| وته‌ی هه‌فته |
| دۆلای لاواز و عه‌مبارکردنی نه‌وت له ئه‌مه‌ریکا له پشت به‌رزی نرخی نه‌وته‌وه |
|
|
|
|
نووسه‌ر ستیڤ ئێچ هانكی
|
|
|
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، نرخی نه‌وتی خاو لوتکه‌ی هه‌ڵاوسان-گونجاوی1 پێشوی خۆی تێپه‌ڕاند که 103.76 دۆلار بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ( ئه‌م تۆماره له 1980دا دامه‌زراوه). له‌وکاته‌وه، نرخی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام تۆماری نوێی به‌رز ده‌شکێنێت. مه‌سه‌له‌که هه‌ر به‌مه ته‌واو نابێت. له 6 ی حوزه‌یراندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك 10.58 دۆلار به‌رزبووه‌وه (به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی تۆماریی له یه‌ک رۆژدا). ئه‌مه‌ش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی که چینه ده‌نگبه‌رزه‌کان به هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه بهێنێته ده‌نگ. ئه‌وان هه‌ستان به به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌کی زۆر له نوسینی بیروڕا – که زۆربه‌یان بێ بنه‌مابوون- له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که چی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بچێت به ئاسمانا. هه‌روه‌ها ئه‌وان به خێرایی ئه‌و ده‌عبایه‌یان مه‌حکوم کرد که هه‌میشه لۆمه‌ی ده‌که‌ن: ئه‌و که‌سانه‌ی که کاڵا و پشک ده‌کڕن تا دواتر به نرخی گران بیانفرۆشنه‌وه. شتێکی سه‌رسوڕهێن نیه که وه‌زیرانی دارایی گروپی هه‌شت وڵاته پیشه‌سازییه‌که له دوا کۆبونه‌وه‌ی دوو رۆژیاندا له ئۆساکا، یابان، ته‌رکیزیان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت بوو.
ئایا چی وا له نرخ ده‌کات بچێت به ئاسماندا؟ شتێکی سه‌رسوڕهێن بوو که وه‌زیرانی دارایی هه‌شت وڵاته پیشه‌سازیه‌که باسی رۆڵی دۆلاری ئه‌مه‌ریکیان نه‌کرد. هه‌ر بازرگانێکی کاڵا ده‌زانێت که نرخی ئاڵوگۆڕی هه‌موو کاڵاکان به گۆڕانی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ده‌گۆڕێت. کاتێك که به‌های دۆلار داده‌به‌زێت، نرخی ره‌مزی به دۆلاری ئه‌و کاڵایانه‌ی که له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاڵ‌وگۆڕیان پێوه‌ده‌کرێت وه‌ك ئاڵتون، برنج ،و نه‌وت ده‌بێت به‌رزببنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆلای زیاتر پێویسته بۆ کڕینی هه‌مان بڕ له هه‌ر کاڵایه‌ك. به‌م پێیه‌ش، دۆلاری لاواز ده‌بێت ئاماژه بێت بۆ به‌رزی نرخی کاڵاکان. هه‌ر واشه. بۆ نمونه، ئه‌گه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به‌های کانونی دووه‌می 2001 له به‌رامبه‌ر یۆرۆدا بپاراستایه، ئه‌وا نه‌وت به نزیکه‌ی 76 دۆلار بۆ به‌رمیلێك ئاڵوگۆڕی پێ ده‌کرا له ئایاری 2008 دا. ئه‌مه نزیکه‌ی 50دۆلار که‌متره له‌و نرخه‌ی که نه‌وتی خاو له ئایاری 2008 دا ئاڵوگۆڕی پێکرا. به‌م پێیه‌ش، دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رپرسه له‌و له 51% ئه‌و 97$ زیادکردنه له نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌نێوان ئایاری 2003- 2008 دا.
له‌مه‌ش زیاتر، چالاکی ئابوری جیهانی و داواکاری له‌سه‌ر نه‌وتی خاو له 2003 ه‌وه به‌هێز بووه. ئه‌مه‌ش هاوکات بووه به رێژه‌یه‌کی لاوازی گه‌شه‌کردنی خستنه‌ڕوو له بازاڕی نه‌وتدا. له ئه‌نجامیشدا، توانای زیاده دابه‌زیوه. ئه‌م 'په‌راوێزی سه‌لامه‌تی'یه (بریتیه له جیاوازی نرخی ناوه‌کی ره‌سید و نرخی بازاڕی هه‌مان ره‌سید) بچوکانه و ئه‌و راستییه‌ی که به‌شێکی زۆری نه‌وت له‌و به‌شه‌ی جیهاندا به‌رهه‌مدێت که له‌روی سیاسیه‌وه ناجێگیره، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی 'لانیکه‌می سه‌رکه‌شی' (جیاوازی نێوان سه‌رکه‌شی پێشبینیکراو و سه‌رکه‌شی پێشبینی نه‌کراوی وه‌به‌رهێنانێك) گه‌وره‌تر که به‌شداری ده‌کات له نرخێکی به‌رزتری نه‌وتدا.
بۆ ئه‌وه‌ی که باشتر له داینامیکی کارکردنی بازاڕی نه‌وت تێبگه‌ین، ته‌ماشای بازاڕی 'نه‌وتی خاوی شیرین*' بکه که له بۆرسه‌ی کاڵاکانی نیویۆرك له شاری نیۆرک (نیۆرک مێرکه‌نته‌ڵ ئێکسچه‌ینج) ئاڵوگۆڕی پێوه‌ده‌کرێت. ئه‌م هێڵکارییه‌ی خواره‌وه نرخی گرێبه‌سته‌کانی داهاتوو پیشان ده‌دات. ئه‌مانه رێکه‌وتننامه‌ن له نێوان کڕیاران و فرۆشیاراندا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نه‌وت له کاتێکی دواتردا (ته‌موزی 2008— کانونی یه‌که‌می 2010) به نرخێك که "ئێستا" جێگیرکراوه (له 5، 6، یان 13 ی حوزه‌یراندا). ئه‌وه ئاشکرایه که به‌شدارانی بازاڕ وا پێشبینی ده‌که‌ن که نرخی نه‌وت به به‌رزی بمێنێته‌وه.
گرێبه‌ستی داهاتووی نه‌وتی خاوی سوکی شیرین (بڕوانه هاوپێچ بۆ بینینی خشته)
له‌مه‌ش زیاتر، هێڵکاریه‌که بازی تۆمارنه‌کراوی نرخی نه‌وتی خاو پیشان ده‌دات له نێوان 5 ی حوزه‌یران بۆ 6 ی حوزه‌یراندا و هه‌روه‌ها نرخه‌کان پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌و بازه. ئه‌م سێ هێڵه چه‌ماوه‌یه ئه‌و زانیارییانه‌یان تێدایه که ده‌توانرێت به‌کاربهێندرێن بۆ لێکدانه‌وه‌ی چه‌مکی بونیادی رێژی سودی نه‌وت (رێگه‌یه‌کی باوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌های بۆند). رێژه‌ی سودی ئه‌م کاڵایانه (یاخود هی "خۆیان") له خشته‌که‌دا پیشاندراوه. ئه‌مانه پێشبینی گرنگ له‌باره‌ی چۆنێتی کارکردنی بازاڕی نه‌وته‌وه پیشانده‌ده‌ن.
پێش لێکدانه‌وه‌ی رێژه‌ی سودی کاڵایه‌ك، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که بازاڕه‌کانی داهاتوو وه‌ك بازاڕی قه‌رز کارده‌که‌ن بۆ کاڵاکان. به‌م جۆره، به‌شێوه‌یه‌ك کارده‌که‌ن که له بازاڕه‌کانی دراو ده‌چێت. کاتێك که کاڵاخه‌زێنێک کاڵایه‌ك ده‌کڕێت و له هه‌مان کاتدا گرێبه‌ستێکی داهاتوو ده‌فرۆشێت، ئه‌وا ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی کاڵایه‌ك قه‌رز ده‌کات. ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك قه‌رزکردنی پاره وایه له بانکێك له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی که له داهاتودا قه‌رزه‌که بدرێته‌وه. فرۆشتنی گرێبه‌ستێکی داهاتوو، هاوکات له‌گه‌ڵ کڕینی کاڵایه‌کدا له بازاڕی کڕین و فرۆشتندا (واته کاش)، رێگه به کاڵاخه‌زێنێک ده‌دات که ئێستا کاڵایه‌ك قه‌رزبکات و پاشان بیداته‌وه. بۆیه، ئه‌م پرۆسه‌ی له‌یه‌ککاتدا کڕین و فرۆشتنانه وه‌ك قه‌رزی شاراوه‌ی کاڵاکان کارده‌که‌ن.
نه‌وتی خاوی ناوه‌ندی ته‌کساسی خۆرئاوا(بڕوانه هاوپێچ بۆ بینینی خشته)
ئه‌گه‌ر نرخی کاڵایه‌ك بۆ ناردنی له داهاتوودا له نرخه به‌په‌له‌که‌ی یاخود (کاش)ه‌که‌ی زیاتر بوو، ئه‌وا بازاڕ له به‌رزبونه‌وه‌دایه (کۆنتانگۆ) و رێژه‌ی سودی کاڵاکه نێگه‌تیڤه. قه‌رزده‌ری کاڵایه‌ك هیچ پاڵنه‌رێک (حافیز) نابینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که قه‌رز بدات به بازاڕی کاش له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وکاته ئه‌و به گران ده‌فرۆشێت و به هه‌رزان ده‌کڕێت. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌و کاته روده‌دات که نرخی کاش له نرخی داهاتوو زیاتر ده‌بێت و بازاڕ له نزمبونه‌وه‌دایه (باکۆرده‌یشن). رێژه‌ی سودی کاڵا پۆزه‌تیڤه. له‌م باره‌دا، ئه‌وانه قازانج ده‌که‌ن که کاڵاکان عه‌مبارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که به قه‌رز بیده‌ن به بازاڕی کاش.
کاتێك که نرخی نه‌وت بازێکی تۆمارنه‌کراوی له 6 ی حوزه‌یراندا دا، چه‌ندین پێشنیاز و لێکدانه‌وه له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی ئه‌و بازدانه خرانه‌روو. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی که ده‌رکه‌وت له هه‌موان زیاتر ئه‌گه‌ری راستی تیادایه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بوو که جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل شاول مۆفاز کردی. مۆفاز وتی که لێدانی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه "بواری خۆ لێلادانی نیه" ئه‌گه‌ر تاران به‌رده‌وام بێت له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامه ئه‌تۆمیه‌که‌یدا، به‌مه‌ش هێڵی گرێبه‌سته‌کانی داهاتوو به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵکشان و شێوه‌که‌ی گۆڕا. له‌گه‌ڵ گۆڕانی شێوه‌دا، رێژه‌ی سودی کاڵا له‌نێگه‌تیڤه‌وه گۆڕا بۆ پۆزه‌تیڤ له 2008 دا.
به مانایه‌کی تر، به‌قه‌رزدانی نه‌وت بۆ بازاڕی کاش بوو به کارێکی قازانج به‌خش. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه رویدا که داواکاری وریاییانه‌ی نه‌وت زیادیکرد له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌رانی نه‌وت بایه‌خیان به ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران دا‌و توانای ئاسته‌کانی شتومه‌کی لادراوی (کۆکراوه‌ی) خۆیان. پاش ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی به‌رگری ئیسرائیل راگه‌یاندنه‌که‌ی به‌ڕێز مۆفازیان ره‌تکرده‌وه، ئه‌م دودڵیانه ره‌وینه‌وه و رێژه‌ی قازانجی کاڵا له ساڵی 2008 دا بوو‌ه‌وه به نێگه‌تیڤ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که داواکاری وریاییانه بێفشاره و توانای ئاسته‌کانی شتومه‌کی لادراو زیاتره. شای عه‌مبارکردنه شاره‌وه‌کان
باسی شتومه‌کی لادراو‌مان کرد، با چاوێك بخشێنین به گه‌وره‌ترینیان له جیهاندا که پاشه‌که‌وتی ستراتیجی په‌ترۆڵی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا (ستراتیجیك پێترۆلیه‌م ریسێرڤ). س.پ.ر وه‌ڵامی ئه‌و ئابڵوقه‌ی نه‌وته‌یه که له‌لایه‌ن رێکخراوی وڵاتانی عه‌ره‌بی نێرده‌ره ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت (ئواپێک) له پاش شه‌ڕی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل ساڵی1973 سه‌پێندرا. له پێنج گه‌نجینه‌ی ژێرزه‌وی پێکدێت که له گردی خوێین لێدراو‌ن له ته‌کساس و لویزایانا. له ساڵی 2005 دا توانای س.پ.ر گه‌یشته ئاستی ئێستای که 727 میلۆن به‌رمیله. له ئێستادا 702.7 ملیۆن به‌رمیل له س.پ.ر دا عه‌مبارکراوه. ئه‌مه‌ش له دوو ئه‌وه‌نده قه‌باره‌ی نه‌وتی خاوی لادراوی تایبه‌ت زیاتره. بۆئه‌وه‌ی که قه‌باره‌ی س.پ.ر بخه‌ینه ناو سیاقه‌وه، بڕێ عه‌مبارکراوی ئێستا به‌شی 71 رۆژی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریکی ده‌کات یاخود 47 رۆژی به‌کاربردنی نه‌وتی خاوی هه‌موو ئه‌مه‌ریکا. توانای که‌مبووه‌وه‌ی س.پ.ر بریتیه له 4.3 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا. ئه‌م رێژه‌یه تۆزێك له توانای ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاو له کوه‌یت و ئێران پێکه‌وه، زیاتره. به کورتی، س.پ.ر زۆر قه‌به‌یه.
به‌رپرسانی حکومه‌ت، به‌بێ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی پاره‌ی تێچونی گواستنه‌وه ببنه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز بیانه‌وێت کورت بهێنن، وه‌ك گه‌له جرجی له‌خۆرازی، ده‌یانه‌وێت که له‌سه‌ر ئه‌م شای عه‌مبارکردنه شاره‌وه‌یه‌ی کاڵاکان دابنیشن. ئه‌وان ده‌ڵێن که س.پ.ر بریتیه له سیاسه‌تیکارێکی زه‌مانه‌تبه‌خش بۆ دۆخی کتوپڕی نیشتمانی. به‌ڵام به‌بێ هه‌بوونی رێسایه‌ک بۆ به‌کارهێنانی، ئایا سیاسه‌تیکاری زه‌مانه‌ت بۆچی نوسراوه؟
له‌جیاتی عه‌مبارکردنی س.پ.ر، حکومه‌ت ده‌بێت رێکه‌وتنامه‌ی ئیختیاری (کۆڵ ئۆپشن)ی س.پ.ر به پاره (به نرخێکی دیاریکراو ('نرخی لێدان' که نرخێکی جێگیره که خاوه‌ن گرێبه‌ستی ئیختیاری ده‌توانێت کاڵایه‌کی پێبکڕێت) که له نرخی کاشی ئێستا زیاتر بێت) بفرۆشێت. ئه‌مه‌ش رێگه به کڕیاران ده‌دات که به 'نرخی لێدان' نه‌وت بکڕن هه‌تا گرێبه‌سته ئیختیارییه‌که‌یان کۆتایی دێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی که له ئێستادا مردوه ده‌گۆڕێت بۆ شتێکی زیندوو. وڵاته‌که پڕده‌کات له بڕێکی قه‌به له نه‌وتی لادراو، و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی داهات که ده‌کرێت هه‌ندێك بڕی تێچونی کۆبوه‌وه‌ی حکومه‌تی پێبدرێته‌وه، هه‌ڵبه‌زودابه‌زی نرخی نه‌وتی خاو که‌مده‌کاته‌وه و نرخی کاش به به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخی نه‌وت که له داهاتوودا دابینده‌کرێت داده‌به‌زێنێت. له ئه‌نجامیشدا، رێژه‌ی سودی کاڵا زۆر نێگه‌تیڤ ده‌بێت کاتێك که شتومه‌کی لادراو زۆرده‌بێت. دۆلارێکی به‌هێز و رێسای ده‌رچووی به‌رمه‌بنای بازاڕ بۆ س.پ.ر ده‌بێته مایه‌ی ده‌ربازبوون له نرخی هێجگار به‌رزی نه‌وتی خاو‌دا.
هه‌ڵئاوسان-گونجاوی: بریتیه له‌و بڕه‌ی که گونجێندراوه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی راسته‌قینه یاخود هه‌ڵئاوسانی چاوه‌ڕوانکراو. *نه‌وتی خاو به‌سه‌ر دوو جۆردا دابه‌شکراوه، شیرین و ترش. نه‌وتی خاوی شیرین رێژه‌یه‌کی که‌می سه‌لفات و دوانه ئۆکسیدی کاربۆنی تێدایه که وای لێده‌کات تامێکی شیرینی هه‌بێت و ئه‌م ناوه‌شی له سه‌ده‌ی 19 هه‌مه‌وه لێنه‌راوه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و کات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی جۆره‌کانی نه‌وتی خاو، بازرگانه‌کان تامیان ده‌کرد.
نه‌وتی خاوی شیرینیش ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه که "سووک" و "قورس"ن، نه‌وتی خاوی سوکی شیرین گرانترین جۆری نه‌وتی خاوه چونکه هه‌موو به‌شه‌کانی به‌نزین و نه‌وت و باشترین گازی لێبه‌رهه‌م دێت.
ستیڤ ئێچ هانكه پرۆفیسۆری ئابوری له زانکۆی جۆنس هۆپکینز له بۆڵتیمۆری ویلایه‌تی مێریلاند و هاوه‌ڵی باڵا له په‌یمانگای که‌یتۆ له واشنتن دی سی. سه‌رچاوه: ۆڵ ستریت جۆرناڵ، بلوومبێرگ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریکی و ژمێریاریه‌کانی نوسه‌ر.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|