|
ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت و ئه‌وه‌ى نابینرێت |
|
|
|
نووسه‌ر فرێدریک باستیا
|
|
له بوارى ئابوری‌دا، کردارێک، نه‌ریتێک، عورفێک یان یاسایه‌ک ته‌نها یه‌ک ده‌رئه‌نجامى نابێت، به‌ڵکو زنجیره‌یه‌ک ده‌رئه‌نجامى لێده‌که‌وێته‌وه. له نێو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌دا ته‌نها یه‌که‌میان خێرا و ڕاسته‌وخۆ ڕووده‌دات. ئه‌مه‌یان هاوکات له‌گه‌ڵ هۆکاره‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت و ده‌بینرێت.
ده‌رئه‌نجامه‌کانى دیکه دواتر ده‌رده‌که‌ون. ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه نابینرێن. خۆ ئه‌گه‌ر توانیمان پێشبینى ڕوودانیان بکه‌ین ئه‌وا ده‌بێت خۆمان به خۆشبه‌خت بزانین.
ته‌نها یه‌ک جیاوازى له نێوان ئابوریناسى باش و ئابوریناسى خراپ‌دا هه‌یه. ئابوریناسى خراپ خۆى له چوارچێوه‌ى ده‌رئه‌نجامه بینراوه‌که‌دا قه‌تیس ده‌کات وه‌لى ئابوریناسى باش ده‌رئه‌نجامه بینراوه‌که و ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ش که ده‌بێت پێشبینى بکرێن به هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌کى ئێکجار گه‌وره‌یه چونکه زۆربه‌ى جار یان هه‌میشه وا ده‌که‌وێته‌وه که کاتێک ده‌رئه‌نجامه خێراکه په‌سه‌ندکراو ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌کانى دواتر کاره‌سات ئامێز ده‌بن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. به‌م شێوه‌یه‌ش ئابوریناسى خراپ شوێن باشیه‌کى که‌مى هه‌نوکه‌یى ده‌که‌وێت که خراپییه‌کى بێ پایان به دواى خۆیدا ده‌هێنێت، له کاتێکدا ئابوریناسى باش به خۆ خستنه نێو ڕیسکى خراپیه‌کى که‌مى هه‌نوکه‌یى شوێن باشیه‌کى بێ پایان ده‌که‌وێت.
بێگومان هه‌مان شت سه‌باره‌ت به ته‌ندروستى و ئاکاریش ڕاسته. زۆر جار یه‌که‌مین به‌روبومى هه‌ڵسوکه‌وتێکى تایبه‌ت چه‌نده شیرین بێت هێنده‌ش دواهه‌مین به‌روبومه‌کانى تاڵ ده‌بن وه‌کو: به‌د ڕه‌وشتى* و ته‌مبه‌ڵى و ده‌ست بڵاوى. کاتێک مرۆڤێک ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ریى ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌وه که ده‌بینرێت و هێشتا فێرنه‌بوه پێشبینى ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه بکات که‌نابینرێن ئه‌وا نه‌ک ته‌نها به‌هۆى پاڵنه‌ره سروشتیه‌کانى مرۆڤه‌وه به‌ڵکو به ئه‌نقه‌ست و بێ په‌روا ده‌خزێته نێو هه‌ڵسوکه‌وتگه‌لێکى ناپه‌سه‌نده‌وه.
ئه‌مه‌ش گه‌شه‌سه‌ندنى پڕ له ئازارى مرۆڤـ ڕاڤه ده‌کات که هه‌ر ده‌بێت ئه‌وها ڕووبدات. ئه‌و له نێو بێشکه‌که‌یدا نه‌زانى ئابڵوقه‌ى ده‌دات بۆیه کرداره‌کانى به‌پێى ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کانیان ڕێکده‌خات چونکه ئه‌وانه ته‌نها کۆمه‌ڵه ده‌رئه‌نجامێکن که ئه‌وى کۆرپه ده‌توانێت بیان بینێت.
ته‌نها پاش زه‌مه‌نێکى دوور و درێژ ده‌توانێت ده‌رئه‌نجامه‌کانى تر به هه‌ند وه‌ربگرێت. دوو مامۆستاى زۆر جیاواز ئه‌م وانه‌یه‌ى داده‌ده‌ن: ئه‌زموون و پێشبینى. ئه‌زموون کاریگه‌رانه به‌ڵام دڕندانه فێرمان ده‌کات.
زانیاریمان له‌سه‌ر هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵس و که‌وتێک پێده‌به‌خشێت به‌وه‌ى که وامان لێده‌کات هه‌ستیان پێبکه‌ین، چونکه دواجار به سوتاندنى خۆمان له فێربوونى ئه‌و ڕاستیه‌دا نوشوست ناهێنین که (ئاگر ده‌بێته هۆى سوتان). ئێستا پێم باشتره چه‌نده بکرێت ئه‌م مامۆستا توند و تیژه بگۆڕم به یه‌کێکى نه‌رم و نیانتر: پێشبینى.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، ده‌چمه نێو لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌کانى چه‌ند دیارده‌یه‌کى ئابووریه‌وه و تێیدا به‌راوردێک ده‌که‌م له نێوان ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى ده‌بینرێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى که نابینرێن.
(1) په‌نجه‌ره شکاوه‌که
هه‌رگیز ڕوویداوه بوبیته شایه‌تحاڵى توڕه‌یى ئه‌و دڵڕه‌قه، (جه‌یمس گود فیڵه‌و)1 * کاتێک کوڕه بێخێره‌که‌ى شوشه‌ى په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌شکێنێت؟ ئه‌گه‌ر له ئه‌وها دیمه‌نێکى بێوێنه‌دا ئاماده بوبیت، ئه‌وا بێگومان تێبینى ئه‌وه‌شت کردوه که شایه‌تحاڵه‌کانى ئه‌م ڕووداوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌یان له سى که‌سیش تێپه‌ڕ بوبێت، ئه‌وا وه‌ک ئه‌وه‌ى که ڕێککه‌وتبن هه‌مووان هه‌مان دڵنه‌وایى خاوه‌نه به‌دبه‌خته‌که‌ى ده‌که‌ن "نه‌گبه‌تى نیه له‌لایه‌که‌وه سودى که‌سێکى تێدا نه‌بێت.
ئه‌م ڕووداوانه ده‌بنه هۆى به‌رده‌وام بوونى پیشه‌سازى. هه‌موو که‌سێک ده‌بێت نانێک په‌یدا بکات تا بیخوات. ئه‌گه‌ر هیچ که‌س په‌نجه‌ره‌یه‌ک نه‌شکێنێت شوشه چییه‌کان چیان به‌سه‌ر دێت؟"
ئێستا داڕشتنى ئه‌م دڵنه‌واییه بیردۆزه‌یه‌کى ته‌واو له‌خۆ ده‌گرێت که بیرۆکه‌یه‌کى چاکه (flagranta delicto). بیخه‌ینه ڕوو. چونکه ئه‌م حاڵه‌ته که زۆر ساده‌یه به‌داخه‌وه ده‌قاوده‌ق هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ى که بوونه‌ته بنچینه‌ى زۆربه‌ى دامه‌زراوه ئابوریه‌کانمان. وا دابنێت که چاککردنه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌که شه‌ش فره‌نکى تێده‌چێت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه بڵێیت ڕووداوه‌که بایى شه‌ش فره‌نک پیشه‌سازى ناوبراو هان ده‌دات، ده‌ڵێم ڕاسته. هه‌رگیز ناڵێم وا نیه چونکه بۆچونه‌که‌ت ڕاسته.
شوشه‌چیه‌که دێت، کاره‌که‌ى ئه‌نجام ده‌دات، شه‌ش فره‌نک وه‌رده‌گرێت و پیرۆزبایى له خۆى ده‌کات و له دڵى خۆشی‌دا دوعاى خێر بۆ ئه‌و منداڵه لاساره ده‌کات. ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه و هه‌ر وه‌ک زۆر جار ڕوو ده‌دات بگه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که په‌نجه‌ره شکاندن ئیشێکى چاکه و یارمه‌تى پاره کۆکردنه‌وه ده‌دات و به شێوه‌یه‌کى گشتى ده‌بێته هۆى هاندانى پیشه‌سازى، ئه‌وا ناچار ده‌بم هاوار بکه‌م و بڵێم: هه‌رگیز وانیه! بیردۆزه‌که‌ت له بینراودا ده‌وه‌ستێت و ده‌رئه‌نجامى نه‌بینراو به‌هه‌ند وه‌رناگرێت.
ئه‌وه نابینرێت که له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاووڵاتییه‌که‌مان شه‌ش فره‌نکى داوه به شتێک ئه‌وا ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه بدات به شتێکى تر. ئه‌وه نابینرێت که ئه‌گه‌ر شوشه‌ى په‌نجه‌ره‌ى نه‌گۆڕیبایه ئه‌وا ده‌یتوانى بۆ نمونه پێڵاوه دڕاوه‌کانى بگۆڕێت یان ده‌یتوانى کتێبێک بۆ کتێبخانه‌که‌ى زیاد بکات. به کورتى ده‌یتوانى ئه‌و شه‌ش فره‌نکه بدات به شتێک که ئێستا نیه‌تى.
با ئه‌مجاره پیشه‌سازى به شێوه‌یه‌کى گشتى به هه‌ند وه‌ربگرین که په‌نجه‌ره‌که شکێنراوه ئه‌وا پیشه‌سازى شوشه به شه‌ش فره‌نک هانده‌درێت. ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. خۆ ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌که نه‌شکێنرایه ئه‌وا پیشه‌سازى پێڵاو (یان پیشه‌سازیه‌کى تر) بایى شه‌ش فره‌نک هانده‌درا. ئه‌مه ئه‌وه‌یه نابینرێت.
ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که نابینرێت به هه‌ند وه‌ربگرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆکارێکى نێگه‌تیڤه و به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ى که ده‌بینرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆکارێکى پۆزه‌تیڤه ده‌بێت له ئه‌نجامدا تێبگه‌ین که شتێک نیه پێى بگوترێت: قازانجى پیشه‌سازى به گشتى یان خستنه کارى نیشتیمانى به گشتى، جا ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره بشکێنرێت یان نه‌شکێنرێت. ئێستا با بیر له (جه‌یمس گود فیڵه‌و) بکه‌ینه‌وه.
له حاڵه‌تى ئه‌گه‌رى یه‌که‌مدا، ئه‌وه‌ى که په‌نجه‌ره‌که شکابێت، ئه‌و شه‌ش فره‌نک خه‌رج ده‌کات و هه‌ر وه‌کو پێشتر خۆشحاڵ ده‌بێت به خاوه‌ندارێتى یه‌ک په‌نجه‌ره، نه زیاتر نه که‌متر. که‌چى له حاڵه‌تى ئه‌گه‌رى دووه‌مدا، که ڕووداوه که ڕوو نادات، ئه‌و شه‌ش فره‌نکه ده‌دات به جوتێک پێڵاوى نوێ و ده‌بێته خاوه‌نى جووتێک پێڵاوى نوێ و هه‌روه‌ها په‌نجه‌ره‌یه‌ک.
ئێستا ئه‌گه‌ر وا دابنێین که (جه‌یمس گودفیڵه‌و) به‌شێکه له کۆمه‌ڵگا، ئه‌وا ده‌بێت بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که کۆمه‌ڵگا به هۆى گرنگیدانى به کار و خاوه‌ندارێتبیه‌کانى نرخى ئه‌و په‌نجه‌ره شکاوه‌ى له ده‌ستداوه.
لێره‌وه و له ڕێگه‌ى گشتگیر کردنه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌م ده‌ر ئه‌نجامه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه! "کۆمه‌ڵگا نرخى شت گه‌لێک ده‌دۆڕێنێت که له خۆڕا تێکشکاون. " به‌پێى ئه‌م دێڕه ژیرانه‌یه‌ش، که پارێزگارانى بازرگانى نیشتیمانى ده‌تۆقێنێت "به شکاندن و وێرانکردن و به فیرۆدان پشتگیرى له کار و پیشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ناکرێت. " یان له‌وه‌ش کورت‌تر "وێرانکردن قازانج به‌خش نیه. "
( -Moniteur industriel)*2 بۆ ئه‌مه چى ده‌ڵێت؟ یان موریده‌کانى (م. دو. سه‌یت شامانز)*3ى به‌ڕێز که زۆر به وردى ئه‌و قازانجه‌ى ده‌ژمارد که پیشه‌سازى به ده‌ستى دێنێت له ئه‌نجامى سوتانى پاریس به هۆى ئه‌و خانوانه‌ى سه‌ر له نوێ بینا ده‌کرانه‌وه؟ ده‌بێت بمبورێت که ژمێریاریبه ژیرانه‌که‌ى وه‌ڕست ده‌که‌م، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى ڕۆحى ئه‌و ژمێریاریانه دزه‌ى کردۆته نێو یاسادانانمه‌وه لێى ده‌پاڕێمه‌وه که سه‌رله‌نوێ پێیاندا بچێته‌وه و له ده‌فته‌رى تۆماره‌که‌یدا و له پاڵ بینراوه‌کاندا نه‌بینراوه‌کانیش تۆماربکات.
له نێو ئه‌و دراما کورته‌ى پێشکه‌شم کرد خوێنه‌ر ده‌بێت تێبینى ئه‌وه‌ى کردبێت که که‌سه‌کان ته‌نها دووان نین به‌ڵکو سیانن.
یه‌که‌میان جه‌یمس گود فیڵه‌و که به‌کار به‌ره و به هۆى وێرانکاریه‌وه له خاوه‌ندارێتى دوو شته‌وه بۆته خاوه‌ندارى یه‌ک شت. دوه‌میان که له که‌سێتى شوشه‌چیدا ده‌رده‌که‌وێت، به‌رهه‌مهێنه‌ره، که ڕووداوه‌که خزمه‌تى پیشه‌سازى یه‌که‌ى ده‌کات. سێ یه‌میان دروستکه‌رى پێڵاوه (یان هه‌ر پیشه‌وه‌رێکى تر) که له‌به‌ر هه‌مان هۆ دواجار پیشه‌سازییه‌که‌ى زیانى پێ ده‌گات. ئه‌م که‌سى سێیه‌مه که هه‌میشه له تاریکیدایه و هه‌ر خۆى ده‌بێته نوێنه‌رى ئه‌وه‌ى که نابینرێت، و ڕه‌گه‌زێکى سه‌ره‌کى کێشه‌که‌یه.
هه‌ر ئه‌وه وامان لێده‌کات تێبگه‌ین چه‌نده بێ هوده‌یه که له وێرانکاریدا قازانج ببینین، هه‌ر ئه‌ویشه به‌م زوانه فێرمان ده‌کات که به هه‌مان شێوه بێهوده‌یه که قازانج له سنوردارکردنى بازرگانیدا ببینین که دواجار جگه له نیمچه وێرانکردن هیچى تر نیه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر بگه‌یته قوڵایى هه‌موو ئه‌و ئارگیومێنتانه‌ى که خزمه‌تى پێوانه‌کاریه‌کانى سنوردارکه‌ران ده‌که‌ن ئه‌وا ته‌نها چوارچێوه‌یه‌کى نوىَ ده‌بینیت بۆ کڵێشه باوه‌که: شوشه‌چیان چیان به‌سه‌ردێت ئه‌گه‌ر که‌س هه‌رگیز په‌نجه‌ره‌یه‌ک نه‌شکێنێت؟
2. بواردن له ڕاژه‌ى سه‌ربازى (The Demobilization)
نه‌ته‌وه هه‌مان حاڵى تاکه‌کسی هه‌یه. کاتێک مرۆڤێک ده‌یه‌وێت تێرکردنێک به خۆى ببه‌خشێت، ده‌بێت بزانێت ئاخۆ ئه‌و تێرکردنه ئه‌وه‌نده ده‌هێنێت که تێیده‌چێت؟ بۆ نه‌ته‌وه ئاسایش مه‌زنترین به‌خششه. ئه‌گه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئاسایش سه‌دان هه‌زار پیاو بکرێنه سه‌رباز و سه‌دان ملیۆن فره‌نک خه‌رج بکرێت، هیچم نیه بیڵێم. ئه‌وه خاوه‌ندارێتیه‌که که به نرخى قوربانیدان ده‌کڕدرێت.
که‌واته با هیچ خراپ تێگه‌یشتنێک نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و خاڵه‌ى ده‌مه‌وێت ڕ‌ونى بکه‌مه‌وه له‌وه‌ى ده‌یڵێم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
یاسادانه‌رێک پێشنیار ده‌کات که سه‌دان هه‌زار پیاو له ڕاژه‌ى سه‌ربازى ببوردرێن به‌مه‌ش سه‌دان ملیۆن فره‌نک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باجده‌ران.
وا دابنێ که به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه "ئه‌م سه‌د هه‌زار پیاو و سه‌د ملیۆن فره‌نکه ئێکجار پێویستن بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان. ڕاسته ئه‌مه قوربانیه به‌ڵام به‌بىَ ئه‌م قوربانیه ئۆپۆزسیۆنى ناوخۆ فه‌ڕه‌نسا پارچه پارچه ده‌کات یان له ده‌ره‌وه دێن و داگیرى ده‌که‌ن."
هیچ تێبینیم له‌سه‌رئه‌م ئارگومێنته نیه که ده‌شێت ڕاست بێت یان هه‌ڵه بێت به پێى بار‌و دۆخه‌که، هه‌رچه‌نده له ڕووى تیۆریه‌وه هیچ کوفر و هه‌رته‌قه‌یه‌کى ئابورى تێدا نییه. کوفره‌که کاتێک ده‌ستپێده‌کات که قوربانیدانه‌که خۆى وه‌ک سود و ئه‌دگارێک بخرێته ڕوو چونکه قازانجى که‌سێکى تایبه‌تى تێدایه.
ئێستا ئه‌گه‌رهه‌ڵه نه‌بم پێش ئه‌وه‌ى نوسه‌رى پێشنیاره‌که له سه‌کۆکه دابه‌زێت وتار بێژێک قوت ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت "سه‌دان هه‌زار پیاو له ڕاژه ده‌بوێرى! بیر له چى ده‌که‌یته‌وه؟ ئه‌وانه چیان به‌سه‌ر دێت؟ دواتربه چى ده‌ژێن؟ به‌وه‌ى خۆیان په‌یداى ده‌که‌ن؟ ئه‌ى نازانیت بێکارى له سه‌رتاپاى وڵات‌دا بڵاوه؟ که هه‌موو پۆست و پیشه‌کان زیاد له پێویست پڕ کراونه‌ته‌وه؟
ده‌ته‌وێت فڕێیان ده‌یته نێو بازاڕه‌وه تا پێشبڕکێ زیاد بێت و کرێى کار دابه‌زێت؟ له کاتێکدا که به‌ده‌ستهێنانى ژیانى نانه‌سکى بۆته ئه‌سته‌م، ئه‌مه خۆشبه‌ختى نییه که حکومه‌ت ده‌توانێت نان بداته سه‌دان هه‌زار تاکه‌که‌س؟
له‌وه‌ش زیاتر ده‌بێت بزانیت سوپا خواردنه‌وه و جل و به‌رگ و چه‌ک به‌کار ده‌بات، به‌مه‌ش کار و پیشه له نێو کارگه و حامیه‌کاندا بڵاو ده‌کاته‌وه، که هیچى که‌متر نیه له به‌خششێکى خودایى و بۆ به‌رهه‌مهێنه‌کان دێته خواره‌وه. ئه‌رێ ده‌توانیت له‌به‌رده‌م بیرۆکه‌ى کۆتایى هێنان به‌م چالاکیه پیشه‌سازى یه مه‌زنه‌دا نه‌له‌رزیت؟"
وه‌کو ده‌بینیت ئه‌م وتاره له قازانجى هێشتنه‌وه‌ى سه‌دان هه‌زار سه‌رباز ده‌که‌وێته‌وه، نه‌ک له‌به‌ر پێویستى نه‌ته‌وه به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى که سوپا پێشکه‌شى ده‌کات، به‌ڵکو له‌به‌ر هۆکار گه‌لێکى ئابورى. ته‌نها ئه‌م جۆره به‌هه‌ند وه‌رگرتنه‌یه که ده‌مه‌وێت به درۆى بخه‌مه‌وه.
سه‌دان هه‌زار پیاو که سه‌دان هه‌زار فره‌نک ده‌که‌ون له‌سه‌ر باجده‌ران، خۆیان باش ده‌ژین و ده‌شبنه هۆى ده‌سته‌به‌ر کردنى ژیانێکى ئه‌وتۆ بۆ به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانیان که سه‌دان ملیۆن فره‌نک ده‌توانێت ده‌سته‌به‌رى بکات. ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت.
به‌ڵام سه‌د ملیۆن فره‌نک که له گیرفانى باجده‌رانه‌وه ده‌رده‌چێت، ڕێگه له ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانى ئه‌م باجده‌رانه و به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانیان ده‌گرێت به‌ڕێژه‌ى سه‌د ملیۆن فره‌نک: ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت. بژمێره. . . وێنا بکه و پێم بڵىَ ئه‌مه هیچ قازانجێکى زۆرینه‌ى خه‌ڵکى تێدایه؟
من له لایه‌ن خۆمه‌وه پێت ده‌ڵێم زیانه‌که له کوێدایه و بۆ ئاسانکاریش له جیاتى باسکردن له سه‌ر هه‌زار پیاو و سه‌د ملیۆن فره‌نک باس له یه‌ک پیاو و هه‌زار فره‌نک ده‌که‌ین.
ئه‌وه ئێستا ئێمه له گوندى (ڕ) داین. سه‌ربازان ده‌سوڕێنه‌وه و یه‌ک پیاو به سه‌رباز ده‌گرن. پیاوانى باج وه‌رگریش ده‌سوڕێنه‌وه و هه‌زار فره‌نک کۆده‌که‌نه‌وه. پیاوه‌که و بڕه پاره‌که‌ش ده‌درێنه (مێتز) که به‌رپرسه له ژیاندنى ئه‌و پیاوه بۆ ماوه‌ى ساڵێک بىَ ئه‌وه‌ى هیچ کارێک ئه‌نجام بدات.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر به ته‌نها له (مێتز) بڕوانین، به‌ڵێ تۆ سه‌د جاریش ڕاست ده‌که‌یت: پڕۆسه‌که قازانج به‌خشه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى گوندى (ڕ) بکه‌یت ئه‌وکات حوکم ده‌ده‌یت و ده‌بینیت (ئه‌گه‌ر کوێر نه‌بیت) که ئه‌م گونده کرێکارێک و ئه‌و هه‌زار فره‌نکه‌یشى له ده‌ست داوه که ئه‌و کرێکاره له ڕێگه‌ى کاره‌که‌یه‌وه په‌یداى ده‌کات. هه‌روه‌ها گونده‌که ئه‌و بازرگانه‌یشى له ده‌ستداوه که کرێکاره‌که له ڕێگه‌ى خه‌رجکردنى ئه‌و هه‌زار فره‌نکه‌وه ده‌کرا بیخوڵقێنێت.
له یه‌که‌م ڕوانینه‌وه وا ده‌رده‌که‌وێت که ده‌کرێت زیانه‌که قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه. ئه‌وه‌ى له گونده‌که‌دا ڕووى دا ئێستا له (مێتز) دا ڕوو ده‌دات و ئه‌مه هه‌موو مه‌سه‌له‌که‌یه. به‌ڵام زیانه‌که ئالێره‌دایه. له گونده‌که‌دا پیاوێک زه‌وى هه‌ڵده‌که‌ند و کارى ده‌کرد، کرێکار بوو. له (مێتز) دا ئه‌و پیاوه به‌لاى ڕاست و به‌لاى چه‌پدا وه‌رده‌گه‌ڕێت، ئه‌و سه‌ربازه. پاره‌ى دراو و ئاڵوگۆڕ پێکردنى هه‌ر هه‌مان بڕه له هه‌ردوو باره‌که‌دا.
به‌ڵام له لایه‌کیان سێ سه‌د ڕۆژى پڕ له کارى به به‌رهه‌م هه‌بوو له لایه‌کى تر سێ سه‌د رۆژى پڕ له کارى بێ به‌رهه‌م هه‌یه، بێگومان ئه‌گه‌ر وا دابنێین که زۆر جار به‌شێک له سوپا پێویست نیه بۆ پاراستنى ئاسایشى گشتى.
ئێستاش بواردن له ڕاژه‌ى سه‌ربازى دێت. تۆ باس له‌و سه‌د هه‌زار کرێکاره زیاده‌یه ده‌که‌یت که پێشبڕکىَ به‌هێز ده‌که‌ن و کار ده‌که‌نه سه‌ر ڕێژه‌ى کرێ. ئه‌مه ئه‌وه‌یه که تۆ ده‌ی بینیت. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که تۆ ناى بینیت. نا‌بینیت که ناردنه ماڵه‌وه‌ى سه‌د هه‌زار سه‌رباز بۆ ده‌ربازبوون نیه له خه‌رجکردنى سه‌د ملیۆن فره‌نک به‌ڵکو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌یه بۆ باجده‌ران.
نازانیت ناردنى سه‌د هه‌زار کرێکار بۆ بازاڕ به‌م شێوه‌یه، له هه‌مان کاتدا زیادکردنى سه‌د ملیۆن فره‌نکه که له جیاتى کار کردنیان به ده‌ستى دێنن. نازانیت که له ئه‌نجامدا ئه‌و پێوه‌ره‌ى ده‌سته‌به‌رکردنى کرێکاران زیاد ده‌کات به هه‌مان شێوه داواکاریش زیاد ده‌کات. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که بۆچونه‌که‌ت له‌سه‌ر نزمکردنه‌وه‌ى کرێ سه‌راب ئاسایه.
نابنیت که له پێش بواردن و له دواى بواردنیش به‌رامبه‌ر به سه‌د هه‌زار پیاو سه‌د ملیۆن فره‌نک هه‌یه و که هه‌موو جیاوازیه‌که ئالێره‌دایه: پێشتر وڵات سه‌د ملیۆن فره‌نکى ده‌دا به سه‌د هه‌زار پیاو که هیچیان نه‌ده‌کرد به‌ڵام دواتر هه‌مان بڕى پاره‌یان پێده‌دات به‌رامبه‌ر به کارکردنیان دواجار تۆ نا‌بینیت کاتێک باجده‌ر پاره‌که‌ى ده‌دات، چ بیداته سه‌ربازێک به‌رامبه‌ر به هیچ یان بیداته کرێکارێک به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌ى ده‌یکات ده‌رئه‌نجامه دووره‌کانى ئاڵوگۆڕى ئه‌م پاره‌یه له هه‌ردوو باره‌که‌دا هه‌مان شته. جیاوازیه‌که لێره‌دایه: ته‌نها له بارى دوه‌مدا باجده‌ر شتێک وه‌رده‌گرێت، له بارى یه‌که‌مدا هیچ وه‌رناگرێت. ئه‌نجام: نه‌بوونى هیچ سودێک بۆ نه‌ته‌وه.
ئه‌م سۆفیزمه‌ى که من هێرشى ده‌که‌مه سه‌ر له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌ى جێبه‌جێکردنى درێژکراوه‌دا خۆى ناگرێت، که سه‌نگى مه‌حه‌که بۆ هه‌موو ڕێسا و بیر‌و باوه‌ڕێکى تیۆرى. ئه‌گه‌ر دواى به هه‌ند وه‌رگرتنى هه‌موو شتێک، سوودى نه‌ته‌وه‌یى له زیادکردنى قه‌باره‌ى سوپادا هه‌بێت، که‌واته بۆچى هه‌موو پیاوان له دانیشتوانى وڵات بانگ ناکرێن بۆ سه‌ربازى.
(3) باجه‌کان:
هه‌رگیز له که‌سێکت بیستوه بڵێت "باج باشترین وه‌به‌رهێنانه باجه‌کان دڵۆپه شه‌ونمى ژیانبه‌خشن. بڕوانه چه‌ند خێزان ده‌ژێنن، بزانه ناڕاسته‌وخۆ چى کاریگه‌ریه‌کیان له‌سه‌ر پیشه‌سازى هه‌یه؟ بىَ سنورن، هێنده‌ى ژیان خۆى به‌رفراوانن."
بۆ به‌ره‌و ڕوو بونه‌وه‌ى ئه‌م ڕێبازه ناچارم هه‌مان به‌درۆ خستنه‌وه‌ى پێشوو دوباره بکه‌مه‌وه. ئابووری سیاسی زۆر باش ده‌زانێت که ئارگیومێنته‌کانى هێنده خۆش و دڵڤه‌که‌ر نین بۆ هیچ که‌سێک که بڵێت: دوباره‌کردنه‌وه چێژ به‌خشه.
بۆیه به هه‌مان شێوه‌ى باسیل (Basile)*4 ئابورى سیاسیش په‌نده‌که‌ى به شێوه‌یه‌ک ڕێک خستوه که خۆى که‌ڵکى لێوه‌ربگرێت بۆیه به زارى خۆى به بڕواوه ده‌ڵێت: دوباره کردنه‌وه فێرت ده‌کات.
ئه‌و قازانجه‌ى کارمه‌نده‌کانى حکومه‌ت به ده‌ستى دێنن له وه‌رگرتنى موچه‌کانیان بریتیه له‌وه‌ى ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و قازانجه‌ى ده‌سته‌به‌رکه‌رانى مووچه به ده‌ستى دێنن ده‌بینرێت. ئه‌مانه ڕوون و ئاشکرا له‌به‌ر چاون.
به‌ڵام ئه‌و زیانه‌ى باجده‌ران ده‌یانه‌وێت لێى هه‌ڵبێن ئه‌وه‌یه که نابینرێت. ئه‌و مه‌ترسیه‌ى له‌مه ده‌که‌وێته‌وه و توشى ئه‌و بازرگانانه ده‌بێت که شمه‌ک بۆ ئه‌م باجده‌رانه ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن شتێکه ته‌نانه‌ت که‌وتۆته پشت نه‌بینراوه‌کانه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌مه زۆر زه‌ق بکه‌وێته ڕوو، و له ڕووى تیۆریه‌وه ده‌رکى پێبکرێت.
کاتێک کارمه‌ندێکى حکومه‌ت له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌د (سوس)*زیاتر خه‌رج، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که باجده‌رێک له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌د (سوس) که‌متر خه‌رج ده‌کات. خه‌رجکردنى کارمه‌نده حکومیه‌که ده‌بینرێت، چونکه ڕووبداوه له کاتێکدا خه‌رجکردنى باجده‌ره‌که نابینرێت چونکه به‌داخه‌وه: ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه بیکات.
تۆ نه‌ته‌وه به پارچه زه‌ویه‌کى وشک و تین‌و ده‌شوبهێنێت و باجیش به بارانێکى ژیانبه‌خش. با وابێت. به‌ڵام خۆ ده‌بێت له خۆت بپرسیت ئه‌و بارانه له کوێوه دێت و به کورتى ئه‌وه باج نیه که شێى زه‌ویه‌که هه‌ڵیده‌مژێت و وشکى ده‌کاته‌وه؟
له‌وه‌ش زیاتر ده‌بێت بپرسیت ئاخۆ ئه‌و ئاوه به نرخه‌ى خاکه‌که له بارانه‌وه وه‌ریده‌گرێت زیاتره له‌وه‌ى له ڕێگه‌ى به هه‌ڵم بوونه‌وه له‌ده‌ستى ده‌دات؟
ئه‌وه‌ى گومانى تێدا نیه ئه‌وه‌یه که کاتێک (جه‌یمس گود فیڵه‌و) سه‌د (سوس) بۆ باج وه‌رگره‌که ده‌ژمێرێت له به‌رامبه‌ردا هیچ وه‌رناگرێت. دواتر کاتێک ئه‌م کارمه‌نده‌ى حکومه‌ت (له خه‌رجکردنى پاره‌که‌دا) ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ جه‌یمس گود فیڵه‌و ئه‌وا له به‌رامبه‌ریدا گه‌نم یان کار وه‌رده‌گرێت. دوا ئه‌نجام بریتیه له له‌ده‌ستدانى پێنج فره‌نک له‌لایه‌ن (جه‌یمس گود فیڵه‌و)ه‌وه.
ئه‌وه ڕاسته که زۆر جار یان ده‌شێت هه‌میشه ئه‌و کارمه‌نده حکومیه خزمه‌تگوزاریه‌کى هاوتاى ئه‌و پاره‌یه به (جه‌یمس گود فیڵه‌و) ببه‌خشێت. له‌م باره‌دا هیچ لایه‌کیان زیان ناکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وه‌ى له ئارادایه ته‌نها ئاڵوگۆڕه. له‌به‌ر ئه‌وه ئارگیومێنته‌که‌ى من به هیچ کلۆجێک په‌یوه‌ندى به کارى به سوده‌وه نیه. من ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دامه‌زراوێکى حکومى دابمه‌زرێنیت ئه‌وا به سودى ئه‌و دامه‌زراوه بسه‌لمێنه.
پیشانى (جه‌یمس گود فیڵه‌و) ى بده ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ى پىَ ده‌ده‌یت شایه‌نى ئه‌و پاره‌یه‌یه که تێده‌چێت. به‌ڵام به‌ده‌ر له‌م خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌کى و پێویستانه و ته‌نها له پێناوى کردنه‌وه‌ى نوسینگه‌یه‌کى نوێ‌دا که قازانجه‌که‌ى ته‌نها بۆ ئه‌و بیرۆکراته‌یه که له پێناویدا نوسینگه‌که دامه‌زراوه و به قازانج بۆ خێزانه‌که‌ى و ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که پێداویستیه‌کانى بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن، ته‌نها له‌م پێناوه‌دا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه مه‌که که ئه‌و دامه‌زراوه هانى کار دۆزینه‌وه ده‌دات.
کاتێک (جه‌یمس گود فیڵه‌و) سه‌د (سوس) ده‌دات به کارمه‌ندێکى حکومه‌ت له پێناو خزمه‌تگوزاریه‌کى ڕاسته‌قینه و به سوددا، ئه‌مه ته‌واو هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌یه که سه‌د (سوس) بدات به پێڵاو دروستکه‌رێک کاتێک جوتێک پێڵاوى نوىَ ده‌کڕێت. ئه‌مه پرۆسه‌ى وه‌رگرتن و به‌خشینه.
ئه‌نجامه‌که‌ش به‌رامبه‌ر بوونى یه‌کسانه. به‌ڵام کاتێک (جه‌یمس گود فیڵه‌و) سه‌د (سوس) ده‌دات به کارمه‌ندێکى حکومه‌ت و له به‌رامبه‌ردا هیچ کارگوزاریه‌ک وه‌رناگرێتویان وه‌رسیش ده‌کرێت، ئه‌وه زیاتر له‌وه ده‌چێت ئه‌و پاره‌یه‌ى دابێت به دزێک.
ئه‌وه‌ش خزمه‌تى هیچ مه‌به‌ستێک ناکات ئه‌گه‌ر بڵێیت کارمه‌نده‌که ئه‌و سه‌د (سوس) ـه له قازانجى مه‌زنى پیشه‌سازى نه‌ته‌وه‌یى خه‌رج ده‌کات، چونکه گه‌ر دزه‌که بتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه له هه‌ر شتێکدا خه‌رج بکات ئه‌وا (جه‌یمس گود فیڵه‌و) ده‌یتوانى به هه‌مان شێوه (یان گونجاو تریش) پاره‌که خه‌رج بکات ئه‌گه‌ر ئه‌و مشه‌خۆره یاسایى یان زێده یاساییه نه‌هاتایه‌ته سه‌ر ڕێگه‌ى.
که‌واته با خۆمان ڕابهێنین حوکمدانمان به‌سه‌ر شته‌کاندا ته‌نها له ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه نه‌بێت که ده‌بینرێت، به‌ڵکو زیاتر له ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه بێت که نابینرێت.
ساڵى ڕابردو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى دارایى بووم، چونکه ئه‌وکات ئه‌ندامانى ئۆپۆزسیۆن له ئه‌نجومه‌ندا هێشتا به شێوه‌یه‌کى نه‌خشه بۆ کێشراو دوور نه‌خرابونه‌وه. گوێمان له میسته‌ر زێرس*5 (Theirs) بوو وتى "هه‌موو ژیانى خۆمم له دژایه‌تى کردنى پیاوانى پارتى یاساخوازان و پارتى ئیکلیروسیدا به‌سه‌ر برد به‌ڵام کاتێک به‌هۆى ڕوو به ڕوو بونه‌وه‌ى مه‌ترسى هاوبه‌شه‌وه که‌وتینه گفتوگۆى هاوڕێیانه، ده‌رکه‌وت ئه‌وان ئه‌و دڕندانه نه‌بوون که من پێشبینیم ده‌کرد".
به‌ڵێ، دوژمنایه‌تى زێده‌ڕۆیى تێدا ده‌کرێت و ڕق و قین به‌هێز ده‌کرێن له نێوان ئه‌و پارتانه‌دا که تێکه‌ڵ نابن، وئه‌گه‌ر زۆرینه ڕێگه‌بدات به چه‌ند ئه‌ندامێکى که‌مینه تا بچنه نێو بازنه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کانه‌وه، پێده‌چێت هه‌ردوولا بگه‌نه ئه‌و ڕاستیه‌ى که بیر و بۆچونه‌کانیان هێنده لێک دوور نین و دواجاریش نیازه‌کانیان هێنده دژ یه‌ک و ناماقوڵ نین وه‌کو پێشبینى ده‌کرێت.
هه‌رچه‌ند پێده‌چێت ئه‌وه دوا به‌شداریم بێت له ئه‌نجومه‌نى داراییدا. هه‌رکاتێک یه‌کێک له هاوکاره‌کانمان داواى چه‌سپاندنى موچه‌یه‌کى مام ناوه‌ندى بکردایه بۆ سه‌ره‌ک کۆمار و وه‌زیر و سه‌فیره‌کان، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌درایه‌وه "له پێناو خزمه‌تگوزارى گشتیدا چه‌ند داموده‌زگایه‌کى تایبه‌ت هه‌ن که پێویسته به بازنه‌یه‌کى پرشنگدار له شکۆ و هه‌یبه‌ت ده‌ور بدرێن، تا به‌م شێوه‌یه خه‌ڵکى لێ وه‌شاوه‌یان بۆ کێش بکه‌ین ژماره‌یه‌کى ئێکجار زۆر له خه‌ڵکى به‌دبه‌خت و بێده‌رامه‌ت ڕوو ده‌که‌نه سه‌ره‌ک کۆمار و ئه‌ویش حاڵێکى خراپى ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک ڕووى تێکرد ناچار بێت ده‌ست به ڕوویه‌وه بنێت. بڕێکى تایبه‌ت له ڕازاندنه‌وه‌ى سه‌رسامکه‌ر بۆ ساڵۆنى وه‌زاره‌ت و باڵوێزخانه‌کان به‌شێکه له‌و ئامێره‌ى که حکومه‌تى دامودهزگایى به‌ڕێوه ده‌بات. . . هتد. . . هتد."
ئه‌م جۆره ئارگیومێنته دژایه‌تى بکرێت یان نه‌کرێت، ئه‌وا گومانى تێدا نیه که پێویستیان به وردکارى و پێدا چونه‌وه‌ى جدى هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دامه‌زراون جا چ به‌ڕاست یان به هه‌ڵه بخه‌مڵێنرێت. لێره‌شدا من خۆم به ڕاستتر ده‌زانم له (Catos) کاتۆس که ته‌نها ڕۆحى به‌رته‌سکى ڕه‌زیلى و ئیره‌یى ده‌یجوڵێنێت.
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ى ده‌بێته شۆکێکى گه‌وره بۆ ویژدانى ئه‌و ئابوریناسه‌ى له ناخمدایه و ئه‌وه‌ى وام لێده‌کات له‌به‌رده‌م ناوبانگى ژیرانه‌ى وڵاته‌که‌مدا شه‌رم بمگرێت و سور ببمه‌وه ئه‌و به‌رده‌وامیه‌ى ئه‌وانه له‌سه‌ر ئه‌م ئارگیومێنتانه (که هه‌رگیز وازى لێناهێنن و نابه‌زێن) سه‌باره‌ت به‌م هیچ و پوچیه بێهوده‌یه (که هه‌میشه به په‌سه‌ند کردنه‌وه قبوڵ ده‌کرێت) "بێجگه له‌مه‌ش که‌شخه‌یى و خۆشگوزه‌رانیى به‌رپرسه به‌رزه‌کانى حکومه‌ت ده‌بێته هۆى هاندانى هونه‌ر و پیشه‌سازى و په‌یداکردنى کار.
سه‌رۆکى وڵات و وه‌زیره‌کان ناتوانن ئاهه‌نگ و خوان ساز بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى ژیان بڕێژنه نێو ده‌ماره‌کانى جه‌سته‌ى سیاسه‌ته‌وه. که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌کانیان واته سک هه‌ڵگوشینى پیشه‌سازى له پاریس و له سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا."
بۆ خاترى خوا، ئه‌ى پیاوانى خانه‌دان، لانى که‌م ڕێز له ژمێریارى بگرن و پێش ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى فه‌ره‌نسا مه‌که‌ون له ترسى ئه‌وه‌ى بىَ شه‌رمانه پشتگیریتان نه‌کات له‌وه‌دا که کۆکردنه‌وه‌ى چه‌ند ژماره‌یه‌ک جارێک له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌وجارێکى تر له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه دوو ئه‌نجامى جیاواز ده‌دات به ده‌سته‌وه.
باشه وا دابنێ من کرێکارێک ده‌گرم هه‌تا چاڵێک له کێڵگه‌که‌مدا هه‌ڵکه‌نێت به بڕى سه‌د (سوس). هه‌ر که ده‌گه‌مه ئه‌م ڕێککه‌وتنه، باج وه‌رگر دێت و سه‌د (سوس) ـه‌که‌م لێ وه‌رده‌گرێت و دهيگهیهنێت به وه‌زیرى ناوخۆ. لێره‌دا په‌یماننامه‌که‌م شکێنرا. به‌ڵام وه‌زیر جۆرێکى تر له خواردن بۆ سفره‌ى ئێواره‌ى زیاد ده‌کات.
له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ده‌وێریت جه‌خت له‌وه بکه‌یته‌وه که خه‌رجیى ئه‌م کارمه‌نده زیاده‌یه‌ک ده‌خاته سه‌ر پیشه‌سازیى نه‌ته‌وه‌یى؟ ئه‌ى نا‌بینیت ئه‌مه جگه له گواستنه‌وه‌یه‌کى ساده‌ى به‌کاربردن و کار هیچى تر نیه؟ وه‌زیرێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ست بڵاوانه‌تر مێزه‌که‌ى ده‌ڕازێنێته‌وه، ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا جوتیارێک ناتوانێت وه‌کو پێویست زه‌ویه‌که‌ى وشک بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه ڕاسته.
خواردن دابینکه‌رێکى پاریسى سه‌د (سوس) ى ده‌ست که‌وتوه، من دان به‌مه‌دا ده‌نێم. به‌ڵام تۆش دانبه‌وه‌دا بنێ که چاڵ هه‌ڵکه‌نێکى لادێیى پێنج فره‌نکى له‌ده‌ستداوه. ته‌نها شتێک که بگوترێت ئه‌وه‌یه که خواردنى کارمه‌نده‌که و ڕه‌زامه‌ندیى خواردن دابینکه‌ره‌که ئه‌وانه‌ن که ده‌بینرێن. کێڵگه به زۆنگاو بووه‌که و چاڵ هه‌ڵکه‌نه بێکاره‌که ئه‌وانه‌ن که نابینرێن.
ئاى خودایه: چه‌ند ئه‌سته‌مه له ئابورى سیاسی‌دا بیسه‌لمێنێ که دوو له‌گه‌ڵ دوو ده‌کا چوار. کاتێکیش که ده‌یسه‌لمێنێ ، خه‌ڵکى لێت دێنه هاوار "ئه‌وه هێنده ئاسان و ئاشکرایه که بێزارکه‌ره. "دواتریش ده‌چن ده‌نگ ده‌ده‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ هه‌رگیز شتێکت نه‌سه‌لماندبێت.
شانۆ و هونه‌ره جوانه‌کان
ئایا پێویسته ده‌وڵه‌ت له ڕووى داراییه‌وه پشتگیرى له هونه‌ر بکات؟ بێگومان ئه‌م بابه‌ته گه‌لێک شت له‌خۆ ده‌گرێت له باشى و خراپى.
ده‌شێت که‌سێک سیسته‌مى پشتگیرى دارایى له‌لا په‌سه‌ند بێت و بڵێت هونه‌ر ڕۆحى نه‌ته‌وه فراوان ده‌کات، بڵند ڕاى ده‌گرێت و جوانیه‌کى شاعیرانه‌ى پێده‌به‌خشێت، له هه‌را و هوریاى پاش داگیرکردن ده‌رده‌هێنێت، هه‌ستى جوانیه‌کى له‌لا ده‌خوڵقێنێت. به‌م شێوه‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کى باشى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵس وکه‌وت و دابونه‌ریت و ئاکار و ته‌نانه‌ت پیشه‌سازى نه‌ته‌وه.
ده‌شێت که‌سێک بپرسێت مۆزێک له فره‌نسادا چ حاڵێکى ده‌بوو به‌بێ (پیهته ئیتالیه‌ن-Theatre Italien) یان کۆنسێرڤاتوار (په‌یمانگاى باڵاى مۆزیک). هونه‌رى شانۆ چ حاڵێکى ده‌بوو به‌بێ شانۆى (فغانسێ-Theatre-Francaise) یان وێنه‌کێشان و په‌یکه‌رسازى به‌بێ هه‌ڵمه‌ته‌کانى به‌خشین و مۆزه‌خانه‌کانمان پێده‌چێت که‌سێک له‌وه‌ش دوورتر بڕوات و بپرسێت داخۆ به‌بێ به‌نێوه‌ندى کردن و پشتگیرى دارایى هونه‌ره‌جوانه‌کان ئه‌و چێژه بێ وێنه‌یه گه‌شه‌ى ده‌سه‌ند که تایبه‌تمه‌ندیه‌کى باڵاى کارى هونه‌رى فه‌ڕه‌نسى یه و به‌رهه‌مه‌کانى به سه‌رانسه‌رى جیهاندا بڵاو ده‌کاته‌وه. له ئاماده‌گى ئه‌م ئه‌نجامانه‌دا پێت وانیه ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕى بێهه‌ستى یه که ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه میانڕه‌وه له سه‌رجه‌م هاوڵایان بشاریته‌وه، که دواجار هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و باڵابون و شکۆداریه‌ى پێبه‌خشیون له چاوى ئه‌وروپیه‌کاندا؟ ده‌کرێت که‌سێک ڕوو به‌ڕووى ئه‌م بۆچونانه (که نکوڵى له به‌هێزیان ناکرێت) و زۆر بۆچونى تریش بڵێته‌وه که ده‌شێت به ڕواڵه‌ت له‌مانه‌ش ماقوڵتر ده‌رکه‌ون.
ده‌کرێت که‌سێک لێره‌دا بڵێت که مه‌سه‌له‌ى دادپه‌روه‌ریى دابه‌شکاریانه دێته ئاراوه ئایا یاسادانه‌رێک مافى هه‌یه بگاته ئه‌وه‌ى له کرێى ده‌ست ڕه‌نگینێک بگرێته‌وه تا برى قازانجى هونه‌رمه‌ندێک به‌رز بکاته‌وه؟ م. دو. لامارتین*6 ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر پشتگیرى دارایى له شانۆ ڕابگریت، به‌م ڕێه‌یه‌دا بڕۆیت له کوێدا ده‌وه‌ستیت، هه‌ر به ڕوانینێکى لۆژیکیانه ناگه‌یته ئه‌و حاڵه‌ى واز له کۆلیژه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگا و مۆزه‌خانه‌کانیشت بێنیت؟"
ده‌کرێت له وه‌ڵامدا که‌سێک بڵێت "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ پشتگیرى دارایى هه‌موو ئه‌وانه بکه‌یت ئه‌وه شتێکى چاک و به سوده، به‌ڵام گه‌ر به‌و ڕێگه‌یه‌دا بڕۆیت له کوێدا ده‌وه‌ستیت؟ هه‌ر به ڕوانینێکى لۆژیکانه ناگه‌یته ئه‌و حاڵه‌ى لیستێکى مه‌ده‌نى دابمه‌زرێنیت بۆ کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و بازرگانى و خۆشگوزه‌رانى و په‌روه‌رده و فێرکردن؟ به‌ده‌ر له‌وه‌ش، ئایا هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که پشتگیرى دارایى له خزمه‌تى گه‌شه سه‌ندنى هونه‌ردایه؟
ئه‌مه پرسیارێکه که زۆر دورتره له‌وه‌ى وه‌ڵام درابێته‌وه. به چاوى خۆشمان ده‌بینین ئه‌و شانۆیانه‌ى له گه‌شه‌سه‌ندندان ئه‌وانه‌ن که به داهاته‌کانى خۆیان به ڕێوه ده‌چن. دواجار ئه‌گه‌ر دوورتر بڕوانیت ده‌شێت تێبینى ئه‌وه بکه‌یت که پێداویستى و ئاره‌زوو یه‌ک ئه‌وى دى به‌رز ده‌کاته‌وه و ده‌بنه هۆى فڕین و قوڵبونه‌وه‌ى زیاتر و زیاتر له هه‌رێمه نوخبه‌ویه‌کان-به‌و ڕێژه‌یه‌ى که سامان و گه‌نجینه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بوارى تێرکردنیان ده‌ده‌ن.
ده‌بێت تێبینى ئه‌وه‌ش بکه‌یت که نابێت حکومه‌ت خۆى له‌م پرۆسه‌یه هه‌ڵبقورتێنێت چونکه ڕێژه‌ى هه‌نوکه‌یى سامانى نه‌ته‌وه هه‌رچه‌ند بێت ناتوانێت له ڕێگه‌ى باجده‌رانه‌وه پیشه‌سازیه باڵاکان بوروژێنێت به‌بێ زیان گه‌یاندن به پیشه‌سازیه سه‌ره‌کیه‌کان. به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بێته هۆى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێشکه‌وتنى سروشتیى شارستانیه‌ت.
ده‌کرێت تێبینى ئه‌وه‌ش بکه‌یت که ئه‌م جێگۆڕکێ پێکردنه ده‌ستکرده‌ى ویست و چێژ و کار و دانیشتوان گه‌لان ده‌خاته بارودۆخێکى نا ئارام و مه‌ترسیداره‌وه و به‌بىَ بناغه‌یه‌کى به‌هێز وپته‌و به‌جێیان ده‌هێڵێت.
ئه‌مانه هه‌ندێکن له‌و بیر و باوه‌ڕانه‌ى که بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کرێت له لایه‌ن دوژمنانى ده‌ستێوه‌ردانى حکومه‌ت له‌و شێوازه‌ى هاوڵاتیان هه‌ڵیده‌بژێرن بۆ تێرکردنى پێداویستى و ئاره‌زوه‌کانیان و به‌م شێوه‌ش چالاکیه‌کانیان ئاڕاسته ده‌کات. دانبه‌وه‌دا ده‌نێم که من یه‌کێکم له‌وانه‌ى که له‌و بڕوایه‌دان هه‌ڵبژاردن و پاڵنه‌ر پێویسته له خواره‌وه سه‌رهه‌ڵبدات نه‌ک له سه‌ره‌وه. له هاوڵاتیانه‌وه نه‌ک له یاسادانه‌ره‌وه. له‌و بڕوایه‌شدام گرتنى ڕێبازه‌که‌ى تر ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى سه‌ربه‌ستى و شکۆ و هه‌یبه‌تى مرۆڤـ.
به‌ڵام ده‌زانیت ئێستا ئابوری‌ناسان (به هه‌ڵێنجانێکى دوور له هه‌موو ڕاستى و دادێک) به چى تاوانبار کراون؟ کاتێک ئێمه له دژى پشتگیرى کردنى دارایى ده‌وه‌ستین ڕاسته‌وخۆ تاوانبار ده‌کرێین به دژایه‌تى کردنى ئه‌و شته‌ى که پێشنیار کراوه هه‌تا له ڕووى داراییه‌وه پشتگیرى بکرێت و به دوژمنى هه‌موو جۆره چالاکیه‌ک داده‌نرێن چونکه ده‌مانه‌وێت ئه‌م چالاکیانه خۆبه‌خشانه بن و له نێو خودى خۆیاندا به دواى پاداشتى گونجاو‌دا بگه‌ڕێن.
به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر داوا بکه‌ین که ده‌وڵه‌ت (له ڕێگه‌ى باجدانانه‌وه) ده‌ست له کار و بارى ئایینى وه‌رنه‌دات ئه‌وا به بێ باوه‌ڕ له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. ئه‌گه‌ر داوا بکه‌ین که ده‌وڵه‌ت (له ڕێگه‌ى باجدانانه‌وه) ده‌ست له په‌روه‌رده و فێرکردن وه‌رنه‌دات ئه‌وا ئێمه ڕقمان له ڕۆشنگه‌رى ده‌بێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر بڵێین نابێت ده‌وڵه‌ت (له ڕێگه‌ى باجدانانه‌وه) به‌هایه‌کى ده‌ستکرد بۆ زه‌وى و چه‌ند لقێکى پیشه‌سازى دابنێت ئه‌وا ئێمه دوژمنى سامان و کارین. ئه‌گه‌ر بڵێین نابێت ده‌وڵه‌ت پشتگیرى دارایى هونه‌رمه‌ندان بکات ئه‌وا ئێمه به‌ربه‌رین و هونه‌ر به بىَ سوود تێده‌گه‌ین. من به هه‌موو تواناى خۆمه‌وه له دژى ئه‌م بۆچونانه ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕم. دوور له‌و بیرۆکه بێهوده و دوور له‌و ڕاستیه‌ى که گوایه ئێمه خوازیارى پشت گوىَ خستنى ئایین و فێرکردن و سامان و کار و هونه‌رین، کاتێک داوا ده‌که‌ین له ده‌وڵه‌ت که گه‌شه کردنى سه‌ربه‌خۆى هه‌موو ئه‌م جۆرانه‌ى چالاکى مرۆڤایه‌تى بپارێزین نه‌ک له ڕێگه‌ى باج و یه‌ک له‌سه‌ر حسابى ئه‌وى تر. به پێچه‌وانه‌وه، ئێمه پێمان وایه که ده‌بێت هه‌موو ئه‌م هێزه گرنگانه‌ى کۆمه‌ڵگا به پاڵپشتى سه‌ربه‌ستى و به شێوه‌یه‌کى هارمۆنى گه‌شه بکه‌ن و هیچمان نه‌بنه سه‌رچاوه‌ى گیر و گرفت و خراپ به‌کارهێنان و چه‌وساندنه‌وه و پاشا گه‌ردانى.
نه یارانمان واى ده‌بینن گه‌ر چالاکیه‌ک له ڕووى داراییه‌وه پشتگیرى لىَ نه‌کرێت و ڕێک نه‌خرێت ئه‌وا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه. به ڕاى ئێمه پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه ڕاسته. ئه‌وان بڕوایان به یاسا دانه‌ره‌که هه‌یه، نه‌ک به مرۆڤـ، ئێمه‌ش به مرۆف نه‌ک به یاسا دانه‌ره‌که.
به‌م شێوه‌یه م. دو. لامارتین ده‌ڵێت "له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌م بنه‌مایه پێویسته ئه‌و پێشانگا گشتیانه هه‌لَبوه‌شێنینه‌وه که سامان و شه‌ره‌فمه‌ندى بۆ ئه‌م وڵاته ده‌هێنن. "
ئاوا وه‌ڵامى م. دو. لامارتین ده‌ده‌مه‌وه: به بۆچونى تۆ: پشتگیرى نه‌کردنى ماددى واته هه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه، چونکه تۆ ڕاکانت له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه بنیات ده‌نێیت که هیچ شتێک بوونى نیه گه‌ر به ویستى ده‌وڵه‌ت نه‌بێت و ده‌گه‌یته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى که هیچ شتێک به زیندویى نامێنێته‌وه ئه‌گه‌ر باج نه‌ى ژێنێت.
به‌ڵام من هه‌مان ئه‌و نمونه‌یه‌ت ڕوو به ڕوو ده‌که‌مه‌وه که خۆت هه‌ڵتبژاردبوووپێت ڕاده‌گه‌یه‌نم که مه‌زنترین و باڵا ترین پێشانگا که پشت به لیبراڵترین و جیهانیترین و ته‌نانه‌ت (به‌بێ زێده‌ڕۆیى) مرۆڤانه‌ترین چه‌مک ده‌به‌ستێت ئه‌و پێشانگایه که ئێستا له له‌نده‌ن*7 سازده‌کرێت. ته‌نها پێشانگایه‌ک که هیچ حکومه‌تێک لوتى تێ ناژه‌نێت و هیچ باجێک پشتگیرى ناکات.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ هونه‌ره جوانه‌کان، ده‌توانین بانگه‌شه بۆ هۆکارى گرنگ و به‌کێش بکه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندى یان له دژى سیسته‌مى پشتگیریى کردنى دارایى. خوێنه‌ریش تێده‌گات که (هاوتا له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى ئه‌م وتاره‌دا) پێویستیم به‌وه نیه که له‌سه‌ر ئه‌م هۆکارانه بدوێم و له نێوانیاندا بڕیار بده‌م.
به‌ڵام م. دو. لامارتین ئارگیومینتێکى خستۆته ڕوو که ناتوانم به بێده‌نگى به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕم چونکه ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته نێو چوارچێوه‌ى دیاریکراوى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئابوریه‌وه. ئه‌و گوتویه‌تى:
مه‌سه‌له‌ى ئابورى له بوارى شانۆدا ده‌کرێت له یه‌ک وشه‌دا کورت بکرێته‌وه: دۆزینه‌وه‌ى کار. سروشتى ئه‌م کار دۆزینه‌وه‌یه که‌مێک گرنگه. جۆرێکه که به هه‌مان شێوه‌ى جۆره‌کانى تر به به‌رهه‌م و به پیته. وه‌کو خۆتان ده‌زانن شانۆکان له ڕێگه‌ى کرێ به‌خشینه‌وه پشتگیرى له لانى که‌م هه‌شتا هه‌زار کرێکارى جۆراوجۆر ده‌که‌ن: بۆیه‌چى، په‌یکه‌رتاش، کارمه‌ندى دیکۆر، دیزاینه‌رى جل و به‌رگ و ئه‌ندازیارى بیناسازى و . . . . هتد. که ژیان و پیشه‌سازیى زۆرێک له ناوچه‌کانى ئه‌م پایته‌خته پێک ده‌هێنن و ده‌بێت مافى ئه‌وه‌یان هه‌بێت که داواى هاوسۆزى ئێوه بکه‌ن! هاوسۆزى ئێوه؟ دواى وه‌رگێڕان: پشتگیرى دارایى ئێوه.
له‌وه‌ش زیاتر: چێژبه‌خشینه‌کانى پاریس ده‌بنه هۆى دۆزینه‌وه‌ى کار و ده‌سته‌به‌رکردنى شمه‌کى به‌کاربه‌ران بۆ ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌ر. ناز و نیعمه‌تى ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌بێته کرێ و نانى ڕۆژانه‌ى دووسه‌د هه‌زار کرێکارى جۆراوجۆر که له سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا له‌سه‌ر پیشه‌سازى ئاڵۆزى شانۆکان ده‌ژین و ژیان و پێداویستى خێزان و منداڵه‌کانیان له ڕێگه‌ى ئه‌م چێژبه‌خشینه باڵایه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن که له هه‌مان کاتدا ناوبانگ بۆ فه‌ره‌نساش ده‌هێنێت. تۆ ئه‌و شه‌ش هه‌زار فره‌نکه ده‌به‌خشیته ئه‌وان.
[زۆرباشه! زۆرباشه! چه‌پڵه‌ى زیاتر]
منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ناچارم بڵێم: زۆر خراپه! زۆرخراپه!وقورسایى ئه‌م بڕیاردانه‌شم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ئارگیومێنته ئابورى یه‌ى که ئێستا له نێوانماندایه.
به‌ڵێ زۆر خراپه. . . . به‌لایه‌نى که‌مه‌وه به شێوه‌یه‌کى ڕێژه‌یى بۆ کرێکارانى نێو ئه‌و شانۆیانه‌ى که شه‌ست هه‌زار فره‌نکى ناوبراوى پێده‌درێت. له‌گه‌ڵیدا چه‌ند سه‌ره‌پارچه‌یه‌کیش لێره و له‌وێ ون ده‌بێت. ته‌نانه‌ت گه‌ر به وردى له مه‌سه‌له‌که بڕوانیت ده‌بینیت که خواردنه چه‌وره‌که به‌لایه‌کى دیکه‌دا ده‌ڕوات. کرێکاره‌کانیش خۆشبه‌خت ده‌بن ئه‌گه‌ر چه‌ند پارچه نانێکیان بۆ بمێنێته‌وه! وه‌لێ له‌و باوه‌ڕه‌دام که سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌ژێر ناوى پشتگیرى داراییدا دێت ڕوو ده‌کاته بۆیه‌چى و دیزاینه‌رى دیکۆر و جل و به‌رگ و کوافێر. . . هتد. ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه له کوێوه دێت؟ ئه‌مه ڕووى ئه‌ودیوى پاره‌که‌یه که هێنده‌ى ڕووى ئه‌مدیوى گرنگه ببینرێت، سه‌رچاوه‌ى ئه‌م 60. 000 فره‌نکه چیه؟
وئـه‌و پـاره‌ـیه ڕووى له کوێ ده‌کرد ئه‌گه‌ر پێـش وه‌خت ده‌نگى ئـه‌و یاسـادانه‌ره ئـاڕاسـته‌ى (ڕوو دو ڕیـڤوۆلى -rue de Rivoli) نه‌کردایه و له‌وێشه‌وه ئاڕاسته‌ى (ڕوو دو گرێنێل-rue de Grenelle) نه‌کرایه؟*8 ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت. بێگومان هیچ که‌سێک ناوێرێت ئه‌وه بڵێت که ئه‌م ده‌نگى یاسا دانه‌ره بۆته هۆى هه‌ڵهێنانى ئه‌و بڕه پاره‌یه له نێو سندوقى نهێنیه‌وه و که ئه‌مه زیاده‌یه‌کى پوخته له‌سه‌ر سامانى نه‌ته‌وه‌یى و که به‌بێ ئه‌و ده‌نگه په‌رجو ئاسایه ئه‌م شه‌ست هه‌وار فره‌نکه به نادیارى و ده‌ستلێنه‌دراوى ده‌مایه‌وه. ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێت که زۆرینه ته‌نها ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات که ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ک بگێڕێته‌وه هه‌تا بدرێت به لایه‌کى تر و ده‌بێت ئاڕاسته‌یه‌کى نوێى هه‌بێت دواى ئه‌وه‌ى له پێکدادانێکدا یه‌که‌م ئاڕاسته‌ى ده‌گۆڕێت.
که بار‌و دۆخه‌که ئاوابێت، ئاشکرایه ئه‌و باجده‌ره‌ى که باجى یه‌ک فره‌نکى لێ وه‌رده‌گیرێت، چیدى تواناى مامه‌ڵه کردنى به‌و فره‌نکه‌وه نامێنێت. ئاشکرایه که له تێرکردنێکى یه‌ک فره‌نک بایى بێبه‌ش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و کرێکاره‌ى (هه‌رکه‌سێک بێت) که ده‌کرا ئه‌و تێرکردنه‌ى بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات، له کرێى یه‌ک فره‌نک بێبه‌ش ده‌کرێت.
که‌واته با چیدى خۆمان نه‌ده‌ینه ده‌ست ئه‌و وه‌همه مناڵانه‌یه‌ى که گوایا ده‌نگدانى 16 ى ئایار گرنگى ده‌بێت له دۆزینه‌وه‌ى کار و یارمه‌تى خۆشگوزه‌رانى نه‌ته‌وه‌یى ده‌دات. ئه‌مه ته‌نها ده‌بێته هۆى گواستنه‌وه‌ى موڵکدارێتى له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکى تر و بێجگه له‌م گواستنه‌وه‌یه هیچى تر نیه.
ئایا ده‌گوترێت که ئه‌و ده‌نگه قوربانى به جۆرێکى تایبه‌ت له تێرکردن و جۆرێکى تایبه‌ت له کار ده‌دات له پێناو کۆمه‌ڵێک تێرکردن و کارى تردا که گرنگتر و ئه‌خلاقى تر و ژیرانه ترن؟ئه‌مه زه‌مینه‌یه‌که ده‌کرێت له‌سه‌رى بجه‌نگێم. ده‌کرێت بڵێم: به وه‌رگرتنى شه‌ست هه‌زار فره‌نک له باجده‌ران تۆ کرێى جوتیار و چاڵ هه‌ڵکه‌ن و دارتاش و ئاسنگه‌ر که‌م ده‌که‌یته‌وه و به هه‌مان ڕێژه کرێى گۆرانى بێژ و کوافێر و ئه‌ندازیارى دیکۆر و دیزاینه‌رى جل و به‌رگ زیاد ده‌که‌یت. هیچ شتێک نیه بیسه‌لمێنێت که‌گروپى دوه‌م له گروپى یه‌که‌م گرنگترن. م. دو. لامارتین ئه‌م ڕایه ناسه‌لمێنێت.
ئه‌و خۆى ده‌ڵێت کارى شانۆکان به هه‌مان شێوه‌ى کاره‌کانى تر به به‌رهه‌مه و له هیچ کارێکى تر گرنگتر نیه. که ئه‌مه‌ش هێشتا جێگاى مشت و مڕه، چونکه باشترین به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که کارى شانۆیى به هه‌مان شێوه‌ى کاره‌کانى تر به به‌رهه‌م نیه ئه‌وه‌یه که ئه‌مانه‌ى دوایى بانگهێشت ده‌کرێن بۆ پشتگیریکردنى دارایى له کارى شانۆیى.
به‌ڵام بابه‌تى ئێستام به‌راورد نیه له نێوان به‌هاى جه‌وهه‌ریى و گرنگیى کار و پیشه جیاوازه‌کاندا. لێره‌وه ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌وه نیشان بده‌م که ئه‌گه‌ر م. دو. لامارتین و ئه‌وانه‌ى چه‌پڵه‌یان بۆ ئارگیومێنته‌که‌ى لێده‌دا ئه‌و کرێیانه ده‌بینن که دابینکه‌رانى پێداویستى ئه‌کته‌ره‌کان به ده‌ستى دێنن، ئه‌وا ده‌بێت له لایه‌کى تریشه‌وه ئه‌و ده‌ستکه‌وته له‌ده‌ست چوانه‌ش ببینن که دابینکه‌رانى پێداویستى باجده‌ران له ده‌ستیان داوه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بینن ئه‌وا ده‌رگاى گاڵته پێکردن له‌سه‌ر خۆیان ده‌که‌نه‌وه به‌وه‌ى که ئاڵ و گۆڕى خاوه‌ندارێتى له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکى تر به قازانج تێده‌گه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر بۆچونه‌که‌یان لۆژیکى بوایه ده‌بوو داواى پشتگیریى دارایى بێ سنور بکه‌ن چونکه ئه‌وه‌ى بۆ فره‌نکێک و شه‌ست هه‌زار فره‌نک ڕاسته (له بارودۆخێکى هاو شێوه‌دا) بۆیه‌ک ملیار فره‌نکیش به هه‌مان شێوه ڕاسته.
به‌ڕێزینه، که ئێوه باس له (به‌سودیى) باجه‌کان ده‌که‌ن ده‌بێت له‌م بۆچونانه‌تاندا پشت به چه‌ند بنه‌مایه‌ک ببه‌ستن نه‌ک به‌م جه‌خت کردنه‌وه‌یه که جێگه‌ى شیوه‌ن و لاواندنه‌وه‌یه "خه‌رجى گشتى چینى کارکه‌ر به زیندویى ده‌هێڵێته‌وه. "به‌مه ده‌که‌ونه هه‌ڵه‌یه‌که‌وه ڕاستیه‌ک ده‌شارێته‌وه که زانینى گرنگه: ئه‌و ڕاستیه‌ى که: خه‌رجى گشتى هه‌میشه جێگرى خه‌رجى تایبه‌تیه. له ئه‌نجامدا ئه‌م بۆچونه ده‌شێت ببێته هۆى پشتگیریکردنى کرێکارێک له جیاتى یه‌کێکى تر به‌ڵام هیچ سودێکى چینى کرێکارى تێدا نیه به شێوه‌یه‌کى گشتى. ئارگیومێنته‌که‌ت مۆدێرنه به‌ڵام ته‌واو بێهوده‌یه چونکه بیرکردنه‌وه‌که هه‌ڵه‌یه.
کارى گشتى:
هیچ شتێک له‌وه سروشتیتر نیه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک (له دواى دڵنیابون له‌وه‌ى که هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کى مه‌زنى نوێ به قازانج ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا) ده‌ست بکات به جێبه‌جێکردنى ئه‌وها پڕۆژه‌یه‌ک و له ڕێگه‌ى کۆکردنه‌وه‌ى پاره له هاوڵاتیانه‌وه پشتگیریى دارایى بکرێت. به‌ڵام دان به‌وه‌دا ده‌نێم که به‌یه‌کجارى ئارامم نامێنێت کاتێک بۆ پشتگیریکردنى ئه‌وها بڕیارێک بانگه‌شه بۆ ئه‌م هه‌ڵه ئابوریه ده‌کرێت "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه ڕێگه‌یه‌که بۆ دۆزینه‌وه‌ى کار بۆ کرێکاران. "
حکومه‌ت ڕێگایه‌ک ده‌کاته‌وه، شه‌قامێک چاک ده‌کات، تۆکه‌ندێک هه‌ڵده‌که‌نێت و به‌م پڕۆژانه کار ده‌داته چه‌ند کرێکارێک، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا چه‌ندین کرێکارى تر له کارکردن بێبه‌ش ده‌کات ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت.
وا دابنێ ڕێگایه‌ک بنیات ده‌نرێت. ڕۆژانه هه‌زار کرێکار به‌یانیان دێن و ئێواران پاش ئه‌وه‌ى کرێکانیان وه‌رده‌گرن ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه. ئه‌مه هیچ گومانى تێدا نیه. ئه‌گه‌ر کردنه‌وه‌ى ئه‌م ڕێگه‌یه ڕێگه‌ى پێنه‌درایه و پڕۆژه‌که بڕیارى خه‌رجکردنى بۆ نه‌درایه، ئه‌م خه‌ڵکه چاکه نه ئه‌م کاره‌یان ده‌دۆزیه‌وه و نه کرىَ یان وه‌رده‌گرت، ئه‌وه‌ش دیسان گومانى تێدا نیه.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه هه‌موو شتێکه؟ ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کى گشتى له مه‌سه‌له‌که بڕوانین کرداره‌که هیچى تر ناگرێته‌وه؟ ئایا کاتێک به‌ڕێز دوپین*9 ئه‌م وشانه وه‌کو خوانى خوایى له زارى ده‌بارێت "ئه‌نجومه‌ن بڕیارى دا . . . . "په‌رجو ئاسا چه‌ند ملیۆن فره‌نکێک به‌سه‌ر تریفه‌ى مانگه‌وه دێت و ده‌ڕژێته نێو قاسه‌کانى به‌ڕێزان فاوڵد*10 و بینۆ*11؟ ئایا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌که ئه‌نجام بدرێت، نابێت ده‌وڵه‌ت کۆکردنه‌وه‌ى پاره و تێچونى ڕێک بخات؟ نابێت باجگره‌کانى بنێرێته نێو خه‌ڵک و باجده‌رانیش ناچار ببن هاوبه‌شى خۆیان بکه‌ن؟
ئينجا له دوو ڕووه‌وه له‌م بابه‌ته بکۆڵه‌ره‌وه. کاتێک تێبینى ئه‌وه ده‌که‌یت که ده‌وڵه‌ت چى له‌و چه‌ند ملیۆن فره‌نکه ده‌کات که ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش مه‌که که باجده‌ران چیان له‌و چه‌ند ملیۆن فره‌نکه ده‌کرد (که ئێستا ناتوانن بیکه‌ن). ئێستا ده‌بینیت که هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کى نوێ دراوێکه و دوو ڕووى هه‌یه. دیوێکیان وێنه‌ى کرێکارێکى سه‌رقاڵى تێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌م نوسراوه‌دا: ئه‌وه‌ى که ده‌بینرێت، دیوه‌که‌ى تر وێنه‌ى کرێکارێکى بێکار و ئه‌م نوسراوه: ئه‌وه‌ى که نابینرێت.
ئه‌م سۆفیزمه‌ى له‌م وتاره‌دا هێرشى ده‌که‌مه سه‌ر زۆر مه‌ترسیدارتره کاتێک به‌سه‌ر کارى گشتیدا بچه‌سپێنرێت چونکه ئه‌وکات پاساو بۆ پڕۆژه‌گه‌لێک ده‌هێنێته‌وه که به‌وپه‌ڕى کاڵفامیه‌وه ده‌ستبڵاویى تێدا ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر هێڵێکى ئاسن یان پردێک سودێکى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌بێت ئه‌وا ئه‌م ڕاستیه به‌سه بۆ به‌رگریکردن له هه‌ریه‌کێک له‌و پڕۆژانه. به‌ڵام کاتێک که‌سێک ناتوانێت به‌م شێوه‌یه به‌رگرى له پڕۆژه‌یه‌ک بکات، چى ده‌کات؟ ناچار ده‌بێت په‌نا به‌رێته به ئه‌م دروشمه بێمانایه "ده‌بێت کار بۆ کرێکاران بدۆزینه‌وه."
به‌م پێیه ده‌کرێت بڕیار له‌سه‌ر بنیادنانى ڕیزه خانوه‌کانى شامپ-دو-ماغس12*بدرێت و دواتریش بڕیارى ڕوخاندنیان بدرێت. ده‌ڵێن ناپلیۆنى مه‌زن که بڕیارى هه‌ڵکه‌ندنى چاڵ و دواتر پڕکردنه‌وه‌ى ده‌دا پێى وابوو کارى خێرخوازى ده‌کات. ئه‌ویش ده‌یگوت "ئه‌نجامه‌که هه‌ر شتێک بێت گرنگ نیه. گرنگ ئه‌وه‌یه ببینن که سامان له نێو چینى کارکه‌ردا بڵاو ده‌بێته‌وه. "
تا کورت‌تر و ڕونتر بابه‌ته‌که هه‌ڵبسه‌نگێنین با پاره وه‌لاوه بنێین که هه‌میشه وه‌همێکمان بۆ ده‌خوڵقێنێت و ناهێلێت ئاشکرا ڕاستیه‌کان ببینین. کاتێک داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌کرێت که هاوکارى بکه‌ن-له شێوه‌ى پاره‌دا- له پڕۆژه‌یه‌کى ئه‌وا له ڕاستیدا داوایان لێده‌کرێت که به هاوکارى جه‌سته‌یى ڕاسته‌قینه به‌شدارى بکه‌ن، چونکه هه‌ر یه‌کێکیان به‌و کاره‌ى ده‌یکات ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ده‌ست دێنێت که‌ده‌بێته باج له‌سه‌رى.
ئێستا ئه‌گه‌ر بێین و هه‌موو هاوڵاتیان کۆبکه‌ینه‌وه و ناچاریان بکه‌ین که
خزمه‌تگوزاریه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى پڕۆژه‌یه‌ک که سودى گشت لایه‌کى تێدا بێت ئه‌وا ئه‌مه به کارێکى گونجاو داده‌نرێت و به ئه‌نجامى کاره‌که خۆى پاداشتیان ده‌درێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و پاش کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌م خه‌ڵکه ناچار بکرێن به دروست کردنى چه‌ند ڕێگایه‌ک که که‌سیان به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕێت یان دروستکردنى چه‌ند کۆشکێک که که‌سى تێدا نه‌ژێت و هه‌مووى به بیانوى دۆزینه‌وه‌ى کار بۆیان، ئه‌مه‌یان زۆر بێهوده ده‌رده‌که‌وێت و هه‌قى خۆیانه بڵێن: ئێمه کارى له‌م جۆره ناکه‌ین و پێمان باشتره کار بۆ خۆمان بکه‌ین.
کاتێک هاوڵاتیان به پاره هاوبه‌شى ده‌که‌ن (نه‌ک به کار) هیچ له ئه‌نجامه گشتیه‌کان ناگۆڕێت. به‌ڵام جیاوازییه‌که لێره‌دایه: ئه‌گه‌ر به کار هاوبه‌شى بکرێت ئه‌وا زیانه‌که هه‌موو لایه‌ک ده‌گرێته‌وه به‌ڵام گه‌ر به پاره هاوبه‌شى بکرێت له‌م باره‌دا ئه‌وانه‌ى که ده‌وڵه‌ت سه‌رقاڵى کردون له به‌شه زیانه‌که‌ى خۆیان هه‌ڵدێن و ده‌بنه هۆى زیاد بوونى به‌شه زیانى هاوڵاتیه‌کانى خۆیان.
بڕگه‌یه‌ک له ده‌ستوردا هه‌یه که ده‌ڵێت: "کۆمه‌ڵگا یاریده‌ده‌رى گه‌شه‌سه‌ندنى کاره و هانى ده‌دات، به دامه‌زراندنى کارى گشتیى گونجاو بۆ خستنه کارى ده‌ستى کار ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى دامه‌زراو و به‌ش و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌کانه‌وه."
وه‌کو گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنێکى کاتى و له کاتى قه‌یراندا یان له زستانێکى توند و تیژدا ئه‌م به‌شدارى کردنه‌ى باجده‌ران ده‌شێت کاریگه‌رى باشى هه‌بێت و هه‌مان ڕۆڵى بیمه ده‌بینێت. ئه‌مه‌ش نه ژماره‌ى کار زیاد ده‌کات و نه تێکڕایى کرێ به‌رز ده‌کاته‌وه وه‌لێ ته‌نها کار و کرێ له کاتى ئاسایى ده‌گرێته‌وه و له کاتى ته‌نگانه‌دا به زیانه‌وه دابه‌شیان ده‌کات.
به‌ڵام وه‌کو ڕێ و شوێنێکى هه‌میشه‌یى گشتى نه‌خشه بۆ کێشراو، بێجگه له فێڵێکى وێرانکه‌ر و دژوارى و دژ یه‌کێک هیچى تر نیه و دواجار بریتى یه له نمایشێکى مه‌زن بۆ کارێکى بچوک و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێتوئه‌و بڕه کاره زۆره‌ش ده‌شارێته‌وه که خۆى بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانیدا و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که نابینرێت.
(6) ده‌ڵاڵ
کۆمه‌ڵگا بریتى یه له تێکڕایى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى که مرۆڤـ یه‌ک بۆ ئه‌وى دیکه‌ى ئه‌نجام ده‌دات جا چ به ناچار کردن یان خۆبه‌خشانه بێت. واته خزمه‌تگوزارى گشتى و خزمه‌تگوزارى تایبه‌تى یه‌که‌میان (که به یاسا ڕێک ده‌خرێت و ده‌چه‌سپێنرێت و هه‌میشه به ئاسانى گۆڕانکاریى تێدا ناکرێت ئه‌گه‌ر پێویست بکات) ده‌شێت (به سود بونى) بۆ ماوه‌یه‌کى زیاتر درێژ بکاته‌وه هه‌ر له‌ژێر ناوى خزمه‌تگوزارى گشتى ته‌نانه‌ت کاتێک که واى لێ دێت بێجگه له جاڕسکه‌رى گشتى هیچى تر نابێت.
دوه‌میان ده‌که‌وێته مه‌یدانى خۆبه‌خشیه‌وه واته به‌رپرسیارێتیه‌کى تاکه که‌سیانه‌ى هه‌یه. لێره‌دا هه‌رکه‌سێک ئه‌وه ده‌به‌خشێت و وه‌رى ده‌گرێت که ده‌یخوازێت یان که له توانایدایه و ئه‌مه‌ش پاش ڕێککه‌وتن. پێشبینى ده‌کرێت ئه‌م جۆره له خزمه‌تگوزارى هه‌میشه خاوه‌ن سودێکى راسته‌قینه بێت و ئه‌م به‌هایه‌ش کاتێک وه‌رده‌گرێت که له‌گه‌ڵ جۆرى یه‌که‌مدا به‌راورد ده‌کرێت. هه‌ر بۆیه جۆرى یه‌که‌م هێنده بێجوڵه‌یه له کاتێدا جۆرى دووه‌م پابه‌ندى یاساى گه‌شه‌سه‌ندن ده‌بێت. له کاتێکدا ئه‌و گه‌شه سه‌ندنه‌ى به زێده ڕۆییه‌وه ده‌خرێته پاڵ خزمه‌تگوزاریى گشتى (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو وزه‌یه‌ى له ئه‌نجامیدا له ده‌ست ده‌درێن و به ئاڕاسته‌ى خوڵقاندنى مشه‌خۆریه‌کى کاره‌ساتئامێز له نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌ڕوات، جێگه‌ى سه‌ر سوڕمانه که زۆرێک له قوتابخانه مۆدێرنه‌کانى بیرى ئابورى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیه ده‌ده‌نه پاڵ خزمه‌تگوزاریى خۆبه‌خشانه‌ى تایبه‌ت و ده‌یانه‌وێت ئه‌و کاره گرنگانه‌ى له ڕێگه‌ى پیشه جۆر به جۆره‌کانه‌وه ئه‌نجام دراون بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خزمه‌تگوزاریى گشتى.
ئه‌م قوتابخانانه هێرشێکى توند و تیژ ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌ڵێن ده‌ڵاڵ و خوازیارى نه‌هێشتنى یه‌کجارى سه‌رمایه‌داران و به‌رپرسانى بانک و مامه‌ڵه‌که‌رانى بازاڕى بازرگانى و بازرگانانن و به‌وه تاوانباریان ده‌که‌ن که خۆیان ده‌خزێننه نێوان به‌رهه‌م هێن و به‌کاربه‌ر و هه‌ردوولایان ده‌ڕوتێننه‌وه به‌بێ ئه‌وه هیچ شتێکى به به‌هایان پىَ ببه‌خشن. یان زیاتر چاکسازیکه‌ران ده‌یانه‌وێت کارى ده‌ڵاڵ بده‌نه ده‌وڵه‌ت چونکه ده‌ستبه‌ردار بوونى ئه‌م کاره مه‌حاڵه.
لێره‌شدا سۆفینزمى سۆسیالیسته‌کان له‌و خاڵه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که به ئاشکرا ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که به ده‌ڵاڵ ده‌درێت به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌تگوزاریه‌ى پێشکه‌شى ده‌که‌ن به‌ڵام به‌وه په‌رده‌پۆشى ده‌که‌ن که ده‌کرێت به حکومه‌ت بدرێت. جارێکى تر ده‌که‌وینه‌وه ململانێى نێوان ئه‌وه‌ى سه‌رنجى چاو ڕاده‌کێشرێت و ئه‌وه‌ى ته‌نها عه‌قڵ درکى پێده‌کات، ململانێى نێوان ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت و ئه‌وه‌ى نابینرێت.
به تایبه‌ت له ساڵى 1847 دا بوو، له کاتى برسێتیه‌که‌دا13* که قوتابخانه سۆسیالیسته‌کان له به‌جه‌ماوه‌ریکردنى تیۆره کاره‌ساتئامێزه‌که‌یاندا سه‌رکه‌وتن. ئه‌وان باش ده‌یانزانى که ته‌نانه‌ت بىَ ماناترین پڕوپاگه‌نده‌ش هه‌میشه چانسى سه‌رکه‌وتنى هه‌یه له‌گه‌ڵ مرۆڤگه‌لێکدا که به ده‌ست برسێتیه‌وه ده‌ناڵێنن. دواتریش به یارمه‌تى وشه‌گه‌لێکى سه‌دا ئامێز: چه‌وساندنه‌وه‌ى مرۆڤـ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له نێو برسێتیدا قۆرخ کردن، خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ ڕه‌شکردنه‌وه‌ى ناوى بازرگانى و هه‌موو قازانجێکى ئه‌م کاره په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن.
ئه‌وان ده‌یان گوت "بۆچى کارى هێنانى خوارده‌مه‌نى له وڵاته یه‌کگرتوه‌کان و کریمه‌وه بدرێته ده‌ست بازرگانه‌کان؟ بۆچى ده‌وڵه‌ت، به‌شه‌کان و شاره‌وانیه‌کان خزمه‌تێکى ده‌سته‌به‌رکردن ڕێک ناخه‌ن و کۆگاى گه‌وره دانامه‌زرێنن بۆ پاراستنى شمه‌ک؟ ئه‌وکات ده‌توانن به نرخى پوخته هه‌موو شتێک بفرۆشن و خه‌ڵکى هه‌ژاریش له دانى ئه‌و به‌خششه ده‌حه‌وێنه‌وه که ناچارن بیده‌نه بازرگانى سه‌ربه‌ست، واته بازرگانیى خۆپه‌رست و تاکگه‌را وپڕ له پاشاگه‌ردانى."
ئه‌و به‌خششه‌ى خه‌ڵکى ده‌یده‌نه بازرگانى، ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. ئه‌و به‌خششه‌ى ده‌بێت خه‌ڵکى بیده‌نه ده‌وڵه‌ت و بریکاره‌کانى له سایه‌ى سیسته‌مى سۆسیالیست‌دا ئه‌وه‌یه که نابینرێت. ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت به‌خشش و خه‌ڵکى ده‌بێت بیده‌نه بازرگانى چیه؟ ئه‌مه‌یه: دوو مرۆڤـ هه‌ریه‌ک خزمه‌تگوزاریه‌کى تایبه‌ت بۆ ئه‌وى دیکه ئه‌نجام ده‌دات به‌و په‌ڕى سه‌ربه‌ستى و له‌ژێر فشارى پێشبڕکێدا و به‌و نرخه‌ى له دواى سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌سه‌رى ڕێککه‌وتون.
کاتێک گه‌ده‌یه‌ک له پاریس برسى بێت و ئه‌و گه‌نمه‌ى که تێرى ده‌کات له ئۆدیسه بێت، برسێتى یه‌که کۆتایى نایه‌ت هه‌تاوه‌کو گه‌نمه‌که نه‌گاته گه‌ده برسیه‌که. بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌م کاره سێ ڕێگه هه‌یه: برسیه‌کان خۆیان بڕۆن و گه‌نمه‌که بدۆزنه‌وه یان متمانه بده‌نه ده‌ست ئه‌وانه‌ى له‌م جۆره بازرگانیه‌دا قاڵن یان خۆیان دووچارى باجدانێکى تایبه‌ت بکه‌نه‌وه و کاره‌که بۆ کارمه‌نده حکومیه‌کان به‌جێبهێڵن.
1- له‌م سى میتۆده‌دا کامیان قازانج به‌خشترینیانه؟ له هه‌ر ئان و زه‌مانێکدا، له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا، چه‌نده خه‌ڵکه‌که‌ى سه‌ربه‌ست و چاوکراوه و خاوه‌ن ئه‌زمون بوبن، هێنده زیاتر خۆبه‌خشانه میتۆدى دووه‌میان هه‌ڵبژاردوه. منیش دان به‌وه‌ادا ده‌نێم که ته‌نها ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و میتۆده په‌سه‌ند بکه‌ن. عه‌قڵم ناتوانێت بڕوا به‌وه بهێنێت که زۆرینه‌ى خه‌ڵک خۆیان فریوده‌دن له خاڵێکدا که هێنده له نزیکه‌وه په‌یوه‌ندیداره به ژیانیانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا با له مه‌سه‌له‌که بکۆڵینه‌وه.
ئاشکرایه که شتێکى نه‌شیاوه سى و شه‌ش ملیۆن هاوڵاتى ڕوو بکه‌نه ئۆدیسه بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و گه‌نمه‌ى پێویستیان پێیه‌تى. که‌واته یه‌که‌میان بێهوده‌یه. به‌کاربه‌ران ناتواننن خۆیان به‌و ئه‌رکه هه‌ستن، ناچار ده‌بن ڕوو له ده‌ڵاڵ بکه‌ن، جا چ کارمه‌ندى حکومى بێت یان بازرگان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بکه‌ین که ڕێگه‌ى یه‌که‌م سروشتى ترینیان ده‌بێت چونکه به شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى به‌ده‌ست هێنانى گه‌نم به‌رپرسیارێتى که‌سى برسى خۆیه‌تى. ئه‌مه ئه‌رکێکه که په‌یوه‌ندى به خۆیه‌وه هه‌یه به‌م خزمه‌ت گوزاریه قه‌رزدارى خۆیه‌تى. ئه‌گه‌ر که‌سێکى دیکه (هه‌رکه‌سێک بێت) ئه‌م ئه‌رکه بخاته سه‌ر شانى خۆى و ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ى بۆ جێبه‌جىَ بکات، ئه‌وا ئه‌و که‌سه مافى قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ى ده‌بێت. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى که ده‌ڵاڵ پێشکه‌شى ده‌کات مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له به‌رامبه‌ریاندا کرێ وه‌ربگرێت.
به‌هه‌ر حاڵ، ئێستا که ده‌بیت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سۆسیالیسته‌کان پێى ده‌ڵێن مشه‌خۆر، کام له‌م دوانه – کارمه‌ندى حکومه‌ت و بازرگان – که‌مخۆرترین مشه‌خۆره؟
کارى بازرگانى (که من وا داده‌نێم سه‌ربه‌ست بێت، ئه‌گینا چ سوودێک له‌م ئارگیومێنته‌ى من ده‌که‌وێته‌وه؟) به ڕه‌چاو کردنى قازانجه‌کانى خۆى ناچاره له وه‌رزه‌کان بکۆڵێته‌وه و ڕۆژ به ڕۆژ دواکه‌وتنى وورد بۆ بارودۆخى دانه‌وێڵه بکات، له سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه ڕاپۆرت وه‌ربگرێت، پێشبینى پێداویستى یه‌کان بکات و ڕێ و شوێنى پێویست وه‌ربگرێت. که‌شتى گه‌لى ئاماده‌یه و ده‌گاته هه‌موو جێگه‌یه‌ک.
قازانجى به‌په‌له‌ى له‌وه‌دایه که به هه‌رزانترین نرخ شمه‌ک بکڕێت و ئابورى له سه‌رجه‌م چالاکیه بازرگانى یه‌کاندا بکات و به که‌مترین ته‌قه‌لا و کۆشش زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت. نه‌ک ته‌نها بازرگانه‌کانى فه‌ره‌نسا، به‌ڵکو سه‌رجه‌م بازرگانانى جیهان سه‌رقاڵى تێکردنى پێداویستى یه‌کانى فه‌ره‌نسان و ئه‌گه‌ر قازانجى تایبه‌تى ناچاریان بکات که ئه‌رکه‌کانیان به که‌مترین تێچون جێبه‌جێبکه‌ن، ئه‌وا کێبڕکێى نێوانیان ناچاریان ده‌کات که به‌کاربه‌ران به‌شدار بکه‌ن له‌و قازانجه‌دا که له ڕێگه‌ى ئابورى کردنه‌وه به ده‌ستیان هێناوه.
هه‌ر که گه‌نمه‌که ده‌گات ، له قازانجى بازرگانه به زووترین کات بیفرۆشێت تا دوور بێت له هه‌ر زیانێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراو و قازانج به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت سه‌رله‌نوىَ ده‌ست پىَ بکاته‌وه. پڕۆژه ناحکومیه‌کان (که به‌راوردى نرخ ئاڕاسته‌ى ده‌کات) خواردن له سه‌رانسه‌رى جیهاندا دابه‌شده‌که‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌میشه له خاڵى دیارترین که‌مى و ده‌گمه‌نى یه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن واته له‌و جێگه‌یه‌وه که هه‌ست به زۆرترین پێداویستى ده‌کرێت.
به‌م شێوه‌یه‌ش مه‌حاڵه وێناى ڕێکخراوێک بکه‌یت که له‌مه زیاتر قازانجى برسیان به هه‌ند وه‌ربگرێت. جوانى ئه‌م ڕێکخراوه‌ش، که سۆسیالیسته‌کان ناى بینن، له‌وه‌دایه که خۆڕایى یه واته خۆبه‌خشانه‌یه. ڕاسته به‌کاربه‌ر ده‌بێ کرێى بارکردن و گواستنه‌وه و عه‌مبارکردن و کرێى کرێکاران بداته بازرگان به‌ڵام ئایا له‌ژێر سایه‌ى چ سیسته‌مێکدا ئه‌و که‌سه‌ى گه‌نم به‌کارده‌هێنێت کرێى بارکردنه‌که‌ى نادات؟
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پێویسته کرێى خزمه‌تگوزاریى پێشکه‌ش کراویش بدرێت به‌ڵام ئێستا کرێى ده‌ڵاڵ دێته سه‌ر که‌مترین ڕێژه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى پێشبڕکێوه. ئه‌وه‌نده‌ى په‌یوه‌ندى به دادپه‌روه‌رى پرۆسه‌که‌شه‌وه هه‌بێت، شتێکى سه‌یر ده‌بێت گه‌ر پیشه‌وه‌رانى پاریس کار بۆ بازرگانانى مارسیلیا نه‌که‌ن. له کاتێکدا بازرگانانى مارسیلیا کار بۆ پیشه‌وه‌رانى پاریس ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر به پێى نه‌خشه‌ى سۆسیالیستى ده‌وڵه‌ت جێگه‌ى بازرگانانى که‌رتى تایبه‌ت بگرێته‌وه له‌م ئاڵ و گۆڕه بازرگانیانه‌دا چى ڕوو ده‌دات؟ ئابورى و پاشه‌که‌وتى عه‌وامى خه‌ڵک له کوێدا ده‌بێت؟ له نرخى تاک فرۆشیدا؟
به‌ڵام وا دابنێ له ڕۆژێکى دیاریکراودا نوێنه‌رى چل هه‌زار شاره‌وانى ده‌گه‌نه ئۆدیسا، له‌و ڕۆژه‌دا که گه‌نم پێویسته، وێناى بکه ئه‌مه چ کاریگه‌ریه‌کى له‌سه‌ر نرخ ده‌بێت؟ یان پاشه‌که‌وته‌که له که‌م کردنه‌وه‌ى تێچونى بارکردندا ده‌بێت؟ به‌ڵام ئایا له‌م حاڵه‌دا که‌شتى و که‌شتیه‌وانى که‌متر و عه‌مبارى که‌متر پێویست ده‌بێت؟ یان دواجار له دانى ئه‌م هه‌موو تێچوونانه ده‌به‌خشرێین؟
یان پاشه‌که‌وته‌که له‌و قازانجه‌دا ده‌بێت که پێویسته بدرێته بازرگانان؟ به‌ڵام ئایا نوێنه‌ر و کارمه‌نده حکومه‌تیه‌کانت به به‌لاش ده‌چن بۆ ئۆدیسا؟ ئایا ته‌نها له پێناو خۆشه‌ویستى برایانه‌دا ئه‌م گه‌شته ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ ئه‌ى نابێت ئه‌وانیش بژین؟ ئه‌ى نابێت به‌رامبه‌ر به‌و کاته‌ى ده‌یبه‌خشن کرێیان بدرێتێ له‌و بڕوایه‌دا نیت که هه‌موو ئه‌مانه هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و له‌سه‌دا دوو یان سێیه‌ى زیاتر تێده‌چێت که بازرگانه‌که ده‌ستى ده‌که‌وێت و پێش وه‌خت ئاماده‌یه که گره‌نتى ئه‌و ڕێژه‌یه بدات؟
دواتر بیر له گرفتى سه‌پاندنى ئه‌و هه‌موو باجه بکه‌ره‌وه له پێناو دابه‌شکردنى ئه‌و بڕه زۆره‌ى خۆراکدا. بیر له‌و ناداد په‌روه‌رى و پێشێل کاریانه بکه‌ره‌وه که له‌م پڕۆژه‌یه دانابڕێن. بیر له قورسایى ئه‌و به‌رپرسیارێتى یه بکه‌ره‌وه که ده‌که‌وێته سه‌ر شانى حکومه‌ت.
ئه‌و سۆسیالیستانه‌ى ئه‌م گه‌مژه‌ییانه‌یان داهێناوه و له ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له بیرى کۆمه‌ڵاندا ده‌ى ڕوێنن، به‌خشندانه نازناوى (دوربینان) له خۆیان ده‌نێن. لێره‌شدا مه‌ترسیه‌کى گه‌وره هه‌یه که ئه‌م به‌کارهێنانه و ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ى زمان، ئه‌و ووشه‌یه پشت ڕاست ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێما به‌خشینه‌ى به‌کارهێنانى ووشه‌که ده‌یخوازێت.
"دوربین" وا ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌توانن ئاسۆیه‌کى دوورتر ببینن له خه‌ڵکى ئاسایىوته‌نها هه‌ڵه‌یان ئه‌وه‌یه که زۆر پێش سه‌رده‌مى خۆیان که‌وتون و ئه‌گه‌ر کاتى ئه‌وه نه‌هاتبێت کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزارى تایبه‌تى (که به مشه‌خۆرى ناوده‌برێن) به یه‌کجارى بسڕدرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ڵه‌ى خه‌ڵکه به‌گشتى که زۆر له دواى سۆسیالیزمه‌وه‌ن.
به‌ڕاى من ئه‌مه ده‌قاوده‌ق به پێچه‌وانه‌وه‌یه و نازانم ده‌بێت بۆ چ سه‌ده‌یه‌کى به‌ربه‌رى بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئاستێکى تێگه‌یشتن له‌م خاڵه‌دا که به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ ئاستى تێگه‌یشتنى سۆسیالیسته‌کاندا.
به‌رهه‌ڵستکاره سۆسیالیستیه نوێیه‌کان به‌بىَ وه‌ستان له دژى په‌یوه‌ندى سه‌ربه‌ست له نێو کۆمه‌ڵگاى ئه‌مڕۆدا ده‌وه‌ستنه‌وه. نازانن که کۆمه‌ڵگاى سه‌ربه‌ست هاوبه‌شیه‌کى ڕاسته‌قینه‌ى گه‌لێک باڵاتره له هه‌ریه‌کێک له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى ئه‌وان له خه‌یاڵى به پیتیانه‌وه فڕێيده‌ده‌نه ده‌ره‌وه. با ئه‌م خاڵه به نمونه‌یه‌ک ڕوون بکه‌ینه‌وه. تا ئه‌و پیاوه‌ى به‌یانى له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت بتوانێت قاتێک جل له‌به‌ر بکات، ده‌بێت پارچه زه‌ویه‌ک جیا بکرێته‌وه، به پیت بکرێت، وشک بکرێته‌وه و بکێڵرێت و جۆرێکى تایبه‌ت له گژوگیاى تێدا بڕوێنرێت و ڕانه مه‌ڕ له‌سه‌رى بله‌وه‌ڕێت.
خوریه‌که‌یان وه‌ربگیرێت دواتر بڕێسرێت و بچنرێت، ڕه‌نگ بکرێت و بکرێت به قوماش. ئه‌م قوماشه‌ش ببڕدرێت و بدورێت و بکرێت به جل و به‌رگ. ئه‌م زنجیره کرداره‌ش هه‌ندێکى تر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت چونکه پشت ده‌به‌ستێت به ئامێره‌کانى کێڵان و کێڵگه و کارگه و خه‌ڵوز و ئامێر و په‌یتون و . . . . هتد.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا هاوبه‌شیه‌کى ڕاسته‌قینه‌ى نه‌بێت ئه‌وا هه‌رکه‌سێک پێویستى به قاتێک جل هه‌بێت ، ده‌بێت به ته‌نها ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات. واته خۆى سه‌رجه‌مى ئه‌و زنجیره کارانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت هه‌ر له وه‌شاندنى یه‌که‌م بێڵه‌وه هه‌تا دوا ته‌قه‌ڵى ئه‌و ده‌رزیه‌ى کۆتایى به کاره‌که ده‌هێنێت.
به‌ڵام سوپاس بۆ ئه‌و ئاماده‌باشیه‌ى که هه‌یه بۆ هاوبه‌شیکردن و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کى جیاکه‌ره‌وه‌ى جۆرى مرۆڤه. ئه‌م کارانه دابه‌شکراوه له نێوان ژماره‌یه‌کى زۆرى کرێکاراندا و به به‌رده‌وامى له به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا سه‌رله‌نوێ خۆیان دابه‌ش ده‌که‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ زیادبونى به‌کارهێناندا ده‌شێت تاکه کارێکى تایبه‌تمه‌ند هانده‌رى هێنانه‌کایه‌ى پیشه‌سازیه‌کى نوێ بێت.
دواتر ده‌ستکه‌وت و قازانجه‌کان دابه‌ش ده‌کرێن به‌پێى به‌هاى ئه‌و ئه‌رکه‌ى هه‌رکه‌سێک ئه‌نجامى داوه له خزمه‌تى وه‌دى هێنانى سه‌رجه‌م کاره‌که‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه هاوبه‌شیکردن نه‌بێت ئه‌وا ده‌مه‌وێت بزانم هاوبه‌شیکردن چیه.
تێبینى بکه که له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ یه‌کێک له کرێکاره‌کان نه‌یتوانیوه بچوکترین به‌ش له که‌ره‌سته‌ى خاو له هیچه‌وه به‌رهه‌م بهێنێن، ئه‌وا ناچارن خزمه‌تگوزارى هاوبه‌ش بگۆڕنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا تا بتوانن له به‌دیهێنانى ئه‌نجامێکى هاوبه‌شدا یاریده‌ده‌رى یه‌کتربن. به‌م پێیه‌ش هه‌ر گروپێک بۆ ئه‌وى دیکه ده‌بێته (ده‌ڵاڵ).
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى کاره‌که گواستنه‌وه پێویستى به کرێکارێک هه‌بێت و ڕستن به یه‌کێکى تر و چنین به یه‌کێکى تر ئه‌وه بۆ ده‌بێت کرێکارى یه‌که‌م زیاتر به مشه‌خۆر دابنرێت له‌وانى دیکه؟ ئایا کاره‌که به‌بێ گواستنه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات؟
ئایا که‌سێک کات و کۆششى بۆ ته‌رخان ناکات؟ ئایا ئه‌م کات و کۆششه بۆ هاوبه‌شه‌کانى ناگه‌ڕێنێته‌وه؟ ئایا ئه‌وان له‌مه زیاتر کارده‌که‌ن یان ئه‌وان شتێکى ته‌واو جیاواز به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن؟ ئایا له وه‌رگرتنى به‌شه‌کانیدا له ده‌ستکه‌وت و قازانج، هه‌موان پابه‌ندى ئه‌و یاسایه نین که ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ى: قبوڵکردنى نرخ له‌دواى مامه‌ڵه؟
ئایا ئه‌م ڕێکخستن و دابه‌شکردنى کاره که به ته‌واوى سه‌ربه‌ستیه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه، خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى ناکات؟ ئایا دواجار پێویستیمان به سۆسیالیستێکه که به بیانوى نه‌خشه‌کێشان بێت و زۆردارانه هه‌موو ئه‌و ڕێکخستنانه‌مان تێک بشکێنێت که به ویستى خۆمان هه‌ڵمان بژاردون؟ کۆتایى به دابه‌شکردنى کار بێنێت و به هه‌وڵ و کۆششى تاکه که‌سى جێگه‌ى هه‌وڵ و کۆششى هه‌ره‌وه‌زى بگرێته‌وه و پێشکه‌وتنى شارستانیه‌ت به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه؟
ئایا ئه‌م هاوبه‌شیه‌ى لێره‌دا لێى ده‌دوێم هاوبه‌شیه‌کى که‌متره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو که‌سێک به ویستى خۆى دێته ژووره‌وه و ده‌چێته ده‌ره‌وه؟ شوێنى خۆى تێدا هه‌ڵده‌بژێرێت، خۆى حوکم ده‌کات و مامه‌ڵه ده‌کات هه‌ر خۆشى به‌رپرسیارێتى هه‌ڵده‌گرێت هه‌روه‌ها هێز و بیمه‌ى قازانجى تایبه‌تى خۆى له‌م هاوبه‌شیه‌دا تێک هه‌ڵکێش ده‌کات؟
ئایا بۆ ئه‌وه‌ى هاوبه‌شى شایانى ئه‌م ناوه بێت، ده‌بێت به‌ناو چاکسازێک بێت و فۆرمه‌له و ویستى خۆى به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێت و له‌نێو خودى خۆیدا جه‌خت له سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى بکاته‌وه؟
هه‌رچه‌نده زیاتر له‌م قوتابخانانه‌ى بیرى "دوور بین" بکۆڵیته‌وه، تێده‌گه‌یت که بێجگه له نه‌زانى هیچ بنه‌مایه‌کى تریان نییه و هاوکات بانگه‌شه بۆ هه‌ڵه هه‌ڵنه‌گریى خۆیان ده‌که‌ن و له‌ژێر ناوى هه‌ڵه هه‌ڵنه‌گریشدا خوازیارى به‌ده‌ست هێنانى هێز و ده‌سه‌ڵاتێکى زۆردارانه‌ن.
هیوادارم خوێنه‌ر له‌م لادانه‌م ببورێت که ده‌شێت ته‌واو بێسوود نه‌بێت له کاتێدا که چه‌ندین وتارى توند و تیژ که ڕاسته‌وخۆ له کتێبه‌کانى سانت سیمۆنیه‌نز و لایه‌نگرانى فالانستێریز وپه‌سه‌ندکارانى ئیکاریاوه سه‌رچاوه ده‌گرن، له دژى (ده‌ڵاڵ) ده‌نوسرێن و ئه‌نجومه‌ن و چاپه‌مه‌نیه‌کان پڕ ده‌که‌نه‌وه و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى ڕاسته‌قینه له سه‌ربه‌ستیى کار و ئاڵوگۆڕ.
(7) سنوردار کردنى بازرگانى
میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر16* (که م. چارلز دوپین ئه‌م ناوه‌ى پێبه‌خشیوه نه‌ک من) کات و سه‌رمایه‌ى خۆى ته‌رخان کرد بۆ گۆڕینى کانزاى خاو له زه‌ویه‌که‌یدا بۆ ئاسن. وله‌به‌رئه‌وه‌ى سروشت له‌گه‌ڵ به‌لجیکیه‌کان به‌خشنده‌تر بوو، به نرخێکى گونجاوتر له‌وه‌ى میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر ئاسنیان ده‌فرۆشت به فه‌ره‌نسیه‌کان. به مانایه‌کى تر هه‌موو فه‌ره‌نسیه‌کان یان (فه‌ره‌نسا) ده‌یتوانى بڕێکى دیاریکراو له ئاسن به‌ده‌ست بهێنێت به‌رامبه‌ر به کارێکى که‌متر ئه‌ویش به‌وه‌ى له خه‌ڵکه باشه‌که‌ى فلانده‌رزى بکڕێت.
له ئه‌نجامدا فه‌ره‌نسیه‌کان به‌هۆى به هه‌ند وه‌رگرتنى قازانجى تایبه‌تى ى خۆیانه‌وه بارودۆخه‌که‌یان قۆسته‌وه و ڕۆژانه ژماره‌یه‌کى بێشومارى بزمار دروستکه‌ران، پیشه‌وه‌رانى به‌کارهێنه‌رى کانزا، گالیسکه‌کاران، میکانیکیه‌کان، ئاسنگه‌ر و زه‌وى کێڵان ده‌بینران که به‌ره‌و به‌لجیکا ده‌ڕۆیشتن یان ده‌ڵاڵیان ده‌نارد بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئاسنى پێویست. میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر به هیچ کلۆجێک به‌مه خۆشحاڵ نه‌بوو.
یه‌که‌م شت که به بیریا هات وه‌ستاندنى ئه‌م پێشێلکاریه بوو به ده‌ست تێوه‌ردانى ڕاسته‌وخۆ و به‌کارهێنانى هه‌ردوو ده‌ستى خۆى. بێگومان ئه‌مه که‌مترین شتێک بوو که بیکات چونکه هه‌ر خۆى ته‌نها زیان لێکه‌وتوو بوو.
له‌گه‌ڵ خۆیدا گوتى: تفه‌نگه‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌به‌م چوار ده‌مانچه‌ش به خۆمه‌وه ده‌که‌م، مه‌خزه‌نه‌که‌م پڕ ده‌که‌م له فیشه‌ک شمشێره‌که‌م ئاماده ده‌که‌م و ئاوا به پڕ چه‌ککراوى ده‌چمه به‌ره‌ى پێشه‌وه. له‌وىَ یه‌که‌مین بزمار دروستکه‌ر و ئاسنگه‌ر و میکانیکى و قفڵچى ده‌کوژم که دێن و له‌جیاتى قازانجى من به شوێن قازانجى خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن ئا ئه‌مه ده‌رسێکى باشیان داده‌دات!
له‌و کاته‌دا که ده‌یویست بڕوات، میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کى دیکه‌ى هات به مێشک‌دا که تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌و دڕنده‌یه‌ى ناخى هێور کرده‌وه. به‌خۆى گوت: پێش هه‌موو شتێک ده‌شێت بکڕانى ئاسن له هاوڵاتیانى خۆم یان دوژمنانم ده‌ست پێشخه‌رى بکه‌ن و له‌جیاتى ئه‌وه‌ى خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن ئه‌وان بمکوژن.
جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌موو خزمه‌تکاره‌کانیشم له‌گه‌ڵ خۆمدا به‌رم ناتوانین پاسه‌وانى هه‌موو سنوره‌کان بکه‌ین و دواجاریش هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌یکه‌م له‌وه زیاترى تێده‌چێت که له پێناویدا ده‌جه‌نگێم.
میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر له‌وه‌دا بوو به دڵته‌نگییه‌وه کۆڵ بدات چونکه به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌وانى دیکه سه‌ربه‌ست بوو، به‌ڵام له‌ناکاو بیرۆکه‌یه‌کى ژیرانه به مێشکیدا هات.
به بیرى هاته‌وه که له پاریس کارگه‌یه‌کى مه‌زنى یاسا هه‌یه. له‌خۆى پرسى: یاسا چى یه؟ پێوه‌رێکه که‌له‌گه‌ڵ ده‌رچونیدا (جا باش بێت یان خراپ) ده‌بێت هه‌موو که‌سێک ملکه‌چى بێت چونکه بۆ جێبه‌جێکردتى ئه‌م یاسایه هێزێکى گشتى پۆلیس ڕێکخراوه و بۆ پێک هێنانى ئه‌م هێزه‌ش پاره و پیاو له نه‌ته‌وه وه‌رده‌گیرێت.
که‌واته ئه‌گه‌ر بتوانم یاسایه‌کى خنجیله‌ى جوان له‌و کارگه مه‌زنه پاریسیه‌وه وه‌ربگرم که بڵێت "ئاسنى به‌لجیکى قه‌ده‌غه‌یه" ئه‌وا دواجار ده‌گه‌مه ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه: حوکمه‌ت ئه‌و چه‌ند خزمه‌تکاره‌ى که ده‌مویست بیان نێرم بۆ سه‌ر سنوره‌کان ده‌گۆڕێت به بیست هه‌زار چه‌کدار له نه‌وه‌ى قفڵچى و کانزاکه‌ر و بزمار دروستکه‌ر و ئاسنگه‌ر و میکانیکى و زه‌وى کێڵ و پیشه‌وه‌ره هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانم.
دواتر بۆئه‌وه‌ى ئه‌م بیست هه‌زار ئه‌فسه‌رى گومرگه له بارودۆخێکى ته‌ندروستى و ده‌رونى باش‌دا بمێننه‌وه بیست و پێنج ملیۆن فره‌نکیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت که له هه‌مان بزمار دروست که‌ر و ئاسنگه‌ر و زه‌وى کێڵ و پیشه‌وه‌رانى پێشوو وه‌رده‌گیرێت.
به‌م شێوه‌یه پاراستنه‌که به شێوه‌یه‌کى گونجاوتر به‌ئه‌نجام ده‌گات. بۆمن هیچى تێناچێت. ناشکه‌ومه به‌ر دڕنده‌یى ده‌ڵاڵان و ئاسن به‌و نرخه ده‌فرۆشم که ده‌مه‌وێت. دواتر چێژ له دیمه‌نى خه‌ڵکه مه‌زنه‌که‌ى خۆمان وه‌رده‌گرم که چۆن به شه‌رمه‌زاریه‌وه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن.
ئه‌وه فێریان ده‌کات که چۆن به به‌رده‌وامى خۆیان به ده‌ست پێشخه‌ر و ڕێکخه‌رى هه‌موو پێشکه‌وتنێک بزانن له ئه‌وروپادا!ئه‌مه هه‌نگاوێکى ژیرانه ده‌بێت و ته‌واو شایانى تاقیکردنه‌وه‌یه!
به‌م شێوه‌یه میسته‌ر پارێزگارکه‌ر چوو بۆ کارگه‌ى یاسا. (له بوارێکى تردا باس له چیرۆکى ئاڵ و وێڵه ڕه‌ش و ژێر به ژێره‌کانى ئه‌وێ ده‌که‌م، ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت ته‌نها له هه‌نگاوه ئاشکراکانى بدوێم که به به‌رچاوى خه‌ڵکیه‌وه هه‌ڵیان ده‌گرێت. ) ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ى خسته به‌رده‌م یاسادانه‌رانى خاوه‌ن شکۆ:
ئاسنى به‌لجیکى له فه‌ره‌نسا به ده فره‌نک ده‌فرۆشرێت و ئه‌مه‌ش ناچارم ده‌کات که منیش ئه‌وه‌ى خۆم به هه‌مان نرخ بفرۆشم. من ده‌مه‌وێت بیده‌م به‌پانزه فره‌نک به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م ئاسنه به‌لجیکیه ته‌ڕه‌ماشه‌وه ناتوانم. یاسایه‌ک دروست بکه‌ن که بڵێت "چیدى ئاسنى به‌لجیکى نایه‌ته ناو خاکى فه‌ره‌نساوه. "منیش ده‌ستبه‌جێ پێنج فره‌نک نرخه‌که‌م به‌رز ده‌که‌مه‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ى ده‌بێت "بۆ هه‌ر سه‌د کیلۆگرامێک له ئاسن که ده‌یده‌مه خه‌ڵکى، له جیاتى ده فره‌نک پانزه فره‌نک وه‌رده‌گرم و به‌مه زووتر خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌م و مه‌ودا و به‌رهه‌مى کانه‌کانم به‌رفراوان ده‌که‌م.
خه‌ڵکى زیاتر ده‌خه‌مه سه‌ر کار و خۆم و کرێکاره‌کانم بڕێکى زیاترله پاره خه‌رج ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش له قازانجى به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانمان ده‌که‌وێته‌وه به پانتایى چه‌ند میلێک به چوارده‌ورى خۆماندا. ئه‌م به‌رهه‌م هێنه‌رانه‌ش که بازاڕیانفراوان ده‌بێت داواکارى زیاتر ده‌ده‌نه پیشه‌سازى و هه‌نگاو به هه‌نگاو چالاکى ئابورى سه‌رانسه‌رى وڵات ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م دراوه سه‌د سوسیه‌ى که ئێوه فڕێى ده‌ده‌نه نێو قاسه‌که‌مه‌وه، وه‌ک ئه‌و به‌رده‌ى فڕىَ ده‌درێته ده‌ریاچه‌یه‌که‌وه، ژماره‌یه‌کى بىَ شومار له بازنه‌ى هاوچه‌ق به ده‌ورى خۆیدا به مه‌ودایه‌کى فراوان و به هه‌موو ئاڕاسته‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه."
دروستکه‌رانى یاساش، له‌ژێر جادووى ئه‌م گفتوگۆیه‌دا و خۆشحاڵ و شه‌یدا به‌وه‌ى که به‌م ئاسانیه و له ڕێگه‌ى یاسادانانه‌وه ده‌کرێت سامانى گه‌لێک زیاد بکرێت، بڕیارى سنوردارکردن ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن "ئه‌م هه‌موو گفتوگۆیه چیه ده‌رباره‌ى کار و پاشه‌که‌وت؟ گرتنه‌به‌رى ئه‌م ڕێگا به ئازارانه چ سودێکى هه‌یه بۆ زیادکردنى سامانى نه‌ته‌وه‌یى له کاتێکدا ئه‌وها بڕیارێک ده‌توانێت ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات؟"
وله ڕاستیدا یاساکه هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى لێکه‌وته‌وه که میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر پێشبینى ده‌کرد به‌ڵام له هه‌مان کاتدا چه‌ند ده‌رئه‌نجامێکى دیکه‌شى لێکه‌وته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رانه حوکم بده‌ین ده‌بینین که بیرکردنه‌وه‌که‌ى هه‌ڵه نیه به‌ڵکو ناته‌واوه. ئه‌و بۆ داواکردنى زێده مافییه‌ک ده‌رئه‌نجامه بینراوه‌کانى خستۆته ڕوو که‌چى نه‌بینراوه‌کانى له تاریکیدا هێشتۆته‌وه. له ڕاستیدا دوو که‌سی خستۆته ڕوو له کاتێکدا که‌س که‌س له وێنه‌که‌دا بوونیان هه‌یه‌و ئه‌م فه‌رامۆش کردنه‌ش ڕه‌مه‌کی بێت یان ئاره‌زوومه‌ندانه بێت چاره‌سه‌ر کردنی کاری ئێمه یه.
به‌ڵام، به‌م شێوه‌یه له ڕێگه‌ى یاسادانانه‌وه ئه‌و دراوه پێنج فره‌نکییه‌ى که ڕێگه‌ى خۆى ده‌گۆڕێت و ده‌چێته نێو قاسه‌کانى میسته‌ر پارێزگاریکه‌ره‌وه ده‌بێته قازانجێک بۆ خۆى و ئه‌وانه‌ش که به هۆیه‌وه کاریان پێده‌درێت. و ئه‌گه‌ر به پێى بڕیاره‌که ئه‌و دراوه پێنج فره‌نکیه له مانگه‌وه بباریایه ئه‌وا ئه‌م ده‌رئه‌نجامه باشانه هاوشان نه‌ده‌بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رئه‌نجامێکى خراپ‌دا.
به داخه‌وه ئه‌م سه‌د سوسه مه‌ته‌لڕ ئاسایه له مانگه‌وه دانه‌به‌زیوه به‌ڵکو زیاتر له گیرفانى کانزاگه‌رو بزمار دروسکه‌ر و گالیسکه‌چى و ئاسنگه‌ر و زه‌وى کێڵ و به‌نناوه هاتووه. به‌کورتى واته گیرفانى جه‌یمس گودفێڵه‌و که‌ئه‌مرۆ ئه‌و پاره زیاده‌یه ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌ک میللیگرام زیاتر له ئاسن وه‌ربگرێت له‌و کاته‌ى که به ده فره‌نک ده‌یکڕى.
ئا لێره‌دا ته‌واو ئاشکرا بابه‌ته‌که ده‌گۆڕێت چونکه زۆر ڕوونه که قازانجى میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر هاوشانه له‌گه‌ڵ زیانى جه‌یمس گود فیڵه‌و. و هه‌ر شتێک که میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر به به‌کارهێنانى ئه‌م دراوه پێنج فره‌نکیه ده‌توانێت ئه‌نجامى بدات بۆ خزمه‌تى پیشه‌سازى خۆماڵى به هه‌مان شێوه جه‌یمس گود فیڵه‌ویش ده‌یتوانى بیکات. له ڕاستیدا به‌رده‌که فڕىَ دراوه‌ته نێو خاڵێکى تایبه‌ته‌وه له ده‌ریاچه‌که‌دا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فڕێ دانى بۆ نێو خاڵێکى تر به یاسا قه‌ده‌غه کراوه.
لێره‌وه، ئه‌وه‌ى که نابینرێت هاوشان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ده‌بینرێت دوا ده‌رئه‌نجامى کاره‌که‌ش بریتیه له نادادپه‌روه‌رى و ئه‌وه‌ى زیاتریش جێگه‌ى داخه ئه‌وه‌یه که به یاسا ئه‌نجام دراوه.
به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو شتێک نیه. وه‌کو وتم هه‌میشه که‌سێکى سێیه‌م له تاریکیدا ده‌مێنێته‌وه. ده‌بێت لێره‌دا بیخه‌مه ڕوو هه‌تا زیانێکى تر‌ى پێنج فره‌نکیمان پیشان بدات. دواتر ده‌چینه سه‌ر ده‌رئه‌نجامه کۆتاییه‌کانى سه‌رجه‌م کاره‌که.
جه‌یمس گود فیڵه‌و پانزه فره‌نکى هه‌یه که به‌روبومى کارى خۆیه‌تى. (لێره‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ى که هێشتا ئازاد بوو) چى له‌و پانزه فره‌نکه ده‌کات؟ پارچه‌یه‌ک له ئامێرى شه‌پقه دروست کردن ده‌کڕێت و له ڕێگه‌ى کڕینى ئه‌م پارچه‌یه‌وه پاره‌ى ئه‌و سه‌د کیلۆگرامه له ئاسنى به‌لجیکى ده‌دات (یان ده‌ڵاڵه‌که‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ ده‌دات). هێشتا پێنج فره‌نکى پێده‌مێنێت.
بێگومان فڕێى ناداته ڕووباره‌وه (و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که نابینرێت) به‌ڵکو ده‌یداته به‌رهه‌مهێنه‌رێک به‌رامبه‌ر به تێرکردنێک-بۆ نمونه ده‌یداته بڵاوکارى کۆپیه‌ک له زنجیره گوتارى مێژووى جیهانى ى (بۆسۆیت). 17*
به‌م شێوه‌یه به ڕێژه‌ى پانزه فره‌نک پیشه‌سازى ناوخۆیى هان ئه‌دات و ده‌قاوده‌ق به‌م شێوه‌یه: 10 فره‌نک بۆ پارچه ئامێره پاریسیه‌که 5 فره‌نک بۆ بڵاوکاره‌که و هێنده‌ى په‌یوه‌ندیى به جه‌یمس گود فیڵه‌وه هه‌بێت، به‌رامبه‌ر پانزه فره‌نکه‌که‌ى دوو بابه‌تى تێرکردنى ده‌ست ده‌که‌وێت، ده‌قاوده‌ق به‌م شێوه‌یه: 1- سه‌د کیلۆگرام له ئاسن. 2- کتێبێک. بڕیاره‌که دێت. چى ڕوو ده‌دات له جه‌یمس گودفیڵه‌و؟ چى ڕوو ده‌دات له پیشه‌سازیى ناوخۆیى؟ کاتێک جه‌یمس گود فیڵه‌و پانزه فره‌نکى ته‌واو ده‌داته میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر به‌رامبه‌ر به سه‌د کیلۆگرام ئاسن، بێجگه له‌م ئاسنه هیچى بۆ نامێنێته‌وه. خاوه‌ندارێتى ى کتێبێک یان هه‌ر شتێکى هاوشێوه‌ى ئه‌و کتێبه له‌ده‌ست ده‌دات چونکه پێنج فره‌نک له‌ده‌ست ده‌دات. ئێستا تۆش هیچ گومانت له‌مه نیه.
نا‌توانیت گومانت هه‌بێت. ناکرێت گومانت هه‌بێت له‌وه‌ى که سنوردارکردنى بازرگانى ده‌بێته هۆى به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخ و به‌کاربه‌ریش ئه‌و جیاوازیه ده‌دۆڕێنێت. به‌ڵام ده‌گوترێت که پیشه‌سازیى ناوخۆیى ئه‌و جیاوازیه به ده‌ست ده‌هێنێت.
نه‌خێر به‌ده‌ستى ناهێنێت چونکه له ده‌رکردنى بڕیاره‌که‌وه پیشه‌سازى ناوخۆیى هه‌ر به بڕى پانزه فره‌نک هانده‌درێت.
ته‌نها جیاوازیه‌که له‌وه‌دایه که به‌هۆى بڕیاره‌که‌وه پانزه فره‌نکه‌که‌ى جه‌یمس گود فیڵه‌و ڕوو ده‌کاته کانزاگه‌رى به‌ڵام له پێش ده‌رچونى بڕیاره‌که له نێوان پیشه‌سازى ئامێرى شه‌پقه دروست کردن و چاپه‌مه‌نیدا دابه‌ش ده‌بوو.
ئه‌و هێزه‌ى که ده‌کرا میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر خۆى موماره‌سه‌ى بکردایه له‌سه‌ر سنور و ئه‌و هێزه‌ى ئێستا یاسا موماره‌سه‌ى ده‌کات ده‌کرێت له ڕوانگه‌ى ئه‌خلاقیه‌وه ته‌واو جیاواز ببینرێت. خه‌ڵکێک هه‌ن له‌و بڕوایه‌دان که تاڵانکردن نا ئه‌خلاقى بوونى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات هه‌ر که ده‌بێته کارێکى یاسایى. من ناتوانم وێناى حاڵه‌تێکى له‌مه ترسناکتر بکه‌م. ئه‌مه‌یان هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌وه‌ى گومانى تێدا نیه ئه‌وه‌یه که ده‌رئه‌نجامه ئابوریه‌کان له هه‌ردوو باره‌که‌دا به هه‌مان شێوه ده‌مێنینه‌وه.
ده‌توانیت له هه‌ر ڕوانگه‌یه‌که‌وه له بابه‌ته‌که بڕوانیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کى عه‌قڵانى بیپشکنیت ده‌بینیت که نه تاڵانکردنى یاسایى نه نایاسایى هیچ ده‌رئه‌نجامێکى باشى لێناکه‌وێته‌وه. نکوڵى له‌وه ناکه‌ین که ده‌شێت قازانجێکى پێنج فره‌نکى بۆ میسته‌ر پارێزگاریکه‌ر و پیشه‌سازیه‌که‌ى یان گه‌ر ده‌ته‌وێت ناوى بنێیت پیشه‌سازى ناوخۆیى، بهێنیت.
به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که له هه‌مان کاتدا ڕێژه‌ى دوو زیانیش به‌رز ده‌کاته‌وه، یه‌که‌میان زیانى جه‌یمس گود فیڵه‌و که پانزه فره‌نک ده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنانى شمه‌کێک که پێشتر به ده فره‌نک به ده‌ستى ده‌هێنا و دوه‌میش بریتیه له زیانى پیشه‌سازى ناوخۆیى که چیدى ئه‌و جیاوازیه به ده‌ست ناهێنێت.
ئێستا ئه‌و قازانجه‌ى که دانمان پێدا نا قه‌ره‌بووى یه‌کێک له‌م زیانانه ده‌کاته‌وه و زیانه‌که‌ى تر به‌بىَ چه‌ند و چون ده‌بێته زیانێکى قه‌ره‌بوو نه‌کراوه (a dead loss).
مۆراڵ: به‌کارهێنانى هێز بۆ به‌رهه‌مهێنان نیه به‌ڵکو بۆ تێکدان و وێران کردنه. خودایه! ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانى هێز بۆ به‌هه‌م هێنان بوایه، فه‌ره‌نسا زۆر له ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌بوو.
(8) ئامێر
"نه‌فره‌ت له ئامێر! ساڵانه هێزه ڕوو له زیادیه‌که‌ى حوکمى هه‌ژارى به‌سه‌ر ملیۆنه‌ها کرێکاردا ده‌دات، کاره‌کانیان لێ ده‌ستێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ کاره‌کانیاندا کرێکارانیش، به‌م شێوه‌یه‌ش نان بڕاویان ده‌کات!نه‌فره‌ت له ئامێر."
ئه‌مه هاوارێکى نه‌زانى ته‌واو دووره له بێلایه‌نى، که سه‌داى به شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان له نێو ڕۆژنامه‌کاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه. به‌ڵام نه‌فره‌ت کردن له ئامێر نه‌فره‌ت کردنه له عه‌قڵى مرۆڤـ! ئه‌وه‌ى ته‌واو جێگه‌ى واقوڕمانه ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێک بگریت بڕواى به‌م ڕێبازه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ى دوایى ڕاست بێت ئه‌وا ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه لۆژیکیه نه‌گۆڕه‌که‌ى چى بێت؟ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ئه‌وه‌یه که چالاکى و ته‌ندروستى و سامان و ئاسوده‌یى ته‌نها بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه بێ مێشک و ده‌به‌نگانه‌ن که له ڕووى عه‌قڵیه‌وه بێ جوڵه‌ن و خوا به‌هره‌ى کاره‌سات ئامێزى بیرکردنه‌وه و تێبینى و ئه‌فراندن و داهێنان و به‌ده‌ست هێنانى مه‌زنترین ئه‌نجام به که‌مترین هه‌وڵى پێنه‌به‌خشیون.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، کۆنه جلکى دڕا‌و و وێرانه کوخ و هه‌ژارى و مانه‌وه له پێستێکدا به‌شى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که که له هێزه‌کانى سروشت (ئاسن و ئاگر و با و کاره‌با و موگناتیس و یاساکانى کیمیا و میکانیک) دا زێده‌یه‌ک بۆ سه‌رچاوه‌کانى خۆى ببینێت و به شوێنیان‌دا بگه‌ڕێت. و له ڕاستیدا گونجاوه له‌گه‌ڵ ڕۆسۆدا بڵێین "هه‌ر مرۆڤێک که بیر ده‌کاته‌وه گیاندارێکى شه‌ڕه‌نگێزه."
به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێک نیه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێبازه ڕاست بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى مرۆڤـ بیرده‌که‌نه‌وه و داهێنان ده‌که‌ن و له ڕاستیدا هه‌مووان له هه‌موو ساتێکى بونیاندا به شوێن ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن که هێزه‌کانى سروشت ببنه هاوکاریان و به که‌مترین هه‌وڵ باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنن و کارى ده‌ستیى مرۆڤـ که‌م بکه‌نه‌وه و مه‌زنترین بڕى تێکردن که له توانادا بێت به که‌مترین بڕى کار که له توانادا بێت به ده‌ست بێنن، ئه‌وا ده‌بێت بگه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و داڕوخان ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ش به کورتى به‌هۆى ئه‌و به‌رز خوازیه ژیرانه‌وه‌یه که بۆ پێشکه‌وتن هه‌یه و پێ ده‌چێت که ئه‌شکه‌نجه‌ى یه‌ک به یه‌کى مرۆڤـ بدات.
لێره‌وه ئه‌وه‌ى له ڕووى ئاماره‌وه له‌م ده‌رئه‌نجامه هه‌ڵده‌هێنجرێت ئه‌وه‌یه که دانیشتوانى (لانکاسته‌ر) به‌هۆى وڵاتى ئامێره‌وه بێکار ده‌بن و ڕوو ده‌که‌نه (ئایرله‌ندا) که ئامێرى تێدا نیه و له ڕووى مێژوویشه‌وه هه‌میشه هه‌ورى به‌ربه‌ریه‌ت دێت و سه‌رده‌مى شارستانیه‌ت ده‌کاته ئه‌نگوسته‌چاو و شارستانیه‌تیش له سه‌رده‌مى له سه‌رده‌مى نه‌زانى و به‌ربه‌ریه‌تدا ده‌بوژێته‌وه و گه‌شه ده‌کات.
به رێکه‌وت له نێو ئه‌م کۆمه‌ڵه دژیه‌که‌دا شتێک هه‌یه که توشى شۆکمان ده‌کات و ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که گرفته‌که ڕه‌گه‌زێک ده‌شارێته‌وه که گرنگ و سه‌ره‌کیه له چاره‌سه‌ر کردنیدا و به پێى پێویست تیشکى نه‌خراوه‌ته سه‌ر.
هه‌موو لوغزه‌که ئا له‌مه‌دایه: له پشت بینراوه‌کانه‌وه نه‌بینراوه‌کان هه‌ن. من هه‌وڵ ده‌ده‌م بیان خه‌مه ژێر ڕووناکیه‌وه، هه‌رچه‌نده پێده‌چێت ئه‌وه‌ى ده‌یڵێم دوباره کردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌کانى پێشوو بێت چونکه گرفته‌که هه‌مان گرفته.
مرۆڤـ ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ى هێزه‌وه نه‌وه‌ستێنرێت مه‌یلێکى سروشتى هه‌یه بۆ سه‌وداکردن-که کاری بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ تێرکردنى هاوشێوه- جا چ ئه‌م سه‌ودا کردنه له‌گه‌لَ به‌رهه‌م هێنه‌رێکى بیانیى به توانادا بێت یان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنه‌رێکى میکانیکیى به توانادا بێت.
ئه‌و به‌رهه‌ڵستیه تیۆریه‌ى له دژى ئه‌م مه‌یله به‌رز ده‌کرێته‌وه له هه‌ردوو باره‌که‌دا یه‌ک شته. له هه‌ردوو باره‌که‌دا گازنده‌که وا ده‌خه‌مڵێنێت که گوایه ئه‌م مه‌یله ده‌بێته هۆى که‌م کردنه‌وه‌ى هه‌لى کار کردن، له کاتێکدا که ده‌رئه‌نجامى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌م مه‌یله که‌م کردنه‌وه‌ى هه‌لى کار نیه به‌ڵکو ئازاد کردنى تواناى کار کردنى مرۆڤه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى پیشه‌گه‌لێکى تر.
هه‌ر بۆیه له پیاده کردندا له هه‌ردوو باره‌که‌دا هه‌مان ڕێگر –هێز- له به‌رده‌میدا داده‌نرێت. یاسا دانه‌ر ڕێگه له پێشبڕکێى بیانى ده‌گرێت و پێشبڕکێى میکانیکى قه‌ده‌غه ده‌کات. گه‌ر وانه‌بێت، چ ڕێگه‌یه‌کى تر هه‌یه بۆ کپکردن و چه‌پاندنى مه‌یلێکى سروشتیى مرۆڤـ بێجگه له سه‌ندنه‌وه‌ى ئازادى لێى؟ راسته له زۆرێک له وڵاتاندا یاسادانه‌ر هێرش ده‌کاته سه‌ر یه‌کێک له‌م دوو جۆره له پێشبڕکێ و ته‌نها به ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له دژى جۆرى دوه‌م ده‌وه‌ستێت. ئه‌مه‌ش ته‌نها ئه‌وه ده‌سه‌لـمێنێت که له‌م وڵاتانه‌دا یاسا دانه‌ر ناجێگیره.
ئه‌مه‌ش جێگه‌ى سه‌ر سوڕمان نیه چونکه له ڕێبازێکى هه‌ڵه‌دا هه‌میشه ناجێگیریى ئاماده‌یى هه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌وا سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى له‌ناو ده‌چوو. هه‌رگیز نه‌مان بینیوه و نابینین بنه‌مایه‌کى هه‌ڵه سه‌د ده‌ر سه‌د جێبه‌جێ بکرێت. من له جێگه‌یه‌کى دیکه‌دا گوتومه: بێهوده‌یى بریتیه له سنورى ناجێگیری، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که بریتیه له به‌ڵگه‌که‌شى.
با له‌سه‌ر ئارگیومێنته‌که‌مان به‌رده‌وام بین، زۆر درێژه ناکێشێت.
جه‌یمس گود فیڵه‌و دوو فره‌نکى هه‌بوو کارى به دوو کرێکار سپارد و ده‌ستکه‌وتى پێ به‌خشین.
به‌ڵام ئێستا وا دابنێ که به به‌کارهێنانى گوریس و قورسایى ڕێگه‌یه‌ک داده‌هێنێت که کات و تێچوونى کاره‌که‌ى که‌م ده‌کاته‌وه بۆ نیوه. که‌واته هه‌مان تێر کردن به ده‌ست ده‌هێنێت، فره‌نکێک پاشه‌که‌وت ده‌کات و کرێکارێک ده‌بوێرێت. کرێکارێک ده‌بوێرێت: ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت.
خه‌ڵى که ته‌نها ئه‌مه ده‌بینن ده‌ڵێن "بروانه شارستانیه‌ت چ نه‌گبه‌تیه‌ک ده‌هێنێت! بڕوانه سه‌ربه‌ستى چ ده‌ردێکى کوشنده‌یه توشى یه‌کسانى ده‌بێت! هه‌ر که عه‌قڵى مرۆڤـ سه‌رکه‌وتنێکى به ده‌ست هێنا راسته‌وخۆ و بۆ هه‌میشه کرێکارێکى تر‌ى فڕێدایه هه‌ڵدێریى هه‌ژاریه‌وه. گه‌ر واش دابنێین جه‌یمس گود فیڵه‌و له دواى ئه‌و داهێنانه‌ش کار ده‌کات به هه‌ردوو کرێکاره‌که، ئه‌وا هه‌ریه‌که ده (سوس) زیاتریان پێ نادات چونکه له‌م باره‌دا پیشبڕکێى یه‌کتر ده‌که‌ن و خزمه‌تگوزاریه‌کانیان به نرخێکى که‌متر پێشکه‌ش ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ند تر و هه‌ژارانیش هه‌ژار تر ده‌بن. ده‌بێت سه‌رله‌نوىَ کۆمه‌ڵگا بنیات بنێینه‌وه."
ده‌رئه‌نجامێکى جوان و هاوشانى ئه‌و بنه‌مایه‌یه که له‌سه‌رى بنیات نراوه! خۆشبه‌ختانه بنه‌ماکه و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى هه‌ردوکیان هه‌ڵه‌ن، چونکه له پشت ئه‌و نیوه‌یه‌ى دیارده‌که‌وه که بینراوه نیوه‌که‌ى تر هه‌یه که نه‌بینراوه. ئه‌و فره‌نکه‌ى جه‌یمس گود فیڵه‌و پاشه‌که‌وتى کرد له‌گه‌ڵ کاریگه‌ریه حه‌تمیه‌کانى ئه‌م پاشه‌که‌وت کردنه نابینرێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ى جه‌یمس گود فیڵه‌و (به‌هۆى داهێنانه‌که‌یه‌وه) چیدى له یه‌ک فره‌نک زیاتر له کارى ده‌ستیدا خه‌رج ناکات بۆ به‌دیهێنانى تێر کردنێک، فره‌نکێکى بۆ ده‌مێنێته‌وه. که‌واته ئه‌گه‌ر له جێگه‌یه‌ک کرێکارێکى به‌تاڵ هه‌بێت که کارى خۆى بخاته بازاڕه‌وه ئه‌وا له لایه‌کى دیکه‌ش سه‌رمایه‌دارێک ده‌بێت که فره‌نکه بێکاره‌که‌ى پێشکه‌ش بکات. ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و تێکه‌ڵ ده‌بن.
وه‌کو ڕۆژیش ڕوونه که له نێوان ده‌سته‌به‌ر کردنى کار و داواکارى له‌سه‌ر کاردا و له نێوان ده‌سته‌به‌ر کردنى کرێ و داواکارى له‌سه‌ر کرێ دا په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌یه به هیچ کلۆجێک ناگۆڕێت.
داهێنانه‌که و ئه‌و کرێکاره‌ى فره‌نکى یه‌که‌مى پێدراوه، ئێستا ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن که پێشتر به دوو کرێکار ئه‌نجام ده‌درا. دووه‌م کرێکار که فره‌نکى دوه‌مى پێده‌درێت، کارێکى تر ئه‌نجام ده‌دات.
که‌واته چى له جیهاندا گۆڕا؟ تێرکردنێکى زیاتر له پێشوو ڕووى دا. به ده‌ربڕینێکى تر، داهێنانه‌که سه‌رکه‌وتنێکى توند و تیژه، قازانجێکى توند و تیژه بۆ مرۆڤایه‌تى. له شێوازى به‌ڵگه هێنانه‌وه‌که‌ى منه‌وه ده‌مانتوانى بگه‌ینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه: "ئه‌وه سه‌رمایه‌داره‌که‌یه که ده‌بێته خاوه‌نى سه‌رجه‌م قازانج و ده‌ستکه‌وته‌کانى داهێنانى ئامێر، چینى کرێکار هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌کى کاتى به ده‌ست ئامێره‌وه ده‌ناڵێنێت وه‌لێ هه‌رگیز سودیان لىَ نابینێت چونکه به پێى گوته‌کانى خۆت ئه‌م ئامێرانه به‌شێک له پیشه‌سازى نه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ دابه‌ش ده‌که‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى لێى که‌م بکه‌نه‌وه، ڕاسته به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى زیادیشى بکه‌ن."
ناکرێت له چوارچێوه‌ى ئه‌م وتاره‌دا وه‌ڵامى هه‌موو به‌رهه‌ڵستیه‌کان بدرێته‌وه، به‌ڵکو ته‌نها بابه‌تى ئه‌م وتاره به‌گژدا چونه‌وه‌ى بێلایه‌ن نه‌بونێکى نه‌فامانه‌یه که زۆر مه‌ترسیدار و له هه‌مان کاتدا به‌ربڵاوه. ده‌مویست ئه‌وه بسه‌لـمێنم که هه‌ر ئامێرێکى نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ژماره‌یه‌کى تایبه‌ت له کرێکار ئاماده ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى پیشه‌گه‌لێکى تایبه‌ت، له هه‌مان کاتدا ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌سته‌به‌ر ده‌کات که پێویسته بدرێته ئه‌م کرێکارانه و ئه‌م پاره‌یه پێکه‌وه شتێک به‌رهه‌مدێنن که مه‌حاڵ بوو پێش داهێنانه‌که به‌رهه‌م بهێنرێت. لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى که دوا ده‌رئه‌نجامى داهێنان بریتى یه له زیاده‌یه‌ک له تێرکردنه‌کاندا به هه‌مان برى کار. کێ ئه‌م زیاده‌یه له تێر کردندا بۆ خۆى ده‌دورێته‌وه؟
به‌ڵێ سه‌ره‌تا سه‌رمایه‌دار، داهێنه‌ر، یه‌که‌م که‌سێک که ئامێره‌که به سه‌رکه‌وتویى به‌کار ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له پاداشتى بلیمه‌تى و بوێریه‌که‌یدا. له‌م باره‌دا وه‌کو بینیمان پاشه‌که‌وتێک له تێچوونى به‌رهه‌م هێناندا ده‌خاته لاوه که به خه‌رج کردنى ژماره‌یه‌ک کرێکار ده‌خاته کار، هێنده‌ى ئه‌وه‌ى ئامێره‌که بێکارى کردوون.
به‌ڵام هه‌ر خێرا پێشبڕکێ واى لێده‌کات نرخى فرۆشتنى دابه‌زێنێت به هه‌مان ڕێژه‌ى پاشه‌که‌وته‌که.
ئیتر چیدى داهێنه‌ر ئه‌وکه‌سه نابێت که قازانجه‌کانى داهێنانه‌که بۆخۆى ده‌چنێته‌وه به‌ڵکو ئه‌و قازانجه بۆ کڕیارى به‌رهه‌مه‌که، به‌کاربه‌ر و خه‌ڵکى ده‌بێت به گشتى و له‌نێو ئه‌وانیشدا کرێکاره‌کان-به کورتى قازانجه‌که بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى نابینرێت ئه‌وه‌یه که پاشه‌که‌وته‌که، که به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م به‌کاربه‌ران، پاره‌یه‌کى هه‌ڵگیراو پێک ده‌هێنێت که ده‌کرێت کرێى لێ ڕابکێشرێت، و به‌مه‌ش جێگه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌گرێته‌وه که ئامێره‌که وشکى کرد.
به‌م شێوه‌یه‌ش (به هێنانه‌وه‌ى نمونه‌ى ناوبراو) جه‌یمس گود فیڵه‌و به‌رهه‌مێک به‌ده‌ست دێنێت به خه‌رجکردنى دوو فره‌نک بۆ کرێ.
سوپاس بۆ داهێنانه‌که‌ى، ئێستا کارى ده‌ست بۆ ئه‌و ته‌نها یه‌ک فره‌نکى تێده‌چێت. هه‌تاوه‌کو ئه‌م به‌رهه‌مه‌که‌ى به هه‌مان نرخ بفرۆشێت، هه‌میشه کرێکارێک که‌متر کارى ده‌ست ده‌که‌وێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م به‌رهه‌مه تایبه‌ته: ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کرێکارێک زیاتر ده‌خرێته کار به‌و فره‌نکه‌ى جه‌یمس گود فیڵه‌و پاشه‌که‌وتى ده‌کات: ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که نابینرێت.
کاتێک به پێى ڕیزبه‌ندیى سروشتیى ڕووداوه‌کان، جه‌یمس گود فیڵه‌و ناچار ده‌بێت به بڕى یه‌ک فره‌نک نرخى به‌رهه‌مه‌که‌ى دابه‌زێنێت، چیدى پاشه‌که‌وت ناکات، که‌واته چیدى فره‌نکێک ناداته خستنه‌کارى نه‌ته‌وه‌یى له به‌رهه‌مێکى نوێ‌دا، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌و فره‌نکه‌ى ده‌ست ده‌که‌وێت (واته مرۆڤایه‌تى) جێگه‌ى جه‌یمس گود فیڵه‌و ده‌گرێته‌وه.
هه‌رکه‌سێک به‌رهه‌مه‌که بکڕێت فره‌نکێک که‌متر ده‌دات، فره‌نکێک پاشه‌که‌وت ده‌کات و بێگومان ئه‌م پاشه‌که‌وته‌ش ده‌چێته پاڵ ئه‌و پاره هه‌ڵگیراوه‌ى کرێى لێده‌درێت: ئه‌مه‌ش دیسان ئه‌وه‌یه که نابینرێت.
چاره‌سه‌رێکى تر بۆ ئه‌م کێشه‌یه دێته پێشه‌وه که چاره‌سه‌رێکه پشت به چه‌ند ڕاستیه‌ک ده‌به‌ستێت. هه‌ندێک ده‌ڵێن "ئامێر تێکچونه‌کانى به‌رهه‌مێک که‌م ده‌کاته‌وه و نرخى به‌رهه‌مه‌که داده‌به‌زێنێت. ئه‌م نرخ دابه‌زاندنه ده‌بێته هۆى زیاده‌یه‌ک له به‌کاربردندا که هه‌رده‌م ده‌بێته هۆى زیادکردنى به‌رهه‌م هێنان دواجار به‌کارهێنانى هه‌مان ژماره‌ى کرێکار که پێش داهێنانه‌که کاریان ده‌کرد و بگره زیاتریش." بۆ پشتگیرى کردنى ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ش چاپه‌مه‌نى و ڕستن و چنین و ڕۆژنامه‌گه‌رى و هتد به نمونه ده‌هێننه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه زانستى نیه. ده‌بوو لێره‌وه بگه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که ئه‌گه‌ر به‌کاربردنى به‌رهه‌مى ناوبراو به جێگیرى یان نیمچه جێگیرى بمێنێته‌وه ئه‌وا ئامێره‌که زیان به‌خش ده‌بێت له ڕووى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌لى کاره‌وه. ئه‌مه‌ش ڕاست نیه. وا دابنێ له وڵاتێکى تایبه‌تدا هه‌موو پیاوان شه‌پقه له‌سه‌ر ده‌که‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر به به‌کارهێنانى ئامێر نرخى شه‌پقه داببه‌زێنرێت بۆ نیوه‌ى نرخى دیاریکراو ئه‌وا مه‌رج نیه دوو هێنده‌ى جاران شه‌پقه بکڕدرێت.
ئایا له‌م باره‌دا ده‌گوترێت گوایه به‌شێک له هێزى کارى نه‌ته‌وه‌یى بێکار کراوه؟ به‌ڵێ، به لۆژیکى نه‌زان. و نه‌خێر، به لۆژیکى من، چونکه ته‌نانه‌ت له‌و وڵاته‌شدا هیچ که‌س تاکه شه‌پقه‌یه‌کى زیاده ناکڕدرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌ڵده‌گیرێت بۆ دانى کرێ به ده‌ست لێ نه‌دراوى ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر شتێک ڕوو نه‌کاته پیشه‌سازیى شه‌پقه پاشه‌که‌وت ده‌کرێت و له قازانجى به‌کاربه‌ران ده‌چێته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌رخان کراوه بۆ کرىَ دان به هه‌موو ئه‌و هێزى کاره‌ى که ئامێر کردونیه ناپێویست و هه‌روه‌ها بۆ بوژاندنه‌وه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنێکى نوێ له سه‌رجه‌م پیشه‌سازیه‌کاندا.
له ڕاستیدا شته‌کان ئاوا ڕوو ده‌ده‌ن. من ڕۆژنامه‌م بینیوه به (80) فره‌نک که ئێستا به (48) فره‌نک ده‌یفرۆشن و ئه‌مه‌ش گه‌ڕاندنه‌وه‌ى (32) فره‌نکه بۆ به‌شداربوان. ئه‌وه‌ش شتێک نیه که گومانى تێدا نه‌بێت یان به لایه‌نى که‌مه‌وه شتێکى حه‌تمى نیه که ئه‌و (32) فره‌نکه هه‌ر ڕوو ده‌کاته ڕۆژنامه‌گه‌رى، به‌ڵکو ئه‌وه‌ى گومانى تێدا نیه و حه‌تمیه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڕاسته‌یه نه‌گرێت ئه‌وا ئاڕاسته‌یه‌کى تر ده‌گرێت. فره‌نکێک به‌کاردێت بۆ کڕینى ڕۆژنامه‌ى زیاتر، فره‌نکێکى تر بۆ خواردنى زیاتر، سێیه‌م فره‌نک بۆ جل و به‌رگى باشتر، چواره‌م بۆ که‌ل و په‌لى باشتر.
به‌م شێوه‌یه هه‌موو پیشه‌سازیه‌کان وابه‌سته‌ى یه‌کترن و تۆڕێکى مه‌زن پێک ده‌هێنن که تێیدا سه‌رجه‌م هێڵه‌کان له ڕێگه‌ى که‌ناڵى نهێنیه‌وه به یه‌کتر ده‌گه‌ن. ئه‌وه‌ى له لایه‌ک پاشه‌که‌وت ده‌کرێت قازانجى هه‌موو لایه‌کى تێدا ده‌بێت. ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه که زۆر به ڕوونى له‌وه تێ بگه‌یت که هه‌رگیزاو هه‌رگیز ده‌ستگرتنه‌وه و ئابوریکردن له‌سه‌ر حسابى کار و کرێ ڕوو نادات.
(9) قه‌رد
له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا و به تایبه‌تى له چه‌ند ساڵى ڕابوردوودا خه‌ڵکى خه‌ون به به‌جیهانیکردنى سامانه‌وه ده‌بینن ئه‌ویش له ڕێگه‌ى به‌جیهانى کردنى قه‌رده‌وه.
دڵنیام زێده‌ڕۆیى نیه ئه‌گه‌ر بڵێم له شۆڕشى شوباته‌وه*18 تا ئێستا ده‌زگاى چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌کانى پاریس زیاد له ده هه‌زار نامیلکه‌ى بڵاو کردۆته‌وه و تێیاندا به باڵاى ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ى کێشه‌سۆسیالیستیه‌دا هه‌ڵده‌دات.
به‌داخه‌وه ئه‌م چاره‌سه‌ره وه‌کو بنه‌ماکه‌ى ته‌نها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێکى چاوه و بنه‌ماکه‌شى به هه‌مان شێوه سه‌رابیکه که‌وا ده‌رده‌که‌وێت چاره‌سه‌رێکى ئه‌فسوناوى هه‌موو گرفتێک بێت. ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ر که ده‌ستپێده‌که‌ن دراوى قورسیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م لێتێک ده‌چێت، دواتر دراوى قورسیان له‌گه‌ڵ دراوى کاغه‌ز لێتێک ده‌چێت و له ئه‌نجامى ئه‌م دوو تێکه‌ڵ کردنه‌وه بانگه‌شه‌ى داڕشتن و دۆزینه‌وه‌ى ڕاستیه‌ک ده‌که‌ن.
له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌واو پێویسته پاره له بیر بکرێت: دراوى کانزایى، دراوى کاغه‌ز و میدیاکانى تر‌ى گواستنه‌وه و ده‌ستاو ده‌ست کردنى به‌رهه‌م، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ته‌نها به‌رهه‌مه‌کان خۆیان ببینین که بابه‌تى سه‌ره‌کى قه‌رزه‌که پێک ده‌هێنن.
چونکه کاتێک جوتیارێک په‌نجا فره‌نک قه‌رز ده‌کات بۆ کڕینى گاسنێک، له ڕاستیدا په‌نجا فره‌نکى پێ‌نادرێت به‌ڵکو گاسنه‌که‌ى ده‌درێتێ. و کاتێک بازرگانێک بیست هه‌زار فره‌نک قه‌رز ده‌کات بۆ کڕینى خانویه‌ک، دواجار ئه‌و بیست هه‌زار فره‌نک قه‌رزدار نیه، به‌ڵکو خانویه‌ک قه‌رزداره. پاره ته‌نها ڕووکه‌شى قه‌رزه‌که پێک ده‌هێنێت بۆ ئاسانکارى له به‌ستنى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌دا که له نێوان چه‌ند لایه‌نێکدا ڕێک ده‌خرێت.
ئه‌گه‌ر پیته‌ر ئاره‌زوو مه‌ند نه‌بێت گاسنه‌که‌ى به قه‌رز بدات به‌ڵام ده‌شێت جه‌یمس خوازیار بێت پاره‌که‌ى به قه‌رز بدات. لێره‌دا ویلیه‌م چى ده‌کات؟ پاره له جه‌یمس قه‌رز ده‌کات و به‌و پاره‌یه گاسنه‌که له پیته‌ر ده‌کڕێت.
به‌ڵام له ڕاستیدا که‌س پاره قه‌رز ناکات ته‌نها له پێناوی پاره‌دا. ئێمه پاره قه‌رز ده‌که‌ین هه‌تا له ڕێگه‌یه‌وه به‌رهه‌ممان ده‌ست بکه‌وێت.
ئێستا ئاشکرایه که له هیچ وڵاتێک‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه نییه که به‌رهه‌مێکی زیاتر له‌وه‌ی که هه‌یه له ده‌ستێکه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ده‌ستێکی تر.
بڕی دراوی قورس و پسوڵه‌ی گه‌ڕاو هه‌رچه‌ند بێت، قه‌رزکه‌ران به شێوه‌یه‌کی گشتی ناتوانن گاسن و خانوو و ئامێر و ئاسانکاری و که‌ره‌سته‌ی خاوی زیاتر له‌وه‌ی قه‌رزده‌ران ده‌توانن ده‌سته‌به‌ری بکه‌ن وه‌ربگرن.
چونکه ده‌بێت زۆر باش بزانین که هه‌موو قه‌رزکه‌رێک پێشبینی قه‌رز ده‌رێک ده‌کات و هه‌موو قه‌رزکردنێک پێویستی به قه‌رزدانێک هه‌یه.
ئه‌مه ته‌واو ڕاسته به‌ڵام دام و ده‌زگاکانی قه‌رز چ کاریگه‌رییه‌کی باشیان هه‌یه؟ ده‌کرێت ئه‌وه بۆ قه‌رزکه‌ر و قه‌رزده‌ر ئاسان بکه‌ن که زوتر یه‌کدی بدۆزنه‌وه و بگه‌نه ڕێککه‌وتن. به‌ڵام ناتوانن ده‌ستبه‌جێ بڕی شمه‌کی قه‌رزکراو یان به‌قه‌رزدراو زیاد بکه‌ن.
هه‌رچه‌ده ڕێکخراوه‌کانی قه‌رد ده‌شێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن بۆ کۆتایی هێنان به چاکسازه سۆسیالیستیه‌کان، چونکه ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌خوازن گاسن و خانوو و ئامێر‌و پێدایستی و که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و به له‌مه‌ش که‌متر ڕازی نابن. به بڕاوی خۆیان ئه‌مه چۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ به‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌خشنه ئه‌و قه‌ردانه.
با قوڵتر بچینه ناو بابه‌ته‌که‌وه چونکه لێره‌دا شتێک هه‌یه که ده‌بینرێت و شتێک هه‌یه که نابینرێت. وا دابنێ که له جیهاندا ته‌نها یه‌ک گاسن هه‌یه و دوو جوتیاریش ئه‌م گاسنه‌یان ده‌وێت.
پیته‌ر خاوه‌نی ئه‌و ته‌نها گاسنه‌یه که له فه‌ره‌نسادا هه‌یه، جۆن و جه‌یمس ده‌یانه‌وێت به قه‌رز وه‌ریبگرین. جۆن ڕاستگۆیی و موڵک و ناوبانگی خۆی ده‌کاته گره‌نتی. بڕاوی پێده‌کرێت و متمانه‌ی هه‌یه. له لایه‌کی تره‌وه جه‌یمس نه جێگه‌ی متمانه‌یه و نه‌جێگه‌ی گومانه. له‌م باره‌دا زۆر ئاسایی پیته‌ر گاسنه‌که‌ی ده‌دات به جۆن.
به‌ڵام ئێستا و له‌ژێر ئیلهامی سۆسیالیزمدا ده‌وڵه‌ت خۆی هه‌ڵده‌قورتێنێت و به پیته‌ر ده‌ڵێت "گاسنه‌که‌ت بده به جه‌میس. ئێمه گره‌نتی ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش له گره‌نتیه‌که‌ی جۆن گرنگتره چونکه جۆن ته‌نها خۆی به‌رپرسه له خۆی به‌ڵام ئێمه (هه‌رچه‌نده ڕاسته که هیچمان نییه) ئه‌گه‌ر پێویست بکات سه‌رجه‌م باجده‌ران ده‌ڕوتێنینه‌وه و به پاره‌ی ئه‌وان سه‌رمایه و قازانجی قه‌رزه‌که‌ت ده‌ده‌ینه‌وه."
به‌م شێوه‌یه پیته‌ر گاسنه‌که‌ی ده‌داته جه‌یمس . ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت.
سۆسیالیستیه‌کانیش پیرۆزبایی له خۆیان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن "بڕوانه چۆن پلانه‌که‌مان سه‌ری گرت. سوپاس بۆ خۆ هه‌ڵقورتاندنی ده‌وڵه‌ت، ئێستا جه‌یمس ی داماو گاسنێکی هه‌یه و چیدی به ده‌ست بێڵکاری ناکات. ئێستا که‌وتۆته سه‌ر ڕێگه‌ی سامان کۆکردنه‌وه و ئه‌مه‌ش بێجگه له‌وه‌ی قازانجێکه بۆ خودی خۆی قازانجێکه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ش."
نا، نه‌خێر به‌ڕێزینه، قازانج نییه بۆ نه‌ته‌وه چونکه ئا ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت.
ئه‌وه نابینرێت که گاسنه‌که ده‌درێته جه‌یمس چونکه نه‌دراوه‌ته جۆن. ئه‌وه نابینرێت که ئه‌گه‌ر ئێستا جه‌یمس گاسن به‌کاردێنێت له جیاتی بێڵکاری ئه‌وا جۆن ناچار ده‌کرێت بێڵکاری بکات.
دواجار ئه‌وه‌ی که که‌سێک ده‌خوازێت به قه‌ردێکی زیاده ناوی ببات جگه له سه‌ر له نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌ی قه‌رده‌که هیچی تر نییه. له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌وه‌ش نابینرێت که ئه‌م سه‌ر له نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌یه دوو نادادپه‌روه‌ری گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت.
یه‌که‌میان جۆن ده‌گرێته‌وه که دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕاستگۆیی و ده‌ستپاکی و توانای خۆیه‌وه متمانه‌ی پێبه‌خشرا.
ئێستا ده‌بینێت بێبه‌ش ده‌کرێت ، نادادپه‌روه‌ریی دووه‌میان باجده‌ران ده‌گرێته‌وه که ناچار ده‌کرێن پاره‌ی قه‌رزێک بده‌نه‌وه که په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
ئایا ده‌ڵێن گوایه حکومه‌ت هه‌مان ئه‌و هه‌لانه‌ی جه‌یمس ده‌دات به جۆنیش؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ک گاسن بوونی هه‌بێت ناکرێت دووان بدرێت. ئارگیۆمێنته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌م رسته‌یه: (سوپاس بۆ ده‌ستێوره‌دانی حکومه‌ت که زیاد له‌وه‌ی ده‌درێت قه‌رز ده‌کرێت. ) چونکه لێره‌دا گاسنه‌که سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌ی به‌رده‌ست ده‌نوێنێت.
ڕاسته که کرداره‌که‌م له ساده‌ترین چوارچێوه‌دا خستۆته ڕوو، به‌ڵام به‌هه‌مان پێودان ئاڵۆزترین دام و ده‌زگای قه‌ردی حکومی تاقیبکه‌ره‌وه، دواجار بڕوا ده‌هێنیت که له‌یه‌ک ئه‌نجام زیاتریان نییه: سه‌رله‌نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌ی قه‌رد نه‌ک زیادکردنی. له وڵاتێکی دیاریکراو و له سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا ته‌نها بڕێکی تایبه‌ت له سه‌رمایه‌ی به‌رده‌ست هه‌یه و هه‌مووی ده‌خرێته شوێنێکه‌وه. بێگومان حکومه‌ت ده‌توانێت به گره‌نتی کردنی کۆمه‌ڵه قه‌رزکه‌رێکی موفلیس ژماره‌ی قه‌رزکه‌ران و ڕێژه‌ی قازانجیش زیاد بکات (ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌سه‌ر حسابی باجده‌ران) به‌ڵام ناتوانێت ژماره‌ی قه‌رزده‌ران و به‌های کۆتایی قه‌رده‌کان زیاد بکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پرسیارێتی ده‌رئه‌نجامێکم مه‌خه‌ره‌پاڵ که له خوا ده‌پاڕێمه‌وه بمپارێزێت لێ ی. من ده‌ڵێم نابێت یاسا به شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد هانی قه‌رزکردن بدات به‌ڵام ناڵێم به شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد ڕێگه‌ی لێبگرێت. ئه‌گه‌ر له نێو سیسته‌مه گریمانه‌ییه‌که‌ماندا یان له جێگه‌یه‌کی دیکه‌دا بڵاوبوونه‌وه ئه‌وا با یاسا ئه‌و ڕێگرانه نه‌هێڵێت. هیچ شتێک له‌مه باشتر و دادپه‌روه‌رانه‌تر نییه. به‌ڵام ئه‌مه (هاوشان له‌گه‌ڵ ئازادی‌دا) ده‌بێت هه‌موو ئه‌وه بێت که چاکسازه سۆسیالیستیه‌کان (ی شایه‌نی ئه‌م ناوه) داوای جێبه‌جێکردنی ده‌که‌ن له ڕێگه‌ی یاساوه.
10) جه‌زائیر
چوار وتاربێژ له نێو ئه‌نجومه‌ن دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گوێیان لێبگیرێت. سه‌ره‌تا هه‌موو پێکه‌وه ده‌دوێن، دواتر یه‌ک له دوای یه‌ک. چی‌یان گوت؟ بێگومان شتی زۆر جوانیان گوت ده‌رباره‌ی هێز و جوانی ی بێوێنه‌ی فه‌ره‌نسا، ده‌رباره‌ی پێویست بوونی چاندن له پێناوی دوورینه‌وه‌دا، ده‌رباره‌ی داهاتووی پرشنگداری داگیرگه فراوانه‌که‌مان و سوودی سه‌رله‌نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌ی دانیشتوانه زیاده‌که‌مان، هتد. . . هتد.
شاکارانی ڕه‌وانبێژی هه‌میشه به‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌ڕازێنرانه‌وه: ده‌نگبده‌ن به ته‌رخانکردنی په‌نجا ملیۆن فره‌نک بۆ دروستکردنی به‌نده‌ر و ڕێگا له جه‌زائیر تا بتوانین نیشته‌جێکانمان بگوازینه‌وه بۆ ئه‌وێ ، خانوویان بۆ دروستبکه‌ین و کێڵگه‌کانیان بۆ پاک بکه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌ن ئه‌وا بارێکی قورس له‌سه‌ر شانی کرێکاری فه‌ره‌نسی لاده‌به‌ن و دۆزینه‌وه‌ی کار له ئه‌فریقیادا هانده‌ده‌ن و بازرگانی له مارسیلیادا فراوان ده‌که‌ن. ئه‌مه هه‌مووی قازانجه."
به‌ڵی ئه‌وه ڕاسته ئه‌گه‌ر له‌و ساته‌وه له‌و په‌نجا ملیۆن فره‌نکه بڕوانین که ده‌وڵه‌ت خه‌رجی ده‌کات، ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌وه بڕوانین که ئه‌و پاره‌یه ڕوو له کوێ ده‌کات نه‌ک له کوێوه هاتووه، ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌و کاریگه‌رییه ئیجابیانه بڕوانین که دروستی ده‌کات له دوای ئه‌وه‌ی له گیرفانی باجده‌ران ده‌رده‌چێت، نه‌ک ئه‌و زیانه‌ی که هێناویه‌تی یان دورتر بڕۆین و بڵێین ئه‌و سووده‌ی که ڕێگه‌ی لێگیراوه به‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاراسته‌ی ئه‌و پاره‌یه گۆڕدراوه تا بچێته نێو قاسه‌ی حکومه‌ته‌وه.
به‌ڵێ له‌م گۆشه نیگا به‌رته‌سکه‌وه هه‌موو شتێک قازانجه. ئه‌و خانووه‌ی له(باربه‌ری) دروستکراوه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت ، ئه‌و به‌نده‌ره‌ی له باربه‌ری ڕاکشاوه ، ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. ئه‌و کاره‌ی له‌باربه‌ری خوڵقێنراوه، ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت . که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له هێزی کاردا له فه‌ره‌نسا، ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. چالاکی ی بازرگانی ی مه‌زن له مارسیلیا دیسان ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت.
به‌ڵام شتێکی تر هه‌یه که نابینرێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌و په‌نجا ملیۆن فره‌نکه‌ی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه خه‌رجکرا چیدی به‌و شێوه‌یه خه‌رج ناکرێت که ده‌کرا باجده‌ران بیکه‌ن . پێویسته هه‌موو ئه‌و زیانه‌ی که ڕوو ده‌دات له ئه‌نجامی ڕێگه‌گرتن له خه‌رجیی تایبه‌تی ، له‌و قازانجه‌ی بۆ خه‌رجی گشتی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ده‌ربکه‌ین – به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌مانه‌وێت بگه‌ینه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌یمس گود فیڵه‌و نه‌یده‌زانی چی له‌و پێنج فره‌نکه بکات، باج هات و لێ ی وه‌رگرت.
ئه‌مه گریمانه‌یه‌کی بێمانایه چونکه ئه‌گه‌ر خۆی توشی ده‌رده‌سه‌ریی په‌یداکردنی ئه‌و پێنج فره‌نکه کردبێت ئه‌وا ده‌بێت خوازیار بوبێت که خۆی به‌کاری بهێنێت. ئه‌و ده‌یویست بۆ ته‌لبه‌ندکردنی باخچه‌که‌ی به‌کاری بهێنێت که چیدی ناتوانێت ئه‌مه بکات، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت. ده‌یویست کێڵگه‌که‌ى چاکبکات که چیدی ناتوانێت بیکات، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت، ده‌یویست ئامێره‌کانی زیاد بکات، که چیدی ناتوانێت بیکات، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت. ده‌کرا خواردنی باشتر بخوات، به‌رگی باشتر بپۆشێت، خوێندنی باشتر بۆ کوڕه‌کانی مسۆگه‌ر بکات، مه‌هری کچه‌که‌ی زیادتر بکات.
به‌ڵام چیدی ناتوانێت ئه‌مانه بکات، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت. ده‌کرا په‌یوه‌ندی بکردایه به کۆمه‌ڵه‌یه‌کی یارمه‌تی ی هاوبه‌شه‌وه، که چیدی ناتوانێت بکات، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که نابینرێت . ئه‌مه له لایه‌ک که سه‌رجه‌م ئه‌و تێرکردنانه‌ی که لێی سه‌ندراونه‌ته‌وه، له لایه‌کی تره‌وه ده‌یتوانی کاری چاڵ هه‌ڵکه‌ن و دارتاش و ئاسنگه‌ر و به‌رگدروو و مامۆستای گونده‌که‌ی هانبدات که چیدی ناتوانێت بیکات ، ئه‌مه‌ش دیسان ئه‌وه‌یه که نابینرێت.
هاوڵاتیانمان زۆر گه‌شبینن به به‌دیهێنانی داهاتویه‌کی خۆشگوزه‌ران بۆ جه‌زائیر. باشه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و له په‌ل و پۆ که‌وتنه‌ش به هه‌ند وه‌ربگرن که له هه‌مان کاتدا له فه‌ره‌نسا ده‌دات . خه‌ڵکی ده‌ڵێن بڕوانه بازرگانی له مارسیلیا چ بوژانه‌وه‌یه‌کی به خۆوه بینینوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رهه‌می باج کۆکردنه‌وه بێت ئه‌وا من له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌یخه‌مه ڕوو که له به‌رامبه‌ردا له ناوچه‌کانی تری وڵات‌دا بازرگانی چ زیانێکی لێکه‌وتووه.
ئه‌وان ده‌ڵێن "کاتێک نیشته‌جێیه‌ک ده‌گوازرێته‌وه بۆ (باربه‌ری)، ئه‌مه ده‌بێته حه‌وانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و دانیشتوانه‌ی له وڵات‌دا ده‌مێننه‌وه." منیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم "ئه‌وه چۆن ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نیشته‌جێیه‌دا بۆ جه‌زائیر، دوو یان سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ش بگوازینه‌وه که ده‌کرا له فه‌ره‌نسادا بیژێنێت؟"
ته‌نها کۆتاییه‌ک که ده‌یخوازم ئه‌وه‌یه که خوێنه‌ر تێبگات که له هه‌موو خه‌رجیه‌کی گشتیدا له پشت ئه‌و باشیانه‌وه که له ڕوون، نه‌گریسیه‌ک خۆی حه‌شارداوه که په‌ی پێ‌بردنی زۆر ئه‌سته‌مه. لێره‌دا هه‌موو توانای خۆم به‌کارده‌هێنم تا خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕابهێنم که هه‌ردوو دیوی دراوه‌که ببینێت و هه‌ردووکیان به هه‌ند وه‌ربگرێت.
کاتێک خه‌رجیه‌کی گشتی پێشنیار ده‌کرێت ، ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندێتی و به‌هادارییه‌کانی خۆی بکرێت به پێودان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دوور له‌و بانگه‌شه‌یه‌ی که گوایه که‌ریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادکرنی ژماره‌ی کار ، چونکه هه‌ر چاکسازییه‌ک به‌م ئاراسته‌یه وه‌هم ئامێزه. ئه‌وه‌ی خه‌رجیی گشتی له‌م بواره‌دا به‌دیی ده‌هێنێت خه‌رجی تایبه‌تیش ده‌توانێت به‌هه‌مان شێوه به‌ده‌ستی بهێنێت. که‌واته مه‌سه‌له‌ی دۆزینه‌وه و ده‌سته‌به‌رکردنی هه‌لی کار له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌یه.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵسه‌ندگاندنی به‌های ڕاسته‌قینه‌ی خه‌رجیه گشتییه‌کانی تایبه‌ت به جه‌زائیر ناکه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌م وتاره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانم تێبینییه‌کی گشتی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که نه‌خه‌مه ڕوو. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز ناتوانین پێشبینی ی قازانجی ئابوری ی خه‌رجییه‌ک بکه‌ین که پشت به کۆکردنه‌وه‌ی باج ببه‌ستێت. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌م هۆیه:
پێش هه‌موو شتێک، لێره‌دا هه‌میشه داد ده‌ناڵێنێت چونکه جه‌یمس گود فیڵه‌و که ئاره‌قی ڕشتووه بۆ په‌یداکردنی ئه‌و سه‌د سوسه تا بتوانێت بیدات به تێرکردنێک ، باج دێت و که‌مترین شتێک که بیڵێین ئه‌وه‌یه که بێزاری ده‌کات به‌وه‌ی ئه‌و تێرکردنه‌ی لێ زه‌وت ده‌کات و ده‌یداته که‌سێکی تر. ئێستا بێگومان سه‌پێنه‌رانی ئه‌م باجه به ویستی خۆیان به‌ڵگه‌ی باش ده‌هێننه‌وه. بینیمان ده‌وڵه‌ت چۆن به‌ڵگه‌ی پڕ و پوچ ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت "به‌م سه‌د سوسه کار بۆ چه‌ند پیاوێک ده‌دۆزمه‌وه."
جه‌یمس گود فیڵه‌و (هه‌ر که هه‌ندێک چاوی ده‌کرێته‌وه و ڕووناکی ده‌بینێت) بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه و ده‌ڵێت "خودایه: ده‌متوانی خۆم ئه‌و سه‌د سوسه بخه‌مه کاره‌وه."
هه‌ر که ئه‌م به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌خرێته ڕوو، ئه‌وانی تریش ته‌واو ڕاشکاوانه ڕای خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو و گفتوگۆی نێوان دارایی گشتی و جه‌یمس گودفیڵه‌وی هه‌ژار ته‌واو ساده ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت پێیبڵێت "ئه‌و سه‌د سوسه‌ت لێ وه‌رده‌گرم تا بیده‌مه ئه‌و پۆلیسه‌ی که ده‌تحه‌وێنێته‌وه له‌وه‌ی خۆت چاودێری ئاسایشی خۆت بکه‌یت، تا ئه‌و شه‌قامانه‌ت بۆ قیرتاو بکه‌م که ڕۆژانه پێیدا دێیت و ده‌ڕۆیت، تا بیده‌مه ئه‌و دادوه‌ره‌ی که پاراستنی سامان و ئازادیت جێگه‌ی گرنگیپێدانێتی، تا بیده‌مه خواردن بۆ ئه‌و سه‌ربازه‌ی به‌رگری له سنووره‌کانمان ده‌کات."
جه‌یمس گود فیڵه‌و پاره‌که ده‌دات به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک وشه له زاری بێته ده‌ره‌وه، گه‌ر وا نه‌بێت من ته‌واو به‌هه‌ڵه‌دا چووم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت پێی بڵێت "سه‌د سوست لێوه‌رده‌گرم تا دواتر یه‌ک سوست وه‌کو بیمه‌ی دڵنیایی پێبده‌م له بارێک‌دا که کێڵگه‌که‌ت به باشی کێڵابێت ، تا کوڕه‌که‌ت فێری شتگه‌لێک بکه‌م که تۆ ناته‌وێت بیزانێت ، تا وه‌زیرێکی حکومه‌ت جۆری سه‌د و یه‌که‌مین له خواردن بخاته سه‌ر سفره‌ی ئێواره‌ی.
ئه‌و سه‌د سوسه وه‌رده‌گرم تا له جه‌زائیر کوخێک دروست بکه‌م، ئه‌مه بێجگه له‌سه‌د سوسی تر بۆ پشتگیریکردنی نیشته‌جێیه‌ک له‌وێ و سه‌د سوسی تر بۆ پشتگیریکردنی ئه‌و سه‌ربازه‌ی که ئه‌و نیشته‌جێیه ده‌پارێزێت و سه‌د سوسی تر بۆ ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ی چاودێری سه‌ربازه‌که ده‌کات . . . هتد . . . هتد "
پێموابێت جه‌یمس له‌م باره‌دا هاوارده‌کات و ده‌ڵێت "ئه‌م سیسته‌مه یاساییه‌ی ئێوه ته‌واو له یاسای جه‌نگه‌ڵ ده‌چێت!" ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پێشبینی ئه‌و به‌رهه‌ڵستیه ده‌کات، چی ده‌کات؟ هه‌موو شته‌کان تێکه‌ڵ ده‌کات. ئارگیومێنتێکی ته‌واو پڕ و پوچ ده‌خاته ڕوو که هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که نییه.
دێت باسی کاریگه‌ری ئه‌و سه‌د سوسه ده‌کات له‌سه‌ر زیادکردنی هه‌لی کار، باسی ئه‌و چێشتکه‌ر و فرۆشیاره ده‌کات که پێداویستیه‌کانی وه‌زیر ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. نیشته‌جێیه‌ک و سه‌ربازێک و جه‌نه‌ڕاڵێکمان پیشان ده‌دات که ده‌بینرێت.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌یمس گود فیڵه‌و فێر نه‌بووه ئه‌وه‌ی که نابینرێت بۆ وێنه‌که زیاد بکات، بۆیه فریو ده‌درێت. بۆیه ناچارم به ده‌نگی به‌رز و دووباره‌کردنه‌وه‌ی دوورودرێژ فێریبکه‌م. به پشت به‌ستن به‌و ڕاستیه‌ی که خه‌رجی ی گشتی ده‌بێته هۆی سه‌ر له‌نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌ی کار نه‌ک زیادکردنی، لێره‌وه دووه‌م به‌رهه‌ڵستی ی ترسناک ڕووبه‌ڕووی ئه‌م خه‌رجییه ده‌بێته‌وه.
سه‌ر له نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌ی کار واته جێگۆڕکێ پێکردنی کرێکاران و جاڕسکردنی ئه‌و یاسا سروشتیانه‌ی که دابه‌شبوونی دانیشتوان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر په‌نجا ملیۆن فره‌نک له باجده‌ران نه‌سه‌ندرێت، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م باجده‌رانه له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌و پاره‌یه هانی خستنه سه‌ر کار ده‌دات له چل هه‌زار شاره‌وانی ی فه‌ره‌نسادا. ئه‌مه وه‌کو په‌یماننامه‌یه‌ک ده‌بێت که هه‌ر مرۆڤێک له خاکه‌که‌ی خۆیدا ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌م پاره‌یه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر زۆرترین ژماره‌ی کرێکار و زۆرترین پیشه‌سازیدا.
ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئه‌و په‌نجا ملیۆن فره‌نکه له هاوڵاتیان وه‌ربگرێت و کۆی بکاته‌وه و له شوێنێکی تایبه‌تدا خه‌رجی بکات، به‌مه ڕێژه‌یه‌کی زۆر باش له‌کار له شوێنه‌کانی تره‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌م جێگه‌یه. ژماره‌یه‌کی هاو شێوه‌ش له کرێکاری نامۆ و خه‌رجکردنی ئه‌و پاره‌یه له‌و شوێنه‌دا دانیشتوانێکی ناجێگیر و نا په‌یوه‌ست و ده‌توانم بڵێم مه‌ترسیدار ده‌خوڵقێنێت! به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ڕوو ده‌دات (و لێره‌دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ بابه‌ته‌که‌ی خۆم): ئه‌م چالاکیه گه‌رم و گوڕه که ده‌ڕژێته نێو ڕووبه‌رێکی به‌رته‌سکه‌وه، ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووان و ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت.
خه‌ڵکی چه‌پڵه لێده‌ده‌ن و سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێت له جوانی و ئاسانی ی ئه‌م کاره و داوای دووباره‌کردنه‌وه و درێژه‌پێدانی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که نابینرێت ئه‌وه‌یه که له ناوچه‌کانی تری فه‌ره‌نسادا ڕێگه له خوڵقاندنی ژماره‌یه‌کی هاوشێوه له کار ده‌گیرێت (که ده‌شێت ئه‌م کارانه له‌وانه‌ی پێش‌و سودمه‌ندتر بن)
11) ئابوریکردن و ده‌ستبڵاوی
ئه‌وه ته‌نها له بواری خه‌رجی گشتیدا نییه که بینراوه‌کان نه‌بینراوه‌کان ده‌شارنه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن له خۆرگیران دا مانگ ڕووی خۆر داده‌پۆشێت. به هێشتنه‌وه‌ی نیوه‌ی ئابوری سیاسی له تاریکیدا، ئه‌م دیارده‌یه‌ی بینرا و نه‌بینراوه‌کان پێودانێکی ئه‌خلاقی ی هه‌ڵه به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌مه وا ده‌کات گه‌لان به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌خلاقی و به‌رژه‌وه‌ندییه مادییه‌کانیان به دوو شتی دژ یه‌ک ببینن . چ شتێک له‌مه تراژیدیتر و وره‌ڕوخێنتره؟
بڕوانه:هیچ باوکێک و خاوه‌ن خێزانێک نا‌بینیت ئه‌وه به ئه‌رکی خۆی نه‌زانێت که هه‌رده‌م منداڵه‌کانی فێری ڕێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی باش و ئابوریکردن و میانه‌ڕه‌وی له خه‌رجکردندا نه‌کات.
هیچ ئاینێک نییه که هێرش نه‌کاته سه‌ر ده‌ستبڵاوی و زێده‌ڕۆیی له خه‌رجکردن دا. ئه‌مانه هه‌موو شتی باشن به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه چ شتێک هه‌یه هێنده‌ی ئه‌م په‌ندانه باو بێت "پاشه‌که‌وتکردن وشککردنه‌وه‌ی ده‌ماری خه‌ڵکیه،" "ده‌ستبڵاوی و خۆش ڕابواردنی مه‌زنه‌کان بۆ حه‌وانه‌وه‌ی بچوکه‌کانه."
"ده‌ستبڵاوان خۆیان وێران ده‌که‌ن ، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن. " "نانی هه‌ژاران به زێده خه‌رجی ی ده‌وڵه‌مه‌ندان دروست ده‌کرێت. "
بێگومان لێره‌دا دژیه‌کێکی زه‌ق هه‌یه له نێوان بیری ئه‌خلاقی و بیری ئابوری دا. چه‌ند له پیاوانی مه‌زن له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه‌یان بۆ ده‌رده‌که‌وێت به هێمنیه‌وه لێی ڕاده‌مێنن! ئه‌مه شتێکه که هه‌رگیز نه‌متوانیوه لێی تێبگه‌م، چونکه وای ده‌بینم که تاڵترین و به ئازرا ترین ئه‌زمونێک که مرۆڤ پێیدا تێپه‌ڕێت بینینی دوو مه‌یلی دژ یه‌که له ناخیدا.
هه‌ر یه‌کێک له‌و دوو مه‌یله بگاته ڕاده‌ی توندوتیژی، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات! ئه‌گه‌ر ڕه‌زیل بێت ئه‌وا ده‌که‌ویته نێو هه‌ژارییه‌کی ترسناکه‌وه و ئه‌گه‌ر ده‌ستبڵاو بێت توشی ئیفلاسی ڕه‌وشت ده‌بێت! خۆشبه‌ختانه ئه‌م په‌ندانه وێنه‌ی ده‌ستبڵاوی و که‌م خه‌رجی به هه‌ڵه ده‌خه‌نه ڕوو، چونکه ته‌نها ده‌رئه‌نجامه هه‌نوکه‌ییه‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن که ده‌بینرێن نه‌ک کاریگه‌رییه دووره‌کانیان که نابینرێن. ئێستا با ئه‌م وێنه ناته‌واوه ڕاست بکه‌ینه‌وه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی مۆندۆر و ئاریستێ ی برای ده‌بنه میراتگر و سامانی باوکیان پێکه‌وه دابه‌ش ده‌که‌ن ، ساڵانه هه‌ریه‌که‌یان په‌نجا هه‌زار فره‌نک داهاتی ده‌بێت . مۆندۆر به مۆدێرنترین شێوه پاره ده‌به‌خشێته‌وه . که‌سێکی ته‌واو ده‌ستبڵاوه . ساڵانه چه‌ند جارێک که‌ل و په‌لی ناوماڵی ده‌گۆڕێت ، هه‌موو مانگێک گالیسکه‌که‌ی ده‌گۆڕێت و خه‌ڵکی له‌و شێوازه بێوێنانه ده‌دوێن که ده‌یگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چی زووتره خۆی له پاره‌که‌ی ده‌رباز بکات ، به کورتی کاراکته‌ره های لایڤه‌ره‌کانی به‌لزاک و ئه‌لێکسانده‌ر دۆماس له به‌رده‌میدا ڕه‌نگ زه‌رد ده‌رده‌که‌ون.
چ کۆرسێکی ستایش هه‌میشه ده‌وری ده‌دات "باسی مۆندۆرمان بۆ بکه! بژی مۆندۆر! به ڕاستی خێرخوازی چینی کرێکاره و فریشته‌ی خه‌ڵکییه! ڕاسته له خۆشڕابواردن دا نقوم بووه و که تێده‌په‌ڕێت پیاده به قوڕ سواغ ده‌دات و هه‌یبه‌تی خۆی و مرۆڤایه‌تیش که‌مێک به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن به‌ڵام چی تێدایه؟ ئه‌گه‌ر به‌هۆی کاره‌کانیه‌وه نه‌بووبێته که‌سێکی به‌سود ئه‌وا له ڕێگه‌ی سامانه‌که‌یه‌وه بووه.
پاره ده‌خاته سوڕی ئابورییه‌وه . حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ی له‌و فرۆشیارانه به‌تاڵ نابێت که به ڕه‌زامه‌ندییه‌وه ئه‌وێ به‌جێده‌هێڵن. ئه‌وه نییه خه‌ڵکی ده‌ڵێن خورده خڕه تا بتوانێت بخولێته‌وه؟" ئاریستێ پیلانێکی ته‌واو جیاوازی گرتۆته به‌ر له ژیاندا. ئه‌گه‌ر که‌سێکی خود گه‌را نه‌بێت ئه‌وا لانی که‌م تا کگه‌رایه، چونکه که‌سێکی عه‌قڵانیه له خه‌رجکردندا و ته‌نها به شوێن چێژی میانڕه‌و و گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت و بیر له داهاتووی منداڵه‌کانی ده‌کاته‌وه. به‌کورتی: پاشه‌که‌وت ده‌کات.
ئێستا بزانه خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به‌و چی ده‌ڵێن.
"چ ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ڕه‌زیل و پاره په‌رسته؟ هه‌رچه‌نده شتێکی سه‌رنجڕاکێش و کاریگه‌ر له ساده‌یی ژیانیدا هه‌ست پێده‌کرێت. له‌وه‌ش زیاتر که‌سێکی مرۆڤ دۆست و خێرخواز و به‌خشنده‌یه. به‌ڵام باش ده‌ژمێرێت. هه‌رچی ی ده‌ست ده‌که‌وێت خه‌رجی ناکات. ماڵه‌که‌ی نه‌هه‌میشه چراخانه و نه له خه‌ڵکیدا جمه‌ی دێت. تۆ بڵی ی ئه‌م پیاوه چی قازانجێکی هه‌بێت بۆ دروستکه‌رانی فه‌رش و گالیسکه‌چی و بازرگانانی ئه‌سپ و حه‌ڵواچیان؟ ئه‌م حوکمانه که کاره‌ساتئامێزن له ڕووی ئاکار و ڕه‌وشته‌وه پشت به‌و ڕاستیه ده‌به‌ستن که ته‌نها یه‌ک شت سه‌رنج ڕاده‌کێشێت: خه‌رجکردنی برا ده‌ستبڵاوه‌که، وشتێکی تر که له چاو هه‌ڵدێت: هه‌مان خه‌رجکردن (یان خرجکردنێکی زیاتریش) له لایه‌ن برا ئابوریکه‌ره‌که‌وه.
به‌ڵام شته‌کان هێنده بێوێنه له لایه‌ن داهێنه‌ری ئاسمانی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵا یه‌تییه‌وه ڕێکخراوه (لێره‌دا وه‌کوو هه‌موو جێگه‌کانی تریش) که ئابوریی ڕامیاری و ئاکار دوور له پێکدادان به‌ڕاده‌یه‌ک پێکه‌وه گونجاون که ژیریی ئاریستێ نه‌ک ته‌نها باڵاتره به‌ڵکو قازانج به‌خشتریشه له کاڵفامی مۆندۆر.
که ده‌ڵێم قازانج به‌خشتره، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که ته‌نها قازانج به‌خشه بۆ ئاریستێ یان ته‌نانه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگا به گشتی به‌ڵکو قازانج به‌خشتره بۆ سه‌رجه‌م کرێکارانی ئه‌مرۆ و پیشه‌سازیی سه‌رده‌م.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش ده‌بێت کاریگه‌ری و ده‌رئه‌نجامه شاراوه‌کانی کار و کرده‌ی مرۆڤ که چاوی ئاسایی نایانبینێت بخه‌مه به‌رده‌م چاوی عه‌قڵ.
به‌ڵێ، کاریگه‌ریی ده‌ستبڵاوی مۆندۆر ته‌واو له‌به‌رچاوه: هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت گالیسکه دانسقه و فراوانه‌کانی و گالیسکه سه‌رکراوه‌کانی ببینێت، هه‌روه‌ها تابلۆ دانسقه‌کانی ماڵه‌که‌ی و فه‌رشه گرانبه‌هاکانی و شه‌وق و شکۆی کۆشکه‌که‌ی شتگه‌لێکن له چاو ناشاردرێنه‌وه.
هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که ئه‌سپه ڕه‌سه‌نه‌کانی ده‌خاته نێو پێشبڕکێکانه‌وه. ئه‌و خوانه بێوێنانه‌ی له کۆشکه‌که‌ی پاریسیدا سازیده‌دات ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکی و دواتر ده‌ڵێن "کوڕێکی باش هه‌یه که دوور له هه‌موو پاشه‌که‌وتێک، خه‌ریکه زۆربه سامانه‌که‌ی خه‌رج ده‌کات. " ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت. وه‌لێ له گۆشه نیگای به‌رژه‌وه‌ندیی کرێکارانه‌وه هه‌روا ئاسان نییه بزانیت داهاته‌که‌ی ئاریستێ چییبه‌سه‌ر دێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر به دوایدا بڕۆین و شوێن پێ ی هه‌ڵگرین دواجار دڵنیا ده‌بین که سه‌رجه‌می ئه‌و داهاته ده‌چێته خزمه‌تی دروستکردنی هه‌لی کاره‌وه بۆ کرێکاران هه‌روه‌ک چۆن داهاته‌که‌ی مۆندۆریش به‌ره‌و هه‌مان جێگه ده‌ڕوات. له‌گه‌ڵ بوونی یه‌ک جیاوازی: خه‌رجکردنی بێ عه‌قڵانه‌ی مۆندۆر به‌رده‌وام به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات و ده‌بێت به‌یه‌ک کۆتایی بگات به‌ڵام خه‌رجکردنی ژیرانه‌ی ئاریستێ ساڵ به ساڵ له زیاد بووندا ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که ئاوا بێت که‌واته به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتدا ته‌بایه.
ئاریستێ ساڵانه بیست هه‌زار فره‌نک بۆ خۆی و خێزانه‌که‌ی خه‌رج ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه نه‌توانێت ئاسوده‌ی بکات ئه‌وا شایه‌نی ئه‌وه نییه به ژیر ناو ببرێت. له لایه‌کی تره‌وه هاوسۆزی هه‌ژارانه و هه‌ست ده‌کات له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه په‌یوه‌سته به یارمه‌تیدانیان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا ڕاده‌یه‌ک باری شانیان سوکبکات بۆیه بڕی ده هه‌زار فره‌نک ته‌رخان ده‌کات بۆ کاری خێرخوازی.
هاوڕێگه‌لێکی له نێو بازرگانان و سنعه‌تکار و جوتیاراندا هه‌یه که جار جار توشی گرفتی ئابوری ده‌بن، بۆیه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له گرفته‌کانیان ده‌کۆڵێته‌وه هه‌وڵده‌دات ژیرانه و کاریگه‌رانه به هانایانه‌وه بچێت و بۆ ئه‌مه‌ش ساڵانه ده هه‌زار فره‌نک ده‌خاته لاوه.
دواجار ئه‌وه‌شی له بیر ناچێت که کچی هه‌یه و ده‌بێت زه‌ماوه‌ندیان بۆ ساز بکرێت و کوڕی هه‌یه که ده‌بێت دڵنیابێت له دواڕۆژیان، بۆیه ساڵانه خۆی پابه‌ند ده‌کات به ئه‌رکی پاشه‌که‌وتکردن و خستنه‌کاری ده‌هه‌زار فره‌نکه‌وه.
که‌واته به‌م شێوه‌یه داهاته‌که‌ی به‌کار ده‌هێنێت: 1. خه‌رجی ی تایبه‌تی 20 هه‌زار فره‌نک 2. کاری خێرخوازی 10 هه‌زار فره‌نک 3. یارمه‌تی بۆ هاوڕێیان 10 هه‌زار فره‌نک 4. پاشه‌که‌وت 10 هه‌زار فره‌نک
ئه‌گه‌ر به هه‌ر یه‌کێک له‌م بڕگانه‌دا بچینه‌وه، ده‌بینین که سه‌رجه‌می ئه‌م پاره‌یه ڕوو ده‌کات هاندانی پیشه‌سازی نه‌ته‌وه‌یی.
1. خه‌رجی تایبه‌تی: ئه‌م خه‌رجیه که داهاته‌که‌ی بۆ پیشه‌وه‌ران و دوکانداران ده‌بێت هه‌مان کاریگه‌ری خه‌رجیه‌کانی مۆندۆری هه‌یه و خۆی بۆ خۆی ده‌بێت به‌ڵگه. با زیاتر له‌مه نه‌دوێین. 2. کاری خێرخوازی: ئه‌و ده هه‌زار فره‌نکه‌ی بۆ ئه‌مه ته‌رخان ده‌کرێت به هه‌مان شێوه هانی پیشه‌سازی ده‌دات. ئه‌م پاره‌یه ده‌چێته گیرفانی نانه‌وا و قه‌ساب و به‌رگدرو و فرۆشیاری که‌ل و په‌ل، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه که ئه‌م نان و گۆشت و جل و به‌رگه ڕاسته‌وخۆ پێداویستیه‌کانی ئاریستێ پڕ ناکه‌نه‌وه به‌ڵکو ده‌چنه خزمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌وه که بونه‌ته جێگری. ئێستا ئه‌م جێگۆڕکێ ساده‌یه‌ی به‌کاربه‌ر هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر پیشه‌سازی به شێوه‌یه‌کی گشتی نابێت. چ ئاریستێ خۆی سه‌د سوس خه‌رجبکات یان داوا له هه‌ژارێک بکات ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بکات هیچ جیاوازییه‌کی نییه.
3. یارمه‌تی بۆ هاوڕێیان: ئه‌و هاوڕێیه‌ی ئاریستێ ده هه‌زار فره‌نکی ده‌داتێ (چ قه‌رز بێت یان یارمه‌تی بێت)، نایه‌ت ئه‌و پاره‌یه له ژێر زه‌ویدا بشارێته‌وه ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی گریمانه‌که‌ی ئێمه ده‌بێت، به‌ڵکو به‌کاری ده‌هێنێت بۆ کڕینی که‌ل و په‌ل یان بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی. له باری یه‌که‌مدا پیشه‌سازی هانده‌دات. ئایا که‌س ده‌وێرێت بڵێت کاتێک مۆندۆر گالیسکه‌یه‌ک ده‌کڕێت به ده هه‌زار فره‌نک ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی باشتری ده‌بێت له‌وه‌ی ئاریستێ یان هاوڕێکانی بایی ده هه‌زار فره‌نک که‌ل و په‌ل بکڕن؟
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه پاره‌یه له قه‌رزدا بدرێته‌وه، له‌م باره‌دا ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه که که‌سی سێ یه‌م ده‌رده‌که‌وێت که قه‌رزده‌ره و دواجار پاره‌که ده‌چێته لای و بێگومان ئه‌ویش ده‌یخاته خزمه‌تی کاره‌که‌یه‌وه یان له کارگه‌که‌یدا خه‌رجی ده‌کات یان به‌کاری ده‌هێنێت بۆ سوود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه سروشتیه‌کان. ئه‌و ته‌نها ده‌بێته گرێده‌رێکی تر له نێوان ئاریستێ و کرێکاران دا. ناوه‌کان ده‌گۆڕێن به‌ڵام خه‌رجی و هاندانی پیشه‌سازی ده‌مێنێته‌وه.
4. پاشه‌که‌وت: ئێستا ئه‌و ده هه‌زار فره‌نکه ده‌مێنێته‌وه که پاشه‌که‌وت ده‌کرێن. ئا لێره‌وه‌یه که له گۆشه نیگای هاندانی هونه‌ر و پیشه‌سازی و خستنه‌کاری کرێکارانه‌وه مۆندۆر له ئاریستێ باڵاتر ده‌رده‌که‌وێت، هه‌رچه‌نده له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه ئاریستێ هه‌نگاوێ زیاتر ده‌چێته پێشه‌وه. بینینی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م دژیه‌کانه له نێوان یاسا مه‌زنه‌کانی سروشت دا به بێ ئازاری جه‌سته‌یی ڕاسته‌قینه به سه‌رمدا تێناپه‌ڕێت.
ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی ناچار بکرێت له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت ، یه‌که‌میان که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئازار ده‌دات و دووه‌میان که ویژدانی ئازار ده‌دات ، ئه‌وا ده‌بوو به‌سه‌ر داهاتوی دابگرین. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وها نییه. که ده‌بینین ئاریستێ له هه‌مان کاتدا باڵایی ئابوری و باڵایی ئه‌خلاقی به‌ده‌ستده‌هێنێت ، پێویستمان به‌وه هه‌یه که له‌م بنه‌ما دڵنه‌واییکه‌ره تێبگه‌ین که ڕوواڵه‌ته ناکۆکئامێزه‌که‌ی هیچ له ڕاستێتی ی که‌م ناکاته‌وه: پاشه‌که‌وت کردن واته خه‌رجکردن.
ئاریستێ مه‌به‌ستی چییه له پاشه‌که‌وتکردنی ده هه‌زار فره‌نک؟ بێگومان مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه که دوو هه‌زار دراوی (سه‌د سوسی) له چاڵێکدا له باخچه‌یه‌کدا بشارێته‌وه. ئه‌و به‌مه ده‌یه‌وێت سه‌رمایه و داهاتی زیاد بکات. له ئه‌نجامدا ئه‌و پاره‌یه‌ی که بۆ تێرکردنی تایبه‌تی به‌کاری ناهێنێت، پارچه‌یه‌ک زه‌وی، خانوویه‌ک ، سه‌نه‌دی حکومی، یان پڕۆژه‌ی پیشه‌سازیی پێده‌کڕێت، یان له ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵێک یان خاوه‌ن بانکێکه‌وه ده‌یخاته کاره‌وه.
ئێستا ئه‌گه‌ر چاودێریی ئه‌و پاره‌یه بکه‌یت که به‌کار دێت له هه‌ریه‌کێک له‌و گریمانانه‌ی که باسمان کردن، ده‌گه‌یته ئه‌و بڕوایه‌ی که له ڕێگه‌ی فرۆشیاران یان قه‌رزکه‌رانه‌وه هانی پیشه‌سازی ده‌دات (ته‌واو وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاریستێ بێت و هاوشێوه‌ی براکه‌ی له کڕینی که‌ل و په‌ل ی ناوماڵ و خشڵ و ئه‌سپ دا خه‌رجی بکات.
چونکه کاتێک ئاریستێ به ده‌هه‌زار فره‌نک چه‌ند پارچه زه‌وییه‌ک یان چه‌ند سه‌نه‌دێک ده‌کرێت، له به‌ر ئه‌وه ئه‌مه ده‌کات که ده‌زانێت پێویستی به خه‌رجکردنی ئه‌م بڕه پاره نییه. سه‌ره‌تا وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه وه‌کو خاڵێک به‌سه‌رییه‌وه بگیرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و پارچه زه‌وییه ده‌فرۆشێت دواتر به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرێت خه‌رجی ده‌کات. بۆیه خه‌رجکردن له هه‌ر دوو باره‌که‌دا ڕوو ده‌دات چ له‌لایه‌ن (ئاریستێ)وبێت یان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه که جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه.
که‌واته له گۆشه‌نیگای چینی کرێکار و هاندانی پیشه‌سازییه‌وه ته‌نها یه‌ک جیاوازی له نێوان ڕه‌فتاری ئاریستێ و مۆندۆر دا هه‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌رجکردنه‌که‌ى مۆندۆر ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خۆیه‌وه یان له لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت: ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ی ئاریستێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌ن که‌سانێکی تره‌وه و له دور جێبه‌جێده‌کرێت ، نابینرێت. وه‌لێ ته‌واو ڕاسته وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ش که ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه که له هه‌ردوو باره‌که‌دا پاره‌که ده‌سوڕێت و ئه‌وه‌ی له قاسه‌کانی برا ئابوریکه‌ره‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه له‌وه زیاتر نییه که له قاسه‌ی برا ده‌ستبڵاوه‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه.
که‌واته هه‌ڵه‌یه گه‌ر بڵێین ئابوریکردن له خه‌رجکردن دا زیانی ڕاسته‌قینه به پیشه‌سازی ده‌گه‌یه‌نێت، به پێچه‌وانه‌وه، له‌م ڕووه‌وه به هه‌مان شێوه‌ی ده‌ستبڵاوی به‌سووده. به‌ڵام ئه‌م ئابوریکردنه چه‌ند مه‌زن ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر له جیاتی ئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌مان له چوارچێوه‌ی کاتی ئێستادا قه‌تیس بکه‌ین ، باوه‌ش بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژی داهاتوو بگرینه‌وه! ده‌ساڵ تێده‌په‌ڕێت. ئێستا مۆندۆر و سامان و جه‌ماوه‌ره مه‌زنه‌که‌ی چیان به‌سه‌ر هاتووه. هیچیان نه‌ماون. مۆندۆر وێران بووه. دوور له ڕشتنی په‌نجا هه‌زار فره‌نکی ساڵانه بۆ نێو ئابووری دوور نه‌بوو ببێته به‌خێوکراوی حکومه‌ت. هه‌رچۆن بێت ئێستا وه‌ک جاران سه‌رچاوه‌ی ئاسووده‌یی دوکانداران نییه. ئێستا به بزوێنه‌ری هونه‌ر و پیشه‌سازی دانانرێت. ئێستا هیچ سوودێکی نه‌بۆ کرێکاران هه‌یه نه‌بۆ ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ى که له ته‌نگانه‌دا به جێیهێشتوون.
له‌پاش هه‌مان ده‌ساڵ ، ئاریستێ به‌رده‌وام سه‌رجه‌م داهاته‌که‌ی ده‌خاته سوڕی ئابوورییه‌وه و ته‌نانه‌ت هاوبه‌شی ی زیادکردنی ساڵ به ساڵی داهات ده‌کات. سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، واته ئه‌و پاره‌یه‌ی که کرێی لێده‌درێت ، زیاد ده‌کات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی داواکاری له‌سه‌ر کرێکار پشت به ڕێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌به‌ستێت، که‌واته ئاریستێ هاوبه‌شی ده‌کات له زیادکردنی به‌رده‌وامی کرێ بۆ چینی کرێکار و له پاش مردنیشی منداڵگه‌لێک به جێده‌هێڵێت که له‌م کاری پێشکه‌وتن و شارستانی بوونه‌دا جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه.
له ڕووی ئاکاره‌وه باڵایی ئابوریکردن به‌سه‌ر ده‌ستبڵاویدا ڕاستیه‌که که جێگه‌ی مشت‌ومڕ نییه. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی و دڵنه‌واییه که له گۆشه نیگای ئابورییه‌وه هه‌موو که‌سێک که له‌به‌رده‌م ئه‌نجامی هه‌نوکه‌یی شته‌کاندا ناوه‌ستێت و لێکۆلینه‌وه‌کانی ده‌خاته خزمه‌تی ئه‌نجام و کاریگه‌رییه درێژخایه‌نه‌کانه‌وه، ده‌کرێت ببێته خاوه‌نی هه‌مان باڵایی.
12) مافی خستنه‌کار و مافی قازانج
"براینه، خۆتان به‌وه بنرخێنن که کارم بده‌نێ به نرخی خۆتان. " ئه‌مه مافی خستنه‌کاره و سۆسیالیزمی سه‌ره‌تایی یان پله یه‌که. "براینه خۆتان به‌وه بنرخێنن که کارم بده‌نێ به‌و نرخه‌ی که من ده‌مه‌وێت. " ئه‌مه‌ش مافی قازانجه و سۆسیالیزمی گه‌شه‌سه‌ندوو یان پله دووه.
هه‌ردووکیان له‌سه‌ر ئه‌و چاکخوازییانه ده‌ژین که ده‌رئه‌نجامه بینراه‌کانیانن و به‌و چاکخوازیانه ده‌مرن که ده‌رئه‌نجامه نه‌بینراوه‌کانیانن.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌و کار و قازانجه‌یه که به‌و نرخاندنه هاتۆته ئاراوه که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا سه‌پێنراوه. ئه‌وه‌ی نابینرێت ئه‌و کار و قازانجه‌یه که به هه‌مان بڕی پاره ده‌هاته ئاراوه ئه‌گه‌ر له ده‌ستی باجده‌ران خۆیان دا بمایایه‌ته‌وه.
له ساڵی 1848 دا و بۆ کاتێکی که‌م مافی خستنه‌کار به دوو ڕوو خۆی پیشان دا. ئه‌مه‌ش به‌س بوو تا له به‌رده‌م ڕای گشتیدا ڕیسوا ببێت.
یه‌کێک له‌م ڕووداوانه ناسرابوو به: وه‌رشه‌ى کارى نیشتیمانى. ئه‌وى تریان: چل و پێنج سۆنتیم19* . ڕۆژانه چه‌ندین ملیۆن له (ڕو دو ڕیڤۆلى) یه‌وه ڕوویان ده‌کرده بنکه‌کانى وه‌رشه‌ى کارى نیشتیمانى. ئه‌مه دیوه جوانه‌که‌ى دراوه‌که بوو. به‌ڵام دیوه‌که‌ى تر‌ى ئه‌مه‌ى تێدا بوو: بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ملیۆن فره‌نکێک له قاسه‌یه‌ک بێنه ده‌ره‌وه، ده‌بێت پێشتر بکرێنه قاسه‌که‌وه. هه‌ر بۆیه ڕێکخه‌رانى مافى خستنه‌کار ڕووى ده‌میان ده‌کرده باجده‌ران.
جوتیار گوتى "ده‌بێت من چل و پێنج سۆنتیم بده‌م که ئه‌مه‌ش له جل و به‌رگ بێبه‌شم ده‌کات، ناتوانم کێڵگه‌که‌شم بکێڵم، ناشتوانم خانوه‌که‌م چاک بکه‌مه‌وه." ده‌سته کرێگرته‌کانیش گوتیان "له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رۆک کاره‌که‌مان ناتوانێت به‌رگى تازه بپۆشێت، به‌رگ دروان که‌متر کار ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناتوانێت کێڵگه‌که‌ى بکێڵێت، کرێکارانى کێڵگه که‌متر کار ده‌که‌ن. که ئه‌و نه‌توانێت خانوه‌که‌ى چاک بکاته‌وه، دارتاش و به‌نناکان که‌متر کار ده‌که‌ن."
که‌واته سه‌لـمێنرا که ناکرێت دوو جار قازانج له هه‌مان مامه‌ڵه بکرێت و ئه‌و کاره‌ى حکومه‌ت کرێى ده‌دات له‌سه‌ر حسابى ئه‌و کاره خوڵقێنراوه که ده‌کرا باجده‌ران خۆیان بیخوڵقێنن و کرێى بده‌ن، ئه‌مه‌ش کۆتایى مافى خستنه کار بوو که دواجار ده‌رکه‌وت بێجگه له وه‌هم و نادادپه‌روه‌ریه‌ک هیچى تر نیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافى قازانج کردن که ته‌نها پێلێهه‌ڵبڕینێکى مافى خستنه کاره هێشتا ماوه و له گه‌شه سه‌ندندایه. ئایا ئه‌و ڕۆڵه‌ى پارێزگاریکه‌ر ده‌یداته کۆمه‌ڵگا شتێکى تێدا نیه که جێگه‌ى شه‌رمه‌زارى بێت؟
ئه‌و به کۆمه‌ڵگا ده‌ڵێت "ده‌بێت کارم بده‌نێ و کارێکى باشیش. من خۆم بێ عه‌قڵانه پیشه‌سازییه‌کم هه‌ڵبژاردوه که له سه‌دا ده‌ى ده‌بێته زیان. خۆ ئه‌گه‌ر باجێکى بیست فره‌نکى بده‌ن به ته‌نگه‌ى هاوڕێیانى هاووڵاتیمدا و منیش له‌و باجه ببورن، ئه‌وا زیانه‌که‌م ده‌بێته قازانج. ئێستا، قازانج مافه و ئێوه‌ش به‌و مافه قه‌رزارى منن."
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ى که گوێ له‌م درۆزنه ده‌گرێت و بۆ ڕ‌ازى کردنى باج به‌سه‌ر خۆیدا ده‌سه‌پێنێت، کۆمه‌ڵگایه‌ک که تێناگات له‌وه‌ى سڕینه‌وه‌ى زیان له پیشه‌سازى یه‌کدا هه‌ر زیانه چونکه دواجار ده‌درێت به کۆڵى پیشه‌سازییه‌کى تردا – ده‌ڵێم ئه‌وها کۆمه‌ڵگایه‌ک شایه‌نى ئه‌وه‌یه که بار بکرێت."
لێره‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌وه که لێى دوام ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ئه‌گه‌ر هیچ له ئابوریى سیاسى نه‌زانیت، ئه‌وا به ده‌رئه‌نجامه هه‌نوکه‌ییه‌کانى دیارده‌یه‌ک چاوبه‌ست ده‌کرێیت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئابوریى سیاسی‌دا شاره‌زا بیت ئه‌وا سه‌رجه‌مى ده‌رئه‌نجامه‌کان به هه‌ند وه‌رده‌گریت، واته هه‌نوکه‌یى و دووره‌کانیش.
ده‌متوانى لێره‌دا بابه‌تگه‌لێکى تریش بخه‌مه نێو دووتوێى ئه‌م وتاره‌وه به‌ڵام دواجار له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ڵگه هێنانه‌وه‌کان هه‌میشه هاوشێوه ده‌بن و ئه‌مه‌ش جاڕسکه‌ره بریارم دا له‌و کاره بگه‌ڕێمه‌وه و به چه‌سپاندنى ئه‌وه‌ى (چاتیو برایند) سه‌باره‌ت به مێژوو ده‌یڵێت به‌سه‌ر ئابورى سیاسی‌دا کۆتایى به وتاره‌که‌م بهێنم:
له مێژوودا هه‌میشه دوو ئه‌نجام هه‌یه: یه‌کێکیان هه‌نوکه‌ییه و له ساته وه‌ختى ڕوودانى ڕووداوه‌که‌دا هه‌ستى پێده‌کرێت، ئه‌وى د یکه‌یان له سه‌ره‌تادا تێبینى ناکرێت. ئه‌م دووانه زۆربه‌ى جار پێچه‌وانه‌ى یه‌کترن. یه‌که‌میان له ژیریى کورت خایه‌نمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت به‌ڵام دوه‌میان له ژیریى درێژخایه‌نه‌وه دێت. ئه‌و ڕووداوانه‌ى که سه‌رچاوه‌که‌یان له ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤه دوابه‌دواى ئه‌و کارانه د ێن که مرۆڤـ پێیانهه‌ڵده‌ستێت. له پشت مرۆڤه‌وه خودا هه‌یه.
چۆن ده‌خوازیت نکوڵى له ژیریى باڵا بکه و بڕوا به کاره‌کانى مه‌هێنه، چۆن ده‌خوازیت مشت و مڕ له‌سه‌ر ووشه بکه و وه‌ک خه‌ڵکى ناوى بنێ "هێزى سروشت" یان "عه‌قڵ" به‌ڵام دواجار له کۆتایى هه‌ر کارێکى ئه‌نجام دراو بڕوانه که له ده‌ستپێکدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌وشت و دادپه‌روه‌رى بنیات نه‌نرابێت، ده‌بینیت هه‌میشه ئه‌م کاره پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م هێناوه که له سه‌ره‌تادا خوازراوه.
(چاتیو برایند، بیره‌وه‌ریه‌کانى ئه‌ودیو گۆڕ) په‌راوێز: (1) به فه‌ره‌نسى پێى ده‌وترێت (Jackes Bonhomme) وه‌کو (John Bull) ى ئینگلیزى به‌کار دێت که وێنه‌ى پیاوێکى ئاسایى خاکى و ڕه‌مه‌کیه که هه‌میشه هه‌ست به لێپرسراوێتى ده‌کات. (2) ڕۆژنامه‌ى کۆمیته‌ى به‌رگرى له پیشه‌سازى ناوخۆیى. (3) ئۆگیست، ڤیکۆم دوسان شامانز (1777 – 1861) جێگر و ڕاوێژکارى سه‌رۆک له سه‌رده‌مى چاکسازیدا. (4) له به‌شى دوه‌مى (سه‌رتاشى ئیشبیلیه) دا باسیل ى مۆزیک ژه‌ن ده‌ڵێت: چه‌ندین په‌ندى دژ یه‌کم ڕێک خستوه. (5) ئه‌دۆڵف زێرس (1797 – 1877) پیاوى ده‌وڵه‌ت مێژوو نوسێکى دیارى فه‌ره‌نسا بوو. (6) ئه‌دۆڵف ماغى لویس دو لامارتین (1790 – 1869) یه‌کێک بوو له شاعیره مه‌زنه‌کانى ڕۆمانسیزم له فه‌ڕه‌نسا و دواتریش بوه یه‌کێک له پیاوه دیاره‌کانى ده‌وڵه‌ت. (7) ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێشانگا مه‌زنه‌ى هاید پارک له له‌نده‌ن که له ساڵى 1851 دا کرایه‌وه و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ى هونه‌رى له‌نده‌نه‌وه پشتگیریى دارایى ده‌کرا. (8) واته له سیتى هۆڵه‌وه بۆ دابینکه‌رانى شانۆ له لێفت بانک. (9) چارلز دوپین (1784 – 1873) ئه‌ندازیار و ئابورى ناسى فه‌ڕنسى ناسراو. مه‌زنترین هاوبه‌شیه‌کانى له ئابوریى سیاسی‌دا له بوارى ئامارى ئابوری‌دا بوو. (10) ئه‌شیڵ فاوڵد (1800 – 1867) سیاسى و لێپرسراوى دارایى. (11) جین مارتاڵ بینۆ (1805 – 1855) ئه‌ندازیار و سیاسى، که له ساڵى 1852 دا بوه وه‌زیرى دارایى. (12) شامپ دو ماغس که له بنه‌ڕه‌تدا مه‌یدانى نمایشى سه‌ربازى بوو، ئێستا پارکێکه که ده‌که‌وێته نێوان بورجى ئیڤڵ و ئه‌کادیمیه‌ى سه‌ربازیه‌وه. (13) خراپیى به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه و په‌تاته له باکور و ڕۆژئاواى ئه‌وروپا له ساڵى 1846 دا که بوه هۆى به‌رز بونه‌وه‌ى نرخى خوارده‌مه‌نى له ساڵى 1847 دا. (14) برسێتى ڕاوێژکارێکى خراپه. (15) کڵاود هێنرى دو ڕوڤۆرى که کۆمت دو سان سیمۆن (1760 – 1825) ده‌گرێته‌وه. مێژوو نوس و دامه‌زرێنه‌رى سۆسیالیزمى فه‌ڕه‌نسى. (16) نوسه‌ر ئه‌م زاراوه‌یه وه‌کو گاڵته‌جاڕى به‌کار ده‌هێنێت که زیاتر مه‌به‌ستێتى بڵێت (به‌ڕێز سنوردارکه‌رى بازرگانى). (17) جاکس بێنین بۆسۆت (1627 – 1704) گه‌وره قه‌شه‌ى کۆندۆم و ما‌و. (18) چه‌ند خۆپیشاندانێکى جه‌ماوه‌رى له دژى گیوزۆت ى سه‌ره‌ک وه‌زیران له 22 ى شوباتى 1848 دا که دواجار بووه هۆى لابردنى له لایه‌ن شا لویس فیلیپه‌وه. (19) (یه‌ک سۆنتیم واته له سه‌دا یه‌کى فره‌نکێک) ئه‌و ڕژێمه نوێیه‌ى شۆڕشى شوبات هێناى که‌وته دامه‌زراندنى چه‌ند وه‌رشه‌یه‌کى کارى نیشتیمانى بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ى بێکارى و هه‌روه‌ها چل و پێنج سۆنتیمى خستنه سه‌ر ڕێژه‌ى باجى ناڕاسته‌وخۆ. ئه‌م ۆرک شۆپانه سه‌رکه‌وتو نه‌بوون له چاره‌سه‌ر کردنى بێکاریدا. کاتێک بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رشه نیشتیمانیانه درا و حکومه‌ت بڕیارى دا له سوپا و کارى گشتى و پیشه‌سازى تایبه‌تدا کار بۆ کرێکاران بدۆزێته‌وه، کرێکارانى خاوه‌ن کارى پاریس، توڕه به‌وه‌ى حکومه‌ت خیانه‌ت له "مافى خستنه‌کار" ده‌کات هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و دواجار له حوزه‌یرانى 1849 دا سه‌رکوت کران. (20) ڤیکۆم فرانسوا رێنىَ دو چاتیو برایند (1768 – 1848) یه‌کێکه له پێشه‌وایانى بزاوتى ڕۆمانتیکى له ئه‌ده‌بى فه‌ڕه‌نسیدا، له سیاسه‌تیشدا یه‌کێک بوو له هه‌وادارانى پاشایه‌تیى بۆربۆن و هه‌ر له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى بۆربۆندا و دواى که‌وتنى ناپلیۆن وه‌کو باڵیۆزى فه‌ڕنسا له ئینگلته‌را و ئه‌ڵـمانیا و هه‌روه‌ها وه‌کو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا خزمه‌تى کردوه. له به‌ناوبانگترین کاره‌کانى: بلیمه‌تیى مه‌سیحیه‌ت و بیره‌وه‌ریه‌کانى ئه‌ودیو گۆڕ.سه‌رچاوه: Selected Essays on political economy First published:1848. in French. By: Bastiat، Fredric
|