| وته‌ی هه‌فته |
| رێڕه‌وی کۆمۆنیستی به‌ره‌و خودکۆیلهیی |
|
|
|
|
نووسه‌ر کارڵ پۆپه‌ر
|
|
|
هیچ بیریارێکی تیۆری به هێنده‌ی فرێدریش ڤۆن هایاک به‌شداری به‌سودی نه‌کردوه له تێگه‌شتن له هه‌ره‌سهێنانی حوکمی سۆشیالیستیدا. هایاک ئه‌م کاره‌ی له په‌رتوکێکی بچوکدا ئه‌نجامداوه به‌ناوی "رێگا به‌ره‌و کۆیله‌یه‌تی"، که بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1944 دا بڵاوکرایه‌وه، ئه‌و کاته‌ی که کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ئاسۆدابوو. دوای ئه‌وه‌ش چه‌ندین به‌رهه‌می دیکه‌ی گرنگی نوسی له په‌رتوک و وتار. یه‌کێک له گرنگترینی ئه‌و به‌رهه‌مانه پهرتوکێًک بوو به‌ناوی "ده‌ستوری سه‌ربه‌ستی" که له ساڵی 1960دا بڵاوبوه‌وه. بڵاوکراوه‌کانی دیکه‌ی هایاک له سێ به‌رگدا به‌ناوی "یاسا، یاسادانان ، سه‌ربه‌ستی" له نێوان ساڵانی 1973و 1979دا بڵاوبونه‌ته‌وه. کاتێک هایاک ته‌مه‌نی 89 ساڵ بوو، په‌رتوکێکی به هاوکاری ده‌بلیو بارتلی بڵاوکرده‌وه، که به په‌رتوکێکی زۆر سه‌رکه‌توو داده‌نرێت له‌ژێر ناوی "له‌خۆباییبوونی کوشنده" که له ساڵی 1989دا بڵاوکرایه‌وه. ئه‌و په‌رتوکانه کۆمه‌ڵه پهرتوکێکن که خاسیه‌تێکی زانستی زۆر باڵایان هه‌یه. له هه‌مانکاتیشدا ئه‌و په‌رتوکانه گورزی کوشنده‌ن له رژێمه تۆتالیتا‌ر و سه‌رکوتکه‌ره‌کان. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رتوکانه به‌شدارییه‌کی باشیانکرد له روخاندنی دیواری به‌رلیندا که له سه‌رده‌می خرۆشۆفدا دروستکرابوو، و هه‌روه‌ها رمانی په‌رده‌ی ئاسنینی ستالین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هایاک به ته‌نها خۆی نهبهستبوهوه به نوسینی ئه‌م په‌رتوکه سیاسییه سه‌رسوڕهێنه‌ره گرنگانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هایاک زانایه‌کی مه‌زن و مرۆڤێکی دانسقه‌بوو، پارێزگاریشبوو له شێوازی ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی و په‌روه‌رده‌یدا. و به‌شداری هیچ چالاکییه‌کی سیاسیشی نه‌کردوه. به ماویه‌کی که‌م پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، کۆمه‌ڵه‌ی "مۆنت پێلیرین"ی دامه‌زراند. ئامانج له دامه‌زراندنی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه بریتی‌بوو له راگرتنی هاوسه‌نگی به‌رامبه‌ر ژماره‌ی بێشوماری ئه‌و بیریاریارانهی که سۆشیالیزمیان هه‌ڵبژارد. هایاک هه‌ستی به‌وه‌کرد که به‌ته‌نها ئه‌وه به‌س نه‌بوو که کتێب و لێکۆڵێنه‌وه بنوسێًت. بۆیه کۆمه‌ڵه‌یه‌کی دامه‌زراند له بیریار و زانای ئابووری زانستی، که ئاراسته‌که‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وته سۆشیالیستییه باوه‌ی زۆرینه‌ی رۆشنبیران و بیریارانبوو که باوه‌ڕیان به داهاتوییه‌کی سۆشیالیستی هه‌بوو. کۆمه‌ڵه‌که له سویسرا و له ساڵی 1947 له چیای پیلیرین دامه‌زرا، ئه‌و چیایه‌ی که ده‌یڕوانی به‌سه‌ر که‌ناری باشوری ده‌ریاچه‌ی جنێڤدا. مایه‌ی شانازییه که من یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی هایاک بانگهێشتیکردبوون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه. میلتن فریدمان و ئارۆن دایرێًکتهر له نێو دامهزرێنهراندابوون. ئه‌م کۆمهڵًهیه هه‌تا ئێستا له بووندایه و به‌درێژایی ساڵانی کارکردنی، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌نێو بیریاراندا، به‌تایبه‌ت ئابوری‌ناسان. به‌بڕوای من، یه‌که‌م و ره‌نگه گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه بریتیبوبێت له هاندانی ئه‌وانه‌ی که شه‌ڕیان له دژی باڵاده‌ستی بیشوماری جۆن مه‌ینارد کینزی و قوتابخانه ئابورییه‌که‌ی ده‌کرد. هه‌رچه‌نده من خۆم ئابوریناس نیم، له‌به‌ره ئه‌وه ره‌نگه شیاو نه‌بم بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و کاریگه‌رییه مێژوییه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مۆنت پێلێرین هه‌یبوه. ئه‌رکی هه‌ڵسه‌نگاندن (که به بڕوای من گرنگه) ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی مێژوونوسانی داهاتوو له‌وه‌ی که په‌یوه‌سته به تیۆره و سیاسه‌تی ئابورییه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له جێگه‌ی خۆمه‌وه که بۆ ساڵانێک ئه‌ندامی قوتابخانه‌ی له‌نده‌نی ئابووری بووم، توانیم ئه‌و شوێن پێلیژکردنهی په‌یڕه‌وی سۆشیالیستی ببینم که له چه‌ند ساڵی دوای جه‌نگدا زۆر به‌هێز بوو. بۆ مێژوش ده‌یلێم که ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، که هایاک له په‌رتوکه‌که‌یدا "رێگه به‌ره‌و کۆیله‌یه‌تی" سازیکرد، پێشڕه‌وێکی گرنگی هه‌بوو. مه‌به‌ستم له لۆدڤیک فۆن میسسی مامۆستای هایکه که بۆ یه‌که‌مجار له ڤییه‌ننا به خزمهتیگهیشتم له سه‌ره‌تای ساڵی 1935 به‌هۆی بایه‌خدانی ئه‌وه‌وه به یه‌که‌م په‌رتوکی من. و پاش نزیکه‌ی شه‌ش مانگ هایاکم له له‌نده‌ن بینی. میسس ئه‌و که‌سه بوو که یه‌که‌م قوڵترین ره‌خنه‌ی هاوچه‌رخی ئاراسته‌ی سۆشیالیزمکرد: پیشه‌سازی نوێ له‌سه‌ر ئابوری بازاڕی ئازاد به‌نده، سۆشیالیزمیش، به‌تایبه‌ت پلانرێژی سۆشیالیستی (التختطیط الاشتراکي)، دژی ئابوری بازاڕی ئازاده، به‌و پێيه‌ش ده‌رئه‌نجامی سه‌رنه‌که‌وتنه(پلانڕێژی سۆشیالیستی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرترین بره‌وی هه‌بوو له نێوه‌نده فیکرییه‌کاندا). بیرۆکه‌که‌ی میسس بایه‌خێکی گرنگی هه‌بوو، وه‌ک چۆن ئێستا هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت درکیپێبکات. هایاک بڕوای وابوو، وه‌ک به خۆشمی وت، که ئه‌ویش وه‌ک من، له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا مه‌یلی بۆ سۆشیالیزم هه‌بووه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش نه‌بم، وابزانم له یه‌کێک له نوسینه‌کانیدا ئاماژه‌ی پێداوه. گرنگیشه له‌بیرمان نه‌چێت که هایاک له یه‌که‌مینی ئه‌و که‌سانه‌یه که تیۆره پڕبایه‌خه‌که‌ی میسسیان په‌سه‌ندکرد و په‌ره‌یه‌کی چاکیان پێدا. ره‌هه‌ندی دووه‌می زیادکرد بۆ تیۆرهییهکه که زۆر گرنگه ئه‌ویش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری: چی روده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تێک هه‌وڵبدات ئابوری سۆشیالیستی یان پلانرێژی سۆشیالیستی بێنێته ئارا و بیخاته‌گه‌ڕ؟ وه‌ڵامه‌که‌ش بریتی‌بوو له: ئه‌و کاره ته‌ها له رێگه‌ی هێز و تۆقاندن و کۆیله‌گه‌ری سیاسییه‌وه ده‌کرێت. ئه‌م تیۆره‌یه‌ی دووه‌م که له روی زانستییه‌وه هیچی له تیۆره‌ی یه‌که‌م که‌متر نیه، له به‌رهه‌می هایاکه. و هه‌رچۆن هایاک تیۆره‌ی یه‌که‌می میسسی په‌سه‌ندکرد، به‌هه‌مان شێوه‌ش میسس ده‌موده‌ست تیۆره نوێیه‌که‌ی هایاکی په‌سه‌ندکرد. جارێکی دیکه ده‌مه‌وێت ئه‌وه دوپاتبکهمهوه که من نه ئابوریناسم و نه مێژوونوسی تیۆره ئابورییهکانیشم. ئه‌و سه‌رنجه مێژووییانه‌ش که خستمنهروو، ده‌کرێت راست ده‌رنه‌چن کاتێک لێکۆڵێنه‌وه له هه‌موو به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌کان ده‌کرێت و به تایبه‌ت نامه‌گۆڕینه‌وه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرێت یه‌کێک له مه‌سه‌له سه‌رنج راکێشه‌کان بێت. میسس، پاش هایاک، گرنگترین ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مۆنت پیلیرینه. من به‌رده‌وام ئاگاداری به‌شدارییه بێوێنه‌کانی میسس بووم بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه و زۆریش پێی سه‌رسامبووم. ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بکه‌مه‌وه چونکه ئێمه هه‌ردوکمان درکمان به‌و دژیه‌کییه گه‌وره‌یه‌ی نێوان بیروبۆچونه‌کانمان کردبوو له بواری مه‌نهه‌جی و ئهبستمۆلۆجیادا. واهه‌ست ده‌که‌م میسس منی وه‌ک نه‌یارێکی مه‌ترسیدار ته‌ماشاده‌کرد، ره‌نگه به‌و که‌سه‌ی دانابم که کۆکبونی رههاییم له‌گه‌ڵ مه‌زنترین قوتابییه‌کانیدا لێزهودکردبێت که ئه‌ویش هایاک بوو. مه‌نهه‌جییه‌تی میسس به کورتی خودخوازانهبوو (زاتی)که وای لێکردبوو بانگێشه بۆ راستی ره‌ها بکات له‌باره‌ی بنه‌ماکانی زانستی ئابوری. مه‌نهه‌جییه‌تی من بابه‌تی بوو، که گه‌یاندمییه ئه‌و دنیابینییه‌ی که زانست له هه‌ڵه‌کردن به‌دوورنیه و به ره‌خنه له خۆگرتن و خۆراستکردنهوهوه گه‌شه‌ده‌کات. یان به شێوه‌یه‌کی رونتر، خستنه‌روی بیرۆکه‌یه‌ک و هه‌وڵدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه. من زۆر رێزی میسسم ده‌گرت که چه‌ندین ساڵ له من به‌ته‌مه‌نتربوو، که‌وای کردبوو کارێکی بێفایدهبێت روبهڕویببمهوه. میسس زۆر جار قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم، به‌ڵام هه‌رگیز له‌وه زیاتر نه‌ده‌ڕۆیشت که جیاوازیمان هه‌یه له بیروڕادا. له راستیدا ئه‌و هیچ جۆره گفتوگۆیه‌کی راسته‌قینه‌ی نه‌ده‌کرد که ره‌خنه‌ی راسته‌وخۆی تێدابێت. ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ی من، بایه‌خی بۆ ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه داده‌نا که هه‌بوو، و ئه‌وه‌شی ده‌زانی که من زۆربه‌ی تیۆره بایهخدارهکانیم په‌سه‌ندبوو و زۆریش پێی سه‌رسامبووم. به‌ڵام به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ ئه‌وی پیشاندام که من که‌سێکی مه‌ترسیدارم، سه‌رباری ئه‌وه‌ی من هه‌رگیز ره‌خنه‌م له بیروڕاکانی نه‌گرتبوو ته‌نانه‌ت له پهیوهندیشمدا له‌گه‌ڵ هایاکدا، و هه‌تا ئێستاش هه‌روام و ناشمه‌وێت بیگۆڕم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌لای هه‌ندێک که‌س ئه‌وه‌م درکاندبوو که جیاوازی بیروڕامان هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ تێوه‌گلان له وتووێژی ره‌خنه‌یی. ئه‌مه‌نده به‌سه سه‌باره‌ت به‌و رۆژگارانه.
ده‌مه‌وێت ئێستا هه‌نگاوێک بچمه پێشه‌وه‌و ئه‌و رۆژگارانه تێپه‌رێنم، و سیما دیاره‌کانی ئه‌و تیۆره‌یه بخه‌مه روو که ئه‌م لێکۆلێنهوهیهی له‌سه‌ر به‌نده. ده‌کرێت دواجار نه‌مانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت به هه‌ره‌سی ئابوری دابنرێت، به‌هوی نه‌بوونی بازاڕی ئازاده‌وه. واته له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ناومبرد به تیۆره‌ی یه‌که‌م که میسس دایهێناوه. به‌ڵام پێموایه که تیۆره‌ی دووه‌م که تیۆره‌ی کۆیلایه‌تییه و هایاک دایهێناوه، پربایهختره بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که رویدا و تا ئێستاش له روداندایه له ئیمبراتۆرییه‌تی سۆڤییتی پێشوودا. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م تیۆره‌یه به‌دواداهاتن و پاشکۆی هه‌یه، که ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه کورتبکرێته‌وه: رێگا به‌ره‌و کۆیله‌تی ده‌بێته مایه‌ی نه‌مانی گفتوگۆی ئازاد و عه‌قڵانی. یان به شێوه‌یه‌کی دیکه، نه‌مانی بازاڕی ئازادی بیروڕا. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین کاریگه‌ریی وێرانکه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که پێیان ده‌وترێت سه‌رکرده. ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجام ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی قسه‌ی زل و بێ‌مانا ببێته شای هه‌موو شتێک. ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که زۆربه‌یان درۆن و له سه‌رکرده‌کانه‌وه ده‌رده‌چن به مه‌به‌ستی خودسهپاندن و خودمهزنکردن. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی کۆتایی توانستهکانیانه بۆ بیرکردنه‌وه. ئه‌وانه خۆیان ده‌بنه کۆیله‌ی درۆکانیان، به‌هه‌مان شێوه‌ی خه‌ڵکانی دیکه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌مانی توانایان بۆ حوکمکردن. ئه‌وانه له‌به‌ر چاو بزرده‌بن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سته‌مکاریش بن. به شێوه‌یه‌کی سروشتی، ئه‌م مه‌سه‌لانه تاراده‌یه‌کی زۆر ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ توانای تاکه‌کان. به‌ڵام پێشموایه به پله‌ی یه‌که‌م پابه‌ندن به درێژی ماوه‌ی کۆیلهیهتییهکهوه. په‌سه‌ندکردنی درۆکان وه‌ک دراوی فیکری جیهانی، راستی وه‌ده‌رده‌نێت، هه‌روه‌ک چۆن دراوی ساخته دراوی راسته‌قینه وه‌ده‌رده‌نێت. گۆرباچۆڤ یه‌که‌م سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بوو که چه‌ندین سه‌ردانی خۆرئاوای کرد. پێموایه رێگه‌ی تێناچێت له سه‌ردانی یه‌که‌م و دووه‌میدا هیچ حاڵیبوبێت. به‌ڵام زۆر که‌یفی به‌و پێشوازیلێکردنه ده‌هات که لێیده‌کرا و دوباره و چه‌ندباره ده‌بونه‌وه. پاشان تێبینی شتێکی کرد. مه‌به‌ستم له‌وه نیه که تێبینی ئه‌وه‌ی کردبێت که خۆرئاوا ده‌وڵه‌مه‌نده و کرێکاری ئه‌مه‌ریکی ژیانی باشتربوه له کرێًکاری سۆڤیه‌تی. به‌ڵکو مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که گۆرباچۆڤ تێبینی ئه‌وه‌ی کرد که ئیمبراتۆرییه‌تی سۆڤییه‌تی "وڵاتێکی ئاسایی نه‌بوو"، وه‌ک چۆن خۆشی ئاماژه‌ی پێدا که ئومێدی خواست روسیای سۆڤیه‌تی بکاته "وڵاتێکی ئاسایی". به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، ره‌نگه له ناخی خۆیدا، د‌رکی به‌وه کردبێت که ئیمبراتۆرییه‌ته‌که‌ی خۆی دوچاری جۆرێک له ده‌ردی عه‌قڵیی چه‌پێنراو بوبێته‌وه، که له راستی و واقیعدا وابوو، به سهرکردهکانیشییهوه. ده‌رده‌که‌ش بریتی‌بوو له حوکمڕانی درۆ. له‌ده‌ستدانی ئازادی به‌هۆی ترسی به‌رده‌وامه‌وه له تۆقاندن شتێکی سه‌خته که وا له‌وانه ده‌کات که له سایه‌یدا ده‌ژین به‌شێک له مرۆڤبوون و به‌رپرسیارێتی فیکری و به‌شێک له به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقییان له‌ده‌ستبده‌ن. یه‌که‌م شت ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه ناتوانن له کاتی پێویستدا ناڕه‌زایی ده‌رببڕن. ئنجا ناتوانن ده‌ستی یارمه‌تی درێژبکه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی، ته‌ناته‌ت بۆ هاوڕێکانیشیان. له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ستالین‌دا ئه‌مه کاریکردبوه سه‌ر هه‌مووان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدابوون. سه‌رجه‌می بیرکردنه‌وه‌ی واقیعی و راسته‌قینه، هه‌موو ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر درۆ بهندنهبوون، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، چه‌قیانبه‌ستبوو له ده‌وری زامنکردنی مانه‌وه‌ی خوددا. به‌شێکی ئه‌و دیمه‌نه، که هه‌موو دیمه‌نه‌که نه‌بوو، له‌و وته زه‌به‌لاحه‌ی خرۆشۆفدا ده‌رکه‌وت (که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاشتر بڵاویکرده‌وه) که له 4ی حوزه‌یرانی ساڵی 1954دا پێشکه‌شیکرد که به‌م وته‌یه‌ی کۆتاییهات "هه‌ربژی ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی حیزبمان، لینینزم. (چه‌پڵه‌لێدانێکی گه‌رم و به‌رده‌وان و به هه‌ستانه سه‌رپێ و هوتافکێشان کۆتاییپێهات)." به‌ڵام وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین، خرۆشۆف هه‌رزوو، زۆریش زوو نا، له‌لایه‌ن بیرۆکراتیه‌تی حیزبه‌وه وه‌لانرا. جێهێشتنی خرۆشۆفیش پرۆسه‌ی نزمبونه‌وه‌ی ئاستی فیکریی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی پارتی کۆمۆنیستی خێراترکرد، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئیمبراتۆریهتهکهدا. سه‌رباری پێڕه‌وی ئاڵۆزی مارکسی-لینینی، به‌و فهلسهفهیهشهوه که به "ماتریالیزمی دیاله‌کتیک" ناسراوه، ته‌نها ئه‌م دۆگما مێژوییه‌ی لێجێما که له بیره‌وه‌رییه‌کانی خرۆشۆف "خرۆشۆف بیریه‌تی"دا هه‌یه که ده‌ڵێت "راماڵین و سڕینه‌وه‌ی رژێًمی سه‌رمایه‌داری مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کییه له گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگادا."
زۆر جار ئابوری‌ناسان کۆمه‌ڵگا رۆژئاواییه‌کانمان به "کۆمهڵًگای سه‌رمایه‌داری" ناوده‌به‌ن. مه‌به‌ستیشیان له "سه‌رمایه‌داری" له کۆمهڵًگاکانماندا له‌وه‌یه که خهلًًَکی ده‌توانن ئازادانه موڵک و ماڵ و پشکه داراییه‌کانین بکرن و بفرۆشن. یاخود ئه‌گه‌ر خواستیان هه‌بوو، ده‌توانین سه‌رکێشی به موڵک وماڵًیانهوه بکه‌ن له‌بازاڕی پشکه‌کان (بۆرسه). به‌ڵام ئه‌وه‌یان بیرده‌چێته‌وه که ده‌سته‌واژه‌ی "سه‌رمایه‌داری" بوه به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی باو له‌سه‌ر ده‌ستی مارکس و مارکسزیمهوه. له ئه‌ده‌بیاتی مارکسیزمدا مانایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه. له زمان و تیۆره‌ی مارکسیزمدا، سه‌رمایه‌داری ئه‌و رژێمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که هه‌موو خه‌ڵک ده‌کاته کۆیله به‌وه‌ی که به چنگه‌کانی ده‌یانگرێت، نه‌ک ته‌نها کرێکاره‌کان به‌ڵکو خاوه‌ن سه‌رمایه‌کانیش. میکانیزمی سه‌رمایه‌داری وا له هه‌مووان ده‌کات، نه‌ک ئه‌و شته بکه‌ن که خوازیارن بیکه‌ن.به‌ڵکو پێویسته له‌سه‌ریان ئه‌و شته بکه‌ن ناچارکراون بیکه‌ن. سه‌رمایه‌داری وه‌ها راڤهکراوه که میکانیزمێکی ئابووری وه‌های هه‌یه که بهربادترین و لێدهربازنهبووترین ده‌رئه‌نجامی هه‌یه، ئه‌ویش خۆی له‌م شتانه‌دا ده‌بینێته‌وه: به‌دبه‌ختی روو له زیادبوونی کرێکاران و به پرۆلیتاریکردنی زۆربه‌ی سه‌رمایه‌داران. له خه‌باتی رکابه‌ردا "سه‌رمایه‌دارێک زۆربه‌ی ئه‌وانی دیکه ده‌کوژێت" وه‌ک مارکس ده‌ڵێت. و سه‌رمایه‌ش ده‌که‌وێته ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی که‌مه‌وه، ژماره‌یه‌کی که‌می ده‌ڵه‌مه‌ندی بێله‌زه‌ت، له به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌ی بێشوماری چینی پرۆلیتاریای به‌دبه‌خت و برسی. مارکس به‌م جۆره وێنای سه‌رمایه‌داری ده‌کات. شتێکی ئاشکرایه که "سه‌رمایه‌داری" له‌و جۆره هه‌رگیز بوونی نه‌بووه. ئه‌وه ته‌نها وههمێکبووه، بێ هیچ زیاد و که‌مێک. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م جۆره وه‌همانه کاریگه‌ری خۆیان به درێژایی مێژوو له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی جێهێشتوه. ئه‌رکی مه‌زنی پارتی مارکسی، ئه‌رکی سیاسه‌تی مارکسیزم، بریتیبوه له له‌ناوبردنی ئه‌م رژێمه کۆمه‌ڵایه‌تیه وه‌همییه. خرۆشۆف بواری بۆ ره‌خسا ئه‌وه کاره بکات. و چاره‌سه‌ره‌که‌شی بۆمبی گه‌وه‌ری ئه‌ندرێ ساکارۆف بوو. ئه‌و کات ساکارۆف ته‌مه‌نی 39 ساڵ بوو که چه‌ندین ساڵ‌بوو خه‌ریک بوو و چه‌ندین جاریش نیوه فه‌شه‌لی هێنابوو له دروستکردنی بۆمبێکی ئه‌تۆمیدا که چه‌ندین جار له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌هێزتربێت. له پایزی ساڵی 1961دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. ده‌ره‌ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی بۆمبه گه‌وه‌ره‌که‌ی سهکهوتووبو. وه‌ک خۆی نوسیبوی: ئه‌و بۆمبه "هه‌زاران جار له‌و بۆمبه به‌هێزتربوو که درا به هیرۆشیمادا." بیر له‌وه‌بکه‌ره‌وه ئه‌و قسه‌یه مانای چیه: ژماره‌ی دانیشتوانی هێرۆشیما پێش بۆمبارانکردنی، 340 هه‌زاز که‌س بوه. ئایا "هه‌زاران جار به‌هێزتر" مانای ئه‌وه‌یه که ته‌نها یه‌ک بۆمب ده‌توانێت ناوچه‌یه‌ک وێرانبکات که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی 340 ملیۆن که‌س زیاتربێت؟ زۆر زیاتر له ژماره‌ی دانیشتوانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان؟ له‌وانه‌یه وه‌ڵامه‌که نه‌خێر بێت چونکه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا شوێنێک نیه که چری دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌وه‌نده بێت. له هه‌موو بارێک‌دا، هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له جیهاندا که چری دانیشتوانه‌که‌ی زۆر بێت ده‌کرێت به ته‌واوه‌تی وێران بکرێت به ته‌نها یه‌ک بۆمب. پێده‌چێت خرۆشۆف له بولگاریا بوبێت کاتێک هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی تاقیکردنه‌وه‌ی بۆمبی گه‌وره‌ی ساکارۆفی بیست. و له بیرهوهرهییهکانیدا "خرۆشۆف بیریه‌تی" ده‌ڵێت "له کاتی سهردانهکهمدابوو بۆ بۆلگاریا که بیرۆکه‌ی ئه‌وه هات به‌سه‌رما که موشه‌کی هه‌ڵگری سه‌ری ئه‌تۆمی له کۆبا دابنێم، به‌بێ ئه‌وه‌ی بواربدهم به ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان به‌وه بزانن که ئه‌و مۆشهکانهم داناوه، و کاتێکیش پێیده‌زانن، کارله‌کار ترازاوه و هیچیان پێناکرێت." ئه‌و بیرۆکه‌یه بیرۆکه‌یه‌کی شێتانه‌بوو. ئه‌و کاته‌شی که پێویست بوو موشه‌که‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه، 38 موشه‌کیان گه‌یشتبونه جێ، که بۆمبی هه‌ریه‌که‌یان "چه‌ندین هه‌زار جار" له‌وه‌ی درا به هیرۆشیمادا به‌هێزتربوون. و ئه‌گه‌ر واشمان دانا که "چه‌ندین " ته‌نها سێ ئه‌وه‌نده ده‌گه‌یه‌نێت: که‌واته مانای ئه‌وه‌یه 114 هه‌زار بۆمب له‌و بۆمبه‌ی درا به هیرۆشیمادا. خۆشبه‌ختانه ئه‌و بۆمبانه تا ئه‌و کاته به‌ته‌واوی ئاماده‌نه‌بوون. خرۆشۆف ده‌ڵێت "کاتێک ئه‌و موشهکانهمان له کوبا دانا، مه‌به‌ستمان هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ نه‌بوو." من بڕوای پێده‌که‌م، مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ نه‌بوو به‌ڵکو به یه‌کجار هاویشتنی 150 هه‌زار بۆمب بوو که هه‌ریه‌که‌یان به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی هێرۆشیما ده‌بوون. ئه‌مه به‌و پێًیهی که 12 یان زیاتر له‌و بۆمبانه بهرٍٍِێوهبوون بۆ کوبا. هه‌روه‌ها له نوسینه‌که‌یدا دهلًَێت "برواناکه‌م ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ی وێًرانکهری وه‌ها بوبیًَتهوه." منیش پێم وایه ئه‌م قسه‌یه راسته. له راستیدا ئه‌وه مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه بووه له هه‌موو مرۆڤایه‌تی به درێژایی مێژوو. خرۆشۆف له توانای‌دابوو ئه‌مه‌ریکا به‌یه‌ک پیاکێشان خاپور بکات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موشه‌که‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ته‌قێنران و روسیایان وێران ده‌کرد ده‌رئه‌نجام سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له‌ناو ده‌چوو به‌تایبه‌ت به تیشکی ئه‌تۆمی. به‌ڵام خرۆشۆف دۆڕاندی. ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانیش رێکوپێک پرچهگبوو. یه‌کێتی سۆڤییه‌ت دۆڕاندی و شیڤهر ناتزه ئاڵای سپی هه‌ڵکرد. له‌و باره‌دا، هه‌نگاریا رێگه‌ی به لاوانی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵاتدا که بچنه ده‌ره‌وه. به‌م پێیه‌ش بارودۆخه‌که والێهات که گۆرباچۆف نه‌یده‌توانی هیچ بکات. به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات هه‌ره‌سیهێنا و ئه‌وانیتریشی به‌دوادا هات. هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆی ئه‌و ئه‌رکه مارکسییه‌وه رویدا که ده‌یویست دۆزه‌خی سه‌رمایه‌داری له‌ناوبه‌رێت له کاتێکدا ئه‌و شته هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه بوونی نه‌بوو. ئه‌توانین بڵێین که مارکسیزم که‌وته چاڵێکی تاریکی فیکرییه‌وه. که‌وته حاڵه‌تی سفری خه‌یاڵه‌وه. پێویسته وه‌ک ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک ته‌ماشای بکه‌ین بۆ زانینی ئه‌وه‌ی که ئایدۆلۆجیا له توانیدایه چی به‌ده‌ستبێنێت. ئاشکراشه که مه‌ترسییه‌که هێشتا نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه. و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به به‌رپرسیارێتی فکرییه بۆ ئه‌وه‌ی قوتارمان بکات.
سه‌باره‌ت به کۆماره‌کانی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران، هیچ پلانرێژییهکی ئابوری دانراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناتوانێت یارمه‌تیده‌ر بێت (ئه‌مه له‌و باره‌دا که ده‌وڵه‌ت بونی هه‌بێت). ئه‌و یارمه‌تییه‌ی پێویستیانه له ئابوریناسهکانهوه نایه‌ت، له هایاکی ئابوریناسیشهوه نایه‌ت. بهلًَکو ده‌شێت به ته‌نها له هایاکی فه‌یله‌سوفی سیاسییه‌وه بێت. هیچ ده‌وڵه‌تێک له‌توانایدانیه ئه‌رکی بنیاتنانی سیسته‌مێکی ئابوری کاریگه‌ر بگرێته ئه‌ستۆ. به‌ڵام ئه‌رکی هه‌موو ده‌وڵه‌تێکه هه‌ڵبستێت به بنیاتنانی حوکمی یاسا. ده‌توانین ئه‌مه له هایاکهوه فێربین. له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت حوکمی یاسا بوونی نه‌بوو، و هه‌تا ئێستاش نیه‌تی. یاسای په‌سه‌ند و شیاو بۆ پراکتیزه‌کردن بوونی نیه، هه‌وه‌ک چۆن دادوه‌ری په‌سه‌ند بوونی نیه. له‌وێ ته‌نها پاشماوه‌کانی حوکمی حیزب هه‌یه، ئه‌و دادوه‌رانه هه‌ن که په‌یوه‌ندییان به حیزبه‌وه هه‌یه. مادامێکیش بارودخه‌که وه‌ک خۆیه‌تی، هیچ جیاوازییک نیه له نێوان شه‌رعییه‌ت و تاوانکاریدا. ئێستا پیێویسته حوکمی یاسا له سفره‌وه ده‌ستپێبکات. له‌کاتی نه‌بونی حوکمی یاسادا، ئازادی به‌دی نایه‌ت، و به‌بێ بونی حوکمی یاسا، ئابوری بازاڕی ئازاد مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌دینه‌هاتوو ده‌بێت. ئه‌م لایه‌نه‌ی کاره‌کانی هایاکه که زۆر هه‌نووکه‌ییانه پێویستن له یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|