| سیسته‌می ساده‌ی ئازادی سروشتی |
|
|
|
|
نووسه‌ر ئاده‌م سمیس
|
|
|
به‌م پێیه‌شه که هه‌موو سیسته‌مێک که هه‌وڵده‌دات، ئینجا ئایا، له‌ڕێگه‌ی ورهبهخۆدانێکی له‌راده‌به‌ده‌ره‌وه، بۆ راکێشانی به‌شێکی گه‌وره‌تری پشکی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و جۆرێکی تایبه‌ت له پیشه‌سازی که به شێوه‌یه‌کی سروشتی نه‌ده‌چوو به‌ره‌و ئه‌و جۆره له پیشه‌سازی. یاخود له‌ڕێگه‌ی رێگریی له‌راده‌به‌ده‌ره‌وه، بۆ بڕینی چه‌ند پشکێکی سامانی کۆمه‌ڵگا له جۆره پیشه‌سازییه‌کی تایبه‌ت که ئه‌و پشکانه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێگرییه‌وه ده‌چوونه خزمه‌تی ئه‌و پیشه‌سازییه‌وه. ئه‌مه له‌راستیدا ده‌بێته مایه‌ی وێرانکردنی ئه‌و مه‌به‌سته مه‌زنه‌ی که ئامانجیبوو بره‌وی پێبدات. ده‌بێته هۆی دواخستنی، له‌بری خێراترکردنی، گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا به‌ئاراسته‌ی سامانی راسته‌قینه و مه‌زنی. هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی نه‌هێشتنی، له‌بری زیادکردنی، به‌های راسته‌قینه‌ی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی خاک و کار. هه‌موو سیسته‌مه‌کان خواستراوبن یان رێگر، به‌و پێیه، به ته‌واوه‌تی وه‌لانراون، سیسته‌می دیار و ساده‌ی ئازادی سروشتی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆی خۆی داده‌مه‌زرێنێت. هه‌موو پیاوێک (مه‌به‌ست له مرۆڤه) هه‌تاو ئه‌کاته‌ی هیچ یاسایه‌کی دادپه‌روه‌ری ناشکێنێت، به‌ته‌واوه‌تی لێیده‌گه‌ڕێت سوده‌کانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت به‌و شێوه‌یه‌ی که خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌روه‌ها لێیده‌گه‌ڕێت که پیشه‌سازییه‌که‌ی و سه‌رمایه‌که‌ی بخاته پێشبرکێوه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی هه‌ر پیاوێکی دیکه، یان کۆمه‌ڵه پیاوێک. خاوه‌ن سه‌روه‌ری به‌ته‌واوه‌تی له ئه‌رکێک به‌خشراوه، که له هه‌وڵدانیدا بۆ راپه‌ڕاندنی ده‌که‌وێته به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی بێ‌شومار له ئهوهامهوه، و هه‌روه‌ها بۆ راپهڕاندنێکی شیاویشیهوه که هیچ دانایی و زانینێکی مرۆیی هه‌رگیز پڕاوپڕی نیه. ئه‌رکی چاودێریکردنی پیشه‌سازیی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تایبه‌ت، و ئاراسته‌کردنی به‌ره‌و خسته‌گه‌ڕی به گونجاوترین شێوه له خزمه‌تی سودی کۆمه‌ڵگادا. به‌گوێره‌ی سیسته‌می ئازادی سرۆشتی، خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سێ ئه‌رک جێبه‌جێبکات. له راستیدا سێ ئه‌رکی زۆر گرنگ، به‌ڵام رون و ئاشکرایه بۆ تێگه‌یشتن. یه‌که‌م: ئه‌رکی پارستنی کۆمه‌ڵگا له توندوتیژی و داگیرکاری له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای سه‌ربه‌خۆی دیکه‌وه. دووه‌م: ئه‌رکی پاراستنی هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگا، تا ئه‌و راده‌یه‌ی گونجاوه، له ناعه‌داله‌تی و سه‌رکوتکردنی له‌لایه‌ن هه‌ر ئه‌ندامێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگاوه، یاخود ئه‌رکی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌بردنێکی ته‌واوی دادپه‌روه‌ری. سێهه‌م: ئه‌رکی خستنه سه‌رپێ و هێشتنه‌وه‌ی کاری گشتی دیاریکراو و دامه‌زراوه‌ی گشتی دیاریکراو، که هه‌رگیز نه‌بیته مایه‌ی قازانجی هیچ تاکه‌که‌سێک، یاخود ژماره‌یه‌کی بچووکی خه‌ڵکه‌وه، که بیخه‌نه سه‌رپێ و بیهێڵنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی قازانجه‌که‌ی هه‌رگیز بڕی ئه‌و تێچونه پرناکاته‌وه که تاکه که‌س یان ژماره‌یکی بچوکی خه‌ڵک خستویانه‌ته ناوی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرێت به‌رده‌وام زۆر زیاتر له‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌زن بکات له‌وه‌ی که تێچونه‌که‌ی پڕیبکاته‌وه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|