| وته‌ی هه‌فته |
| دابه‌شکردنی کار |
|
|
|
|
نووسه‌ر ئاده‌م سمیس
|
|
|
پێده‌چێت په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره له هێزه کاراکانی کارکردن‌دا و به‌شی زۆری کارامه‌یی و تێگه‌یشتن و بڕیاردان جا به هه‌ر ئاراسته‌یه‌کدا بێت، یاخود پراکتیزه‌کردنی، له ده‌رئه‌نجامه‌کانی دابه‌شکردنی کاربن. ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی ئاسانتر له کاریگه‌رییه‌کانی دابه‌شکردنی کار له ئیشه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا تێبگه‌ین ئه‌وه‌ش به بههێندوهرگرتنی چۆنییه‌تی کارکردنی له هه‌ندێک له پیشه‌سازییه سه‌ره‌کییه‌کاندا. و هه‌ندێک جاریش ئه‌و رێبازانه به شێوازی پێشکه‌وتوتر پراکتیزهدهکرێن له هه‌ندێک له‌و پیشه‌سازییانه‌دا که بایه‌خیان که‌متره. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا پراکتیزه ناکرێت که بایه‌خیان زیاتره. به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که له‌و پیشه‌سازییانه‌دا که بایه‌خیان که‌متره و پێداویستییه‌کانی ژماره‌یه‌کی که‌م له خه‌ڵک دابینده‌که‌ن، کۆژماره‌ی کرێکار که‌متره. و کرێکاره‌کانی هه‌موو به‌شه جیاجیاکان له هه‌مان شوێن کۆده‌بنه‌وه و ده‌خرێنه ژێرچاودێرییه‌وه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له پیشه‌سازییه گه‌وره‌کاندا که پێًداویستییهکانی زۆربه‌ی خه‌ڵک دابینده‌که‌ن، ژماره‌یه‌کی زیاتر له کریکار له به‌شه جیاوازه‌کاندا کار ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش واده‌کات کۆکردنه‌وه‌یان له یه‌ک شوێندا کارێکی زه‌حمه‌ت بێت. هه‌روه‌ها بینینی ژماره‌یه‌کی زیاتر له کرێکار که زیاتره، بۆ نمونه، له ژماره‌ی ئه‌و کرێکارانه‌ی له هه‌مان به‌شدا کارده‌که‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌و پیشه‌سازییانه‌دا که تێیاندا دابه‌شکردنی کار به کۆمه‌ڵی گه‌وره‌تره، که به‌مه‌ش وایلێدێت زیاتر بێت له دابه‌شکردنی کار له پیشه‌سازییه که‌متر باخهدارهکان، که تیایاندا دابه‌شکردن دیار نیه و که‌متر سه‌رنج ده‌درێت. با بۆ نمونه یه‌کێک له پیشه‌سازییه که‌متر بایاخدارهکان وه‌ربگرین، که تێیاندا ره‌چاوی دابه‌شکردنی کار ده‌کرێت. بۆ نمونه ئه‌و پیاوه کرێکاره نارازییه یان نهخوێًندهواره له بواری کاره‌که‌یدا که بریتییه له پیشه‌ی دروستکردنی ده‌رزی ده‌مبوس (دابه‌شکردنی کار پیشه‌یه‌کی باشی لێبه‌رهه‌م دێت). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌زمونی نیه له به‌کارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌دا که له کاره‌که‌دا به‌کاردێن، بۆیه ئه‌و پیاوه به هه‌موو توانای به‌رهه‌مهێنانییه‌وه ناتوانێت زیاد له ده‌رزییه‌ک دروستبکات له رۆژیًًَکدا، و به دڵنیاییشه‌وه ناتوانێت 20 دانه دروستبکات. له‌به‌ر ئه‌وه چۆنییه‌تی راپه‌راندنی کاره‌که نه‌بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پیشه‌سازییه‌ک و بازرگانییه‌کی سه‌رکه‌وتوو بێت، به‌ڵکو به دابه‌شکردنی کار به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێکدا. و به‌شی گه‌وره‌شیان به‌شه باشه‌که‌ی بازرگانییه‌که‌یه. دابه‌شکردنی کاریش به‌م جۆره ده‌بێت: کرێکاری یه‌که‌م وایه‌ره‌که راده‌کێشێت و ئه‌وی تریش رێکیدهکاتهوه و سێهه‌م ده‌یبڕێت و چواره‌میش ئاراسته‌ی ده‌کات. و کرێکاری پێنجه‌میش به ورده‌کارییه‌وه ئاماده‌ی ده‌کات بۆ داروستکردنی سه‌ره‌که‌ی و ئاماده‌کردنی بۆ دوو یان زیاتر شتی تری لێبکرێت. که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا کارێکی دانسقه‌یه. که‌سێکی دیکه ده‌رزییه‌که سپیده‌کاته‌وه، ته‌نانه‌ت پێچانهوهشی به کاغه‌ز خۆی له خۆیدا پرۆسه‌یه‌کی تایبه‌ته. به‌ڵام پرۆسه هه‌ره گرنگه‌که له‌م باره‌دا دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر 18 پرۆسه‌ی دانسقه‌دا که له هه‌ندێک پیشه‌سازیدا چه‌ند که‌سێکی جیاواز ئه‌نجامیده‌ده‌ن، له کاتێدا له هه‌ندێک شوینکار هه‌مان که‌س دوان یان سیان له‌و ئیشانه به ته‌نیا ده‌کات. یه‌کێک له‌و پیشهسازییانهم بینیوه که له‌م جۆره‌یه که ته‌نها 10 کرێکار کاریتێدهدهکهن و که هه‌ندێکیان دوو کاری جیاواز یان زیار ئه‌نجامده‌ده‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ژارن، به‌ڵام راهاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئامێره پێویسته‌کاندا بکه‌ن که له بواری کاره‌که‌یاندا هه‌یه که گه‌یاندونیه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی بتوانن له رۆژێکدا زیاتر له شه‌ش کیلۆ ته‌ل دروستبکه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی به‌کارهێنانی ئه‌وپه‌ڕی توانیانه. له هه‌ر نیو کیلۆ ته‌لدا چوار هه‌زار تاڵی مامناوه‌ند هه‌یه، ئه‌و 10 که‌سه توانیان 48 هه‌زار له‌و ته‌لانه دروستبکه‌ن، که هه‌ریه‌که‌یان یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه. که هه‌ره‌یه‌که‌یان هه‌ستاوه به دروستکردنی چوار هه‌زار و هه‌شت سه‌د تاڵ له رۆژێکدا. له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ههرهیهکیان به ته‌نیا هه‌ڵبسایه به ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره و به‌بێ فێربوونی بنه‌ماکانی ئه‌و کاره، ئه‌وکاته هیچیان نه‌یانده‌توانی 20 ته‌ل دروستبکه‌ن له رۆژێکدا، ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌توانی یه‌ک دانه‌ش دروستبکه‌ن. بێگومانیش ناتوانن 240 به‌شیش له ته‌له‌کان دروستبکه‌ن، یاخود ئه‌و به‌شه‌ی هه‌ریه‌که‌یان که 4800 که له ئێستادا دروستی ده‌که‌ن.هه‌موو ئه‌مانه ئه‌نجامده‌درێن له‌ڕێگه‌ی دابه‌شکردنێکی باشی کاره‌وه، و تێکه‌ڵه‌یه‌ک له پرۆسه‌ی جیاجیا.
دابه‌شکردنی کار له لایه‌کی دیکه‌وه بریتییه له زیادکردنی هه‌ڵکشاوی هێزی کاراوه له کاردا، که له‌م باره‌دا ده‌گونجێت و له هه‌موو بواره‌کانی هونه‌ریشدا پیاده‌کرێت. پێده‌چێت جیاکردنه‌وه‌ی ئیش و ئه‌رکه جیاوازه‌کان شوێنی خۆیان هه‌یه و درێژکراوه‌ی ئه‌م خاڵه پۆزهتیڤهن. جیاکردنه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌و وڵاتانه‌دا په‌یڕه‌و کراوه که باڵاترین ئاستی پیشه‌سازی پێشکه‌وتنیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش کاری تاکه که‌سێکه له کۆمه‌ڵگادا که یه‌کێکه له چه‌ندانی تر. گه‌شه‌ی گه‌وره له کاردا که به‌هۆی دابه‌شبوونی کاره‌وه دروستبوه که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک ده‌توانن ئه‌نجامیبده‌ن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سێ بارودۆخی جیاواز: یه‌که‌م به زیادبوونی کارامه‌یی کرێکاره‌کان. دووه‌م به‌فیڕۆ نه‌دانی ئه‌و کاته‌ی که زۆرجار به‌فیڕۆ ده‌چێت له کاتی گواستنه‌وه‌دا له کارێکی دیاریکراوه‌وه بۆ دانه‌یه‌کی دیکه. و دواهه‌مینیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێنانه کایه‌وه‌ی ژماری بێشوماری ئامێر که کارکردن ئاسانتر ده‌کات و رێگه‌خۆشده‌کات ته‌نها کرێکارێک هه‌ڵبستێت به ئه‌نجامدانی چه‌ندکارێک. ئه‌وه چه‌ند هێنده‌کردنی به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره پیشهجیاجیاکانه،که ده‌رئه‌نجامی دابه‌شبوونی کاره،که ئه‌ویش، له کۆمه‌ڵگایه‌یکی باشی ئیدارهکراو بهڕێوهبراودا،ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه گشتییه په‌لبهاوێت و بگاته ئه‌و خه‌ڵکانه‌شی که له ئاسته‌کانی خواره‌وه‌ی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگادان. هه‌روه‌ها هه‌ر کارگه‌رێک بڕێکی زۆر به‌رهه‌می کاری خۆی ده‌بێت که له‌خوی زیاده، له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو کارگه‌ره‌کانی دیکه‌ش له هه‌مان پێگه‌ی ئه‌ودان،که وا ده‌کات کارگه‌ری یه‌که‌م بتوانێت بڕێکی زۆری به‌رهه‌کانی بگۆڕێته‌وه به بڕێکی زۆر، یاخود، ئه‌گه‌ر هه‌مان شتیش بوو، ئه‌وا به نرخی بڕێکی زۆری ئه‌وانه‌ی ئه‌وان. کارگه‌ری یه‌که‌م ده‌توانێت ئه‌و پێداوستیانه‌ی گارگهرانی دیکه به زیاده‌وه دابین بکات، و ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ی بۆ دابین ده‌که‌ن که پێویستیه‌تی، و زیادهییهکی گشتی به‌ناو هه‌موو ئاسته‌کانی (چینه‌کانی) کۆمه‌ڵگادا بڵاوده‌بێته‌وه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|