| وته‌ی هه‌فته |
| بازرگانی ئازاد |
|
|
|
|
نووسه‌ر ئاده‌م سمیس
|
|
|
گومانی تێدا نیه که تاکه‌کان سهرمایهکانینان ده‌خه‌نه خزمه‌تی پیشه‌سازی ناخۆییه‌وه، و هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن به‌مه‌ستی ئاراسته‌کردنی ئه‌و پیشه‌سازییه به ئومێدی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی زیاترین به‌های هه‌بیت. به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی بریتییه له زیادکردنی شتێک بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی یان ماده‌یه‌ی که ئه‌و پیشه‌سازییه‌ی له‌سه‌ر به‌نده یاخود تیایدا به‌کارهاتوه. بڕی قازانجی خاوه‌ن کاره‌که هاوگونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌های به‌رهه‌مه‌که‌دا، جا زۆر بێت یان که‌م. به‌ڵام خه‌ڵکی سه‌رمایه‌کانیان ته‌نها له پێناوی قازانجدا ده‌خه‌نه‌گه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه ههولًًَی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن که سه‌رمایه‌که‌یان بخه‌نه ئه‌و پیشه‌سازییه‌وه که به‌رهه‌مه‌که‌ی زیاترین به‌های ده‌بێت، یان که ده‌کرێت بگۆڕدرێته‌وه به زیاترین بڕی کونجاو له پاره یان که‌لوپه‌لی دیکه. به‌ڵام زۆربه‌ی جار، بڕی ده‌ستکه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌ر کۆمهڵًگایهک به‌ته‌واوه‌تی یه‌کسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌های له‌باری ئاڵوگۆڕی سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ساڵانه‌ی پیشه‌سازییه‌که‌ی. یاخود رونتر بڵێین، یه‌کسان ده‌بێت به‌و به‌هایه‌ی له‌باره بۆ ئاڵوگۆڕ. هه‌روه‌ک چۆن هه‌موو تاکه‌کان هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن که سه‌رمایه‌کانیان بخه‌نه خزمه‌تی پیشه‌سازی ناوخۆییه‌وه و ئاراسته‌کردنی ئه‌و پیشه‌سازییه که ده‌شێت به‌رهه‌مه‌که‌ی زیاترین به‌های له‌باری هه‌بێت. به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویسته تاکه‌کان تا له توانایاندا هه‌یه هه‌وڵی زیادکردنی داهاتی ساڵانه‌ی کۆمهڵگابدهن تا به‌رزترین ئاست. له واقیعدا ئه‌و که‌سه نایه‌وێت له سه‌رجه‌می قازانجی گشتی زیادبکات به‌ڵکو ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه‌نیه جی زیاده‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌و که‌سه هه‌وڵی پاراستنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی خۆی ده‌دات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌باشتر زانینی یارمه‌تیدانی پیشه‌سازی ناوخۆیی له به‌رامبه‌ر پیشه‌سازی بیانی‌دا. و له کاتی ئاراسته‌کردنی ئه‌و پیشه‌سازییه ناوخۆییهشدا به شێوازێک که به‌های به‌رهه‌مهێنانی تا به‌رزترین ئاست زیادبکات، ئه‌و که‌سه به‌م کاره ته‌نها خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی تاکه‌که‌سی خۆیه‌تی. ئه‌و که‌سه له‌م باره‌دا (یاخود له زۆربه‌ی باره‌کانی تردا) به چه‌ند ده‌ستێکی نهێنی ده‌برێت به‌ڕێوه که ئامانجێک یان مه‌به‌ستێکیان هه‌یه، یان ئامانجێکه که هه‌رگیز به‌شێک نه‌بوه له ئامانجی ئه‌و. ئه‌و راستیه‌ش که ئه‌وه به‌شێک نه‌بووه له ئامانجی ئه‌و که‌سه، هیچ زیانێک به کۆمه‌ڵگا ناگه‌یه‌نێت. له رێگه‌ی کۆششکردنیهوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا، زۆربه‌ی کات قازانجی کۆمه‌ڵگا زیاتر ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست ویستبێتی په‌ره‌ی پێبدات و زیادیبکات. هه‌رگیز نه‌مدیوه شتێکی جوان و باش له کاری ئه‌وانه که‌وتبێته‌وه که بازرگانی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ده‌که‌ن. ئه‌مه زۆرلهخۆکردنێکی ناباوه له نێو بازرگانه‌کاندا و به‌ته‌ها پێویستمان به چه‌ند وشه‌یه‌ک هه‌یه تا وایان لێبکه‌ین وازیلێبێنن. هه‌موو تاکێک له پێگه‌ی ناوخۆیی خۆیه‌وه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌ستنیشانی ئه‌و پیشه‌سازییه ناوخۆییه بکات که قازانجی پێده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌که‌ی تێدا بخاته‌گه‌ڕ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێیتێده‌چێت به‌رهه‌می ئه‌و پیشه‌سازییه به‌رزترین به‌های هه‌بێت. له‌و ههڵسهنگاندنهشیدا له سیاسه‌تمه‌دار و پیاوانی یاسا باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر داوای راوێژی لێ‌کرا. له‌به‌رمبه‌ردا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دار بیه‌وێت که‌رتی تایبه‌ت ئاراسته‌بکات به ئاراسته‌ی ئه‌و شێوه‌یه‌ی که خه‌ڵک سه‌رمایه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، به‌ته‌نها خۆی به‌و مه‌سه‌لانه‌وه ماندوو ناکات که پێویستیان به بایه‌خ هه‌یه، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتێک ده‌به‌خشێته خۆی که به‌تها له‌لایه‌ن تاکه‌کانه‌وه متمانه‌ی پێده‌کرێت نه‌ک له‌لایه‌ن هیچ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نێکی پیرانه‌وه. که ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتێکه که ده‌کرێت پهکجار مه‌ترسیداربێت ئه‌گه‌ر بکه‌وێته ده‌ستی پیاوێک که ئه‌مه‌نده گه‌مژه‌یی و ئازایه‌تی هه‌بێت تا وایلێبکات هه‌ست بکات له توانایدا هه‌یه ئه‌و کاره بکات. قازانجی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له بازرگانیکردنیدا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تردا له‌وه‌دایه که بتوانێت به هه‌رزانترین نرخی له‌بار بکڕێت و به گرانترین نرخی له‌بار بفرۆشێت. به‌م پێیه‌ش وه‌ک بازرگانی لێدێت له په‌یوه‌ندیدا به‌و خه‌ڵکه جیاوازانه‌وه که مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات. به‌ڵام رێگه‌ی تێده‌چێت که به نرخێکی هه‌رزان بکڕێت کاتێک هانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ده‌دات بۆ ئازادی ته‌واوی بازرگانی تاوه‌کو بتوانن ئه‌و که‌لوپه‌لانه هاورده‌بکه‌ن که خۆیان نه‌یانتوانیوه له ناوخۆدا به‌رهه‌می بهێنن. له‌هه‌مان کاتیش‌دا و به هه‌مان هۆکار، زۆر له‌باره نرخ به‌رز بکاته‌وه کاتێک بازاڕهکات جمه‌یاندێت له زۆرترین ژماره‌ی له‌باری به‌شداربووان. له به‌شی پێشووی ئه‌م به‌رگه‌دا، هه‌وڵمدا ده‌ریبخه‌م که چه‌نده ناپێویسته (ته‌نانه‌ت له‌ڕوی بنه‌مای سیسته‌می بازرگانی روته‌وه) کۆتوبه‌ندی نائاسایی بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر هاوردنی که‌لوپه‌لدا له‌و وڵاتانه‌وه‌ی که واتهماشادهکرێن که بازرگانیکردن له‌گه‌ڵیاندا سودێکی ئه‌وتۆی نیه. به‌هه‌ر حاڵ، هیچ شتێک له‌و رێبازی هاوسه‌نگییه بازرگانییه بێماناتر و پوچتر نیه که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌وه هه‌موو جۆره‌کانی کۆتوبه‌ند دامه‌زراوه که پێشتر باسمکرد. کاتێک دوو ناوچه بازرگانیدهکهن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، ئه‌و رێبازه وایبۆده‌چێت که ئه‌گه‌ر بێتوو هاوسه‌نگی بازرگانی دادپه‌روه‌رانه بێت، به‌و پێیه هیچ کامێکیان زه‌ره‌ر و قازانج ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر تای ته‌رازووه‌که به‌لای یه‌کێکیاندا له‌نگه‌ری گرت، ئه‌وه مانای وایه لایه‌کیان قازانج ده‌کات و لایه‌کی تریش زه‌ره‌ر، ئه‌ویش به هاوگونجاوی له‌گه‌ڵ لاربونه‌وه‌ی ته‌رازوه‌که له ئاستی ناوه‌ڕات. هه‌ردوو گریمانه‌که هه‌ڵه‌ن. ئه‌و بازرگانیانه‌ی که له رێگه‌ی حکومه‌ته‌وه ده‌کرێن و قۆرغکراون، ده‌رکرێت ببنه (که له‌راستیشدا بونه‌ته) مایه‌ی زیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که ئه‌و بازرگانییه‌ی دامه‌زراندوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا. دواتر هه‌وڵ ده‌ده‌م رونیبکه‌مه‌وه. به‌ڵام بازرگانی به‌دور له هێز و کۆتوبه‌ند، که به شێوه‌یه‌کی سروشتی و سیسته‌ماتیکی جێبه‌جێده‌کرێت له نێوان دوو وڵات‌دا، ده‌کرێت به‌رده‌وام سودبه‌خش بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێ‌و هه‌یشه یه‌کسانیش نه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو لادا. به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی له‌م جۆره، نه‌ته‌وه‌کان فێری ئه‌وه بوون که به‌رژه‌وه‌ندییان له هه‌ژارکردنی وڵاته دراوسێکانیاندایه. ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه وایکردوه که نه‌ته‌وه‌کان به‌چاوی بهخیلییهوه بڕواننه گه‌شه و خۆشگوزه‌رانی نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه که مامه‌ڵه‌ی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌کات. هه‌روه‌ها قازانجکردنی ئه‌و وڵاتانه به زه‌ره‌ی خۆی ده‌زانێت. بازرگانیکردنێ نێوان وڵاتان که پێویسته سروشتی بێت، وه‌ک بازرگانی نێوان تاکه‌که‌سه‌کان وایه ( که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت یه‌کێتی و هاوڕێیه‌تی لێبکه‌وێته‌وه) به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه بۆته خاکێکی به‌پێز بۆ ململانێی و دوژمنایه‌تی. ته‌ماعی گه‌وره‌ی پاشا و وه‌زیره‌کانی ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی رابردوو و ئێستادا کوشنده‌تر و زهرهبهخشتر نه‌بوه له به‌خیلی و حه‌سودی بێتامی بازرگان و پیشه‌وه‌ره‌کان. سته‌مکاری و توندوتیژی سه‌رکرده‌کان شهڕانگێزییهکه هاوتهمهنیً مرۆڤایه‌تییه. و ئه‌وه‌ش که زۆر خه‌ممه ئه‌وه‌یه که چاره‌سه‌رێک نه‌بێت که سروشتی په‌یوه‌ندیی مرۆیی خۆی بیدۆزێته‌وه. به‌ڵام ته‌ماحکاری قێزه‌ون و رۆحی قۆرغکردنی نێو بازرگان و پیشهوهرکان که به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی مرۆڤایه‌تی نین و ناشبن، راستناکرێتهوه و چاره‌سه‌ری نیه و رێگه‌ی پێناگیرێت له‌وه‌ی که چیتر ئارامی خه‌ڵکانی تر نه‌وروژێنن. ئه‌و شته ته‌نها له رێگه‌ی بازرگان و پیشهوهرکان خۆیانه‌وه دێته‌دی. رۆحی قۆرغکردن که له بنه‌چه‌وه ئه‌م رێبازی هێناوه‌ته‌بوون و بڵاویکردۆته‌وه، چێگه‌ی گومان نیه، ئه‌وانه‌شی که وه‌ک وانه وتویانه‌ته‌وه و له سه‌رتاوه بانگێشه‌یان بۆ کردوه، به‌بێ گومان ئه‌وانه ده‌به‌نگن، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی که پهسهندیانکردوه و بڕوایان پێهێناوه. هه‌ر وڵاتێک بگرێت، به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له‌وه‌دایه که توانایان هه‌بێت هه‌موو شتێک به هه‌رزانترین نرخی له‌بار بکڕن (که پێویستیشه به‌رده‌وام وا بێت). ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ئه‌وه‌نده روونه که ده‌بێته گاڵته‌ی منداڵان ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین راستییه‌که‌ی بسه‌لمێنین، و هیچ بواری ئه‌وه‌ی تێدا نیه گومانی لێبکه‌ین، مه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی بازرگان و پیشه‌وه‌ره لایهنگیرهکان بیانه‌وێت بیشێوینن. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌م باره‌دا به ته‌واوه‌تی دژی به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی خه‌ڵکه. به‌هه‌رحاڵ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندی و سامانداری ده‌وڵه‌تانی دراوسێ مایه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌یه له جه‌نگ و سیاسه‌تدا، به‌ڵام له‌ڕوی بازرگانییه‌وه زۆر زۆر به‌سوده. له‌کاتی دوژمانکاریدا، ده‌کرێت سه‌روه‌ت و سامان وا له دوژمنه‌کانمان بکات بتوانن چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و سوپای به‌هێز و به‌تواناتر له‌وانه‌ی ئێمه بهێننه مه‌یدان. به‌ڵام له‌کاتی ئاشتی و بازرگانیدا، ده‌بێت وایان لێبکات کهلوپهلهکانیانمان له‌گه‌ڵ پاڵوگۆربکهن به نرخێکی به‌رز، و ده‌بنه بازڕێکی باشتر بۆ به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه راسته‌وخۆکانمان یان هه‌ر شتێکی دیکه که ده‌کرێت بکڕدرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا. هه‌روه‌ک چۆن ده‌وڵه‌مه‌ندێک ده‌بێته کڕێارێکی باشتر له‌لای خاوه‌ن پیشه‌کان و له هه‌ژارێک بره‌وی زیاتره، وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندیش به هه‌مان شێوه‌ن. |
| < پێشتر |
|---|