| وته‌ی هه‌فته |
| لۆمه‌ی رێسای خراپ بكه نه‌ك سه‌رمایه‌داری |
|
|
|
|
نووسه‌ر ئیمۆن به‌تله‌ر
|
|
|
له‌گه‌ڵ گێژاوی ئێستای بازاڕه‌كانی جیهاندا، سیاسه‌تمه‌داران و چاودێران داوای رێساڕیژی و كۆنترۆڵی زیاتری كه‌رتی دارایی ده‌كه‌ن. ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌یان زۆر چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه.
ئه‌م قه‌یرانه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه نیه كه سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌كی كوشنده هه‌ڵه‌بێت. به‌ڵكو هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆركردنی سیاسه‌تمه‌داران له بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزی خراپ بده‌ن به خه‌ڵكی، ده‌سته‌ڵاتدارانی نه‌ختی خۆرئاوایان هه‌ڵكێشا له ره‌سیدی هه‌رزان و رێسارێژهرانیش له پاڵه‌وه خه‌ویان لێكهوتبوو.
له‌راستیدا، مرۆڤ ده‌توانێت سه‌ره‌تاكه‌ی به ته‌واوی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٧ كاتێك سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جیمی كارته‌ر، یاسای 'دژه-جوداییكاری قه‌رزدان'ی ئیمزاكرد.
پێش ئه‌و یاسایه، قه‌رزده‌ران به شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌رزیان نه‌ده‌دا به خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كان له‌و بڕوایهوهی كه تێكه‌ڵه‌ی ناوخۆیی خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و بازاڕی خانووبه‌ره‌ی لاواز ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه قه‌رزداره‌كان نه‌توانن قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه (قه‌رزی خانوبه‌ره). به‌ڵام سیاسه‌تمه‌داران، به نیه‌تێكی باشه‌وه، ویستیان كارێك بكه‌ن كه خاوه‌ندارێتی خانوو بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكاییه‌كان فه‌راهه‌م بێت. به‌و پێیه‌ش زۆریان له قه‌رزده‌ران كرد كه قه‌رزی خانوبه‌ره‌ی پڕسهركێشی بده‌نه خه‌ڵك: ئه‌وه‌ی كه ئێستا پێی ده‌ڵێێن قه‌رزی 'بههانزمی' (به‌و قه‌رزانه دوترێت كه بڕه‌كه‌یان له به‌های راسته‌قینه‌یان زیاتره).
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی ١٩٨٥دا، رێژنه‌یه‌ك له بازرگانی خراپ بونه مایه‌ی قلوچكردنی دامه‌زراوه‌كانی پاشه‌كه‌وت و قه‌رزدانی ئه‌مه‌ریكا. بۆیه حكومه‌ت قه‌رزه خراپهكانیانی گرته ئه‌ستۆی خۆی و هانیدان كه یه‌كبگرن، وایلێكردن هێنده گه‌وره‌بن كه زه‌حمه‌ت بوو ڵێیان بگه‌رێت هه‌ره‌س بهێنن.
له هه‌مانكاتدا، چه‌ندین كێشه‌ی دیكه بونه مایه‌ی شڵه‌ژاوی ده‌سته‌ڵاتدارانی نه‌ختی. له ساڵی ١٩٨٧دا، بازاڕی بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاڕهیكرد، ترسی ئه‌وه‌شی دروستكرد كه ره‌نگه قهرهزدهری دیكه‌ش هه‌ره‌س بهێنن. بازاره‌كانی ئاسیا نغرۆبوون. مه‌كسیك و ئه‌رجه‌نتین و ته‌نانه‌ت روسیاش له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان دواكه‌وتن. پشكی ئابوری بههایههڵفشاوی دۆت كۆم داڕما (به‌و گۆڕانه ئابوریه ده‌وترێت كه سه‌رده‌می كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ خۆی هێنای له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا).
پاش ١١ی سێپته‌مبه‌ر، فێدره‌ڵ ریزێرڤ (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا) راده‌ی سودی له ئه‌مه‌ریكا له ٦.٢٥٪ وه دابه‌زاند بۆ ١٪ له مه‌ترسی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه ئه‌و گورزه گه‌وره‌یه متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان نه‌هێڵێت و بازاڕ نغرۆ بكات. به‌ڵام دیسانه‌وه كرداره‌كه‌یان بازڕێكی دیكه‌یان بوژانده‌وه به پێدانی ره‌سیدێكی فوتێكراو. له‌گه‌ڵ دابه‌زینی رێژه‌ی سودی قه‌رز شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی پێشتر، ژماره‌ی داواكاری بۆ قه‌رزی خانوبه‌ره چوو به ئاسماندا. قه‌رزده‌ره‌كان كه جمه‌یان ده‌هات له پاره‌ی نه‌ختی فێدره‌ڵ ریزێرڤدا ، زۆر به شادمانیه‌وه قه‌رزی زیاتری بههانزمیان ده‌دا به خه‌ڵكی. له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خانویان ده‌كڕی، نرخی خانوبهرهش چوو به ئاسماندا. كڕینی خانوو وه‌ها ده‌رده‌كه‌وت كه قازانجێكی باشی لێبكه‌وێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی زیاتر قه‌رزی زیاتریان وه‌رگرت بۆ كڕینی خانوی زیاتر، و هه‌ڵكشانه‌كه به‌رده‌وامبوو.
له له‌نده‌ن، سه‌نته‌رێكی دیكه‌ی مه‌زنی دارایی، ده‌یه‌یه‌ك له زیاد مه‌سره‌فی حكومه‌ت بوه هۆی هه‌ڵكشانی قه‌رزی گشتی. قه‌رزی تایبه‌ت و نرخی خانوو له‌وه خێراتر هه‌ڵكشان.
به‌و پێیه‌ش، بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ ئابوریه‌كان بوژانه‌وه، گۆشتی باش ده‌خورا و هه‌مووان كه‌یفیان به زه‌ماوه‌نده‌كه ده‌هات. به‌ڵام پاره‌ی خه‌رجكراوه بۆ ئه‌و زه‌ماوه‌نده پاره‌یه‌كی ساخته‌بوو، له‌لایه‌ن دهستهڵادرانهوه چاپكرابوو بۆ به‌رده‌وامبوونی زه‌ماوه‌نده‌كه. كاتێك ده‌هۆڵ و زوڕنا خاووبونه‌وه، زه‌ماوه‌نده‌كه گۆڕا بۆ ئه‌و شین و رۆرۆیهی كه ئه‌مڕۆ هه‌مومانی گرتۆته‌وه.
له هه‌مان كاتدا رێسادارێژهران لاڵوپاڵ لێیكهوتبوون. دامه‌زراوه‌كانی قه‌رزی خانوبه‌ره له ئه‌مه‌ریكا، فانی مه‌ی و فرێدی ماك (دوو زله دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكان كه بڕێكی هێجگار قه‌رزی خانوبه‌ره‌یان داوه به خه‌ڵكی) ٢٠٠ رێسا داڕێژهریان به‌دیاره‌وه بوو به‌ڵام هێشتاش كه‌وتنه ژێره‌وه به‌بڕی پێنج ترلیۆن دۆلاره‌وه. ئه‌م كۆمپانیا نیمچه حكومیانه له سه‌ره‌تادا وایان له وه‌به‌رهێنه‌ران كرد كه بڕوابهێنن به‌وه‌ی كه قه‌رزی خانوبه‌ره‌ی خراپیش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گه‌ره‌نتی كراوه، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی رێژهداڕیژهری ره‌سید رێژه‌ی به‌رز ببه‌خشنه ئه‌و گرێبه‌سته فریوده‌رانه‌یان.
قه‌رزده‌رانی خانوبه‌ره ئه‌و قه‌رزه خراپانه‌یان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فرۆشته‌وه به وه‌به‌رهێنه‌ران به‌ڵام كه‌س نقه‌ی نه‌كرد. هه‌ندێك دامه‌زراوه ٣٠ ئه‌وه‌نده‌ی نرخی خۆیان قه‌رزیان ده‌دایه خه‌ڵكی. هه‌رچه‌نده بانكی ئینگلاند ئه‌وه‌ی ده‌زانی كه قه‌رزده‌ری خانوبه‌ره‌ی زه‌به‌لاح، نۆرسرن رۆك، له داڕماندایه، به‌ڵام ئه‌و ٢٥٠٠ كارمه‌نده‌ی رێساداڕێژرانی دارایی به‌ریتانیا پێده‌چوو هیچیان نه‌كردبێت تا ئه‌و كاته‌ی به راستی هه‌ره‌سی هێنا پاش شه‌ش مانگ. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتیش پلانێكی یه‌كانگیریان نه‌بوو.
كاتێك كه حكومه‌ت هانی یانه‌كانی قوماركردن ده‌دات كه هه‌ندێك پاره‌ی قوماركردنی به‌لاش ببه‌خشنه‌وه و رێساداڕیرێژهرانیش له پاڵه‌وه خه‌ریكی خورادنه‌وه بن، ئه‌و كات سه‌رت سوڕ نه‌مێنێت ئه‌گه‌ر هه‌ندێك موشته‌ری قومارخانه‌كه هه‌ندێك قوماری پڕ سه‌ركێشیان كرد. ئه‌وه بهڕێوهبردنهكهیهتی نه‌ك سیسته‌مه‌كه خۆی كه شایه‌نی ته‌شه‌ری ئێمه‌یه به‌هۆی پێشێلكردنی یاسای ههرهبنهرهتی ئابوریناسی: شتێك نیه به‌ناوی ژه‌مه خواردنێكی به‌لاش. (یه‌كێكه له رێسا دیاره‌كانی ئابوری كه هه‌موو شتێك تێچوونی خۆی هه‌یه و ده‌بێت كه‌سێك یان لایه‌نێك ئه‌و تێچونه‌ی گرتبێته ئه‌ستۆ)
هه‌ر چاره‌سه‌رێكی دیار و به‌رچاو پێویسته سیسته‌می دارایی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌مایانه. به‌ڵام پلانی كه‌فاله‌تكردنی دارایی (ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه قوتاركردنی كه‌رتی دارایی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بۆشه‌وه پێشنیاركراوه) هێنده‌ی دهمشیرینكردن تێدایه بۆ گروپه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت كه ده‌توانێت تاوانكاره‌كان رزگاربكات به‌بێ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی قوربانیه‌كان بدات.
به‌ڵام دنیا دنیایه‌كی گه‌وره‌یه. چین، كه ئێستا چواره‌مین گه‌وره ئابوری دنیایه، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری به‌نزیكه‌یی به بڕی ١٠٪. هیندستان و ئابوری دیكه‌ی ههڵكشاویش به‌هه‌مان شێوه له گه‌شه‌دان. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خۆرئاوا له سستی ئابوریدایه، گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی له ساڵی داهاتوودا ره‌نگه ٤٪ بێت. ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر باشه.
سه‌رمایه‌داری خۆرئاوا گورزێكی كوشنده‌ی لیوهشێنراوه له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ته‌وه. به‌ڵام سه‌رمایه‌ی جیهانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر قوتاركردنی ملیۆنان خه‌ڵك له هه‌ژاری. سیسته‌مێكی مه‌زنه، با خاپوری نه‌كه‌ین. دكتۆر ئیمۆن به‌تڵه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ئاده‌م سمیسه له له‌نده‌ن و نوسه‌ری په‌رتوكی 'ئاده‌م سمیس (بناغه‌یه‌ك)'. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|