| کۆیله‌کردنى ئافره‌ت |
|
|
|
|
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت
|
|
|
من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم، بیهێنه پێش چاوت کاتێک پیاوان تێ‌بکۆشن له پێناوى سه‌ربه‌ستى خۆیاندا و رێگه‌یان پێبدرێت خۆیان بڕیاربده‌ن له‌باره‌ى به‌ختیاریى خۆدى خۆیانه‌وه، ئایا ناشیاو و ناڕه‌وا نابێت ئافره‌ت به‌کۆیله بکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تیش باوه‌ڕت به‌وه هه‌بێت که تۆ به‌شێوه‌یه‌ک ره‌فتارت کردوه که باشترین هه‌وڵتداوه بۆ بره‌ودان به به‌ختیارى ئه‌وان؟ کێ پیاوى کرده تاقه دادوه‌ر، له‌کاتێکدا ئافره‌ت شه‌ریکه بهشییهتى له ژیریدا؟... ده‌با هێزى ملپێکه‌چکردن له‌کۆمه‌ڵگادا نه‌مێنێت و یاساى باوى هێزى ئامێزان باڵاده‌ست بێت، ئه‌وکات ره‌گه‌زه‌کان شوێنى شیاوى خۆیان ده‌بێت.
له ئێستاشدا که یاساى گونجاوتر هاوڵاتییه‌کانت رێکهدهخهن، هاوسه‌رگیرى ده‌بێته شتێکى پیرۆز: پیاوه لاوه‌کانت ده‌توانن ژنه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى سۆزدارى هه‌ڵبژێرن، و عاشقهکانتان واده‌که‌ن خۆشه‌ویستى ببێته هۆى ریشه‌کێشکردنى پڕوپوچى ... ئه‌و ئارگیومێنتهى که تایبه‌ته به هێشتنه‌وه‌ى کۆیله‌یه‌تى ره‌گه‌ز، به‌سه‌ر پیاودا ده‌شکێته‌وه. ئایا شتێکى زانراو نییه که پاشاکان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پایهنزمترن له‌روى توانا و چاکه‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوه ئاساییه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگا*، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئێستا و رابردوشدا به جۆرێک له پیرۆزى و پایه‌به‌رزى مامه‌ڵه‌کراون، ئایا ئه‌مه سوکایه‌تیکردن نیه به هزر؟ چین تاقه وڵات نیه که تێیدا مرۆڤێکى زیندوو کراوه به خودا. پیاوان ملکه‌چى هێزى پایه‌به‌رزبوون له پێناوى چێژوه‌رگرتن له چێژه بێسزاکانى هه‌نوکه. ژنانیش هه‌مان شتیان کردوه، به‌و پێیه‌ش ناکرێت بسه‌لمێنرێت که ژنان به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى پله‌نزمترین له پیاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌میشه کۆیله‌بوون.
هێزى دڵڕه‌ق تائێستاش حوکمى جیهانى کردوه، و راستى ئه‌وه‌ى که زانستى سیاسى له قۆناغى ساواییدایه له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که فه‌یله‌سوفه‌کان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌و زانینانه ببه‌خشن که زۆر پێویستن بۆ مرۆڤ که ئه‌و جیاکارییه دیاریده‌کات.
واچاکه زیاتر درێژه به‌م ئارگیومێنته نه‌ده‌م زیاتر له‌وه‌ى که ده‌رئه‌نجامێکى ئاشکرا بچه‌سپێنم، ئه‌ویش ئه‌و کاته‌ى سیاسه‌تى دروست ئازادى په‌خش ده‌کات، مرۆڤایه‌تی، به ژنانیشه‌وه، داناتر و پڕ چاکهتر ده‌بن....
ئافره‌ت، به‌هه‌مان شێوه‌ى پیاو، لاواز و خۆشگوزه‌ران ده‌بن له‌ئه‌نجامى ئه‌و چێژه هێورکهرهوانهى له ئه‌نجامى سه‌روه‌ت و سامانه‌وه ده‌که‌ونه‌وه. له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه، ئه‌وان ده‌کرێنه کۆیله‌ى خۆیان، و به‌وه‌ش دڵى خۆیان خۆش ده‌که‌ن که ره‌نگه پیاو ژیریى خۆیان پێببه‌خشێت تاوه‌کو هه‌نگاوه تێکهڵوپێکهڵهکانیان راستبکاته‌وه. یاخود ئه‌گه‌ر ته‌ماحى زیاتریان هه‌بێت، ده‌توانن سه‌رکوتکه‌ره‌کانیان بخه‌نه ژێر ده‌ستى خۆیان له‌ڕێگه‌ى فرتوفێڵه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بهبى ماف هیچ ئه‌رکێکى سهپێنراویش ناکرێت بونى هه‌بێت.
ئه‌و یاسایانه‌ى که تایبه‌تن به ژنان، که مه‌به‌ستمه له به‌شێکى دیکه‌دا به درێژى باسیان بکه‌م، یه‌که‌یه‌کى بێ‌مانا له نێوان پیاو و ژنه‌که‌یدا دروستده‌کات، پاشان، له رێگه‌ى گۆڕینێکى ئاسانه‌وه پیاوه‌که ده‌کات به به‌رپرسیار و ژنه‌ش بچوکده‌کرێته‌وه بۆ که‌سێکى پڕوپووچ و بێبایه‌خ...
راستییه‌کى تاڵه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه ده‌رئه‌نجامى شکۆمه‌ندى شارستانیه‌ته! رێزدارترین ئافره‌ت سهرکوتکراوترینه. هه‌تاوه‌کو تێگهیشتنێکیشیان نه‌بیت که زۆر باڵاتربێت له تێگه‌یشتنى باو، له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که، ده‌رئه‌نجام له‌وه‌ى که وه‌ک بونه‌وه‌رى بێقیمه‌ت مامه‌ڵه‌یان ده‌کرێت خۆیان بێقیمه‌ت ده‌بن.
چه‌ندێک ژن به‌و شێوه‌یه ژیانیان به‌فیڕۆ داوه و کردویانه‌ته نێچیرى ناره‌زایی. که ده‌کرا ببونایه‌ته پیشه‌وه‌رى وه‌ک پزیشک، یان کیڵگهیهکیان به‌ڕێوه ببردایه، یان دوکانێک، یان به قنجوقیتى رابوهستانایه، به‌پشتیوانى پیشه‌که‌یان، له‌برى ئه‌وه‌ى سه‌ریان زیاتر نوقومى شه‌ونمى هه‌ستیارى بکه‌ن. که ده‌بێته مایه‌ى به‌کاربردن و فه‌وتاندنى ئه‌و جوانییه‌ى که له سه‌ره‌تادا بریقه‌ى پێبه‌خشیبوون. نه‌خێر، گومانم له‌وه هه‌یه به‌زه‌یى و خۆشه‌ویستى هێنده هاوه‌ڵى یه‌کتر بن هه‌ر وه‌ک شیعر به‌خه‌یاڵ وێناى ده‌کات. له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆر به ده‌گمه‌ن سوزم بینیوه که هه‌ڵقوڵاوى ناخى مێیینه بێدهستهڵاتهکان بێت. مه‌گه‌ر ئه‌و شاعیرانه عادیل بوبێتن، ئه‌وکات، ره‌نگه، به‌زه‌یى دهستکردێکى ناسکى خۆشهوێتى بێت یاخود هێماى شه‌هوه‌ت.
کێ له‌و ئافره‌ته به‌ڕێزتره که خۆى نانى خۆى په‌یداده‌کات له‌رێگه‌ى راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانییه‌وه، له‌و جوانییهشى که زیاترینى به‌ده‌ستهێناوه! وتم جوانى؟ چه‌نده هه‌ستیارم به‌رامبه‌ر به جوانى شیرینى ئاکاریی، یان ئه‌و موڵکه هارمۆنییهى که هاوسه‌نگى سۆزى مێشکێکى رێکوپێک ده‌کات، کاتێک ئه‌و به‌راورده ده‌که‌ن، روخسارم سورههڵدهگهڕێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاخ بۆ ئه‌وه هه‌ڵده‌کێشم کاتێک بیرده‌که‌مه‌وه چه‌ند که‌من ئه‌و ئافره‌تانه‌ى هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ن ئه‌م جۆره له رێز به‌ده‌ستبهێنن به دورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌و تێوه‌گلانه له سوڕى له‌زه‌ت. یاخود ئه‌و ناکاراییه‌ى که ده‌بێته مایه‌ى دهبهنگکردنى ئه‌و جۆره باشه‌ى ئافره‌تان که ده‌که‌ونه ناوى.
شانازن به لاوازییان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویسته هه‌میشه پارێزراوبن، پاسه‌وانى بکرێن له بایه‌خدان و هه‌موو ئه‌و پیشه رهقانهى که که‌رامه‌ت ده‌به‌خشنه مێشک. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌سته‌ڵاتى مه‌زنى قه‌ده‌ر بێت، ئه‌گه‌ر بێت خۆیان بێبایه‌خ و بێبه‌ها بکه‌ن، به‌شێوه‌یه‌کى جوان ژیان به‌فێڕۆ بده‌ن، با چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ش نه‌که‌ن به‌هایان بۆ دابنرێت کاتێک جوانییه‌که‌یان ده‌ڕه‌وێته‌وه. چونکه ئه‌وه قه‌ده‌رى قه‌شه‌نگترین گوڵه که خۆشده‌ویسترێت پاشان ده‌کرێت به چه‌ندین پارچه‌وه به‌و ده‌سته بێباکهى که لێیکردۆته‌وه.
به هه‌وڵى چاکه‌کردن و یارمه‌تیدانه‌وه، ئایا خوازیارم به‌چه‌ند رێگاى دیکه ئه‌م راستییه بگه‌یه‌نمه رهگهزهکهم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسى ئه‌وه‌م هه‌یه گوێنهگرن له‌و راستییه‌ى که ئه‌زمونى ئازیز بۆ چهندیدینى عه‌زاب چێژى هێناوه.... به‌ڕاى من ئه‌و نوسه‌رانه به‌شێوه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌سودن که واده‌که‌ن پیاو هه‌ست به پیاو بکات، به سه‌ربه‌خۆیى له‌و پێگه‌یه‌ى که هه‌یه‌تى، یاخود په‌رده‌ى هه‌ست و سۆزه ده‌ستکرده‌کان.
ئه‌وکات به ویستى خۆم و به‌دڵخۆشییه‌وه وا له پیاوه مه‌عقوله‌کان ده‌که‌م بڕوابهێنن به گرنگى هه‌ندێک له سه‌رنجه‌کانم. هه‌روه‌ها دا‌واشیان لێده‌که‌م که بهبى عاتیفه سه‌رجه‌مى سه‌رنجه‌کانم هه‌ڵبسه‌نگێنن. ئه‌و کات په‌نا بۆ تێگه‌یشتنیان ده‌به‌م. پاشان، وه‌ک هاوبونهوهرێک، به‌ناوى رهگهزهکهمهوه، دان به‌وه‌دا ده‌نێم که هه‌ندێک مه‌یلم هه‌یه بۆ ناخ و دڵیان.
ئه‌وکات داوایان لێده‌که‌م که هاوکاربن له رزگارکردنى هاوه‌ڵه‌کانیاندا، وایان لێبکه‌ن ببنه پشتیوان بۆیان! ئه‌گه‌ر بێت‌و پیاوان ته‌نها به‌خشندانه کۆتوبهندهکانمان تێبشکێنن، و رازیبن له هاوهڵیکردنێکى عه‌قڵانیانه له‌برى ملکهچییهکى کۆیلهییانه. ئه‌و کات ئێمه کچى پڕسهرنجتر و خوشکى پڕسۆزتر و هاوسه‌رى دڵسۆزتر و دایکانى مه‌عقولتر ده‌بین. به کورتییه‌که‌ى، هاوڵاتى باشتر ده‌بین.
ئه‌وکات پێویسته له‌سه‌رمان به سوزێکى راسته‌قینه‌وه خۆشمانبوێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فێرده‌بین رێزى خۆمان بگرین. هه‌روه‌ها ئارامى بیر و ده‌رونى پیاوێکى شایسته ناژاکێنرێت به‌هۆى ته‌مبه‌ڵى و بێبهرههمى ژنه‌که‌یه‌وه. ئه‌و کات کۆرپه‌کانیش ناکه‌ونه باوه‌شى غه‌ریبه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى که هه‌رگیز ئه‌و سۆزه‌یان له‌باوه‌شى دایکیاندا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|