
وڵاتی ئۆكرانیا نمونه‌یه‌كی زۆرباشی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یه، وڵاتێك كه توانای كشتوكاڵی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه كه به‌شێكی زۆری ئه‌و توانایه به‌كارنه‌هێنراوه و سودی لێوه‌رنه‌گیراوه. زۆر به ساده‌یی ئه‌گه‌ر بێت كشتوكاڵكردنی به شێوه‌یه‌كی كاراتر بكرێت و كه‌ره‌سته‌ی زیاتر بهكارببرێت، بۆ نمونه په‌ین، ده‌كرێت به‌رهه‌می دانه‌وێڵه به‌نزیكه‌یی دوو هێنده‌ی به‌رهه‌می ئێستای زیادبكات. ئه‌مه‌ش وا له ئۆكرانیا ده‌كات بتوانێت ٥٠ بۆ ٨٠ ملیۆن ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی زیاتر هه‌نارده بكات. ته‌نها ئه‌مه به‌سه بۆ دابینكردنی خۆراكی دانه‌وێڵه‌یی ٥٠ ملیۆن كه‌س له چین. له هیندستان، كه تێكڕای به‌كاربردن نزمتره، ده‌كرێت خۆراكی ١٠٠ ملیۆن كه‌س دابین بكات.
ئۆكرانیا هێنده خۆیگونجاندوه له‌گه‌ڵ كشتوكاڵكردندا كه پێشه‌نگی جیهان بوو له ناوه‌ڕاستی ١٨٨٠كاندا. دواتریش بووه ناندابینكهری یه‌كێتی سوڤیه‌ت، له رۆژگاری ئه‌مڕۆشدا هێشتا ههناردهكهرێكی تێكڕاییه سه‌رباری رابردووه كۆمۆنیستیهكهی.
له به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی جیهاندا، ئه‌رجه‌نتین هه‌مان به‌فیڕۆدانی توانای هه‌یه. چاندنی ١٥ ملیۆن دۆنم له بری ئه‌و ٩ ملیۆن دۆنمه‌ی كه ئێستا ده‌یچێنێت ده‌بێته مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ٣٠ ملیۆن ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی زیاتر بۆ هه‌نارده‌كردن له ساڵێكدا. ئه‌م بڕه ده‌توانێت خۆراكی ٣٠ ملیۆن كه‌س له چین دابین بكات بۆ ساڵێك یاخود ٦٠ ملیۆن كه‌س له هیندستان.
به‌ڵام له ئه‌رجه‌نتینیش به‌رهه‌مهێنان دواخراوه به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئیداره‌ی كریستینا فێرناندز كه په‌یڕه‌وی سیاسهتیكاری حكومه‌ته‌كه‌ی پێش خۆی ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو ته‌كتیكی گونجاو بۆ هێشتنه‌وه‌ی خۆراك به هه‌رزانی، ئیتر تێچوونی راسته‌قینه‌ی هه‌رچه‌ندێك بێت. له مانگی ئازاردا، باجی سه‌ر زۆرێك له بابه‌ته خۆراكیه‌كان زیادكرا، بۆ نمونه تۆۆی سۆیا كه یه‌كێكه له تۆوه سه‌ره‌كیه‌كان كه هه‌نارده‌ده‌كرێت، باجی هه‌نارده‌كردنی به بڕی له‌سه‌دا ٤٥ زیادكرا. چه‌ندین ده‌یه له سیاسهتیكاری له‌وجۆره بۆته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕێ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ئاماده‌ده‌كران بۆ كشتوكاڵكردنی له ساڵانی ١٩٦٠كانهوه.
هه‌وڵی بێئاكامی ئیكتیفای زاتی زۆر وڵاتی توشی زه‌حمه‌تی كردوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه توانای گه‌وره‌یان نیه وه‌ك ئه‌رجه‌نتین و ئۆكرانیایان. وڵاتانی وه‌ك نایجیریا و سه‌نیگال و مه‌لاوی كه‌وتونه‌ته دوای هه‌مان تراویلكه (سهراب)، له كاتێكدا كه زۆرێك له وڵاته هه‌ژاره‌كانی خوار بیابانی گه‌وره شانازی به "ئیكتیفای زاتی"یانه‌وه له خۆراكدا ده‌كه‌ن. ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه راده‌ی به‌كارهێنانی خۆراك به گوێره‌ی تاكه‌كه‌س به شێوه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر نزمه.
حكومه‌ته‌كانی ده‌خوازن خۆراك به هه‌رزانی بهێڵنه‌وه، به‌ڵام له‌وه تێناگه‌ن كه سنورداركردنی هه‌نارده‌كردن و سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر كێڵگهوهراندا پاڵ به كێڵگهوهرانهوه ده‌نێت كه‌متر وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كه‌متر به‌رهه‌م بهێنن. له ئه‌نجامدا نرخه‌كان به‌رزده‌بنه‌وه بۆ هه‌موان.
كاردانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی خۆراك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سلبی بوون: زیاد له ٣٠ وڵات هه‌نارده‌كردنیان سنورداركردوه یاخود هه‌ر به ته‌واوی قهدهغهیانكردوه، كه ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی نرخی خۆراك زیاتر به‌رزببێته‌وه. ئازادكردنی بازرگانی و كێڵگهوهرهكان و جوتیاران تاقه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ر مامه‌ڵه‌ی بازرگانی باشیان ده‌ستبكه‌وێت له‌هه‌ر كوێیه‌ك بن. دۆگلاس ساوسگه‌یت مامۆستای ئابوری كشتوكاڵ و ژینگه و گه‌شه‌سه‌ندنه له زانكۆی ئۆهایۆی ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها نوسه‌ری راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی تۆڕی سیاسهتیكاره له‌باره‌ی دابینكردنی خۆراكی جیهانی. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|