| وته‌ی هه‌فته |
| چه‌وت باوه‌ڕی له‌باره‌ی تاکگه‌راییه‌وه |
|
|
نووسه‌ر تۆم جی. پاڵمه‌ر
|
|
|
به‌م دووایانه بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌کرا که گوایه لیبراڵه‌کان، یان لیبراڵه کلاسیکیه‌کان، بڕوایان وایه که "تاکه‌کان به شێوه‌یه‌کی کامڵ ده‌ڕسکێن و به‌ها په‌سه‌نده‌کانیان به‌ر له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌خولقێن." و گوایه ئه‌وان (واته لیبراڵه‌كان) "به‌ڵگه‌ی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز له‌باره‌ی کاریگه‌ریه خراپه‌کانی ته‌نیایی پشتگوێ ده‌خه‌ن،" زۆر له‌وه‌ش سه‌یرتر، ئه‌وان (واته لیبڕاڵه‌کان) "به‌توندی دژی ئایدیای 'به‌ها هاوبه‌شه‌کان' یان ئایدیای 'چاکه‌ی گشتی'ن."
ئه‌مه قسه‌ی مامۆستای زانکۆ ئه‌میتای ئیتزیۆنیه له وته‌ی سه‌رۆکایه‌تی له ساڵی 1995دا له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵه‌ی سۆسیۆلۆژیی ئه‌مه‌ریکیدا خوێندیه‌وه (گۆڤاری ئه‌مه‌ریکان سۆسیۆلۆجیکهڵ ریڤیو، شوبات 1996). مامۆستا ئیتزیۆنی له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی میوانێکی هه‌میشه‌یی به‌رنامه راسته‌وخۆکانی ته‌له‌فزیۆنه و دارێژهریشه له بڵاوکراوه‌ی ریسپۆنسیف کۆمیونیتی، پێگه‌یه‌کی دیاری هه‌یه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا چونکه پروپاگهندهکهره بۆ بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی که به جڤاکگهرایى* ده‌ناسرێت. ئیتزیۆنی ته‌نیا نیه له ئاراسته‌کردنی ئه‌م تۆمه‌تانه‌دا، به‌ڵکو له به‌ره‌ی ڕاست و چه‌په‌وه داباریون. له به‌ره‌ی چه‌په‌وه، به‌ڕێز ئه‌ی جی دۆنیهی ستوون نوس له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له کتێبه‌که‌یدا 'بۆچی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ڕکیان له سیاسه‌ت ده‌بێته‌وه؟'، وای بۆچووه "هه‌ڵکشانی جهماوهریوبوونی دۆزی لیبراڵی ئه‌وه ده‌رده‌خات که زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ته‌نانه‌ت وازیان له ئه‌گه‌ری 'چاکه‌ی گشتی' هێناوه." له وتارێکی ئه‌م دواییانهیدا له گۆڤاری واشنتۆن پۆست‌دا نوسیویه‌تی "جه‌ختی لیبراڵه‌کان له‌سه‌ر تاکه ئیراده ئازاده‌کان پێده‌چێت ئه‌وه‌مان پیشان بدات که تاکه‌کان به پێگه‌یشتوویی و کامڵی دێنه دنیاوه و پێویسته هه‌ر له ساتی له‌دایکبوونیانه‌وه وه‌ک به‌رپرسیار له ڕه‌فتاره‌کانیان ته‌ماشا بکرێن."
له به‌ره‌ی ڕاستیشه‌وه، کۆچکردوو ره‌سل کیرک له وتارێکی تونددا به ناونیشانی "لیبراڵیه‌کان: قڕه‌قڕی تایهفهگهران" بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ی کردوه که "لیبراڵییه هه‌میشه‌ییه‌کان، وه‌ک شه‌یتان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان، دنیایی بێ یان ڕۆحی، پێ قووت ناچێت" و "که‌سی لیبراڵ رێزی شایسته له باوه‌ڕ و نه‌ریتی کۆن، یان جیهانی سروشتی و نیشتمانه‌که‌ی، یاخۆد بڵێسه‌ی نه‌مری هاوره‌گه‌زه‌کانی ناگرێت."
سیناتۆر دان کۆوتس (پارتی پارێزگاران- ویلایه‌تی ئیندیانا) و ده‌یڤید بروکس له گۆڤاری ویکلی ستاندهرد، به‌ڕێزێکی زیاتره‌وه لیبراڵه‌کانیان له‌پای فه‌رامۆشکردنی به‌های کۆمه‌ڵگا، سه‌رکۆنه کردووه. کۆوتس ده‌نوسێت که پرۆژه یاساکه‌ی ئه‌و "زۆر به ئاشکرا پارێزگاره، نه‌ک به شێوه‌یه‌کی په‌تی لیبراڵی بێت. دان نه‌ک ته‌نها به مافه‌کانی تاکه‌که‌سدا ده‌نێت، به‌ڵکو بهشداردیکردنی گروپه‌کان له بونیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاکاری گه‌ڕه‌که‌کانیان." مه‌غزای نوسینه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که مافه‌کانی تاکه‌که‌س به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌شداریکردن له گروپ یان گه‌ڕه‌کدا.
تۆمه‌تی له‌م جۆره، که به‌شێوه‌یه‌کی روو له زیادبوون له‌و که‌سانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که نه‌یاری به‌ها چه‌سپاوه‌کانی لیبراڵیه‌تی کلاسیکین، ئه‌و تۆمه‌تانه هه‌رگیز نه‌سه‌لمێنراون له رێگه‌ی هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه له وته‌ی لیبراڵه کلاسیکیه‌کانه‌وه، نه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش نه‌خراوه‌ته‌روو که ئه‌وانه‌ی ئازادیی تاک و حکومه‌تی ده‌ستووریی ده‌سه‌ڵات دیاریکراو به باشتر ده‌زانن، باوه‌ڕیان به‌و شتانه هێنابێت که له تۆمه‌ته‌کانی ئیتزیۆنی و هاودهنگانیدا هه‌ن. تۆمه‌تی بێ‌مانا که زۆرجار ده‌خرێنه پاڵ لیبراڵه‌کان که ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رپه‌رچ نه‌درێنه‌وه ئه‌وا ده‌بنه حه‌قیقه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئیتزیۆنی و چڤاکگهراکانی دیکه که ڕه‌خنه له ئازادیی تاک ده‌گرن، له‌پای شێواندن و له ڕێلادان بخرێنه به‌ر لێپرسینه‌وه.
تاکگه‌رایی تاق و ته‌نیا
با ئه‌و داهۆڵه‌ی "تاکایه‌تی تاق و ته‌نیا" بپشکنین که ئیتزیۆنی و دیون و کێرک و ئه‌وانی تر خولقاندویانه. ره‌گ و ریشه‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌و تۆمه‌تانه له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گره چڤاکگهراکانهوه دارێژراون له دژی بیری لیبراڵیه‌تی کلاسیکی تاکگه‌را، وه‌کو فه‌یله‌سوف چارلز ته‌یله‌ر و زانای سیاسی مایکل ساندل. بۆ نموونه، ته‌یله‌ر بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌کات لیبراڵه‌کان بڕوایان به مافی تاکه‌که‌س و پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ریی موجه‌ره‌د هه‌یه. بڕوایان به "مرۆڤی به ته‌نیا هه‌ڵکردوو - یاخود رونتر- تاکه‌که‌سی به ته‌نیا هه‌ڵکردوو هه‌یه." ئه‌مه نمونه‌یه‌کی هاوچه‌رخی ئه‌و هێرشه کۆنه‌یه دژ به تاکگه‌رایی لیبراڵیه‌تی کلاسیکی، که به گوێره‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه، لیبراڵه کلاسیکه‌کان "تاکی موجه‌ره‌د" وه‌ک بناغه‌ی بۆچوونه‌کانی خۆیان له‌مه‌ڕ دادوه‌ریه‌وه ته‌ماشاده‌که‌ن. ئه‌و بانگه‌شانه بێمانان. له راستیدا که‌س بڕوای به "تاکی موجه‌ره‌د" نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو تاکه‌کان به زه‌روره‌ت به‌رجه‌سته‌ن. و هیچ تاکێکیش نیه که به ته‌واوه‌تی "مرۆڤی به ته‌نیا هه‌ڵکردوو" بێت و هه‌ر خوێنه‌رێکی کتێبی "سامانی نه‌ته‌وه‌کان"ی ئاده‌م سمیس په‌ی به‌مه ده‌بات. به پێچه‌وانه‌وه، لیبراڵه کلاسیکه‌کان و لیبراڵه‌کان بڕوایان وایه سیسته‌می دادپه‌روه‌ری پێویسته دابڕاوبێت له خاسیه‌ته بهرجهستاکانی تاک. به‌و پێیه‌ش، کاتێک تاکێک ده‌چێته به‌رده‌م دادگا، به‌رزی باڵای و ڕه‌نگی پێستی و سامانه‌که‌ی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی عاده‌تی په‌یوه‌ندیان به مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ریه‌وه نییه. ئه‌مه‌یه مانای یه‌کسانیه له‌به‌رده‌م یاسادا. به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت که هیچ که‌سێک به‌رزی باڵا‌و ڕه‌نگی پێست و باوه‌ڕی ئاینیی دیاریکراوی نیه. تهجریدکردن کرده‌یه‌کی ئه‌قڵییه له کاتی هه‌وڵماندا بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته و په‌یوه‌ندیداره به گرفته‌که‌وه به‌کاری ده‌هێنین و پێویستی به بڕوابوون به قه‌واره موجه‌ره‌ده‌کان نیه.
به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ورد له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که نه تاکه‌که‌س و نه گروپی بچوکیش ده‌توانن به ته‌واوه‌تی به ته‌نیا هه‌ڵبکه‌ن و هه‌روه‌ها هاریکاری پێویسته بۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤ و نه‌شونمای مرۆڤ. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌شی که هاریکاری له‌نێو تاکه له‌ژماردن نههاتووهکاندا ده‌بێت که هیچیان ئه‌وی تر ناناسێت، ئه‌و یاسایه‌ی که ئه‌و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیان رێکده‌خات له نێوانیاندا به شێوه‌یه‌کی سروشتی موجه‌رده. ئه‌و یاسا موجهرهدانهی که پێشوه‌خت ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌که‌ن که ئێمه چاوه‌ڕوانی چی له یه‌کدی بکه‌ین، ئه‌و یاسایانه واده‌که‌ن هاریکاری له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رفراوان کرده‌نی بێت.
هیچ که‌سێکی هۆشمه‌ند بڕوای به‌وه نیه که تاکه‌کان به شێوه‌یه‌کی پڕاوپڕ له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا رسکابن، یاخود رونتر- له ته‌نیاییدا رسکابن. ئه‌گه‌ر به ته‌نیای بڕسکانایه ئه‌وا که‌س نه باوانی ده‌بووه، نه ئامۆزا، نه هاوڕێ، نه پێشه‌نگ و نه ته‌نانه‌ت دراوسێش. ئاشکرایه که هه‌ر یه‌کێک له ئێمه کارمان تێکراوه به‌هۆی ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رمانه‌وه. ئه‌وه‌ی لیبراڵه‌کان دووپاتی ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌یه که هه‌بوونی جیاوازی له نێو که‌سه پێگه‌شتوه ئاساییه‌کاندا به مانای ئه‌وه نایه‌ت که ئه‌و که‌سانه مافی بنه‌ڕه‌تی جیاوازیان هه‌یه.
سه‌رچاوه و سنورداریه‌کانی وابه‌سته‌یی
لیبراڵیه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا تیۆره‌یه‌کی میتافیزیکی نیه له‌باره‌ی پێشینه‌یی تاکه‌کان له‌سه‌ر حسابی شته موجه‌ره‌ده‌کان، له‌وه‌ش که‌متر تیۆره‌یه‌کی پڕوپوچ نیه له‌باره‌ی "تاکه موجه‌ره‌ده‌کان"، نه ئه‌وه‌شه بێبه‌ری بێت له نه‌ریت، وه‌ک ئه‌وه‌ی کێرک و هه‌ندێک له پارێزگاره‌کان تاوانباری ده‌که‌ن. بگره تیۆرهیکی سیاسییه که له به‌رئه‌نجامی گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێسنوری ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. لیبراڵیه‌ت هێزی خۆی له ئاوێته‌بوونی به‌هێزی تیۆره‌ی پێوه‌ری ئاکاری و سه‌رچاوه سیاسییه‌کان و سنووری وابهستییهکان و تیۆره‌ی پۆزێتیڤیزمهوه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ریزبه‌ندی وه‌رده‌گرێت. هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازاد بێـت و که‌سانی ئازادیش ده‌توانن خۆبه‌خۆیی ریزبه‌ندی بخولقێنن، به‌بێ هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانده‌ر به سه‌ریانه‌وه.
ئیدی چی بڵێن له‌مه‌ڕ وه‌سفه پڕوپوچهکهی دۆنیهوه بۆ لیبراڵه‌کان که ده‌ڵێت "تاکه‌کان به پێگه‌یشتوویی و کامڵی دێنه دنیاوه و پێویسته هه‌ر له ساتی له‌دایکبوونیانه‌وه له ئاست ڕه‌فتاره‌کانیاندا به‌رپرسیاربن؟" لیبراڵه‌کان جیاوازی نێوان پێگه‌یشتووان و منداڵان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها جیاوازی له نێوان پێگه‌یشتووانی ئاسایی له‌لایه‌ک و پێگه‌یشتووانی ناته‌واو و گێل و ده‌به‌نگ ده‌که‌ن. سه‌رپه‌رشتیار پێویسته بۆ منداڵ و بۆ پێگه‌یشتووی ناته‌واو چونکه خۆیان ناتوانن بڕیاری لێپرسراوانه بده‌ن. به‌ڵام هیچ هۆیه‌کی ڕوون نییه وا له هه‌ندێک له پێگه‌یشتووانی ئاسایی بکات له‌بری پێگه‌یشتووانی ئاسایی تر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردن و بڕیاربۆدانیان هه‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی باوانخوازه چه‌پ و ڕاستڕه‌وه‌کان بڕوایان پێیه‌تی. لیبراڵه‌کان پێیانوایه هیچ پێگه‌یشتوویه‌کی ئاسایی مافی ئه‌وه‌ی نیه هه‌ڵبژارده به‌سه‌ر پێگه‌یشتووانی ئاسایی تردا بسه‌پێنێت، مه‌گه‌ر ته‌نها له هه‌لومه‌رجی نائاساییدا نه‌بێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێک لههۆشچووبێت ئه‌وا که‌سێکی تر کۆمه‌کی پزیشکی بکات یاخود ته‌له‌فۆن بکات بۆ ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتن. ئه‌وه‌ی لیبراڵیه‌ت له بۆچوونه ئاکارییه سیاسییه‌کانی تر جیاده‌کاته‌وه بریتیه له تیۆره‌که‌ی له‌باره‌ی وابه‌سته‌ییه سه‌پێنراوه‌کانه‌وه. هه‌ندێک وابه‌سته‌یی وه‌ک نووسینی سوپاسنامه‌یه‌ک بۆ خانه‌خوێ له‌دوای ده‌عوه‌تێک، شتێکه به هێز ناسه‌پێنرێت. به‌ڵام له هه‌ندێک دۆخی تردا، وه‌کو وابه‌سته‌یی که‌سێک به‌وه‌ی که نابێت مسته‌کۆڵه‌یه‌ک بکێشێت به‌ده‌می که‌سێکدا که ڕه‌خنه ده‌گرێت، یاخۆ وابه‌سته‌بوونی که‌سێک به دانی نرخی جووتێک پێڵاو به‌ر له‌وه‌ی له دوکانه‌که بچێته ده‌ره‌وه، له‌م دۆخانه‌دا وابه‌سته‌ییه‌کان به هێز ده‌سه‌پێنرێن. ده‌کرێت وابه‌سته‌ییه‌کان گه‌ردونی یان تایبه‌ت بن. تاکه‌کان –هه‌رچییه‌ک بن و له‌هه‌ر کوێ بن، له هه‌ندێک دۆخی هاوێردهدا نه‌بێت- کۆمه‌ڵێک وابه‌سته‌یی سه‌پێنراویان له‌سه‌ر شانه که ده‌بێت بیانکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر که‌سانی تردا، ئه‌وانه‌ش وه‌ک: نابێت زیانبگهیهنن به ژیان و ئازادی و ته‌ندروستی و موڵکه‌کانی که‌سانی تر. به وته‌ی جۆن لۆک "چونکه مرۆگه‌ل هه‌موویان یه‌کسان و سه‌ربه‌خۆن، هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه ئازار به ژیان و ته‌ندروستی و ئازادی و موڵکی که‌سی تر بگه‌یه‌نێت." هه‌موو تاکه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه چێژ له‌و مافانه وه‌ربگرن و له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه تووشی ئازار نه‌بن. ئه‌م ماف و وابه‌سته‌ییانه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و به‌و پێیه‌شی ئه‌و مافه‌نه گه‌ردونین و و له‌روی خاسیه‌ته‌وه"سلبین"، له‌به‌رئه‌وه له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا له‌توانادا هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ چیژیان لێوه‌ربگیرێت. ئه‌وه گهردونیبوونی مافی مرۆڤه که نابێت بکوژرێت، ئازاربدریت یان دزی لێبکرێت که بناغه‌ی دیدی لیبراڵه، و پێویست به دارشتنی "تاکه‌که‌سێکی موجه‌رد" ناکات بۆ سه‌لماندنی گهردونیبوونی ئه‌و مافه. ئه‌وه رێزگرتنیه‌تی، نه‌ک بێزهاتنهوهی، له "بڵێسه‌ی نه‌مری هاوره‌گه‌زه‌کانی" که وا له لیبراڵه‌کان ده‌کات داکۆکی له مافه‌کانی تاکه‌که‌س بکه‌ن.
ئه‌م وابه‌سته‌ییانه گه‌ردوونین، ئه‌ی وابه‌سته‌ییه "دیاریکراو"ه‌کان؟ له کاتێکدا ئه‌م دێڕانه ده‌نووسم، له قاوه‌خانه‌یه‌ک دانیشتووم و پێش که‌مێک داوای کوپێکی تر قاوه‌م کرد. به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستیی خۆمه‌وه، وابه‌سته‌یه‌کی دیاریکراوم گرته ئه‌ستۆ بۆ دانی نرخی قاوه‌که: من مافی خاوه‌نداریی بڕێکی دیاریکراوم له پاره‌ی خۆم دایه خانمی خاوه‌ن قاوه‌خانه‌که و ئه‌ویش مافی خاوه‌نداریی کوپێک قاوه‌ی خۆی دا به من.
لیبراڵه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی باو پێیان وایه که وابه‌سته‌ییه دیاریکراوه‌کان، به‌لانی که‌مه‌وه له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا، پێویسته به ڕازیبوون و په‌سه‌ندکردن بێت و ناکرێت یه‌کلایه‌نانه له‌ڕێی ئه‌وانی تره‌وه بسه‌پێندرێت. یه‌کسانی له مافه‌کاندا زۆر به ساده‌یی واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ندێک که‌س مافی ئه‌وه‌یان نییه وابه‌سته‌یی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بسه‌پێنن، چونکه به‌م ڕه‌فتاره‌یان ئاکار و مافی ئه‌وانی تری پێشێلده‌که‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه، جڤاکگهراکان پێیانوایه ئێمه هه‌موومان به کۆمه‌ڵێک وابه‌سته‌یی دیاریکراوه‌وه له‌دایک ده‌بین، وه‌کو به‌خشینی پاره‌یه‌کی زۆر و گوێڕایه‌ڵیی زۆر و بگره ژیانی خۆشت به‌و قه‌واره مرۆڤه‌ی –که به ده‌وڵه‌ت یان به شێوه‌یه‌کی زۆر ته‌مومژاوی تر به نه‌ته‌وه یان کۆمه‌ڵگا یان خه‌ڵک ناو ده‌برێت.
هه‌روه‌ها پێیانوایه ده‌کرێت ئه‌و وابه‌سته‌ییانه به‌زۆر بسه‌پێندرێن. له ڕاستیدا و به‌پێی جڤاکگهرای وه‌ک ته‌یله‌ر و ساندڵ، من وه‌ک که‌سێک دارێژراوم، نه‌ک ته‌نها به راستیه‌کانی په‌روه‌رده‌کردنم و ئه‌زمونه‌کانم، به‌ڵکو به کۆمه‌ڵێک وابه‌سته‌یی زۆر دیاریکراوی هه‌ڵنه‌بژێردراوه.
دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، جڤاکگهراکان بڕوایان به‌وه‌یه که ئێمه وه‌کو تاک له میانه‌ی وابه‌سته‌ییه دیاریکراوه‌کانه‌وه داڕێژراوین، به‌و پێیه‌ش ناکرێت ئه‌و وابه‌سته‌ییانه هه‌ڵبژێردراو بن. به‌ڵام هێشتاش ئه‌مه گریمانه‌یه‌کی رووته و ناکرێت جێگره‌وه بێت بۆ ئارگیومێنتی ئه‌وه‌ی که تاکه که‌سێک وابه‌سته‌ی ئه‌وانی تره؛ ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێته پاساو بۆ زۆره‌ملێی. له‌وانه‌یه مرۆڤ بپرسێت: ئه‌گه‌ر تاک به وابه‌سته‌یی گوێڕایهڵبوونهوه له‌دایک بووبێت، ئه‌دی ئه‌و که‌سه کێیه که به مافی فهرماندهرکردنهوه له‌دایک بووه؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک تیۆره‌یه‌کی هاوسه‌نگی هه‌بێت له‌باره‌ی وابه‌سته‌ییه‌وه، ئه‌وا پێویسته تاکێک یان کۆمه‌ڵه تاکێک هه‌بن که ئه‌رکی به‌جێهێنانی وابهستهییهکانیان له‌سه‌ر شان بێت.
ئه‌گه‌ر من که‌سێک بم به وابه‌سته‌بوونم به گوێڕایه‌ڵییه‌وه داڕێژرابم، ئه‌دی ئه‌وه کێیه که وه‌کو که‌سێک دارێژراوه که مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت گوێڕایه‌ڵی بکرێت؟ ئه‌م جۆره له تیۆره‌ی وابه‌سته‌یی ره‌نگه له سه‌رده‌می شا-خوداییدا مانای هه‌بوبێت، به‌ڵام له جیهانی هاوچه‌رخدا جێینابێته‌وه. به کورتی و به پوختی، هیچ که‌سێکی هۆشمه‌ند باوه‌ڕی به بیرۆکه‌ی هه‌بوونی تاکی موجه‌ره‌د نیه، و ناکۆکی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان لیبراڵه‌کان و جڤاکگهراکان له‌باره‌ی خودی تاکگه‌راییه‌وه نییه، به‌ڵکو له‌مه‌ڕ سه‌رچاوه‌ی وابه‌سته‌ییه دیاریکراوهکانهوهیه، جا ئایا سهپێندراوبن یاخۆ ئاره‌زوومه‌ندانه گیرابنه به‌ر.
گروپه‌کان و چاکه‌ی گشتی
تیۆره‌ی وابه‌سته‌یی که جه‌خت له‌سه‌ر تاکه‌کان ده‌کاته‌وه به‌و مانایه نایه‌ت که "شتێک" نیه به‌ناوی کۆمه‌ڵگا یاخود ئه‌وه‌ی که ئێمه ناتوانین به شێوه‌یه‌کی مانادار باس له گروپ بکه‌ین. ڕاستیی هه‌بوونی دره‌خت به مانای ئه‌وه نایه‌ت که ئێمه ناتوانین باس له دارستان بکه‌ین. کۆمه‌ڵگا ته‌نها بریتی نییه له گردبونه‌وه‌ی تاکه‌که‌سه‌کان، نه ئه‌وه‌شه "گه‌وره‌تر و باشتر"بێت به جیا لێیان. هه‌روه‌کو چۆن باڵه‌خانه بریتی نییه له کۆمه‌ڵێک خشت، به‌ڵکو خشت و په‌یوه‌ندیی نێوان خشته‌کان، کۆمه‌ڵگاش بریتی نییه له تاکێک به مافه‌کانییه‌وه، به‌ڵکو بریتیه له ژماره‌یه‌کی زۆر تاک و کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندیی ئاڵۆزی نێوانیان.
ساتێک ڕامان به‌سه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی که گوایه لیبراڵه‌کان "به‌ها هاوبه‌شه‌کان" و "چاکه‌ی گشتی" ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌کی بێسه‌روبه‌ره‌یه. ئه‌گه‌ر لیبراڵه‌کان بڕوایان به به‌های ئازادی هه‌بێت (به‌لانی که‌مه‌وه)، ئه‌وا ناتوانن "به کرده دژایه‌تی بیرۆکه‌ی 'به‌ها هاوبه‌شه‌کان' بکه‌ن" و ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان وابێت که هه‌موومان له دۆخێکی باشتردا ده‌بین ئه‌گه‌ر ئازاد بین، که‌واته "ده‌ستیان له ئه‌گه‌ری به‌دیهاتنی چاکه‌ی گشتی هه‌ڵنه‌گرتوه"، چونکه به‌شی سه‌ره‌کی کۆششی ئه‌وان ئاڕاسته‌ی ئهواکراوه که بیسه‌لمێنن چاکه‌ی گشتی مانای چیه! وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کیش بۆ بانگه‌شه‌ی کێرک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که لیبراڵه‌کان دژ به داب و نه‌ریتن، با ئه‌وه بخه‌مه روو که لیبراڵه‌کان داکۆکی له نه‌ریتێکی ئازادی ده‌که‌ن که به‌رهه‌می هه‌زاران ساڵه‌ی مێژوی مرۆڤایه‌تیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نه‌ریتگه‌رایی رووت بێسه‌روبه‌ره‌یه، چونکه ده‌کرێت نه‌ریته‌کان به‌یه‌کدا بکێشن و ده‌رئه‌نجام یه‌کێکیان ئاراسته‌ی دروستی له‌ده‌ست بدات. به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌و وته‌یه‌ی گوایه لیبراڵه‌کان "نه‌ریت ره‌تده‌که‌نه‌وه"، وته‌یه‌کی بێ‌مانا و پڕوپوچه. چونکه لیبراڵه‌کان په‌یڕه‌وی نه‌ریتی ئاینی و نه‌ریتی خێزانی و نه‌ریتی ئیتنی و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو نه‌زاکه‌ت ده‌که‌ن و ڕێزی ئه‌وانی تریش ده‌گرن که ئاشکرایه لێره‌دا کیرک به پێویستی نه‌زانیوه رێزی بگرێت.
دۆزی لیبراڵه‌کان بۆ ئازادیی تاکه‌که‌س، که ڕه‌خنه‌گره جڤاکگهراکان شێواندوویانه، ساده و شیاوه. ئاشکرایه تاکه جیاوازه‌کان پێویستیان به شتی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی باش و ته‌ندروست و پڕ که‌رامه‌ت بژین. سه‌رباری سروشتی هاوبه‌شیشیان، مرۆگه‌ل له ڕووی ژماره‌یی و ماددییه‌وه به تاککراون، هه‌روه‌ها پێداوێستی جیاوازیان هه‌یه. که‌واته، چاکه‌ی گشتی تا کوێ بڕ ده‌کات؟
کارل مارکس، که یه‌کێکه له ڕه‌خنه‌گره پێشینه‌کانی جڤاکگهرایی به تایبه‌ت ره‌خنه‌گرێکی ژیر و تونده له ڕێبازی لیبراڵیزم، بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌کات که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر "له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مرۆڤ" به‌نده، به‌جۆرێک که "ناوه‌رۆکی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگادا نییه به‌ڵکو له جیاوازیدایه." به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه و له سایه‌ی سۆسیالیزمدا مرۆڤ ده‌توانێت سروشتی خۆی بدۆزێته‌وه وه‌ک "بونه‌وه‌رێکی سه‌ر به جۆر". به‌و پێیه‌ش، سۆسیالیسته‌کان بڕوایان وایه که دابینکردنی ده‌سته‌جه‌معی بۆ هه‌موو شتێک گونجاوه. له ده‌وڵه‌تێکی سۆسیالیستی ڕاسته‌قینه‌دا هه‌موومان چێژ له هه‌مان چاکه‌ی گشتی وه‌رده‌گرین و زۆر به ساده‌یی ناکۆکی ناتوانێت بوونی هه‌بێت.
جڤاکگهراکان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر وریان، که‌چی سه‌رباری قسه‌ی زۆریان، زۆر به ده‌گمه‌ن پێمان ده‌ڵێن که چاکه گشتیه‌کان کامانه‌ن. بۆ نموونه، فه‌یله‌سوفی جڤاکگهرا ئهلاسدێر ماکینتایه‌ر به درێژایی کتێبه 219 لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌ی به ناوی دوای فه‌زیله‌ت، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که "ژیانێکی باش بۆ مرۆڤ" هه‌یه که ده‌بێت به کۆمه‌ڵ به‌دی بهێنرێت پاشانیش به شێوه‌یه‌کی تاراده‌یه‌ک لاواز کۆتایی پێده‌هێنێت به‌وه‌ی که "ژیانی باش بۆ مرۆڤ ئه‌و ژیانه‌یه که له گه‌ڕان به‌دوای ژیانێکی باش بۆ مرۆڤدا به‌سه‌ر ده‌برێت."
بانگه‌شه‌یه‌کی باو هه‌یه که ده‌ڵێت دابینکردنی بیمه‌ی خانه‌نشینی له‌ڕێی ده‌وڵه‌ته‌وه، یه‌کێکه له پێکهاته‌کانی چاکه‌ی گشتی له‌به‌رئه‌وه‌ی "هه‌موومان پێکه‌وه کۆ ده‌کاته‌وه." به‌ڵام "هه‌موومان پێکه‌وه" کێ ده‌گرێته‌وه؟ ئاماره‌کانی بیمه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن نێرینه ئه‌مه‌ریکاییه ڕه‌ش پێسته‌کان، ئه‌وانه‌ی که له میانی ژیانی کارکردنیاندا هه‌مان ئه‌و باجانه‌یان داوه به سیسته‌می بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که نێرینه سپی پێسته‌کان داویانه، له ئاکامدا نیوه‌ی ئه‌وه‌ی سپی پێسته‌کان وه‌رده‌گرن.
له‌وه‌ش زیاتر، پیاوی ڕه‌شپێستی زیاتر ده‌مرن له چاو پیاوی سپی پێستدا به‌ر له‌وه‌ی پولێک وه‌ربگرن. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که هه‌موو پاره‌کانیان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی تردا خه‌رج کراوه و هیچ شتێک له سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانیان بۆ که‌سوکاریان نابێت. به واتایه‌کی تر، ئه‌وان دزیان لێکراوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی خانه‌نشین کراوه نا ڕه‌شپێسته‌کاندا.
ئایا پیاوه ڕه‌ش پێسته‌کان به‌شێکن له "هه‌موومان پێکه‌وه" و سود له چاکه‌ی گشتی وه‌رده‌گرن، یاخۆ قوربانیی "چاکه‌ی گشتی" ئه‌وانی ترن؟ (وه‌ک خوێنه‌رانی ئه‌م گۆڤاره ده‌زانن که هه‌مووان له سایه‌ی سیسته‌مێکی بهتایبهتکراودا باشتر ده‌بین و ئه‌مه‌ش پاڵ به لیبراڵه‌کانه‌وه ده‌نێت بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر چاکه‌ی گشتی له میانه‌ی ئازادیی هه‌ڵبژاردن له نێوان سیسته‌مه جیاوازه‌کانی خانه‌نشینیدا.) زۆر جار بانگه‌شه‌کانی "چاکه‌ی گشتی" ده‌بنه رووپۆش بۆ هه‌وڵی خۆپه‌رستانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، هه‌روه‌کو رۆماننوسی لیبراڵیی کلاسیکی نه‌مساوی رۆبه‌رت مۆزیل له کاره نایابه‌که‌یدا پیاوه بێ خاسیهتهکه ئاماژه‌ی بۆ کردووه "له‌م ڕۆژگاره‌دا ته‌نها تاوانباران ده‌وێرن بێ فه‌لسه‌فه ئازاری ئه‌وانی تر بده‌ن."
لیبراڵه‌کان درک به فره‌یی حه‌تمی جیهانی مۆدێرن ده‌که‌ن و له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه که دووپاتی ده‌که‌نه‌وه که ئازادیی تاکه‌که‌س به‌لانی که‌مه‌وه به‌شێکه له چاکه‌ی گشتی. هه‌روه‌ها له پێداویستی ره‌های هاریکاری له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجه‌کان تێده‌گه‌ن. مرۆڤێکی تاق و ته‌نیا له راستیدا هه‌رگیز ناتوانێت ببێته "مرۆڤی به ته‌نیا هه‌ڵکردوو" هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه پێویسته ئه‌و رێسایانه‌مان هه‌بن که موڵکداری و گرێبه‌سته‌کان ڕێکده‌خه‌ن، بۆ نموونه، بۆ ئه‌وه‌ی هاریکاری ئاشتییانه بڕه‌خسێنین و حکومه‌تیش داده‌مه‌زرێنین بۆ سه‌پاندنی ئه‌و رێسایانه.
چاکه‌ی گشتی سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌رییه که پێکه‌وه ژیان ته‌بایی و له ئاشتیدا بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر ده‌کات. چاکه‌یه‌کی گشتی فراوانتر له‌وه‌ی که ئه‌و چاکه گشتیه ده‌یه‌وێت پێیبگات، که "چاکه‌یه‌کی گشتی بێت بۆ هه‌موان" نه‌ک چاکه‌ی گشتی بۆ هه‌ندێک له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانی تر.
مه‌سه‌له‌ی چاکه‌ی گشتی په‌یوه‌سته به بیر و بڕوای جڤاكگهراکانهوه له‌مه‌ڕ که‌سایه‌تی و هه‌بوونی جودایی گروپه‌کانه‌وه. ئه‌م دووانه به‌شێکی دانه‌بڕاون له بۆچوونێکی بنه‌ڕه‌تی و نازانستی و نائه‌قڵانیی بۆ سیاسه‌ت، بۆچوونێک که مه‌یلی به‌لای به‌که‌س-کردنی دامه‌زراوه‌کان و گروپه‌کاندا هه‌یه وه‌ک ده‌وڵه‌ت یان نه‌ته‌وه یان کۆمه‌ڵگا . له‌بری ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زانسته سیاسییه‌کان و خۆبه‌دوورگرتن له ساویلکه‌یی مه‌زه‌نده‌کراوی تاکگه‌رایی لیبراڵه‌کان، وه‌ک ئه‌وه‌ی جڤاکگهراکان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تێزی به‌که‌س-کردن، مه‌سه‌له‌کان ته‌مومژاوی ده‌کات و رێگه‌مان لێده‌گرێت له پرسینی ئه‌و پرسیاره به‌سودانه‌ی که به‌هۆیانه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستپێده‌کات. هیچ که‌س له 'پارکه‌ر مون'ی میژوونوسی لیبراڵی کلاسیکی زانکۆی کۆڵه‌مبیا باشتر گوزارشتی لێنه‌کردوه که له توێژینه‌وه‌که‌یدا له‌باره‌ی ئیمپریالیزمی ئه‌وروپی له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا به‌ناوی "ئیمپریالیزم و سیاسه‌تی جیهانی" ده‌ڵێت:
زمان زۆرجار ڕاستی ته‌مومژاوی ده‌کات. چاومان له ئاست ڕاستییه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا پۆشراوه زیاتر له‌وه‌ی خۆمان پێشبینی ده‌که‌ین، ئه‌ویش به‌هۆی فێڵه‌کانی زمانه‌وه‌یه. کاتێک ئێمه وشه‌ی (فه‌ره‌نسا)ی ساده‌ی تاک بڕگه به‌کارده‌هێنین، فه‌ره‌نسا وه‌ک یه‌که‌یه‌ک، وه‌ک پێکهاته‌یه‌ک دێته به‌رچاو. کاتێکیش بمانه‌وێت خۆمان له دووباره بوونه‌وه‌ی ناساز بپارێزین، ئه‌وا ڕاناوی که‌سی به‌کار ده‌هێنین کاتێک باس وڵاتێک ده‌که‌ین... بۆ نموونه کاتێک ده‌ڵێین (فه‌ره‌نسا هێزه چه‌کداره‌کانی خۆی (به‌کارهێنانی راناوی مێینه بۆ که‌سه‌ی سێهه‌می تاک) نارد بۆ داگیکردنی تونس)... ئه‌وا نه‌ک به ته‌نها یهکیبوون ده‌به‌خشین به وڵاته‌که به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا ده‌شیکه‌ین به که‌سایه‌تی. هه‌مان ئه‌و وشانه ڕاستییه‌کان ده‌شارنه‌وه و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌نه درامای پڕ سه‌رکه‌شی که ئه‌کته‌ره‌کانی بریتین له نه‌ته‌وه به که‌س-کراوه‌کان و زۆر به ئاسانی پیاوان و ژنانی له گۆشت و خوێن که ئه‌کته‌ری ڕاسته‌قینه‌ن، له‌بیر ده‌که‌ین.
چه‌ند جیاواز ده‌بوو ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌کی وه‌کو فه‌ره‌نسامان نه‌بووایه... ئه‌و کات له‌بری ئه‌و وشه‌یه ده‌مانوت: سی و هه‌شت ملیۆن پیاو و ژن و منداڵی خاوه‌ن بایه‌خ و بڕوای زۆر جیاواز، نیشته‌جێی 218 هه‌زار میلی چوارگۆشه‌ن له خاک! ئه‌و کاته هه‌ڵمه‌تی سه‌ر تونسمان به‌مشێوه‌یه وهسپدهکرد "هه‌ندێک له‌و سی و هه‌شت ملیۆن که‌سه، 30 هه‌زار که‌سیان ناردوه بۆ داگیکردنی تونس.) ئه‌م شێوازه‌ی داڕشتنی ڕاستییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ، پرسیارێک، یان ڕاستتر زنجیره‌یه‌ک پرسیار دێنێته ئاراوه. ئه‌و (هه‌نده) کێن؟ بۆچی 30 هه‌زاریان نارد بۆ تونس و بۆچی ئه‌وانه گوێڕایه‌ڵ بوون؟
به که‌س-کردنی گروپ ده‌بێته مایه‌ی ته‌مومژاویکردنی پرسه سیاسیه گرنگه‌کان، له‌بری ڕوونکردنه‌وه‌یان. ئه‌و پرسیارانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی گشتی له ده‌وری لێکدانه‌وه‌ی دیارده سیاسییه ئاڵۆزه‌کان و لێپرسراوییه ئاکارییه‌کاندا چه‌قیان به‌ستوه، ناتوانرێت به ئاسانی له‌ناو سنووری به که‌س-کردنی گروپدا باس بکرێن، ئه‌وا پۆشاکی ئاڵۆزی و نادیاری ده‌کات به‌به‌ری کرده‌وه‌کانی بڕیارده‌رانی سیاسی‌دا، به‌و پێیه‌ش رێگه به هه‌ندێک ده‌دات "فه‌لسه‌فه" یان –فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵۆز- بۆ زه‌ره‌رگه‌یاندن به ئه‌وانی تر به‌کار بهێنن.
لیبراڵه‌کان له جڤاکگهراکان جیاوازن له زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگدا، زۆر به رونی له‌وه‌دا که ئایا زۆرلێکردن پێویسته بۆ هێشتنه‌وه‌ی جڤاک، هاوپه‌یوه‌ستی، هاوڕێه‌تی، خۆشه‌ویستی و گه‌ڵێک شتی دیکه که واده‌که‌ن ژیان شایه‌نی ئه‌وه‌بێت تێیدا بژین و ئه‌وه‌ی که ته‌نها ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا چێژی لێ وه‌ربگیرێت. ئه‌و جیاوازیانه‌ش ناکرێت هه‌ر ئاوا به ئاسانی وه‌لا بنرێن. چاره‌سه‌ریشیان به شێواندنی بێشه‌رمانه و ناووناتۆرهلێنان و جنێودان ناکرێت.
جڤاكگهرایی: واته باوه‌ڕبوون به جڤاك (community) له‌بری تاكه‌كه‌س |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|