|
به‌کارهێنانی زانین له کۆمه‌ڵگادا |
|
|
|
نووسه‌ر فرێدریش هایاک
|
ئه‌و گرفته کامه‌یه ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ریبکه‌ین کاتێک هه‌وڵده‌ده‌ین نیزامێکی ئابوریی عه‌قڵانی بنیات بنێین؟ له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه باوه‌کان، وه‌ڵامه‌که ئاسانه. ئه‌گه‌ر هه‌موو زانیارییه پهیوهستهکانمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بتوانین ده‌ستبه‌کاربین له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می بهباشزانراوهکان، و ئه‌گه‌ر زانینی ته‌واوه‌تیمان هه‌بێت له‌باره‌ی ئامرازه فهراههمهکانهوه، ته‌نها گرفتێک که ده‌مێنێته‌وه بریتییه له گرفتی لۆژیک.ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی که به چ شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئامرازانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان به‌باشترین شێوه به‌کارببرێن له‌ناو گریمانهکانماندا خۆی مه‌ڵاسداوه. ئه‌و بارودۆخانه‌ی که له سایه‌یاندا پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته پله‌یه‌که بکرێت زۆر به‌باشی دانراوه و ده‌کرێت له‌م هاوکێشه بیرکاریانهیهدا بخرێته ڕوو: به کورتی، ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی که رێژه‌ی په‌راوێزیی جێگرتنه‌وه (بریتییه له که‌مترین یان نه‌خوازراوترین رێژه که که‌سێک بیه‌وێت یه‌که‌یه‌ک له که‌لوپه‌ل یان خزمهتگورزاییهکانی بگۆڕێته‌وه به یه‌که‌یه‌کی دیکه.) له نێوان هه‌ر دوو که‌لوپه‌لێک یان دانه‌یه‌ک (له هه‌ر لایه‌کی هاوکێشه‌که‌دا) پێویسته هه‌مان شت بێت له هه‌موو به‌کارهێنانه جیاجیاکانییاندا. ئه‌مه‌ش، سه‌رباری ئه‌وه، بهتهرکیزکردنهوه بریتی نیه له گرفتێکی ئابوری که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕوی ده‌بێته‌وه. و حساباته ئابورییه‌کان که ئێمه په‌ره‌مان پێداون بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته لۆژیکییه‌کان، هه‌رچه‌نده ههنگاوێکی گرنگه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری گرفتی ئابوری کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام هێشتاش وه‌ڵامێکی پێنیه بۆی. هۆکاری ئه‌مه‌ش بریتییه له‌وه‌ی که ئه‌و "داتا (زانیاری)"یانه‌ی که حساباته ئابوریهییهکانی لێوه‌ی ده‌ستپێده‌که‌ن هه‌رگیز بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگا نین "دراونه‌ته" تاقه عه‌قڵێک که ده‌توانێت ده‌رکه‌وته‌کانی چاره‌سه‌ربکات.خاسیه‌تی زۆر تایبه‌تی گرفتی نیزامێکی ئابوری عه‌قڵانی به‌وردی به‌هۆی ئه‌و راستییه‌وه دیاریکراوه که زانین له‌باره‌ی بارودۆخه‌کانه‌وه که ئێمه پێویسته به‌کاریانبهێنین هه‌رگیز بونیان نه‌بووه له شێوه‌ی چڕکراوه یان تێکئاڵاو به‌ڵکو به‌ته‌نها به‌شێوه‌ی زانینی په‌رتوبڵاوی ناتهواوبوه و زۆرجاریش ناکۆک که هه‌ریه‌که له تاکه جیاوازه‌کان هه‌یانه.به‌م پێیه‌ش گرفتی ئابوری کۆمه‌ڵگا به ته‌نها گرفتی ئه‌وه نیه چۆن بتوانین سه‌رچاوه‌ی "دیاریکراو" ته‌رخانبکه‌ین ئه‌گه‌ر بێت‌و "دیاریکراو" به مانای ئه‌وه بێت که دراوه‌ته تاقه عه‌قڵێک که راسته‌وخۆ ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌کات که له‌ڕێگه‌ی ئه‌و "داتا"یانه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو.به‌ڵکو گرفتێکه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی زامنکردنی باشترین به‌کارهێنانی سه‌رچاوه زانراوه‌کان بۆ هه‌ریه‌که له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا، بۆ مه‌به‌ستگه‌لێک که گرنگی رێژه‌ییان ته‌نها ئه‌و تاکانه ده‌یزانن. یان، به‌کورتی، بریتییه له‌گرفتی به‌کاربردنی زانین که نه‌دراوه‌ته هه‌مووان به‌گشتی.پێده‌چێت خاسیه‌تی گرفته بنه‌ڕه‌تییه‌که تهمومژاویکرابێت له‌بری ئه‌وه‌ی رونکرابێتهوه له‌ڕێگه‌ی زۆرێک له‌و چاکسازیانه‌ی له‌م دواییه‌دا له تیۆره ئابورییه‌کاندا کراون، به تایبه‌تی به‌هۆی زۆر به‌کارهێنانی بیرکارییه‌وه.هه‌رچه‌نده ئه‌و گرفته‌ی من ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌یکی سه‌ره‌کی مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ک بکه‌م له‌م نوسینه‌دا بریتییه له گرفتی رێکخستنی عه‌قڵانی ئابوریی، که له‌و ئاراسته‌یه‌دا چه‌ندجارێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و په‌یوه‌ندییه نزیکه‌ی بده‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندین مه‌سه‌له‌یه‌کی میتۆدی دیاریکراودا.زۆرێک له‌و خاڵانه‌ی ده‌مه‌وێت پێیانبگهم له راستیدا ده‌رئه‌نجامن که به ئاراستهیاندا رێگه جۆراوجۆره‌کانی موناقه‌شه‌ی عه‌قڵی به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو چونه‌ته‌وه سه‌ریه‌ک.به‌ڵام، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و گرفتانه ده‌بینم، ئه‌مه له‌خۆوه روینه‌داوه. وا دێته پێشچاوی من که ناکۆکییه‌کانی ئه‌مدواییه له‌باره‌ی هه‌ردوو تیۆره‌ی ئابوری و سیاسه‌ته‌کانی ئابوریی هه‌ردوو ریشه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌و به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی سروشتی گرفتی ئابوری کۆمه‌ڵگاوه. ئه‌م به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنه له‌لای خۆیه‌وه ده‌رئه‌نجامی گۆڕینی به‌هه‌ڵه‌ی خووی بیرکردنه‌وه که ئێمه له مامه‌ڵه‌کردنماندا له‌گه‌ڵ دیارده‌کانی سروشتدا گهشهمانپێدا، گۆڕینی بۆ دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.2له زمانی ئاسایی‌دا، مه‌به‌ستمان له به‌کارهێنانی وشه‌ی "پلاندانان" بریتییه له وه‌سفکردنی ده‌سته‌یه‌کی وابه‌سته له بڕیار له‌باره‌ی ته‌رخانکردنی سه‌رچاوه (ئه‌و ماده و که‌لوپه‌لانه‌ی که ده‌بنه مایه‌ی دروستکردنی سامان) فهراههمهکانهوه. هه‌ر چالاکییه‌کی ئابوری به‌م مانایه‌ی بریتییه له پلاندانان. له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا که تێیدا زۆربه‌ی خه‌ڵک هاریکاری ده‌که‌ن، ئه‌م پلاندانانه، هه‌ر که‌سێک بیکات، به گوێره‌ی هه‌ندێک پێوه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زانین بێت. زانینێک که له سه‌ره‌تاوه نه‌دراوه به که‌سی پلاندانه‌ر به‌ڵکو دراوه به‌که‌سێکی دیکه، که پێویسته به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بخرێته به‌رده‌ستی پلاندانه‌ر.ئه‌و شێوازه جۆراوجۆرانه‌ی که له ریگهیانهوه زانین ده‌خرێته به‌رده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی که پلاندانانهکانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانینانهیه، گرفتی سه‌ره‌کی هه‌ر تێوهرهیهکه که پرۆسه‌ی ئابوری راڤه ده‌کات. هه‌روه‌ها گرفتی ئه‌وه‌ی که ئایا کامه باشترین رێگه‌یه بۆ خستنهکارو به‌کارهێنانی زانین که له بنه‌ڕه‌تدا پهرتوبڵاوکراوهتهوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خه‌ڵکیدا، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌کێکه له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی سیاستیکاری ئابوری، یان نه‌خشه‌سازی سیسته‌مێکی ئابوری کارا.وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر به نزیکی په‌یوه‌سته به‌و پرسیاره‌وه که لێره‌دا قوتده‌بێته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌و که‌سه کێیه که پلاندادهرێژێت. هه‌موو ئه‌و ناته‌باییه‌ی له‌باره‌ی "پلاندانانی ئابوری"یه‌وه له ئارادایه له ده‌وری ئه‌و پرسیاره چه‌قیان به‌ستوه. ناته‌باییه‌که له‌وه‌دا نیه که ئایا پێویسته پلاندانان هه‌بێت یان نا. به‌ڵکو پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا پێویسته پلاندانان ناوه‌ندی بێت، له‌لایه‌ن یه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجامبدرێت له‌باره‌ی سه‌رتاپای سیسته‌می ئابورییه‌وه. یان پێویسته دابه‌شبکرێت له نێوان چه‌ندین تاکدا.پلاندانان به مانا ورده‌که‌ی که زارهوهکهی تێدا به‌کاردێت له مشتومڕی هاوچه‌رخدا به زه‌روره‌ت به مانای پلاندانانی ناوه‌ندی دێت: ئاراسته‌کردنی سه‌رتاپای سیسته‌می ئابوری به‌گوێره‌ی یه‌ک پلانی یه‌کانگیره‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، پێشبڕکی له‌لای زۆر که‌س به‌مانای پلاندانانی لهناوهندخراو (decentralized)دێت. شوێنێکیش له‌و نێوه‌ندادا هه‌یه که زۆر که‌س باسی لێوه ده‌که‌ن و که‌م که‌سیش به‌دڵیانه کاتێک ده‌یبنن، ئه‌ویش بریتییه له راسپاردنی هه‌ندێک پیشه‌سازی رێکخراو بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌رکی پلاندانان هه‌ڵبستن، ئه‌مه‌ش به مانایه‌کی دیکه، واته قۆرغکردن (monopoly).راستی ئه‌وه‌ی کام له‌و سیسته‌مانه زیاتر کارا ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشت به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌به‌ستێت که ئایا له سایه‌ی کامیاندا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌و زانینه‌ی له بوندایه به باشترین و پڕاوپڕترین شێوه به‌کار ده‌هێنرێت. ده‌رئه‌نجام ئه‌مه‌ش پشت به‌وه ده‌به‌ستێت که ئایا تا چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رکه‌وتوو بین له‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و زانینانه‌ی که پێوستن به‌کار بهێنرێن و به‌سه‌ر تاکه جیاوازه‌کاندا پهرتوبڵاوکراونهتهوه، بخه‌ینه به‌رده‌ستی تاقه ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی. یاخود تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بین له‌وه‌ی ئه‌و زانینه زیادانه بده‌ین به تاکه‌کان که پێویستیان پێیه‌تی تاوه‌کو بتوانن پلانه‌کانیان له‌گه‌ڵ پلانه‌کانی ئه‌وانیتردا بگونجێنن.3یه‌کسه‌ر ئه‌وه روون و ئاشکرا ده‌بێت که له‌م خاڵه‌دا پێگه‌که جیاواز ده‌بێت به‌گوێره‌ی جۆره جیاوازه‌کانی زانین. وه‌ڵامی پرسیارهکهشمان پشتده‌به‌ستێت به گرنگی رێژه‌یی جۆره جیاوازه‌کانی زانین. ئه‌و زانینانه‌ی ئه‌گه‌ری زیاتریان هه‌یه له‌به‌رده‌ستی تاکه که‌سی دیاریکراودا بن، ئه‌وانه‌شی که پێویسته ئێمه زۆر به متمانه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێبکه‌ین له به‌رده‌ستی ده‌سته‌ڵاتێکدا بن که له‌و شاره‌زایانه پێکهاتووه که به گونجاوی ده‌ستنیشانکراون. ئه‌گه‌ر له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان وایبۆده‌چین که ئه‌مه‌ی دوایینیان له پێگه‌یه‌کی باشتردایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ک جۆر له زانین، مه‌به‌ست له زانینی زانستییه، جێگه‌یه‌کی زۆر دیاری داگیرکردوه له خه‌یاڵی جه‌ماوه‌ردا که ئێمه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین له‌بیری بکه‌ین که ئه‌وه ته‌نها جۆر نیه که په‌یوه‌ندی بهمهسهلهکهوه هه‌یه.له‌وانه‌یه دانبهوهدابنرێت، له‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به زانینی زانستییه‌وه هه‌یه، که ده‌سته‌یه‌ک له شاره‌زایی به گونجاوی هه‌ڵبژێدراو له‌وانه‌یه له باشترین پێگهدابن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می باشترینی زانینه فهراههمهکانیان لهژێردهستدا بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه بێگومان به روونی سه‌ختیی مه‌سه‌له‌که ده‌گوازێته‌وه بۆ گرفتی هه‌ڵبژاردنی شاره‌زایان.ئه‌وه‌ی که خوازیارم ده‌ستنیشانی بکه‌م ئه‌وه‌یه که، ته‌نانه‌ت واشیدابنێین که ئه‌م گرفته ده‌کرێت به حازری چاره‌سه‌ربکرێت، بریتییه له به‌شێکی بچوکی گرفتێکی گه‌وره‌تر.له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، ته‌نانه‌ت کفره ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌وه بکه‌یت که زانینی زانستی بریتی نیه له کۆی هه‌موو زانینه‌کان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مێک وردبینه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که به‌بێگومان ده‌سته‌یه‌ک له زانینی زۆر گرنگ، به‌ڵام نه‌زانراو، هه‌ن که بواری تێدانیه به زانستی ناوببرێن به‌مانای زانینی یاسا گشتییه‌کان: زانینی هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراوی کات و شوێن. ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیکی هه‌ر تاکێک بڕێک له پێشینه‌یی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانی دیکه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه زانیاری دانسقه‌ی هه‌یه که ده‌کرێت به‌کار بهێنرێت بۆ مه‌به‌ستی قازانج. به‌ڵام به‌کارهێنانی ته‌نها ده‌توانرێت له بارێک‌دا روبدات ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه‌وه ده‌درێن له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بدرێن، یاخود به هاریکاری چالاکانه‌ی خۆی بدرێن.پێویسته ته‌نها ئه‌وه‌مان له‌بیربێت که بواری ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند فێربیین له هه‌ر پیشه‌یه‌کدا پاش ئه‌وه‌ی راهێنانه تیۆرییه‌کان ته‌واوده‌که‌ین. به‌شێکی چه‌ند گه‌وره له ژیانی کارکردنمان سه‌رفده‌که‌ین له فێربوونی ئیشێکی دیاریکراودا. و چ خاسیه‌تێکی به‌هاداره له رێڕه‌وی ژیاندا که زانین هه‌بێت له‌باره‌ی خه‌ڵک و بارودۆخی ناوخۆیی و هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌کانه‌وه.زانین و به‌کارخستنی ئامێرێک که به پڕاوپڕی به‌کارنه‌هاتوه، یان توانا و کارامه‌ییه‌کانی که‌سێک که ده‌کرێت باشتر به‌کاربهێنرێن، یان ئاگاداربوون له هه‌بوونی عه‌مباری که‌لوپه‌لی به‌کارنه‌هێنراو (ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی به‌رهه‌مهێنراون بۆ کارێکی دیاریکراو، بۆ نمونه بۆ سوپا و سه‌ربازه‌کان، هه‌رگیز به‌کار نه‌هێنراون به نرخی هه‌رزان ده‌فرۆشرێن) که ده‌کرێت پشتی پێببه‌سترێت له کاتی که‌مووکورتی له دابینکردنی که‌لوپه‌لدا، ئه‌مانه هه‌موو له‌روی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌مان سودیان هه‌یه وه‌ک زانینی ته‌کنیکی جێگره‌وه‌ی باشتر.ئه‌وه راستییه‌کی سه‌یره که ئه‌م جۆره له زانین له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به چاوی رازیبوونه‌وه ته‌ماشابکرێت، و هه‌ر که‌سێک که به‌هۆی زانینی له‌م جۆره‌وه سودێکی ده‌ستبکه‌وێت به‌سه‌ر که‌سێکی دیکه‌دا که پرچهکتره له‌ڕوی زانینی تیۆری و ته‌کنیکییه‌وه وا ته‌ماشاده‌کرێت که تا راده‌یه‌کی زۆر به‌شێوه‌یه‌کی ناشه‌ریفانه کردویه‌تی.ده‌ستکه‌وتنی سودی زیاتر له زانینی باشتری که‌لوپه‌له‌کانی پهیوهیندیکردن و گواستنه‌وه به شتێکی ناشه‌ریفانه داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده گرنگییه‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر گرنکی به‌کارهێنانی دوایین دۆزینه‌وه‌کانی زانسته که کۆمه‌ڵگا باشترین فرسه‌ته‌کانی به‌کارده‌هێنێت. ئه‌م دژایه‌تییه پێشوه‌خت ئاماده‌یه به گوێره‌ی پێوه‌ره به‌رچاوه‌کان کاریکردۆته سه‌ر هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر بازرگانی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئابوریناسانهش که خۆیان وا دێته به‌رچاو که به‌ته‌واوی به‌رگری ناوه‌خۆییان هه‌یه له‌دژی لهرێگهلادهره مهتریالییه خاوه‌کانی رابردوو، ئه‌وانه به‌رده‌وام هه‌مان هه‌ڵه دوباره‌ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌ستکه‌وتنی ئه‌و زانینه پراکتیکییانهوه. پێده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت که له سیسته‌می شته‌کانی لای ئه‌واندا هه‌موو زانینێک وا پێشبینی ده‌کرێت که "به‌خشراو" بێت.ئایدیا هاوبه‌شه‌که ئێستا پێده‌چێت ئه‌وه بێت که سه‌رجه‌می زانینی له‌و جۆره پێویسته به‌زه‌روره‌ت به ئاماده‌یی له به‌رده‌ستی ههمواندابێت. ئه‌و رێبازه ناعهقڵانییهی کراوه‌ته دژه هاوتا له‌به‌رامبه‌ر رێکخستنی ئابوری‌دا به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راستییه به‌نده که به‌و شێوه‌یه فه‌راهه‌م نیه.ئه‌م دیده ئه‌و راستییه فهرامۆشدهکات که ئه‌و میتۆده‌ی به‌هۆیه‌وه زانینی له‌م جۆره هه‌تا ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان فه‌راهه‌مبکرێت به‌وردی ئه‌و گرفته‌یه که پێویسته له‌سه‌رمان وه‌ڵامێکی بۆ بدۆزینه‌وه.4ئه‌گه‌ر له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا باوه که گرنگی زانینی هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی کات و شوێن بچوکبکهینهوه، ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی زۆر نزیک وابه‌سته‌یه به گرنگییه بچوکترهکهوه که له ئێستادا له پای ئه‌وه‌دایه به‌هه‌مان شێوه بگۆڕدرێت.له‌راستیدا، چه‌ند خاڵێک هه‌ن که گریمانه‌که‌یان له‌سه‌ر بنیاتنراوه (زۆرجار به‌شاراوه‌یی) له‌لایه‌ن "پلاندانهرانهوه" جیاوازن له‌وانه‌ی که له‌لایه‌ن دژه‌کانیانه‌وه دانراون تا ئه‌و راده‌یه‌ی له‌روی گرنگی و زۆری گۆڕانه‌وه که ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له ده‌رئه‌نجامدا له پلانه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا پێویست بن.بێگومان ئه‌گه‌ر بێت و پلانه ئابورییه‌کان ماوه‌یه‌کی تاره‌ده‌یه‌ک درێژ پێشوه‌خت دابنرێن و پاشان به‌ته‌واوی په‌یڕه‌وبکرێن، تاوه‌کو هیچ بڕیارێکی دیکه‌ی ئابوری پێویست نه‌بێت، ئه‌وکات ئه‌رکی کێشانی پلانێکی گشتگیر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو چالاکییه ئابورییه‌کان زۆر که‌متر جێگه‌ی دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێت.پێده‌چێت شایانی ئه‌وه بێت تیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که گرفته ئابورییه‌کان هه‌رده‌م و به‌ته‌نها له ده‌رئه‌نجامی گۆڕانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن. تا ئه‌و کاته‌ی شته‌کان وه‌ک پێشووی خۆیان بمێننه‌وه، یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه تا ئه‌و راده‌یه‌ی چاوه‌ڕوانیان لێده‌کرا، هیچ گرفتێک سه‌رهه‌ڵنادات که پێویستی به بڕیاردان هه‌بێت، هیچ پێویست نیه پلانی نوێ دابڕێژرێت.ئه‌و بڕوایه‌ی که گۆڕان، یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه گونجاندنی رۆژانه، وایان لێهاتوه که‌متر گرنگبن له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا ئه‌و ناکۆکییه ناوخۆییه له خۆ ده‌گرێت که گرفته ئابورییه‌کان به‌هه‌مان شێوه وایان لێهاتوه گرنگییان که‌مبێته‌وه. ئه‌م بڕوابونه به که‌مبونه‌وه‌ی گرنگی گۆڕان، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه، زۆرجار بڕوای هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌ڵێن گرنگی بههێندهوهرگتنه ئابورییه‌کان خراونه‌ته لاوه به‌هۆی گرنگی هه‌ڵکشاوی زانینی ته‌کنه‌لۆجییه‌وه.ئایا راسته که، له‌گه‌ڵ شێوازی قه‌شه‌نگی به‌رهه‌مهێنانی هاوچه‌رخدا، بڕیاری ئابوری ته‌نها له کاتی پچڕانه درێژه‌کاندا پێویسته. وه‌ک ئه‌وه‌ی کاتێک کارگه‌یه‌کی نوێ له دروستکردندایه، یان پرۆسه‌یه‌کی نوێ له هاتنه‌کایه‌وه دایه؟ ئایا راسته، هه‌ر که کارگه‌یه‌ک دروستکرا، ئه‌وه‌ی که ماوه که‌م تا زۆر میکانیکییه، و به گوێره‌ی خاسیه‌تی کارگه‌که دیاریده‌کرێت، و هیچ بوارێک بۆ گۆڕان ناهێڵرێته‌وه له کاتی په‌یڕه‌وکردنی هه‌لومه‌رجی بهردهوامگۆڕاوی ساتدا؟ئه‌و بڕوایه‌ی تاراده‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاوه له نێو ئه‌وانه‌دا که داکۆکی له بیرۆکه‌که ده‌که‌ن، تا ئه‌و راده‌یه‌ی من بیزانم، له ئه‌نجامی ئه‌زمونی پراکتیکییی پیاوانی بیزنیسهوه یه‌کلایی نه‌کراونه‌ته‌وه. له پیشه‌سازییه‌کی کێبرکدا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت (و پیشه‌سازی له‌و جۆره به‌ته‌نها ده‌توانرێت وه‌ک تاقیکردنه‌وه به‌کاربهێنرێت) ئه‌رکی رێگرتن له به‌رزبونه‌وه‌ی تێچوون پێویستی به خه‌باتی به‌رده‌وام هه‌یه، که بڕێکی زۆری وزه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که ده‌بات. تا چه‌ند ئاسانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێکی ناکارامه که ئه‌و کارا جیاکه‌ره‌وانه‌ی قازانجکردنی له‌سه‌ر به‌نده پهرتوبڵاوبکاتهوه، و له‌باریشه، به هه‌مان که‌لوپه‌له ته‌کنیکییه‌کان، که بتوانیت به‌رهه‌مبهێنێت به هه‌مه‌جۆری تێچونه‌وه، له‌و کاره باوانه‌ی ناو پیشه‌ی بیزنسه که پێناچێت به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان ئاشنا بن له لێکۆڵێنه‌وه‌کانی ئابوریناسدا. هێزی ئه‌و خواسته‌ی، که به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنه‌ران و ئه‌ندازیاران باسی ده‌که‌ن، که رێگهپێدراوبیت به‌بێ رێگریی له‌به‌رچاوگرتنی تێچونی پاره‌وه به‌رده‌وامبیت، بریتییه له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی قه‌شه‌نگ تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئه‌و فاکته‌رانه ده‌که‌ونه کاری رۆژانه‌ی خۆیان.یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی بۆچی ئابوری‌ناسان به‌رده‌وام مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه گۆڕانه بچوکه به‌رده‌وامه‌کان له‌بیربکه‌ن که سه‌رجه‌می دیمه‌نی ئابوری پێکده‌هێنێت، پێده‌چێت بریتیبێت له سه‌رقاڵبونی روو له زیادبوویان به کۆی سه‌رجه‌مه ئامارییه‌کانه‌وه، که بڕیکی زۆر زیاتری جێگیریی ده‌رده‌خات وه‌ک له جوڵه‌کانی ورده‌کاریی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جێگیریی به‌راوردکاری سهرجهمهکان ناتوانێت حسابی بۆ بکرێت (که هه‌ندێک جار ئامارکاران که پێده‌چێت بیانه‌وێت بیکه‌ن) به گوێره‌ی "یاسای ژماره‌ی گه‌وره" یان قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی گۆڕانه هه‌ره‌مه‌کییه‌کان. ژماره‌ی ئه‌و یه‌کانه‌ی که پێویسته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین هێنده گه‌وره نین تاوه‌کو ئه‌و هێزه رێکهوتییانه جێگیری به‌رهه‌مبهێنن. شه‌پۆلی به‌رده‌وامی کاڵا و خزمه‌تگوزایی ده‌هێڵرێته‌وه به‌هۆی گونجاندنی ویستراوی به‌رده‌وامه‌وه، به‌هۆی ئه‌و رێگه‌چاره نوێیانه‌وه که رۆژانه ده‌گیرێنه‌به‌ر له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا که رۆژی پێشوتر نه‌زانرابوون، به‌هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی (ب) کاتێک (ڕ) فه‌شه‌لی هێنا له ئه‌نجامدانی شته‌که‌دا. ته‌نانه‌ت کارگه گه‌وره و پرئامێرهکهش به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بنه‌مای بارودۆخێک له سایه‌یدا ده‌توانێت حساب بۆ هه‌موو جۆره‌کانی پێداویستییه نه‌بینراوه‌کان بکات. وه‌ک پارچه‌ی چاککردنی سه‌قف، دابینکردنی که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ فۆرمه‌کانی، و هه‌موو ئه‌و هه‌زار و یه‌ک جۆره له ئامێر که ناتوانن سه‌ربه‌خۆ کاربکه‌ن و پلانی کاره‌کانی کارگه‌که ئه‌وه ده‌خوازێت که ساز و ئاماده بێت له بازاڕدا.ئه‌مه‌ش پێده‌چێت ئه‌و خاڵه بێت که پێویست ده‌کات به کورتی باسی ئه‌و راستییهبکهم که جۆری ئه‌و زانینه‌ی که من خولیای بووم ئه‌و جۆره‌یه له زانین که به‌پێ سروشتی خۆی ناچێته بواری ئاماره‌وه و به‌و پێیه‌ش ناتوانرێت له شێوه‌ی ئامارییدا بدرێته هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی. ئه‌و ئامارانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌و جۆره ده‌توانێت به‌کاری بهێنێت پێویسته به شێوه‌یه‌کی زۆر ورده‌کارییانه ده‌رهێنرابێت له‌ڕێگه‌ی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی له هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی جیاوازی بچوکه‌وه له‌نێوان شته‌کاندا، پێکه‌وه کۆکردنه‌وه‌یان، وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌مان چه‌شن، بابه‌تگه‌لێک که له‌ڕوی جێگه و چۆنایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندێتی دیکه‌وه جیاوازن، به‌شێوه‌یه‌کی که له‌وانه‌یه زۆر ئاشکرابن بۆ بڕیارێکی دیاریکراو.له‌مه‌شه‌وه‌یه که پلانی ناوه‌ندی (سیسته‌می ئابوری بلۆکی سۆشیالیستی که تێیدا حکومه‌ت سه‌رجه‌می سیسته‌می ئابوری ئاراسته‌ده‌کات و ده‌بات به‌ڕێوه) پشتبه‌ستوه به زانیاری ئاماریی به گوێره‌ی سروشتی خۆی ناتوانێت حسابی راسته‌وخۆ بۆ هه‌لومه‌رجه‌کانی کات و شوێن بکات و پلاندانه‌ری ناوه‌ندی پێویستی ده‌بێت رێگه‌یه‌ک بدۆزێته‌وه که به‌هۆیه‌وه ئه‌و بڕیارانه‌ی پشتی پێده‌به‌ستن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ "ئه‌و که‌سی له‌و شوێنه‌دایه"5ئه‌گه‌ر رێکبکه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرفتی ئابوری کۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بریتییه له گرفتی گونجاندنی په‌له له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌کاندا له هه‌لومه‌رجی کات و شوێنی دیاریکراودا، پێده‌چێت بمانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی که بڕیاری کۆتایی پێویسته جێبهێڵرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاشنان به‌و هه‌لومه‌رجانه. که‌سانێک که راسته‌وخۆ ئه‌و گۆڕانه په‌یوه‌ندیدارانه ده‌زانن و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش ده‌زانن که خێرا ئاماده ده‌بن بۆ هێناندی ئه‌و گۆڕانانه.ئێمه ناتوانین پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر ده‌بێت یه‌که‌م شت گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌م زانیارییانه به ده‌سته‌یه‌کی ناوه‌ندی که، پاش تێکهه‌ڵکێشکردنی هه‌موو زانینه‌کان، فه‌رمانی خۆی ده‌رده‌کات. پێویسته ئه‌م گرفته به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی له ناوهندخستن (decentralization) چاره‌سه‌ربکه‌ین. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها وه‌ڵامی به‌شێک له گرفته‌کانمان ده‌داته‌وه. پێویستمان به لهناوهندخستنه له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وده‌م ده‌توانین زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکه‌ین که زانینی هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراوی کات و شوێن به شێوه‌یه‌کی گونجاو به‌کارده‌هێنرێن.به‌ڵام "پیاو له شوێنی خۆی" ناتوانێت به‌ته‌نها بڕیاربدات له‌سه‌ر بنه‌مای زانینه ئازیزه‌کانی به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا سنورداره له باره‌ی ئه‌و راستییانه‌ی که له ده‌وروبه‌ره نزیکه‌که‌ی خۆیین. هێشتاش گه‌یاندنی ئه‌و زانیارییه زیاترانه وه‌ک گرفتێک ده‌مێنێته‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ی که پێویستی پێیانه بۆ گونجاندنی بڕیاره‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می کڵێشه‌کانی گۆڕانی سیسته‌مه ئابورییه کشتییهکهدا.پێویستی به چه‌ند له زانین هه‌یه تا بتوانێت ئه‌و شته به سه‌رکه‌وتویی ئه‌نجامبدات؟ کام له‌و روداوانه‌ی که له‌ودیو ئاسۆی زانینی راسته‌وخۆی ئه‌وه‌ی رووده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی و گرنگاییان هه‌یه له بڕیاریه راستهوخۆکهیدا، و پێویستیشییهتی چه‌ندێک له‌وانه بزانێت؟زۆر زه‌حمه‌ته شتێک هه‌بێت له هه‌رجێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا روبدات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌بێت که کاربکاته سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی که ئه‌م ده‌بێت بیدات. به‌ڵام پێویستیه‌تی ئه‌و روداوانه وه‌ک خۆیان بزانێت، نه‌وه‌ک سه‌رجه‌می کاریگه‌رییه‌کانیان. بۆ ئه‌و گرنگ نیه بزانێت بۆچی له ساتێکی دیاریکراودا بڕێکی زیاتری قه‌باره‌یه‌کی برغو زیاتر پێویسته له قه‌باره‌یه‌کی دیکه، بۆچی زه‌رفی کاغه‌ز زۆرتر له‌به‌رده‌سته وه‌ک له زه‌رفی کانڤاس، یان بۆچی وه‌ستا، یان ئامرازی دیاریکراوی ئامێر له‌م ساته‌دا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ستده‌که‌ون. هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه‌ی که تا چه‌ند، زۆرتر یان که‌متر، بهدهستهێانیان قورسبووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شتی دیکه‌دا که جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌ون. یان تا چه‌ند، زۆرتر یان که‌متر، ویستی به‌په‌له هه‌یه بۆ ئه‌و شته جێگره‌وانه‌ی که ئه‌و به‌رهه‌میان ده‌هێنێت یان به‌کاریانده‌هێنێت.هه‌میشه مه‌سه‌له‌ی گرنگی رێژه‌یی شته دیاریکراوه‌کانه که جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌ون، و ئه‌و هۆکارانه‌ش که گرنگی رێژه‌ییان ده‌گۆڕن هیچ جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و نین له‌ودیو کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و شته به‌رجه‌ستانه‌ی که له ژینگه‌که‌ی خۆیدان.له‌م په‌یوه‌ندییه‌دایه ئه‌وه‌ی پێشتر ناومبرد به "حساباتی ئابوری" یارمه‌تیمان ده‌دات، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌راورده‌وه، تا بزانین چۆن ئه‌م گرفته چاره‌سه‌رده‌کرێت، له راستیشدا چاره‌سه‌رکراوه، له‌لایه‌ن سیسته‌می نرخه‌وه. ته‌نانه‌ت تاقه عه‌قڵی کۆنتڕۆڵکهریش، که سه‌رجه‌می ئه‌و داتایانه‌ی له‌ژێر دهستدایهی که بۆ سیسته‌مێکی ئابوری بچوکی سه‌ربه‌خۆ ده‌بن، ناتوانێت (هه‌رکاتێک پێویستبکات گونجاندنێکی بچووک له ته‌رخانکردنی سه‌رچاوه‌دا ئه‌نجامبدرێت) به‌ته‌واوی به هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا بچێته‌وه که له نێوان ئامراز و ئامانجدا هه‌یه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت کاری تێبکرێت.له‌راستیدا ئه‌وه به‌شداریکردنی مه‌زنی لۆجیکی رووتی هه‌ڵبژاردنه که توانیویه‌تی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه بخاته‌ڕوو که ته‌نانه‌ت ئه‌و تاقه عه‌قڵه‌ش ده‌توانێت گرفتی له‌م جۆره چاره‌سه‌ربکات به‌تها له‌ڕێگه‌ی دروستکردن و به‌کارهێنانی به‌رده‌وامی رێژه‌کانی یهکسانیبونهوه (یان "به‌هاکان" یان "رێژه‌ی لاوه‌کی جێگرتنه‌وه") . به‌واتایه‌کی دیکه، له‌ڕێگه‌ی لکاندنی ژماره‌یه‌کی لیستی بۆ هه‌ر جۆرێک له سه‌رچاوه که‌مه‌کان، ژماره‌یه‌کی که ناکرێت له‌ڕێگه‌ی هیچ یه‌کێک له‌و خاسیه‌تانه‌ی که ئه‌و شته تایبه‌ته هه‌یه‌تی وه‌ربگیرێت. به‌ڵام ره‌نگده‌داته‌وه له، یاخود چرده‌بێته‌وه له، له بایه‌خداریی سه‌رجه‌می بونیادی (ئامراز-ئامانج) داله هه‌ر گۆڕانێکی بچوکدا، پێویسته ته‌نها ئه‌و لیسته چهندایهتییانه وه‌ربگرێت (یان به‌هایانه) که تێیاندا هه‌موو زانیارییه په‌یوه‌سته‌کان چرکراونهتهوه. هه‌روه‌ها، له‌ڕێگه‌ی گونجاندنی یه‌که به یه‌که‌ی بڕه‌کان، ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک دوبارهرێکخستنهوهی کۆنترۆڵی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات سه‌رجه‌می مهتهڵهکی ئاب ئینیشیۆ (ئامرازێکه به‌کاردێت بۆ به‌کارهێنانی داتا) یان به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ قۆناغێکدا پێویست به‌وه بکات له‌هه‌مان کاتدا هه‌مووی روپێو بکه‌یت و به‌هه‌موو ده‌ره‌ئه‌نجام و ده‌رکه‌وته‌کانیه‌وه.به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی، له سیسته‌مێکدا که زانیاری له‌باره‌ی راستییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه له نێو خه‌ڵکێکی زۆردا بڵاوبوبێته‌وه، نرخه‌کان ده‌توانن کاربکه‌ن بۆ رێکخستنی کرداره له‌یه‌ک دابڕاوه‌کانی خه‌ڵکی جیاجیا به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی که به‌ها بابه‌تییه‌کان یاریده‌ی تاک ده‌ده‌ن بۆ رێکخستنی به‌شه‌کانی پلانه‌که‌ی. شایانی ئه‌وه‌یه بۆ ساتێک تێڕامانبکهین له نمونه‌یه‌کی زۆر باو و زۆر ساده‌ی کرده‌ی سیسته‌می نرخه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ببینین به وردی چی به‌ده‌ستده‌هێنێت. وایدابنێ له شوێنێکی دنیادا هه‌لێکی نوێ بۆ به‌کارهێنانی ماده‌ی خاو دێته کایه‌وه، با بڵێن ته‌نه‌که، یاخود یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی دابینکردنی ته‌نه‌که له‌کارخراوه. بۆ مه‌به‌سته‌که‌ی ئێمه هیچ ناگۆڕێت (زۆر گرنگیشه که هیچ ناگۆڕێت) که ئایا کام له‌م دوو هۆکاره بونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ته‌نه‌که که‌متربێته‌وه.هه‌موو ئه‌و شته‌ی به‌کارهێنه‌رانی ته‌نه‌که پێویستیانه بیزانن ئه‌وه که به‌شێک له‌و ته‌نه‌که‌یه‌ی که پێشتر راهاتبوون له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئێستا به شێوه‌یه‌کی زیاتر قازانجبه‌خش له شوێنێکی دیکه به‌کاردێت، و ده‌رئه‌نجامیش، پێویسته ئیقتیسادی بکه‌ن له به‌کارهێنانی ته‌نه‌که‌دا.هیچ پێویستییه‌ک نیه بۆ زۆربه‌یان ته‌نانه‌ت بزانن له چ شوێنێک پێداویستی له‌ناکاو سه‌ریهه‌ڵداوه، یان له خزمه‌تی کام له پێداویستییه‌کانی دیکه‌دا له‌سه‌ریانه ده‌ستبگرن به دابینکردنه‌وه.ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها هه‌ندێکیان راسته‌وخۆ به داواکارییه نوێیه‌که بزانن، و سه‌رچاوه‌کانیان ئاراسته‌ی بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ئاگاداری که‌لێنه نوێیه‌که‌ن که دروستبوه ده‌توانن به سه‌رچاوه‌ی دیکه پڕیبکه‌نه‌وه، کاریگه‌رییه‌که به شێوه‌یه‌کی خێرا به سه‌رجه‌می سیسته‌می ئابوری‌دا بڵاوده‌بێته‌وه و کارده‌کاته سه‌ر نه‌ک به‌ته‌نها هه‌موو به‌کارهێنانه‌کانی ته‌نه‌که، به‌ڵکو کاریش ده‌کاته سه‌ر جێگره‌وه‌کانی ته‌نه‌که و جێگره‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌ی که جێگه‌ی ته‌نه‌که‌یان گرتۆته‌وه، دابینکردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ته‌نه‌که دروستکراون و جێگره‌وه‌کانیان هتد.گشت وه‌ک یه‌ک بازاڕ کارده‌کات، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی روپێویی سه‌رجه‌می بواره‌که‌ی کردوه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بواری بینی سنورداری تاکه‌که‌سییان به‌شێوه‌یه‌کی پێویست به‌یه‌کدا ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین نێوه‌نده‌وه زانیارییه په‌یوه‌سته‌کان بگه‌یه‌نرێت به هه‌مووان.راستی ئه‌وه‌ی که ته‌نها یه‌ک نرخ هه‌یه بۆ هه‌ر کهلوپهڵێک (یاخود بڵێن نرخه ناوخۆییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی پێکه‌وه به‌ستراون که به تێچوونی کواستنه‌وه و هتد دیاریده‌کرێن) ئه‌و چاره‌سه‌ره دێنێته ئاراوه که (به‌شێوه‌یه‌کی چه‌مکیی له‌باره رووبدات) ده‌کرێت له‌لایه‌ن ته‌نها عه‌قڵێکه‌وه پێکرابێت که هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه که له راستیدا له‌نێو هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا بڵاو که له پرۆسه‌که‌دان.6پێویسته ته‌ماشای سیسته‌می نرخ به‌و شێوه‌یه‌ی بکه‌ین که میکانیزمێکه بۆ گه‌یاندانی زانیاری، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له وه‌زیفه‌ی راسته‌قینه‌ی تێبگه‌ین. وه‌زیفه‌یه‌ک که، بێگومان، که‌متر به کاملی ده‌یهێنێته دی ئه‌و کاته‌ی که نرخ زیاتر ده‌چه‌سپێت.(ته‌نانه‌ت کاتێک نرخی دانراو زۆریش جێگیر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هێزانه‌ی که کارده‌که‌ن له کاتی گۆڕانی نرخدا، به‌رده‌وام ده‌بن له کارکردن بۆ راده‌یه‌کی دیار له کاتی گۆڕانی مه‌رجه‌کانی دیکه‌ی په‌یمانه‌که‌دا.)ههردیارترین راستی له‌باره‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌وه بریتییه له ئابوری ئه‌و زانینه‌ی که به‌هۆیه‌وه کارده‌کات. یاخود تاکه به‌شداره‌کان پێویستییان به زنیاری زۆر که‌م هه‌یه تاوه‌کو بتوانن بڕایاری راست بده‌ن.به‌شێوه‌یه‌کی کورتکراوه، به جۆرێک له هێما، ته‌نها زانیارییه سه‌ره‌کییه‌کان ده‌گوازرێنه‌وه و ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌گوازرێنه‌وه که مه‌به‌ستیانه. له میتافۆرێک زیاتره سیسته‌می نرخ به جۆرێک له ئامێری تۆمارکردنی گۆڕانه‌کان بشوبهێنین. یان به سیسته‌مێک له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌کان که وا له به‌رهه‌مهێنه‌ره تاکه‌که‌سه‌کان ده‌کات به‌ته‌واوی چاودێری جوڵ‌ی چه‌ند ئاماژه‌یه‌کی که‌م بکه‌ن. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیارێک چاودێری چه‌ند ژماره لێدانێک بکات که له پێناوی ئه‌وه‌ی چالاکییه‌کان له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌کاندا بگونجێنێت که پێده‌چێت هه‌رگیز نه‌یزانن زیاتر له‌وه‌ی له جوڵه‌ی نرخه‌کاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.بێگومان رێگه‌ی تێده‌چێت ئه‌م گونجاندنانه هه‌رگیز "کامڵ" نه‌بن به‌و مانایه‌ی که ئابوریناش لێیان تێده‌گات له شیکاریی هاوکێشهییدا. به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه که خوه تیۆرییه‌کانمان بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ گرفته‌که‌دا به گریمانه‌ی که‌م تا زۆر هه‌بوونی زانینی کامڵ له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه وایلێکردوین تا راده‌یه‌ک چاوبه‌سته ببین له ئاستی ئه‌رکی راسته‌قینه‌ی میکانیزمی نرخ و گه‌یاندوینیه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که ستانداردی چه‌واشه‌کار به‌کاربهێنین له هه‌ڵسه‌نگاندنی کاریگهرییبونیدا.سه‌رسوڕمانه‌که ئه‌وه‌یه که له باری له‌م جۆره‌ی که‌مبونه‌وه‌ی یه‌کێک له ماده خاوه‌کان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕیارێک ده‌رچوبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له خه‌ڵک هۆکاره‌که‌ی بزانن، ده‌یان هه‌زار که‌س که دیاریکردنی شوناسیان چه‌ندین مانگی ده‌وێت بۆ لێکۆڵێنه‌وه، ده‌توانن ئه‌و ماده‌یه یان یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی زیاتر ئیقتیسادیانه (یقتیسادیکرن واته که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی شتێک له‌به‌ر که‌می شته‌که یان به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی) به‌کار بهێنن، واته به ئاراسته‌ی دروستدا هه‌نگاو ده‌نێن.ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی سه‌رسوڕمان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر، له دنیایه‌کدا که به‌رده‌وام له گۆڕاندایه، هه‌موو شته‌کان له یه‌ک کاتدا و به کامڵی ناچن به‌ڕێوه تاوه‌کو رێژه‌ی قازانجکردنیان به‌رده‌وام له هه‌مان ئاستی نه‌گۆڕ یان "ئاسایی"دا بمێنێته‌وه.به مه‌به‌ست وشه‌ی "سه‌رسوڕمان"م به‌کارهێنا تاوه‌کو خوێنه‌ر له‌و خهوخۆشییه راپه‌ڕێنم که پێیوایه به‌رده‌وام کاری ئه‌م میکانیزمه باشه. من بڕوام وایه ئه‌گه‌ر بهاتایه‌وه ده‌رئه‌نجامی کاری به‌مه‌به‌ستی نه‌خشه‌ی مرۆڤبوایه، و ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که گۆڕانه‌کانی نرخ رێنمایندهیانه وا تێبگه‌یشتنایه که بڕیاره‌کانیان گرنگیه‌کی زۆر له مه‌به‌سته هه‌نوکه‌ییه‌کانیان زیاتری هه‌یه، ئه‌م میکانیزمه وه‌ک یه‌کێک له مه‌زنترین سه‌رکه‌وتنه‌کانی هزری مرۆڤ ته‌ماشاده‌کرا.به‌دبه‌ختییه‌که‌ی دوو توێیه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌می خولقاندنی مرۆڤ نیه و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش که به‌هۆیه‌وه رێبهریدهکرێن نازانن بۆ ئه‌وشتانه ده‌که‌ن که وایانلێکراوه بیکه‌ن.به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که هاواری "ئاراسته‌کردنی هۆشیار"انه (و ئه‌وانه‌ی که ناتوانن بڕوا به‌وه بهێنن که شتێک هه‌یه په‌ره‌ی سه‌ندوه به‌بێ ئه‌وه‌ی خولقێنرابێت (ته‌نانه‌ت به‌ده‌ر له تێگه‌یشتنی ئێمه‌ش بۆی) له توانایدایه ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ربکات که ئێمه له تواناماندا نیه به‌ئاگاییانه چاره‌سه‌ریان بکه‌ین) ئه‌و که‌سانه پێویسته ئه‌مه‌یان له‌بیر بێت: گرفته‌که به وردی بریتییه له چۆنیه‌تی به‌رفراوانکردنی مه‌ودای به‌کاربردنی ده‌ره‌کی سه‌رچاوه‌کان بۆ ئه‌ودیوی مه‌ودای کۆنترۆڵی تاقه عه‌قڵێک. پاشان، چۆن بتوانین خۆ له کۆنترۆڵی هۆشیارانه و چۆن بتوانین ئه‌و قهنهعاتپێکردنه دابین بکه‌ین که واده‌دات تاکه‌کان ئه‌و شتانه بکه‌ن که خواستیانه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک پێیان بڵێت چی بکه‌ن.ئه‌و گرفته‌ی لێره‌دا روبه‌روی ده‌بیته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ته‌نها تایبه‌ت نیه به ئابوریناسی به‌ڵکو به نزیکه‌یی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه راسته‌قینه‌کاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات، له زماندا و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی که‌لتوره بۆ ماوهکانماندا. هه‌ر ئه‌مه‌شه که ده‌بێته چه‌قی گرفتی تیۆری هه‌موو زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.هه‌ر وه‌ک ئه‌لفرێد وایتهێد وتویه‌تی "ئه‌مه راستییه‌ک به حه‌تمی هه‌ڵه‌یه، که له لایه‌ن زۆربه‌ی کتێبه کۆپیکراوه‌کان و خه‌ڵکه ناسراوه‌کانه‌وه کراوه کاتێک وتاریان خوێندۆته‌وه، که پێویسته خۆمان له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که ده‌یکه‌ین رابهێنین. مه‌سه‌له‌که به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌وه‌یه. شارستانیه‌ت پێشده‌که‌وێت له‌ڕێی زیاکردنی ژماره‌ی ئه‌و کرده‌وه گرنگه‌کانه‌وه که ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین به‌بێ بیکردنه‌وه لێیان."ئه‌مه‌ش گرنگییه‌کی به‌هێزی هه‌یه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئێمه به‌رده‌وام هاوکێشه و هێما و یاساکان به‌کارده‌هێنین که له ماناکانیان تێناگه‌ین و له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانیانه‌وه سود به‌خۆمان ده‌گه‌یه‌نین به یارمه‌تی زانین که ئێمه وه‌ک تاکه که‌س ئه‌و زانینانهمان نیه.ئێمه ئه‌و کرده‌وه و دامه‌زراوانه‌مان دروستکردوه له رێگه‌ی بنیادنانی له‌سه‌ر بنه‌مای خوو و دامه‌زراوه‌کان که سه‌رکه‌وتنی خۆیانیان له بواره‌کانیاندا سه‌لماندوه و ده‌رئه‌نجامیش بونه‌ته بناغه‌یه‌ک بۆ ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی ئێمه بنیاتمان ناوه.سیسته‌می نرخ ته‌نها یه‌کێکه له‌و دارشتانهی که مرۆڤ فێریبوه به‌کاربهێنێت (گه‌رچی هێشتا زۆر دوره له‌وه‌ی بتوانێت به‌باشترین شێوه به‌کاریبهێنێت) پاش ئه‌وه‌ی بازی به‌سه‌ردا دا به‌بێ ئه‌وه‌ی لێیتێبگات.به‌هۆیه‌وه نه‌ک به‌ته‌نها دابه‌شبونی کار به‌ڵکو به‌کاربردنێکی رێکخراوانه‌ی سه‌رچاوه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای زانینێک که به یه‌کسانی دابه‌شکراوه ئه‌گه‌ری رودانیان بۆ دروستبوو.ئه‌و خهلکانهشی حه‌زده‌که‌ن گاڵته به هه‌ر پێشنیارێک بکه‌ن که پێیوابێت ئه‌مه ره‌نگه راست بێت هه‌میشه ئارگیومێنته‌که ئه‌و ئاقاره‌دا ده‌بن که تۆمه‌تباری بکه‌ن به‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت بڵێت له ڕێگه‌ی پهرجوویهکهوه ئه‌م جۆره له سیسته‌م له‌خۆوه گه‌شه‌ی کردوه که زۆر گونجاوه بۆ شارستانیه‌ت.به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه‌یه: مرۆڤ توانیویه‌تی دابه‌شکردنی کار په‌ره‌پێبدات که شارستانیهتهکهمانی له‌سه‌ر به‌نده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وارێکه‌وت که به رێکه‌وت میتۆدێک بدۆزێته‌وه که وایلێکرد له‌بار بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کردایه، رێگه‌ی تێده‌چێت که شارستانیه‌تێکی ته‌واو جیاوازی دیکه‌ی پهرهپێبدایه، یه‌کێک وه‌ک "ده‌وڵه‌تی" مێرووله سپییه‌کان، یاخود جۆرێکی دیکه‌ی له ئه‌ندێشه‌نه‌کراو.ته‌نها ده‌توانین بڵێن که هیچ که‌سێک تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه له‌وه‌ی سیسته‌مێکی جێگیره‌وه دابڕێژێت که تێیدا هه‌ندێک خاسیه‌تی دیاریکراوی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا بهێڵرێته‌وه که ئازیزه له‌لای ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که زۆر به توندی هێرشیدهکهنهسهر- به تایبه‌تی ئه‌و راده‌یه‌ی که تاک ده‌توانێت رێڕه‌وی خۆی هه‌ڵبژێرێت و ده‌رئه‌نجامیش سه‌ربه‌ستانه زانین و کارامه‌ییه‌کانی خۆی به‌کاربهێنێت.7به زۆر شێوه مایه‌ی خۆشبه‌ختییه که ناکۆکی له‌باره‌ی دهتبهردارنهبوون له سیسته‌می نرخ به پێی حه‌ر حساباتێکی عه‌قڵانی له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاڵۆزدا ئێستا چیتر ناکۆکی نێوان ئه‌و سه‌نگه‌رانه نیه که دیدی سیاسی جیاوازیان هه‌یه.ئه‌و تێزه‌ی که پێیوایه به‌بێ سیسته‌می نرخ نه‌مانده‌توانی کۆمه‌ڵگایه‌ک بهێڵینه‌وه که له‌سه‌ر دابه‌شکردنی به‌رفراوانی کار به‌نده وه‌ک سیسته‌مه‌که‌ی ئێمه، ئه‌و تێزه به گاڵته‌پێکردنه‌وه پێشوازی کرا که یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن ڤۆن میسسههوه 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خرایه روو.ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌ختیانه‌ی که هه‌ندێک که‌س هێشتا روبه‌روی ده‌نه‌وه له په‌سه‌ندکردنیدا چیتر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان سیاسی نیه، ئه‌مه‌ش رێگه خۆش ده‌کات له‌به‌رده‌م که‌شوهه‌وایه‌کدا که گفتوگۆی ماناداری تێدا ئه‌نجامبدرێت.کاتێک گوێمان له لیۆن ترۆتسکی ده‌بێت ده‌ڵێت "ژمێریاریی ئابوری رێگه‌ی تێناچێت به‌بێ په‌یوه‌ندییه‌کانی بازاڕ". کاتێک مامۆستا ئۆسکار لانگ به‌ڵێنی به مامۆستا میسس دا که په‌یکه‌رێکی بۆ دروستده‌کرێت له هۆڵه مه‌ڕمه‌ڕییه‌کانی ده‌سته‌ی پلانی ناوه‌ندی داهاتوودا، و کاتێک مامۆستا ئابا لێرنه‌ر دوباره ئاده‌م سمیس ده‌دۆزێته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی سیسته‌می نرخ پێکدێت له هاندانی تاک، له‌و کاته‌ی که به‌دوای سودی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه بکات که سودی گشتی تێدایه، ئه‌وکات جیاوازییه‌کان چیتر ناخرێنه پاڵ بیرکردنه‌وه سیاسییه‌کان. ئه‌وه‌شی که ده‌مێنێته‌وه له نایه‌کبوون پێده‌چێت به‌ته‌واوی جیاوازییه‌کی رۆشنبیرانه بێت و به‌شیوه‌یه‌کی پراکتیکیانه میتۆدیانه بێت.
|