| وته‌ی هه‌فته |
| سیاسه‌تی نیوه‌ی رێگه به‌ره‌و سۆشیالیزم ده‌چێت |
|
|
|
|
نووسه‌ر لۆدڤیک ڤۆن میسس
|
|
دۆگمای بنه‌ڕه‌تی هه‌موو جۆره‌کانی سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که ئابوری بازاڕ یان سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێکه زه‌ره‌ر به به‌رژه‌وه‌ندییه زیندوه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌تی قازانجی ژماره‌یه‌کی که‌م له خهڵًک ده‌کات (که په‌یڕه‌وی بنه‌مای تاکگه‌رایی ده‌که‌ن). و خه‌ڵکیش راپێچی هه‌ژاری هه‌ڵکشاو ده‌کات. هه‌ره‌وه‌ها به‌دبه‌ختی و کۆیله‌یه‌تی و سته‌م له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت و کاریش قۆرغ ده‌کات، له هه‌مانکاتدا ده‌بێته مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی چینێک له مشه‌خۆری ته‌وه‌زه‌ل که کار ناکه‌ن و هیچ سودێکیان نیه. ئه‌و پره‌نسیپه له به‌رهه‌می کاری کارل مارکس نه‌بوو. به‌ڵکو پێشوه‌خت په‌ره‌ی پێ‌درابوو، پێش ئه‌وه‌ی مارکس بکه‌وێته ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که کتێبه‌کانیان بڵاوده‌کرده‌وه خۆیان نوسه‌ری مارکسی نه‌بوون، به‌ڵام که‌سانی وه‌ک کارلایل و رۆسکن، فابییه به‌ریتانییه‌کان (فابییهکان ده‌یانویست سۆشیالیزم به رێگه‌ی ئاشتییانه بڵاوبکه‌نه‌وه، واته به‌دور له شۆرش)،هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌ڵمانییه‌کان و دامه‌زراوه‌ییه ئه‌مه‌ریکییه‌کان (ئه‌وانه‌ی که بایه‌خیان به بێده‌ره‌تان و په‌ککه‌وتوه‌کان ده‌دا) بوون. ئه‌و راستییه‌ش زۆر گرنگه بزانرێت که دروستیی ئه‌و دۆگمایه ته‌نها له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی که‌می ئابوریناسانه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا، که به په‌له بێده‌نگکران و رێگه‌یان لێ‌گیرا بچنه زانکۆکان و له میدایاکاندا ده‌ربکه‌ون و ببنه سه‌رکرده‌ی پارته سیاسییه‌کان و له هه‌مووشی گرنگتر پێش ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێکی حکومه‌تی بگرنه ده‌ست. رای گشتیش ناوزڕاندنی سه‌رمایه‌داری به‌بێ یه‌ک و دوو په‌سه‌ندکرد.
به‌ڵام بێگومان ئه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامه سیاسییه پراکتیکیانه‌ی که خه‌ڵک له‌م دۆگمایه به‌ده‌ستیان هێنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هاوگونجاو و هاوشێوه نه‌بوو. یه‌کێک له گروپه‌کان راگه‌یاند که ته‌نها تاقه رێگه‌یه‌ک هه‌یه بۆ سڕینه‌وه و ده‌ربازبوون له شه‌ڕانگێزییانه، ئه‌ویش سڕٍینهوهی ته‌واوه‌تی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌وان بانگێشه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له ژێر ده‌ستی کۆنترۆڵی تایبه‌ت ده‌ربهێنن و بیخه‌نه ژێر ده‌ستی کۆنترۆڵی گشتییه‌وه. ئه‌وان ئامانجیانه سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم پلاندانان،یان سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن. هه‌موو ئه‌م چه‌مکانه‌ش یه‌ک ئاماژه‌ن بۆ هه‌مان شت. چیتر نابێت به‌کاربه‌ران (مستهلک) له رێگه‌ی کڕینه‌وه یان نه‌کڕینه‌وه ده‌ستنیشانی ئه‌وه بکه‌ن چی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بڕی چه‌ند و به چ چۆنایه‌تییه‌ک. له ئێستاش به‌دواوه، پێویسته تاقه ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی هه‌ڵبستێت به ئاراسته‌کردنی سه‌رجه‌م چالاکییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان.
گروپێکی دیکه هه‌یه که پێده‌چێت که‌متر رادیکال بێت. ئه‌وان سۆشیالیزم به راده‌یه‌ک ره‌تده‌که‌نه‌وه که زۆری که‌متر نیه له ره‌تکردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رمایه‌داری. ئه‌وانه بانگێشه بۆ سیسته‌مێک ده‌که‌ن، که وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن به‌قه‌ده‌ر دوری له سه‌رمایه‌دارییه‌وه، له سۆشیالیزمه‌وه دوره. به‌و پێًیهی که ئه‌مه سیسته‌می سێهه‌مه له روی رێکخستنی ئابووریی کۆمه‌ڵگاوه، به‌و پێیه‌ش له نێوه‌ندی رێگادا ده‌مێنێته‌وه له‌نێوان هه‌ردوو سیسته‌مه‌که‌ی دیکه‌دا. لهگهڵً ئه‌وه‌شدا ئه‌م سیسته‌مه خاسییه‌ته‌کانی هه‌ردوو سیسیتهمهکهی دیکه‌ی تێدایه، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له خراپی و لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی هه‌ردووکیان ده‌ربازبێت. ئه‌م سیسته‌می سێهه‌مه‌ش به سیسته‌می ده‌ستێوه‌ردانخوازی ده‌ناسرێت. و له زاراوه‌گه‌لی سیاسی ئه‌مه‌ریکادا به "سیاسه‌تی نێوه‌ندی رێگه" ناسراوه. ئه‌وه‌ی واده‌کات ئه‌م سیسته‌می سێهه‌مه ره‌واجی هه‌بێت له‌نێو زۆربه‌ی خه‌ڵکدا ئه‌و رێڕه‌وه تایبه‌ته‌یه که هه‌ڵیبژاردوه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ی که دێنه رێگه‌ی. به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان ته‌ماشای ده‌که‌ن، دوو چین هه‌یه، ئه‌وانیش سه‌رمایه‌داران و ئهنترۆپهنۆر (ئه‌و که‌سه‌ی که کۆمپانیایه‌ک داده‌مه‌زرێنێت و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به تایبه‌تی له‌بواری بزنس دا که زۆرجار ده‌ستپێشخه‌ری و موجازه‌فه‌ی تیایه، زۆرجار ئه‌و شوێن و بوارانه ده‌گرێته‌وه که پێشتر ئه‌و جۆره پرۆژه‌یه‌ی تێدا نه‌کراوه)له لایه‌ک و کرێکاران و ئه‌وانه‌ی که موچه وه‌رده‌گرن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ی که ده‌یکه‌ن له لایه‌کی دیکه. ئه‌م دوو لایه‌نه له وتوێژی به‌رده‌وامدان له‌باره‌ی دابه‌شکردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌رمایه و چالاکییه ئهنترۆپهنۆرییهکان. هه‌ردولا هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌یانه هه‌موو نێچیره‌که بۆ خۆیان ببه‌ن. له‌م باره‌دا، ئه‌وانه‌ی بانگێشه‌ی نێوه‌ندی رێگه ده‌که‌ن ده‌ڵێن با ئاشتی به‌رقه‌راربکه‌ین له‌ڕێگه‌ی دابه‌شکردنی ئه‌و به‌هایه‌ی که ناکۆکی له‌سه‌ره به شێوه‌کی یه‌کسان له‌نێوان دوو چینه‌که‌دا. پێویسته ده‌وڵه‌ت له نێودا بێت وه‌ک حه‌که‌مێکی پاک و بێ لایه‌نگیری، هه‌روه‌ها بتوانێت جڵه‌وی چاوچنۆکی سه‌رمایه‌داری بکات و به‌شێک له قازانج دابنێت بۆ چینه کارگه‌ره‌کان. به‌م جۆره ده‌توانرێت سه‌رمایه‌داری چاوبرسی له عه‌رش بخرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سۆشیالیزمی سه‌رکوتکه‌ر بخرێته سه‌ر عه‌رش. سه‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ئه‌و جۆره‌ی له شێوازی حوکمدان به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کاندا خۆی له خۆیدا سه‌رتاپای هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره و چاوبهستییه. کێشمه‌کێشی نێوان سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیزم له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌ستکه‌وته‌کان نیه. به‌ڵکو جیاوازییه‌که له نێوان دوو پلاندایه بۆ سیسته‌می ئابوری کۆمه‌ڵگا –سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیزم- کامیان باشتر ده‌توانێت ئه‌و ئامانجانه‌ی که سه‌رجه‌م خه‌ڵکی به دوا ئامانجی ئه‌و چالاکییانه داده‌نێن بهێننه‌دی که پێیان ده‌وترێت ئامانجه ئابورییه‌کان، ئه‌وه‌ش به‌مانای باشترین دابینکردنی لهباردێت بۆ ئه‌و که‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه به‌سوده‌کان. سه‌رمایه‌داری له هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌دایه له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیا و ده‌ستپێشخه‌رییه تایبه‌ته‌کانه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای پڕدهسهڵاتی خه‌ڵک له کڕین یان نه‌کڕینی که‌لوپه‌ل له بازاڕدا. سۆشیالیسته‌کان ده‌یانه‌وێت پلانی دانسقه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی بخه‌نه جێگه‌ی پلانه‌کانی تاکه‌که‌سه جیاوازه‌کان. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی مارکس ناوی ده‌بات به "بێسه‌روبه‌ریی به‌رهه‌مهێنان" بگۆڕن به قۆرغکردنی ته‌نیاباڵ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه. کێشمه‌کێشه‌که ناگه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی دابه‌شکردنی به‌شێکی دیاریکراو له هۆیه‌کانی حه‌وانه‌وه، به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رجه‌می ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که خه‌ڵکی خوازیارن چێژیان لێببینن. ململانێی نێوان ئه‌و دوو پره‌نسیپه ئه‌گه‌ری هێوربونه‌وه و ئاشتبونه‌وه‌ی تێدا نیه و به‌هیچ چاره‌سه‌رێکی نێوه‌راستیش چاک نابێت. کۆنترۆڵکردن نادابهشکراوه. یان ئه‌وه‌تا داواکاری به‌کاربه‌ر ده‌ستنیشانی بازاڕٍ و ئامانج و شێوازی به‌کاربردنی یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌کات، یان ئه‌وه‌تا حکومه‌ت ئه‌و ئه‌رکه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. هیچ هێزێک نیه ناکۆکی نێوان ئه‌م دوو پره‌نسیپه دژیه‌که که‌متربکاته‌وه. هه‌ریه‌که‌شیان به‌ربه‌ستی ئه‌ویتریان ده‌کات. ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌تیش نێوه‌ندێکی ئاڵتونی نیه له‌نێوان سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیزم‌دا. به‌ڵکو ئه‌وه سیسته‌می سێهه‌می رێکخستنی ئابوری کۆمه‌ڵگایه و پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بنرخێنرێت.
قسه‌کردن له‌سه‌ر باشییه‌کانی سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیزم ئه‌رکی ئه‌م گفتوگۆیه نیه. به‌ڵکو من لێره‌دا ته‌نها قسه له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت ده‌که‌م. هه‌روه‌ها ناشمه‌وێت بچمه ناو هه‌ڵسه‌نگاندنێکی حوکمدهرانه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر دیدێکی پێشه‌وه‌خت. خه‌می سه‌ره‌کیم ته‌نها بریتی ده‌بێت له رونکردنه‌وه‌ی شێوازی کارکردنی ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت و ئایا ده‌کرێت به شێوازێک له سیستهمێًکی به‌رده‌وامی دابنێین بۆ رێکخستنی ئابوری کۆمه‌ڵگا یان نا. بانگێشهبۆکهرانی ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که له‌پلانیاندایه موڵکدارێتی تایبه‌تی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و زیادکردنی کار و ئاڵوێرهکانی بازاڕ وه‌ک خۆی بهێڵنه‌وه. به‌ڵام به‌رده‌وامیش ئه‌وه دوباره ده‌که‌نه‌وه که کارێکی زۆر هه‌نوکه‌ییه رێگه به‌و دامه‌زراوه سه‌رمایه‌دارییانه بگیرێت له بڵاوبونه‌وه‌ی بێسه‌روبه‌ری بێ‌شومار و ئیستیغلالکردنی زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌کی نه‌شیاو و نا یه‌کسان. ئه‌رکی حکومه‌ته که کۆتوبه‌ند دابنێت له رێگه‌ی فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌ماحکاری چینه موڵکداره‌کان تاوه‌کو تینوێتییان بۆ موڵکداری زیاتر زیان به چینه هه‌ژاره‌کان نه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و سه‌رمایه‌داریه‌ی سنوری بۆ دانه‌نراوه و حکومه‌ت ده‌ستوه‌رناداته کاره‌کانی، ئه‌وه سه‌رمایه‌دارییه‌کی شه‌رانگێزی لێده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام به که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و شهرانگێزییهی، پێوستی له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی ده‌بێته شتێکی ناپێویست. بواری ئه‌وه‌ش هه‌یه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری باشتربکرێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت له کاروباری سه‌رمایه‌داران و ئهنترۆپهنۆرهکاندا. ئه‌م جۆره له رێکخستنی کاره‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه تاقه رێگه‌یه بۆ دورکه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌ری سۆشیالیزمی سته‌مکار و رزگارکردنی ئه‌و خاسیه‌ت و سیمایانه‌ی سه‌رمایه‌داری که شایه‌نی ئه‌وه‌ن بهێڵرێنه‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌وه، باوه‌ڕدارانی ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت چه‌ندین رێگه‌چاره‌یان له‌لایه. با یه‌کێک له‌و رێگه چارانه به نمونه وه‌ربگرین که بریتییه له کۆنترۆڵکردنی نرخه‌کان که زۆر باوه.
بۆ نمونه حکومه‌ت وا هه‌ست ده‌کات که نرخی شیر زۆر به‌رزه و ده‌یه‌وێت وایلێبکات که هه‌ژاران توانایان هه‌بێت بیکڕَن و شیری زیاتر بده‌ن به منداڵه‌کانیان. بۆیه حکومه‌ت نرخی شیر دیاریده‌کات و نرخه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک جێگیرده‌کات که که‌متر بێت له نرخی باو له بازاڕی ئازاد‌دا. ده‌رئه‌نجام، به‌رهه‌مهێنه‌ره په‌راوێزییه‌کانی (ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره تاکانه ده‌گرێته‌وه که به‌رهه‌مه‌کانیان به حاڵ قازانج ده‌کات له سایه‌ی نرخی بازاڕ و توانای به‌رهه‌مهێناندا) شیر که به‌رهه‌مهێنان بۆیان زۆرتری تێده‌چێت، زه‌ره‌ر ده‌که‌ن. به‌و پێیه‌شی که هیچ خاوه‌ن کێڵگه‌یه‌ک و خاوه‌ن پیشه‌یه‌ک ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له به‌رهه‌مهێناندا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام زه‌ره‌ر بکات، بۆیه مانگاکانیان و شارهزاییهکانان به‌کارده‌هێنن بۆ شتێک که قازانجی زیاتر بکات. بۆ نمونه، ده‌ستده‌که‌ن به به‌رهه‌مهێنانی که‌ره و په‌نیر و گۆشت. به‌م پێیه‌ش شیر له بازاردا که‌مده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش بێگومان له‌گه‌ڵ نیه‌تی حکومه‌تدا یه‌کناگرێته‌وه. چونکه حکومه‌ت نیازی وابوو که مه‌سه‌له‌که ئاسان بکات و خه‌ڵک توانای کڕینی شیریان زیاتربێت. به‌ڵام له ئه‌نجامی دهستێوهردانییهوه، بڕی فه‌راهه‌می شیر له‌بازاردا کهمتربوهوه. ئه‌مه‌ش له گۆشه‌نیگای حکومه‌ت خۆی و ئه‌وانه‌شی که پشتگیری‌یان ده‌کرد ده‌رده‌که‌وێت که سه‌رکه‌وتوونه‌بوه. بۆیه ئێستا حکومه‌ت له‌به‌رده‌م ئهڵتهرناتیڤێکدایه، ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره‌ی به‌تاڵبکاته‌وه و چیتر ده‌ستوه‌رنه‌داته دیاریکردنی نرخی شیره‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر ئاراسته‌که‌ی خۆی به هێشتنه‌وه‌ی نرخی شیر له‌خوار رێژه‌ی نێوه‌ندی فرۆشتنی شیره‌وه که بازار دیاریده‌کات و له‌هه‌مان کاتیش‌دا بیه‌وێت رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیر وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، پێویسته له‌سه‌ری کاربکات به ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی جهدوا بۆ کاری به‌رهه‌مهێنه‌ره په‌راوێزییه‌کان. لهسهریشیهتی له هه‌مان کاتدا که نرخی شیر که‌مده‌کاته‌وه، له هه‌مان بڕیاردا نرخی ئه‌و پێکهاته و پێداویستیانه‌ش که‌مبکاته‌وه که پێویستن بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیر بۆ نرخێکی هه‌رزان تاوه‌کو به‌رهه‌مهێنه‌رانی شیر توشی زه‌ره‌ر نه‌بن و به‌و پێیه‌شی به‌رهه‌مهێنانی که‌مناکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌و کات چیرۆکه‌که خۆی دوباره ده‌کاته‌وه ئه‌م جاره شوێنێکی دیکه ئه‌ویش به که‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می پێکهێنه‌ره پێویسته‌کان بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیر، به‌مه‌ش ده‌گه‌ینه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا. ئه‌گه‌ر ئه‌و کات حکومه‌ت ئاماده‌نه‌بوو دانبه‌وه‌دا بنێت که سه‌رکه‌وتوونه‌بووه له کاره‌که‌یدا، بۆیه پێویست ده‌بێت له‌سه‌ری فشاری زیاتر به‌کاربهێنێت بۆ چه‌سپاندنی نرخی پێکهێنه‌ره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی شیر. ئه‌مه‌ش حکومه‌ت ناچارده‌کات له‌وه زیاتر بڕوات و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستبکات به جێگیرکردنی نرخی سه‌رجه‌م که‌لوپه‌له به‌کارهاتووه‌کان و هه‌موو پێکهاته‌کانی به‌رهه‌مهێنان، واته هێزی کار و که‌ره‌سته، و فهرمانبدات به هه‌موو خاوه‌نکار و کرێکاره‌کان به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر کارکردن و به‌رهه‌مهێنانی به‌و نرخ و کرێیانه‌ی که دانراون. ناکرێت هیچ لقێکی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازییه‌ک پشتگوێ بخرێت له‌و نرخدانان و کرێ نوێیه‌دا و هه‌روه‌ها وابهستهبونیان به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه‌ی که حکومه‌ت داوایان لێده‌کات به‌رهه‌می بهێنن. له‌بارێکدا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێک لق وه‌ک خۆی هێڵرایه‌وه و نه‌خرایه ژێر باری ئه‌و نرخدانانهوه به‌و پێیه‌ی که ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنن زۆر سه‌ره‌کی نین یان به که‌مالیات داده‌نرێن، به‌و پێیه سه‌رمایه‌گوزاری به‌ره‌و ئه‌و جۆره له به‌رهه‌م دهچێًت به‌و پێیه‌ش ئه‌و مه‌وادانه‌ی که نرخیان بۆ دانراوه به‌رهه‌میان که‌مده‌بێته‌وه. به‌ڵام کاتێک ئه‌م جۆره چاودێری گشتگیری کاره‌کان دێته‌دی، ئه‌و کات هیچ شتێک نامێنێت به ناوی ئابوری بازاڕه‌وه. به‌و پێیه‌ش هاوڵاتیان ناتوانن له ڕێگه‌ی کڕین یان نه‌کڕینی که‌لوپه‌له‌وه ده‌ستنیشانی ئه‌و شتانه بکه‌ن که پێویسته به‌رهه‌مبهێنرێن و به چ شێوه‌یه‌کیش. توانای دیاریکردنی ئه‌و شتانه ده‌چێته‌وه لای حکومه‌ت. ئه‌مه‌ش چیتر پێیناوترێت سه‌رمایه‌داری، به‌ڵکو ده‌بێته پلانرێژی گشتگیر له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، واته سۆشیالیزم.
بێگومان یه‌کێک له راستییه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره له سۆشیالیزم هه‌ندێک له سیفات و سیما ده‌ره‌کییه‌کانی سه‌رمایه‌داری له‌خۆیدا ههلًًَدهگرێت. به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی مافی موڵکایه‌تی تایبه‌تی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و نرخ و کرێ و بڕی قازانج بۆ خۆی ده‌هێڵێته‌وه. له راستیشیدا هیچ شتێک نامێنێته‌وه که بیگرێته‌به‌ر جگه له ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و بێ کۆتوبه‌ند. ئه‌وه حکومه‌ته که فه‌رمان ده‌داته خاوه‌نکار و سه‌رمایه‌داره‌کان که چ شتێک به‌رهه‌م بهێنن و به چ بڕ و جۆرێکیش، و به چ نرخێک ده‌کڕن و له کێ، و به چ نرخێک ده‌فرۆشن و به کێ. هه‌رچی ئاڵوێر و گۆڕینهوهکانیشه له بازاڕدا له خه‌ڵه‌تاندن زیاتر هیچی تر نین. ده‌سه‌ڵات هه‌موو نرخه‌کان و کرێ و بڕی قازانج دیاریده‌کات. ئه‌وانه‌ش ته‌نها نرخ و کرێ و بڕی قازانجی روکه‌شن. له راستیشدا ته‌نها ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ن که پابه‌ندن به‌و بڕانه‌وه که حکومه‌ت فه‌رمانیان ده‌رده‌کات. حکومه‌ت، نه‌ک به‌کاربه‌ران، ئاراسته‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌کات. حکومه‌تیش داهاتی هاوڵاتیان دیاریده‌کات و ئه‌و وه‌زیفانه‌ش ده‌داته هاوڵاتییان که بۆی دهستنیشانکردون. ئه‌مه‌ش سه‌رمایه‌داریه له‌به‌رگی سۆشیالیزم‌دا. ئه‌مه ئابوری زۆره‌ملێی ئیمبراتۆریه‌تی ئهڵًمانی هێتلهرییه و ئابوری پلانڕێژراوی به‌ریتانیایه. ئه‌زمونی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له‌به‌رئه‌وه‌ی پلانرێژی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی که باسمکرد به‌تها بریتی نیه له پێکهاتێک یان بونیادێکی تیۆری، به‌ڵکو وێنه‌یه‌کی وهسفئامێزی راسته‌قینه‌ی به‌دوایه‌کداهاتنی روهداوهکانه که سۆشیالیزمی هێنایه ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێکی دیکه. ئه‌ڵمانه‌کان له کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا ده‌ستیانکرد به نرخدانان بۆ کۆمه‌ڵێکی بچوک له که‌لوپه‌له به‌کاربراوه‌کان که به پێداویستیی سه‌ره‌کی داده‌نران. سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و رێگه‌چارانه وایلێکردن که له‌وه زیاتر بڕۆن تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی پلانی هیندنبۆرگ دابنێن له نیوه‌ی دووه‌می جه‌نگدا. له چوارچێوه‌ی پلانی هیندنبۆرگدا، هیچ بوارێک نه‌هێڵرایه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌لایه‌ن به‌کاربه‌رانه‌وه و به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ کار که پشت به مافی ده‌ستپێشخه‌ری خاوه‌نکاره‌کان ده‌به‌ست. هه‌موو چالاکییه ئابورییه‌کان بێ قه‌ید و شه‌رت خراونه‌ته ژێر چاودێری یه‌کلایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه. شه‌پۆلی دۆڕانی سه‌رتاپاگیری قه‌یسه‌ر به هه‌موو ده‌زگا ئیدارییه‌کانی ئیمبراتۆریه‌تدا بڵاوبوه‌وه، و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا کۆتایی به پلانه بریقه‌دار و به‌زۆر سهپێنراوهکهش هێنا. به‌ڵام له ساڵی 1931دا، راوێژکار برونگ ده‌ستیکرد به په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی نوێی رێکخستنی نرخ. و هاوپه‌یمانه‌کانیشی سهرهسختانه شوێنپێیان هه‌ڵگرت، که یهکهمینان هێتله‌ر بوو، ده‌رئه‌نجام چیرۆکه‌که خۆی دوباره‌کرده‌وه. به‌ریتانیا و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی دیکه‌ش که له کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا رێوشوێنی چاوێریکردن و رێکخستنی نرخیان گرته‌به‌ر هه‌مان گرفتیان هه‌بوو. زۆرکرا بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان به‌ره‌و پێش بچن. به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ره‌تای گهشهیدابوو کاتێک سه‌رکه‌وتن و ناره‌زایی گه‌ل بوه مایه‌ی لابردنی هه‌موو ئه‌و پلانانه‌ی په‌یوه‌ندیان به چاودێری بازاڕه‌وه هه‌بوو. مه‌سه‌له‌که له کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا جیاوازبوو. به‌ریتانیا ئه‌و کاته رێگه‌یه‌کی گرته‌به‌ر بۆ دیاریکردنی نرخی هه‌ندێک که‌لوپه‌له‌کان که به سه‌ره‌کی داده‌نران. و ناچاریش بوو که زیاتر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری و به‌رو شوێنێکی دورتری به‌رێت تا کار گه‌یشته گۆڕینی سه‌راپاگیری پلانی ئابوری وڵات و جیگرتنه‌وه‌ی به ئازادی ئابوری. کاتێک شهر ده‌ستیپێکرد، به‌ریتانیا بریتی‌بوو له کۆمۆنوێڵسێکی سۆشیالیستی. جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌مان بێته‌وه یاد که سۆشیالیزمی به‌ریتانیا له رێگه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مسته‌ر ئاتلی کرێکارییه‌وه نه‌هاته به‌رهه‌م، به‌ڵکو له‌ڕیگه‌ی وه‌زاره‌تی جه‌نگه‌وه که وینستۆن چه‌رچل سهرۆکایهتیدهکرد. ئه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا کردی بریتی نه‌بوو له دامه‌زراندنی سۆشیالیزم له وڵاتێکی ئازاد‌دا، به‌ڵکو بریتی‌بوو له هێشتنه‌وه‌ی سۆشیالیزم وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می جه‌نگ و دوای جه‌نگدا هاته بوون. ئه‌م راستیه په‌رده‌پۆشکرا له رێگه‌ی ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه که دروستبوو پاش به‌خۆماڵیکردنی بانکی ئینگلاند و کانه خه‌ڵوزه‌کان و چه‌ند بوارێکی تری پیشه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، پێویسته به‌ریتانیا به وڵاتێکی سۆشیالیستی ناوببرێت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی موڵکایه‌تی هه‌ندێک پرۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و خۆماڵیکردن، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو چالاکییه ئابورییه‌کانی له‌ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ته‌واوی حکومه‌ت و دامهزراوهکانیدابوو. حکومه‌ت هه‌ڵده‌ستا به ئاراسته‌کردنی دیاریکردنی سه‌رمایه و هێزی کار بۆ بواره جیاجیاکانی کار و پیشه. حکومه‌ت هه‌ڵده‌ستا به دیاریکردنی ئه‌وه‌ی ده‌بوو بهرههمبێنرێت. و سه‌روه‌ری له زۆربه‌ی چالاکییه پیشه‌ییه‌کاندا به‌ته‌نها بۆ حکومه‌تبوو. و میلله‌تیش خرایه بارێکه‌وه که به‌ته‌واوه‌تی له ژیُر سایه‌ی ویسایه‌تی حکومهتدابوو و ناچاریش بوو به‌بێ قه‌ید و شه‌رت ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی بێت. هه‌رچی پیشه‌وه‌ر و خاوه‌نکاره نوێ و پیشینهکانیشه، ته‌نها چه‌ند ئه‌رکێکی لاوه‌کییان پێده‌سپێردرێت. هه‌موو ئه‌وه‌ی که رێًگهیان پێدراوه سه‌ربه‌ستانه بیکه‌ن بریتیه له جێبه‌جێکردنی بڕٍیاری فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت. ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانین ئه‌وه‌یه که دیاریکردنی نرخ، که به ته‌نها کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی که‌می که‌لوپه‌ل، سه‌رکه‌وتو نابێت له پێکاندنی ئامانجه‌که‌یدا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه، چه‌ندین کاریگه‌ری جێده‌هێڵێت که له گۆشه‌نیگای حکومه‌ت خۆشییه‌وه له باری پێشخۆی خراپتره که حکومه‌ت هه‌وڵی گۆڕینی ده‌دات. ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش بیه‌وێت ئه‌و کاردانه‌وه حه‌تمیانه‌ی که ویستراو نیین بسڕێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێڕه‌وه‌که‌ی خۆی و له دوا جاریشدا هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراوه‌کانی بۆ سۆشیالیزم له جۆری هیندنبێرگ. قه‌یرانه‌کان و بێ‌کاری هه‌مان شتیش راسته بۆ هه‌موو جۆره‌کانی دیکه‌ی خۆسه‌پاندنی له دیارده‌کانی بازڕدا. هه‌وڵه‌کانی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی مامناوه‌ندی سود له رێگه‌ی به‌رفراوانکردنی ئیعتیماداتهوه، راسته ده‌بێته هۆی خولقاندنی واده‌یه‌ک له بوژانه‌وه‌ی بیزنس. به‌ڵام ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ی لێیده‌که‌وێته‌وه ته‌نها به‌رهه‌مێکه به شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد هاتۆته بوون و ده‌شبێته هۆی که‌مبونه‌وه‌ی نرخ و که‌سادی ئابوری. خه‌ڵکیش ناچارده‌بن باجی گه‌وره‌ی ئه‌و پاره ئاسانه دهتکهوتوه بێًسهروبهره بده‌ن که له ئه‌نجامی فراوانکردنی ره‌سید و هه‌ڵئاوسانه‌وه دروست ده‌بێت. دوباره‌بونه‌وه‌ی ماوه‌ی که‌سادی ئابوری و بێ‌کاری به‌کۆمه‌ڵ بۆته مایه‌ی زراندنی ناوی سه‌رمایه‌داری له نێو ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا که توانای جیاوازیکردنیان لاوازه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و روداوانه له ئه‌نجامی کاری بازاری ئازاده‌وه نه‌هاتونه‌ته بوون. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ته به نیه‌تی باشه‌وه به‌ڵام به‌بێ بوونی حیکه‌مه‌تی بازاڕ. تاقه رێگه‌یه‌ک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی مامناوه‌ندی کرێ و ئاستی گشتیی گوزه‌ران ته‌نها بریتییه له زیادکردنی سه‌رمایه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتواندا. تاقه رێگه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی مامناوه‌ندی کرێ به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕێن و خوازیاری ده‌ستکه‌وتنی کرێن، ته‌نها له رێگه‌ی زیادکردنی به‌رهه‌می هه‌وڵی پیشه‌سازییه‌وه ده‌بێت ئه‌ویش به زیادکردنی پشکی(ره‌سید) هه‌موو تاکه‌کان له سه‌رمایه‌گوزاری کاردا. ئه‌وه‌ی وایکردوه ئاستی کرێ له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له هی وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا به‌رزتربێت بریتییه له‌و راستییه‌ی که پشتگیری هه‌وڵ و گرفته‌کانی کرێکاری ئه‌مه‌ریکی به ئامرازی زیاتر و باشتر ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که له توانای حکومه‌تێکی باشدایهی ئه‌نجامیبدات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خۆشکوزه‌رانی دارایی گه‌ل، بریتییه له دامه‌زراندن و پاراستنی سیسته‌می دامه‌زراوه‌یی که هیچ جۆره به‌ربه‌ستێکی تێدا نیه له‌ڕوی که‌ڵه‌که‌بونی هه‌ڵکشاوی سه‌رمایه‌ی نوێی پێویست بۆ باشترکردنی شێوازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ته‌کنه‌لۆجیا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌داری له رابردودا به‌ده‌ستی هێناوه و له داهاتوشدا ده‌یکات، ئه‌گه‌ر تێک‌وپێک نه‌درێت له رێگه‌ی سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌ی سهرکهشانهوه.
ناکرێت ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت وه‌ک سیسته‌مێکی ئابوریی ته‌ماشابکرێت که چاره‌نوسی مانه‌وه‌یه. به‌ڵکو شێوازێکه له گۆڕینی سه‌رمایه‌داری بۆ سۆشیالیزم له‌رێگه‌ی چه‌ند ههنگاوێکی به‌دوایه‌کدا هاتوو. به‌و پێیه‌ش جیاوازه له‌وه‌ی که کۆمه‌نیسته‌کان ده‌یانه‌وێت سۆشیالیزم به یه‌ک پیاکێشان به‌دی بهێنن. جیاوازییه‌که‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دوا ئامانجی بزوتنه‌وه سیاسییه‌که، به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و که‌ره‌سته تهکتیکییانهی که په‌نایان بۆ ده‌بردرێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجێک که هه‌ردوو گروپه‌که له هه‌وڵی بهدیهێنانیدان. کارل مارکس و فرێدریک ئه‌نگلس هه‌ریه‌ک له ئه‌و دوو رێگه‌یه‌یان به په‌سه‌ند زانیوه بۆ گه‌یشتن به سۆشیالیزم. له ساڵی 1848دا، و له مانیفێستی کۆمۆنیستتدا، هه‌ردوکیان هه‌ستاون به کورتکردنه‌وه‌ی پلانی گۆڕانی پله به پله‌ی سه‌رمایه‌داری بۆ سۆشیالیزم. پێویسته ئاستی چینی پرۆلیتاریا به‌رزبکرێته‌وه بۆ ئاستی چینی فه‌رمانڕه‌وا و به‌کارهێنانی سه‌روه‌رییه‌که‌ی "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نکاو به هه‌نگاو سه‌رتاپای سه‌رمایه له چینی بۆرژوا بسه‌ندرێته‌وه." هه‌ردوکیشیان رایانگه‌یاندوه که "ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌رێگه‌ی هێرشی تونده‌وه دێته‌دی بۆ سه‌ر مافی موڵکایه‌تی و بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، به‌و پێیه‌ش، به‌هۆی چه‌ند رێگه چارهیهکهوه که له روی ئابورییه‌وه به‌پێی پێویست نیه و ناکرێت داکۆکی لێبکرێت، به‌ڵام له‌کاتی بزوتنه‌وه‌که‌دا تێیده‌په‌ڕێنێت، ئه‌ویش پێًویستی به هێرشی زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌ر سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی کۆن، که هیچ رێگه چاره‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌نجامدانی شۆرشێک له سه‌رتاپای شێوازی به‌رهه‌مهێناندا." به‌م ئاراسته‌یه‌شدا هه‌ستاون به ژماردنی 10 رێگه چاره بۆ گه‌یشتن به‌م ئاسته. له ساڵانی دواتردا مارکس و ئه‌نگلس رایان گۆڕی. مارکس له په‌رتوکه سه‌ره‌کییه‌که‌یدا "سه‌رمایه" که له ساڵی 1867 دا بڵاوکرایه‌وه، مارکس شته‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز ده‌بینی. سۆشیالیزم هه‌ر ده‌بێت بێته‌دی "له‌گه‌ڵ حهتمهییهتی یاسای سروشت". به‌ڵام ناکرێت سه‌رهه‌ڵبدات پێش ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری بگاته قۆناغی پێگه‌یشتنی خۆی. ته‌نها یه‌ک رێگه‌ش هه‌یه بۆ هه‌ره‌سهێنانی سه‌رمایه‌داری، ئه‌ویش بریتییه له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌نگاو به هه‌نگاوی سه‌رمایه‌داری خۆی. ته‌نها ئه‌و کاته‌ش، دوایین گه‌وره شۆرشی چینی کرێکار گورزی کوشنده‌ی خۆی ده‌وه‌شێنێت و سه‌رده‌می خۆشگوزه‌رانی و ژیانی شاد دێته ئاراوه. له گۆشه نیگای ئه‌م باوه‌ڕه‌وه، مارکس و رێبازی مارکسی کلاسیکی هه‌ردوکیان هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه ره‌تده‌که‌نه‌وه که بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌توانن ههڵًبستن به رێکخستن و کارکردن به ئاراسته‌ی چاکترکردنی سه‌رمایه‌داری. راشیدهگهیهنن که سیاسه‌تی له‌و جۆره نه‌ک ته‌نها بێ هوده‌یه، به‌ڵکو سه‌رتاپای زه‌ره‌ر به‌خشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کار ده‌کات به ئاراسته‌ی دواخستنی هاتنی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری و کامڵ‌بوونی، دواتریش هه‌ره‌سهێنانی. به‌و پێیه‌ش ئه‌و جۆره له سیاسه‌ت پێشکه‌وتوخواز نیه، به‌ڵگو دواکهوتوخوازه. ئه‌م نمونه‌یه‌ی پێشتربوو که وایکرد پارتی سۆشیالیستی دیموکراتی ئه‌ڵمانی ده‌نگبدات له دژی یاسای زه‌مانه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی که بیسمارک داینابوو، هه‌روه‌ها په‌کخستنی پلانی بسمارک بۆ خۆماڵیکردنی پیشه‌سازی توتنی ئه‌ڵمانی. له کۆشه نیگای هه‌مان پرهنسیپیشهوه، کۆمه‌نیسته‌کان ئه‌مه‌یان به "پرۆتۆکۆلێکی ئه‌مه‌ریکی نوێی" پۆلێنکرد ناویان برد به پلانگێڕییه‌کی ره‌جعی یه‌کجار زیانبه‌خش به به‌رژه‌وه‌ندییه راسته‌قینه‌کانی کرێکاران. ئه‌وه‌ی که پیویسته د‌رکی پێبکه‌ین ئه‌وه‌یه که دوژمنایه‌تی نێوان بانگێشهبۆکهرانی ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت و کۆمه‌نیسته‌کان بریتیه له به‌رجه‌سته‌بونی ململانێنی نێوان رێبازی مارکسیزمی سه‌رتا و مارکسیزمی دواقۆناغ. ململانێی نێوان مارکسی ساڵی 1848 ی نوسه‌ر په‌رتوکی "مانیفێستی کۆمۆنیستی" و مارکسی ساڵی 1867ی نوسه‌ری په‌رتوکی "سه‌رمایه". به‌راستی ئه‌وه ناکۆکییه‌کی روکه‌شه که ده‌بینین ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی که مارکس تێیدا ئه‌و سیاسه‌ته هه‌نوکه‌ییانه‌ی خستۆته روو که دژی کۆمۆنیزمی ساخته‌یه که ناسراوه به "مانیفێستی کۆمۆنیستی". دوو رێگه هه‌یه بۆ گۆڕانی سه‌رمایه‌داری به‌ره‌و سۆشیالیزم. یه‌کێکیان خۆی له دهستسبهسهراگرتنی موڵکدارێتی سه‌رجه‌م کێڵگه و کارگه و کۆگا بازرگانییه‌کان و به‌گه‌رخستنیان له رێگه‌ی ده‌زگایه‌کی بیرۆکراتی له شێوه‌ی ئیداره‌ی حکومه‌تدا. هه‌روه‌ک لینین ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگا سه‌رتاپای ده‌بێته "یه‌ک فه‌رمانگه و یه‌ک کارگه که به کارکردنی یه‌کسان و کرێی یه‌کسان ده‌ناسرێته‌وه" و سه‌رجه‌می ئابوریش رێکده‌خرێت "له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می پۆسه‌ته". رێگه‌ی دوه‌میش بریتییه له شێوازی پلانی هیندنبێرگ، که ئه‌ویش نمونه‌ی ئه‌ڵمانیی ره‌سه‌نه بۆ ده‌وڵه‌تی پلان و خۆشگوزه‌رانی. ئه‌م رێگه‌یه‌یان هه‌موو دامه‌زراوه‌کان و تاکه‌کان ناچارده‌کات که به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ئه‌و فهرمانانهبن که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه ده‌رده‌چن. ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی یاسای گێرانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌سازی نیشتیمانی ساڵی 1933 بوو، که به‌ربه‌رکانی که‌رتی کرێکاران له‌کاریان خست و دادگای باڵاش رایگه‌یاند که ده‌ستوریی نییه. ئه‌مه‌یه بیرۆکه‌ی شاراوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یانه‌وێت پرۆژه تایبه‌ته‌کانی پلاندانان بگۆڕن.
ئیداره‌ی سه‌ره‌کی بۆ هێنانه‌دی جۆری دووه‌م له سۆشیالیزم له وڵاتانی پیشه‌سازی وه‌ک ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیادا خۆی له کۆنترۆڵکردنی ئاڵوگۆڕی بیانی‌دا ده‌بینێته‌وه. ئه‌و وڵاتانه له توانایاندا نیه خۆراکی گه‌له‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌روبومه ناوخۆییه‌کانیان دابینبکه‌ن، بۆیه پێویستیانه بڕی هێجگاری زۆری خواردن و که‌ره‌سته‌ی خاو هاورده بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پاره‌ی ئه‌وه هاورده زۆر پێویستانهش بده‌نه‌وه، ناچارن ئه‌و که‌لوپه‌لانه بنێرنه ده‌ره‌وه که له که‌ره‌سته‌ی خاوی هاورده دروستکراون. و له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی باسمانکرد، هه‌موو کرده‌یه‌کی بازرگانی به‌شێوه‌کی نزیکه‌یی، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ، ده‌چێنه خانه‌ی هاوردن و هه‌ناردن، یان هه‌ردوکیان پێکه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش، قۆرغکردنی کڕین و فرۆشتنی دراو و ره‌سیدی بیانی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه وا ده‌کات هه‌موو چالاکییه‌کی بازرگانی پشت به هه‌ڵسوکه‌وتی ره‌های حکومه‌ت ببه‌ستێت که خه‌ریکی کۆنترۆڵکردنی ئاڵوگۆڕی بیانییه. له‌م وڵاته (واته ئه‌مریکا) مه‌سه‌له‌که به جۆرێکی تره. قه‌باره‌ی بازرگانی ده‌ره‌کی تا راده‌یه‌ک بچوکه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می قه‌باره‌ی بازرگانی وڵات‌دا. به‌م پێًیهش، کۆنترۆڵکردنی ئاڵوگۆڕی بیانی به‌شێوه‌یه‌کی که‌م کارده‌کاته سه‌ر به‌شه زۆر گه‌وره‌تره‌که‌ی بازرگانی ئه‌مه‌ریکی. ئه‌مه‌ش هۆکاری نه‌بوونی هه‌ر پێشنیارێکه له به‌رنامه‌ی پلاندانه‌رانی ئه‌م وڵاته له‌باره‌ی کۆنترۆڵکردنی ئاڵوگۆڕی بیانییه‌وه. ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئه‌وان چاودێریدهکهن، به ئاراسته‌ی دیاریکردنی نرخ و کرێ و نرخی سود ده‌بێت. هه‌روه‌ها به ئاراسته‌ی چاودێریکردنی وه‌به‌رهێنانی دیاریکردنی قازانج و داهات ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنینه‌وه به په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی باجی ده‌رامه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی باجی داهاتی فیدرالییه‌وه له ساڵی 1913 تا کاتی ئێستامان، شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوبوو ببینین رۆژێک دێت باج له سه‌دا سه‌دی سه‌رجه‌می بڕه زێده‌کانی داهاتی ده‌نگده‌ری ئاسایی هه‌ڵده‌لوشێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه که مارکس و ئه‌نگلس بیریان لێده‌کرده‌وه کاتێک پێشنیاری مانیفێستی کۆمۆنیستییان کرد "باجی ده‌رامه‌تی به قورسی هه‌ڵکشاو یان پله به پله." یه‌کێکی دیکه‌ی له پێشنیاره‌کانی مانیفێستی کۆمۆنیزم بریتی‌بوو له "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو مافێکی بۆمانه‌وه (وه‌ره‌سه)". ده‌بینین که هیچ کام له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌م خاڵه. به‌ڵام که جارێکی دیکه ته‌ماشای مێژووی باجی خانوبه‌ره ده‌که‌ین’، ده‌بینین که زیاتر و زیاتر له‌و ئامانجه نزیک بۆته‌وه که مارکس دایرشتوه. باجی خانوبه‌ره به‌و ئاسته‌ی که پێشتر پێیگه‌یشتبوو له که‌رته به‌رزه‌کان، چیتر به باج نادرێنه قه‌ڵه‌م. به‌ڵکو بریتین له رێوشوێنی لێسه‌ندنه‌وه‌ی موڵکایه‌تی. ئه‌و فهلسهفهیهشی که سیسته‌می باجی هه‌ڵکشاوی له‌سه‌ر به‌نده، خۆی له‌وه‌دا ده‌بنێته‌وه که داهات و موڵکوماڵی چینه خۆشگوزه‌رانه‌کان نه‌توانرێت به ئاسانی په‌ی پێببرێت. ئه‌وه‌شی که داکۆکیکه‌ران له رێژه‌ی ئه‌و باجانه‌ی باسمانکرد درکیان پێنه‌کردوه ئه‌وه‌یه که بڕی زۆری باجی ده‌رامه‌ت، سه‌رف نه‌ده‌کرا، به‌ڵکو پاشه‌که‌وت ده‌کرا و وهبهردههێنرا. له راستیشدا، ئه‌م سیاسه‌ته داراییه نه‌ک به ته‌نها رێگه ده‌گرێت له که‌ڵه‌که بوونی زیاتری سه‌رمایه‌ی نوێ، به‌ڵکو ده‌بێته مایه‌ی نزمبونه‌وه‌ی ئاستی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه. ئه‌مه‌ش بێگومان باری هه‌نوکه‌ییه له به‌ریتانیا.
روداوه‌کانی سێ ساڵی رابردوو به‌ره‌وپێشچونێکی به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه بینی، سه‌رباری په‌ککه‌وتنی جارجاره‌ی، به ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی سۆشیالیزم له‌م وڵاته له‌سه‌ر شێوازی به‌ریتانی و ئه‌ڵمانی. ئه‌مه‌ریکا دوای ئه‌و دوو وڵاته به واده‌یه‌ک ده‌ستیکرد به هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه، و له ئێستادا زۆری ماوه بگاته ئه‌و ئامانجه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌که نه‌گۆڕیت، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌گۆڕێت، له خاڵی له‌نه‌کاو و ناگرنگ، له‌وه‌ی که رویدا له ئه‌ڵمانیای هێتله‌ری و به‌ریتانیای ئاتلیدا. سیاسه‌تی نێوه‌ندی رێگه سیاسه‌تێکی ئابووری نیه که بتوانێت به‌رده‌وام بێت، به‌ڵکو شێوازێکه بۆ به‌دیهێنانی سۆشیالیزم پله به پله.
زۆربه‌ی خه‌ڵک نارازین. هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌که‌نه‌وه که زۆربه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی که ئامانجیان پلاندانان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵکایهتییه به‌هۆی باجی هه‌ڵکشاوه‌وه، ئه‌مانه چه‌ند که‌لێنێکیان جێهێشتوه که بوارێک بۆ دامه‌زراوه تایبه‌ته‌کان جێده‌هێڵێت تا بتوانن له سایه‌ی دا به‌رده‌وامبن. هه‌بوونی ئه‌و که‌لێنانه تا ئێستا و به‌هۆیانه‌وه تا ئێستا ئه‌م وڵاته به وڵاتێکی ئازار داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش راسته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رمایه‌داری که‌لێندار که باسمانکرد سیسته‌مه‌ێکی هه‌تاهه‌تایی نیه. به‌ڵکو واده‌یه‌کی دواخستنه، به‌و پێیه‌ی هێزه کاراکان له ئێستادا خه‌ریکی پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنانه‌ن. ئه‌و بواره‌ی که دامه‌زراوه تایبه‌ته‌کان به ئازادی کاریتێدا ده‌که‌ن، رۆژ به رۆژ روو له که‌مبونه.
بێگومان ئه‌م ده‌رئه‌نجامه حه‌تمی نیه، به‌و پێیه‌ی ده‌توانین ئاراسته‌کان بگۆڕین هه‌روه‌ک چۆن زۆربه‌یان به درێژایی مێژوو گۆڕاون. دۆگمای مارکسیزم بڕوای وایه که سۆشیالیزم هه‌ر دێت وه‌ک به‌شێک له "حه‌تمییه‌تی یاسای سروشت"، ئه‌مه بیرۆکه‌یه‌کی سه‌رپێییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لماندنی نیه. به‌ڵام ئه‌و ناوبانگه‌ی که ئه‌و پێشبینییه نه‌زۆکه هه‌یه‌تی ته‌نها له‌نێو مارکسییه‌کاندا نیه، به‌ڵکو له نێو گه‌لێک له نامارکسییانهشدا که خویان به مارکسی ده‌زانن، که ئه‌ویش ئامرازی سه‌ره‌کییه لهبهروپێشچوونی سۆشیالیزم‌دا. ئه‌م بیرۆکه‌یه رۆحی هه‌ستکردن به به‌زین له‌نێو ئه‌وانه‌دا بڵاوده‌کاته‌وه که به پێچه‌وانه‌وه ده‌یانویست بوێرانه شهر له دژی هه‌ره‌شه‌ی سۆشیالیزم بکه‌ن. به‌هێزترین هاوپه‌یمانی روسیای سۆڤێتیش ئه‌و په‌یڕه‌وه‌یه که ده‌ڵێت "شه‌پۆلی داهاتوو" ده‌مانبات به‌ره‌و سۆشیالیزم، و ده‌رئه‌نجامیش به یه‌کێک له مه‌سه‌له "پێشکه‌وتووخوازه‌کان" داده‌نرێت له هاوسۆزیدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می ئه‌و رێوشوێنانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی روو له زیادبوو سنوربه‌ندی پرۆسه‌ی ئابوری بازاڕ ده‌کات. ته‌نانه‌ت ئه‌م وڵاته‌ش که سه‌ده‌یه‌ک قه‌رزاری "تاکگه‌رایی سه‌رسه‌خت"، و ئه‌وه‌ش باڵاترین ئاسته که هه‌ر وڵاتێک پێییبگات، رای گشتی پره‌نسیپی ده‌ستێوه‌ردان ره‌تده‌کاته‌وه. له په‌نجا ساڵی رابردودا، هه‌زاران په‌رتوک بڵاوکرانه‌وه که سه‌رمایه‌داری تۆمه‌تبارده‌که‌ن و بانگێشه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ریشه‌یی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی و سۆشیالیزم ده‌که‌ن. هه‌رچی ئه‌و ژماره که‌مه‌ی ئه‌و پهرتوکانهشه که ههوڵًیانداوه بهشێًوهیهکی گونجاو ئه‌رکی ئابوری بازاری ئازاد باس بکه‌ن، ئه‌وه‌نده که‌مبوون که خه‌ریکبوو خوێنه‌ر تێبینییان نه‌کات. نوسه‌ره‌کانیان به نه‌ناسراوی مانه‌وه، له کاتێکدا نوسهرگهلی وه‌ک فیلیبن و کۆمێنو و جۆن دیوی و لاسکی تیشکی زۆریانه خرایه سه‌ر و به شانوباڵایاندا هه‌ڵدرا. یه‌کێک له راستییه زۆر دیار و ئاشکراکان ئه‌وه‌یه که شانۆ و پیشه‌سازی هۆلیود هیچیان که‌متر نیه له رۆمانه‌کان له ره‌خنه‌گرتنی ریشه‌ییدا له دامه‌زراوه ئازاده‌کان. له‌م وڵاته‌ش چه‌ندین بڵاوکراوه هه‌یه که له هه‌موو مهیهسهلهیهکدا هێرشی توند و تورٍِه ده‌کاته سه‌ر ئازادی ئابوری. و زۆر ده‌گمه‌نیشه گۆڤارێکی بیر‌ورا ببدۆزیتهوه که داکۆکی بکات له‌و سیسته‌مه‌ی که خۆراکی باش و لانه و ئۆتۆمبێل و به‌فرگره و رادیۆ و چه‌ندینی تریشی بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک دابینکردوه، که که‌سانی وڵاتانی دیکه به که‌مالیات ناویان ده‌به‌ن. کاریگه‌ری ئه‌م مه‌سه‌لانه له‌وه‌دایه که له‌روی کردارییه‌وه کاری زۆر که‌م کراوه بۆ پاراستنی سیسته‌می دامه‌زراوه تایبه‌ته‌کان. ته‌نها تا-نیوه‌ی-رێگه-رۆیشتوه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه کاتێک کرده‌یه‌کی روخێنهریان که‌مێک دواخستوه. ئه‌وان به‌رده‌وام له بهرهودواچوندان. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنانه‌دا هه‌ڵده‌که‌ن که 10 یان 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕوایان وابوو که جێگه‌ی وتووێژ نیه. و چه‌ند ساڵێکی تریش ملده‌ده‌ن بۆ چه‌ند رێوشوێنێک که ئێستا زۆر دوری ده‌زانن ته‌نانه‌ت قسه‌شی له‌سه‌ر بکه‌ن. تاقه رێگریش له هاتنی سۆشیالیزمی سته‌مکار ته‌نها به گۆڕینی سه‌رتاپاگیر دێت له ئایدۆلۆجیاکاندا. و ئه‌وه‌شی که پێویستمانه بریتی نیه له دژایه‌تی سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم، به‌ڵکو په‌سه‌ندکردنێکی پۆزه‌تیڤ و راستگۆیانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی به هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانمان قه‌رزاریین، و که ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان له‌و سه‌رده‌مه تێپهڕیوانهی به‌شێوه‌یه‌کی به‌راوردکارانه کۆتبونهداوی بوون جیاده‌کاته‌وه. ئه‌م وانه‌یه له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆ نیۆرکدا پێشکه‌شکراوه له رۆژی 18ی نیسانی ساڵی 1950. و بۆ یه‌که‌م جاریش له‌لایه‌ن کۆمێرشیاڵ ئاند فاینانشیاڵ کرۆنیکهڵ له 4ی ئایاری 1950 چاپکراوه.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|