| وته‌ی هه‌فته |
| فێدره‌ڵ ریزێرڤ (بانکی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا) و نرخی برنج |
|
|
نووسه‌ر ستیڤ هانكی و ده‌یڤد رانسن
|
|
|
له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا نرخی برنج له به‌رزبونه‌وه‌دا بووه. به ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، دوو ئه‌وه‌نده زیادی کردوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی هه‌ڵایسانی ئاژاوه‌ی شارنشینان له‌باره‌ی خۆراكه‌وه چه‌ند وڵاتێک‌دا. سیاسه‌تمه‌داران به خێرایی لۆمه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌وانه کرد که بازرگانی به برنجه‌وه ده‌که‌ن یان عه‌مباری ده‌که‌ن بۆ قازانجی زیاتر. لۆمهکهیان ئاڕاسته‌ی جێگه‌یه‌کی هه‌ڵه کراوه. نوێترین هه‌ڵکشان له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی برنج به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه که هه‌ندێك وڵاتانی وه‌ك هندستان و میسڕ سنورداری و قه‌ده‌غه‌کردنیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر شتومه‌كی هه‌نارده‌دا، له‌گه‌ڵ ئاره‌زوی حکومه‌ته‌کانی تر، به حکومه‌تی فیلیپینیشهوه که گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌که‌ری برنجه له جیهاندا، به زیادکردنی بڕی عه‌مباره‌کانیان. به‌ڵام لۆمه‌ی ئاراسته‌ی درێژخایه‌نی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌کان ده‌بێت روبه‌ڕوی ئه‌وانه بکرێته‌وه که دۆلاری ئه‌مه‌ریکیان لاوازکرد. شتێکی سه‌یر نیه که ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری واشنتۆنی پایته‌خت ده‌ژین، به دۆناڵد کۆهنی جێگری سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندیشه‌وه، ناکۆکن. له وته‌یه‌کیدا له مانگی ئایاردا کۆهن وتی که "له‌وانه‌یه به‌های نزمبوهوهی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دراوه‌کانی دیکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و کاڵاکانی تردا هه‌بوبێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه کاریگه‌ریه‌کی بچوك بوبێت." به‌ڵام دیاریکردنی ئه‌وه‌ی که ئایا چی له پشت به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکانهوهیه، پره‌نسیپێک له خۆ ده‌گرێت که ئابوریناسه‌کان به شێوه‌یه‌کی گه‌ردونی سهرزارهکیانه کۆکن له‌گه‌ڵیدا به‌ڵام له روی کراداریهوه زۆرجار پشتگوێی ده‌خه‌ن یان له‌بیری ده‌که‌ن. پرهنسیپهکهش بریتیه له جیاکاری له نێوان نرخی ره‌مزی و نرخی رێژه‌یی (راسته‌قینه). نرخی ره‌مزیی کاڵاکان له رێگه‌ی به‌های ئه‌و دراوه‌وه دیاریده‌کرێت که بۆ دیاریکردنه‌که‌ی به‌کارهێنراوه، له‌کاتێکدا نرخی رێژه‌یی کاڵاکان له رێگه‌ی خستنه‌ڕوو و خواسته‌وه دیاریده‌کرێت— که‌می یان سنورداری هۆکاره "راسته‌قینه‌کان"ن. کاتێك که به‌های دۆلار داده‌به‌زێت، نرخی ره‌مزیی به دۆلار بۆ ئه‌و کاڵایانه‌ی که نێوده‌وڵه‌تیانه بازرگانیان پێوه‌ده‌کرێت، وه‌ك زێڕ و برنج، ده‌بێت زیادبکات له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆلاری زیاتر پێویست ده‌بێت بۆ کڕینی هه‌مان بڕ له هه‌ر کاڵایه‌ك. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که بازرگانانی کاڵاکان ده‌زانن که هه‌موو شتێك له مامه‌ڵه‌که‌ی ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ گۆڕانی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریکی. به‌م پێیه‌ش، دۆلاری لاواز ده‌بێته ئاماژه‌ی نرخێکی بهزرتری کاڵاکان. کاتێك که به‌های دۆلار داده‌به‌زێت، نرخی ره‌مزیی زێڕ(که پێوهرهکهمانه) به دۆلار زیادده‌کات. به‌دوای ئه‌مه‌شدا گۆڕانی هاوته‌ریب روده‌دات له نرخی ره‌مزیی برنجدا به دۆلار. مێژووی نرخی مانگانه‌ی زێڕ له ماوه‌ی 60 ساڵی رابردوودا دابه‌ش بووه به‌سه‌ر سێ جۆردا، به پێی ئه‌وه‌ی که ئایا نرخی ره‌مزیی زێر به دۆلار له 10% زیاتر به‌رزبۆته‌وه له مانگێکدا، له 10% که‌متر به‌رزبۆته‌وه، یاخود دابه‌زیوه. له پۆلێنی یه‌که‌مدا (22 مانگ)، نرخی زێڕ له 10% زیاتر به‌رزبۆته‌وه له "مانگی سفردا" و نرخی برنج به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ماوه‌ی چه‌ند مانگی دوای ئه‌وه‌دا به‌رزبۆته‌وه، به‌تێکڕای به‌رزبونه‌وه‌ی که‌ڵه‌که‌بوو له 25% به‌درێژایی ماوه‌ی 12-مانگی داهاتوو. له پۆلێنی دووه‌مدا (278 مانگ)، نرخی زێڕ له "مانگی سفر"دا له 10% که‌متر به‌رزبۆته‌وه و نرخی برنجیش به‌شێوه‌یه‌کی که‌م به‌رزبۆته‌وه، به تێکڕای به‌رزبونه‌وه‌ی که‌ڵه‌که‌بوو به نزیکه‌ی له 7%به‌درێژایی ماوه‌ی 12 مانگی داهاتوو. له دوا پۆلێندا ( 398 مانگ)، نرخی زێڕ جێگیر بووه یاخود دابه‌زیوه و نرخی برنج به‌ئه‌سته‌م جوڵاوه به درێژایی ماوه‌ی 12 مانگی داهاتوودا. زانیاریه ژماره‌ییه‌کانی تریش ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که به گشتی کاریگه‌ری نرخی زێڕ له‌سه‌ر نرخی برنج کاریگه‌ریه‌کی راسته‌وانه‌یه. بۆ نمونه، له ماوه‌ی درێژخایه‌نی به‌هێزی دۆلاردا، له کۆتایی 1979 وه بۆ کۆتایی 2001، نرخی داشکاوی که‌ڵه‌که‌بوی زێڕ له 40% بوو، له کاتێكدا نرخی داشکاوی که‌ڵه‌که‌بوی برنج له 52% بوو. له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی دواتردا له کۆتایی 2001 ه‌وه بۆ کۆتای 2007، نرخی زێڕ له191% به‌رزبۆته‌وه و نرخی برنجیش له 127% به‌رزبۆته‌وه. به‌رپرسه‌کان ده‌بێت واز بهێنن له لۆمه‌کردنی بێئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی برنج به‌هۆی گۆڕانکاری له بنه‌ماکانی داواکاری و دابنکردنی برنجدا، و سیاسه‌تمه‌دارانیش ده‌بێت واز بهێنن له راکێشانی په‌نجه‌ی تۆمه‌تکاری بۆ ئه‌وانه بازرگانی به برنجه‌وه ده‌که‌ن یان عه‌مباری ده‌که‌ن. کێشه‌ی نرخی برنج بریتیه له کێشه‌ی لاوازی دۆلار. هه‌تا ئهوکاتهوی دۆلار به‌هێزه ده‌بێته‌وه، نرخی ره‌مزیی برنج و کاڵاکانی تر به دۆلار به به‌رزی ده‌مێنێننه‌وه.
ستیڤ هانکه مامۆستای ئابوریه له زانکۆی جۆن هۆپکینز و هاوه‌ڵی پێشینه له په‌یمانگای که‌یتۆ. به‌ڕێز رانسن سه‌رۆکی لێکۆڵینه‌وه‌یه له H.C. Wainwright & Co., Economics Inc.. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|