| وته‌ی هه‌فته |
| قه‌یرانی نرخی خۆراك: کێ به‌رپرسیاره؟ |
|
|
|
|
نووسه‌ر ئیمانوێڵ مارتا
|
|
|
ئه‌و ئاژاوانه‌ی برسێتی که به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراکه‌وه روده‌ده‌ن درامایه‌کی دزێوی مرۆڤایه‌تیه. نرخی جیهانیی گه‌نم له ماوه‌ی سێ ساڵدا نزیکه‌ی سێ ئه‌وه‌نده به‌رزبۆته‌وه و له ماوه‌ی ساڵی رابردوشدا دوو ئه‌وه‌نده به‌رزبۆته‌وه، نرخی برنجیش له ماوه‌ی سێ مانگدا زیاتر 50% به‌زربۆته‌وه. نرخی ژه‌مێك خواردن له زۆربه‌ی وڵاته هه‌ژاره‌کاندا 40% گرانتره له‌چاو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ردا. کاتێك که کڕینی خۆراك ده‌کرێت 75%ی بودجه‌ی ماڵێك پێکبهێنێت، ئه‌وا ئه‌م نرخ زیادبونانه ده‌بنه کابوس. ده‌کرێت ئه‌مه مانای ئه‌وه‌بێت که ملیۆنان ده‌چنه‌وه ژێر هێڵی هه‌ژاری و هه‌وڵی گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌ند ساڵێك ده‌سڕێته‌وه. ئایا هۆکاره‌کانی ئه‌م باره چین؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئابوری پێکهاتووه له تۆڕێکی پێکداچوی ئاڵۆز، ئه‌وا ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی قوڵتر له‌وه‌ی که هه‌میشه ده‌کرێت به دوای هۆکاره راسته‌قینه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌دا بگه‌ڕێین. ئه‌م قه‌یرانه ده‌کرێت وا لێکبدرێته‌وه که ئه‌نجامی نائه‌نقه‌ستی- کاریگه‌ری لاده‌ری- ژماره‌یه‌ك له سیاسهتیکار بێت که رێگه له بڕیار به‌ده‌ستتان ده‌گرێت له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌رپرسانه مامه‌ڵه بکه‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌تا، با ئه‌وه بێننیهوه یادی خۆمان که ساڵانه ملیۆنان خه‌ڵك خۆیان له هه‌ژاری قوتار ده‌که‌ن فه‌زڵی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێکه‌ڵبوونی ئابورییه‌که‌یان به به‌جیهانیبوون. به‌راستی ئه‌مه هه‌واڵیکی زۆر دڵخۆشکه‌ره به‌ڵام ئه‌مه بۆته هۆی زیادکردنی داواکاری له‌سه‌ر خۆراك و به‌تایبه‌تی گۆشت (مه‌ڕوماڵاتیش پێویستیان به دانه‌وێڵه هه‌یه). ئێستاش ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که ئایا بۆچی دابینکردنی (supply)خۆراك نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ—یاخود رێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته‌وه له‌گه‌ڵ—داواکارییدا. له کاتێکدا پێویسته مه‌ترسیه‌کانی که‌شوهه‌وا به هه‌ند وه‌ربگرین (وه‌ك وشکه‌ساڵی له ئوستورالیا)، به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌بێت له‌و ره‌گه‌زه سیاسیه راسته‌خۆ و ناراستهوخۆیانه وردبینه‌وه که رێگه له بازاڕ ده‌گرن بۆ گونجاندنی چه‌ندێتی و هێشتنه‌وه‌ی نرخ به شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی له هه‌ر بارێک‌دا که گونجاوبێت.
کاریگه‌رییه پێچه‌وانه‌کانی کۆمه‌کی دارایی و پاراستنخوازی1هه‌ندێك جار کۆمه‌کی دارایی له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا به شێوه‌یه‌کی دروست ئاماژه‌ی پێده‌درێت. ئه‌و کۆمه‌کانه دوو جۆر کاریگه‌ری ده‌خه‌نه‌وه. یه‌که‌م، کۆمه‌کی دارایی به‌رهه‌مهێنه‌ران راده‌کێشێت به‌ره‌وه به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه‌ی کۆمه‌ککراو. کاتێکیش که حکومه‌ت کۆمه‌کی دارایی کشتوکاڵکردن ده‌کات له پێناو به‌رهه‌مهێنانی خۆراکهوزه (ئه‌و وزه‌یه‌ی که له خۆراکه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت وه‌ک ئیسانۆڵ)، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که کشتوکاڵکردن بۆ خواردن که‌مده‌کات و نرخی دانه‌وێڵه‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه. دووه‌م کاریگه‌ری ئه‌وه‌یه که کۆمه‌کی دارایی هاوشانی گومرگ له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا ده‌بنه هۆی ده‌رگا داخستن به‌سه‌ر وڵاته هه‌ژاره‌کاندا، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گرێت که له بازاڕی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا کێبڕکێ بکه‌ن و گه‌شه به سودی کێبڕکێی خۆیان بده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بێنینه‌وه یادی خۆمان که ئابوری پاراستنخوازی، به تایبه‌تی له وڵاته ئهفهریقیاییهکاندا،ده‌ستده‌خاته بینه‌قاقای ئابوری ئه‌و وڵاتانه‌وه له‌رێگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌بوونی بازاڕی ناوچه‌یی به‌رهه‌م-هانده‌ر. له‌به‌ر ئه‌مه سیاسه‌تیکاری ئابوری پاراستنخوازی تا به‌شێک له به‌رپرسیارێتی له ئهوستۆیه.
پێویستی هه‌بوونی موڵکداریی زه‌وی کشتوکاڵیرێکخستنه دامه‌زراوه‌ییه‌کان بۆ موڵکداریی زه‌وی کشتوکاڵی فاکته‌ری بنه‌ڕه‌تین له تێگه‌یشتنماندا بۆ گرفته‌کانی خۆراک له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا. له هه‌ندێك وڵات‌دا کاڵا بیانییه‌کان ته‌نیا هۆکاری که‌می دابینکردنی خۆراك نین. تۆ نا‌توانیت لۆمه‌ی ئه‌و بازاڕه بکه‌یت که ناتوانێت گه‌شه بکات. له ئه‌فه‌ریقا کێشه‌ی سه‌ره‌کی کشتوکاڵ ئه‌وه‌یه که مافه‌کانی موڵکداریی زه‌وی به شێوه‌یه‌کی ناته‌واو دیاریکراون و ئه‌مه‌ش دژههاندهری وه‌به‌رهێنانه. گه‌وره‌ترین زه‌حمه‌تی سیاسه‌تیکاری گه‌شه‌سه‌ندن بریتیه له هاندانی فروانبوونی کشتوکاڵ له هه‌ندێك وڵاتاندا له رێگه‌ی رێگه‌دان به رێکخستنی دامه‌زراوه‌یی- ئاوێته‌بوو به نه‌ریته خۆماڵیه‌کان- به گرتنه‌ده‌ستی به‌رپرسیارێتی "ئهنترۆپهنۆره2 گێڵگهدارهکان". ته‌نها به هانده‌ره‌ی له‌م شێوه‌یه دابینکردنی به‌روبوومه کشتوکاڵیه‌کان له هه‌ندێك وڵات‌دا به‌راستی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. له‌م رووه‌وه به‌م دواییانه‌دا وڵاتی چین پاراستنی مافه‌کانی موڵکداریی جوتیاره‌کانی به‌هێزکرد. ئه‌مه نمونه‌یه‌که ده‌کرێت شوێن پێی هه‌ڵبگیرێت.
رۆڵی رێکخراوه کۆمهكبهخشه نێودهڵهتیهکانسیاسهتیکاره دهستتێوهردهرهکانی بانکی جیهانی و رێکخراوی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی تاراده‌یه‌ک هیچ ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤی لێنه‌که‌وته‌وه له‌چاو ئه‌و بڕه پاره زۆره‌دا که له پرۆسه‌ی کۆمهککردنهکهدا لوشدراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك ئابوری هه‌ژاریان وا لێکرد که "به‌رده‌وام پشتبهستۆ بن " (واته پشت ببه‌ستن به لایه‌نێکی ده‌ره‌کی وه‌ک کۆمه‌ک). له رێگه‌ی "ته‌کانی گه‌وره"ی خه‌یاڵاوی دژهبهرههمهێنانهوه قه‌رزی بێ‌شومار دراون که به‌دوایاندا 'به‌رنامه‌کانی گونجاندنی بنه‌ڕه‌تی هاتوون.به‌م پێیه‌ش، مه‌رجی سه‌ر وڵاته کۆمهککروهکان ئه‌وه‌بوو که هه‌ندێک جار گه‌شه به کشتوکاڵی ناخۆراکی وه‌ك لۆکه بده‌ن بۆ ناردنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه. به‌م شێوه‌یه ئه‌م سیاسهتیکاره کۆمهکئامێزه ئاسایشی خۆراکی هه‌ندێك وڵاتی هه‌ژاری تێکدا. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا حکومه‌ته نابه‌رپرس و گهندهڵهکانیشی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد و له شوێنی خۆیان هێشتنیه‌وه. تا ئێستاش رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان پاره‌یان به‌قه‌رز ده‌ده‌نێ له کاتێکدا ئه‌وانیش سه‌رقاڵی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکه‌کانی خۆیانن و رێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گرن که سود له ئازادی ئابوری وه‌ربگرن.
کاریگه‌ری قه‌یرانه دراوییهکانقهیرانه دراوییه‌کانی ئه‌م دواییانه تا راده‌یه‌ك کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر بازاڕی خۆراك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێستا برنج و گه‌نمه‌شامی بوونه‌ته جێگه‌ی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن پێشبینیکه‌رانی نرخه‌وه. بۆیه ئێمه ده‌بێت به دوای لێکدانه‌وه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆی قه‌یرانی خۆراكدا بگه‌ڕێین که له پشت قه‌یرانه دراوییهکانهوهیه. ئه‌وه‌ی که ده‌یبینینه‌وه ئه‌وه‌یه که بانکه ئه‌مه‌ریکیه‌کان قه‌رزێکی زۆری سه‌رکه‌ش (ئه‌و قه‌رزه‌ی که ئه‌گه‌ری فه‌وتانی زۆره به بڕی سوی زۆر ده‌درێت به قه‌رزوه‌رگر) ده‌ده‌ن به قه‌رزکه‌ران. به‌ڵام خه‌ڵکێکی که‌م د‌رك به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی به‌هێز په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تیکاری بانکی ناوهندییهوهی ئه‌مه‌ریکاوه هه‌یه. ئه‌وه‌ی که زۆر جار پێی ده‌وترێت 'بیروباوه‌ڕی گرینسپان4' به لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ك کاریگه‌ری گه‌وره‌ی پێچه‌وانه‌ی دروستکردووه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بانکی ناوه‌ندی به رێگه‌یه‌ك له رێگه‌کان 'زه‌مانه‌تی' ئه‌و دۆڕاوانه (بانکانه) ده‌کات که به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن. سیاسه‌تیکاری ئه‌م هانده‌ره هه‌ڵه‌یه وای له بانکه‌کان کرد که به شێوه‌یه‌کی نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه بکه‌ن و له ئه‌نجامیشدا ئه‌و ره‌فتارانه قه‌یرانی جیهانیان لێکه‌وته‌وه. لێره‌دا هاوشێوهبونیكی سه‌رنجراکێش له هه‌ڵسوکه‌وتی بانکی جیهانی و رێکخراوی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیدا: رێکخراوه لوتکه‌ییه‌کان وا له رێکخراوکانی ژێرکۆنترۆڵیان ده‌که‌ن که نابه‌رپرس بن. له کاتێکدا، ده‌وڵه‌ت و بازاڕ ته‌نها ئه‌و کاته به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه کار ده‌که‌ن که به‌رپرسیارێتی بڕیارده‌ره‌کان مایه‌ی ئه‌وه بێت سزا بدرێت (له‌کاتی هه‌ڵه‌دا). به‌رزی نرخی نه‌وت
دواجار به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت کاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی گواستنه‌وه دانا و ده‌رئه‌نجامیش له‌سه‌ر نرخی خۆراك. به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به زیادبوونی داواکارییهوهوه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی که له بنه‌ڕه‌تدا دابینکردن که کۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران کۆنترۆلێانکردوه ئه‌وه‌نده نه‌گۆڕه وهبهرنههێنانی نه‌کردوه بۆ خۆگونجاندنی به‌رهه‌مه‌کانی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که نه‌وتیش له جێگه‌ی متامانه‌ی وه‌به‌رهێنانه بۆ پێشبینیکه‌رانی نرخ له‌م ساتی قه‌یرانه‌دا: بۆیه زیادکردنی نرخ ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی هێنده‌کی و ناراسته‌وخۆ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رپرسن له‌م قه‌یرانه داراییه.
کۆمه‌کی فریاکه‌وتن پێویسته بۆ ده‌ربازکردنی خه‌ڵك له کاره‌سات. به‌ڵام، پاش چاره‌سه‌رکردنی ده‌رکه‌وته‌کان ئێمه ده‌بێت له‌و هۆکاره قوڵه بنه‌ڕه‌تیانه بکۆڵینه‌وه که بونه‌ته هۆی دروستکردنی ئه‌م نایه‌کسانیه. هێشتاش نوێنه‌ره "به‌رپرسه‌کان"ی رێکخراوه‌کان و ده‌وڵه‌تان هه‌ڵگری گوتارێکی به‌رپرسانه نین. گوێ بیستی باسکردنبووین له 'ره‌وشی نوێ' بۆ کۆمه‌کی لاوه‌کی درێژخایه‌ن له لایه‌ن سه‌رۆکی بانکی جیهانییه‌وه، له‌باره‌ی تێکدانه‌کانی بازاڕی نوێ، ته‌نانه‌ت گو‌ێشمان له هێشێتنهوهی ئابوری پاراستنخوازی ئه‌روپی بوو له لایه‌ن وه‌زیری کشتوکاڵی فه‌ره‌نسیه‌وه. ئه‌مانه ئاماژه‌ی خراپن. ئه‌م قه‌یرانه ده‌بێت ببێته هه‌لێك بۆ بره‌ودان به بیرۆکه‌ی به‌رپرسیاربوون له سیستهکهمهدا و دووباره بیرکردنه‌وه له سیاسه‌تی کاری گه‌شه‌سه‌ندن له فروانترین مانایدا. ئه‌مه‌ش مانای گۆڕینی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنه له ناو رێکخراوه جیهانیه کۆمهککهرهکاندا، له ناو حکومه‌تی وڵاته هه‌ژاره‌کاندا و بێگومانیش له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا. 1-پاراستنخوازی بریتیه له رێبازی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخویی له کێبڕکێی به‌رهه‌می ده‌ره‌کی له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندی گومرگی زیاده‌وه له‌سه‌ر هاوردن و هه‌روه‌ها به‌خشنی کۆمه‌کی دارایی به به‌رهه‌م هێنه‌ره ناوخۆییاکان ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌کرێت.2-ئهنترۆپهنۆر: به‌و که‌سانه دوترێت که خاوه‌نی بیرۆکه‌ی ئابوری نوێن و سه‌رکه‌شی ئه‌وه ده‌که‌ن که پرۆژه و کاری نوێ دابمه‌زرێنن.3-بریتیه له‌و مه‌رجانه‌ی که بانکی جیهانی و رێکخراوی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌یان سه‌پاندن که قه‌رزیان لێوه‌رده‌گرتن له‌به‌رامبه‌ر سه‌پاندی بڕی که‌می سو‌و به‌سه‌ر پاره‌ی قهرزکراودا. مه‌رجه‌کان په‌یوه‌ندیان هه‌بوو به چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی پاره‌ی قه‌رزکراوه‌وه، واته له‌و بوارانه‌دا که بانک و رێکخراو دهیانسهپاندن.4-له ئالان گرینسپانهوه هاتووه که به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکی بوو بۆ ماوه‌ی پێنج سوڕی یه‌ك له دوای یه‌ك له ساڵی 1987 ه‌وه بۆ 2006. بیروباوه‌ڕی گرینسپان په‌یوه‌ندی به داشکانی نرخی سووه‌وه هه‌یه بۆ زیادکردنی پاره له بازاڕدا و هاندانی وه‌به‌رهێنان.نوسه‌ر دکتۆر ئیمانوێڵ مارتا سه‌رنوسه‌ری پرۆژه‌ی فرانسزمانی رێکخراوی کهیتۆیه www.UnMondeLibre.org. |
| دواتر > |
|---|