| فه‌رامۆشکردنی واقیع |
|
|
|
|
نووسه‌ر پیته‌ر باوه‌ر
|
|
|
وه‌ک زۆربه‌ی هاوزهمهنهکانم، هاوه‌ڵه‌کانی کۆلێژ و ئهکادیمیکاره لاوه‌کان، وه‌ختی خۆی چاوه‌ڕوانی زۆرم له ئابوریناسی ده‌کرد، له رووی سیاسه‌تی گشتی و بواری رۆشنبیرییه‌وه. به‌ره‌وپێچوونه مه‌زنه‌کانی بابه‌ته‌که و ئاستی باڵای رۆشنبیریی هاوه‌ڵه ئه‌کادیمییه‌کانم هه‌موو پێکه‌وه پێده‌چوو ئه‌و هیوایانه به‌هێزتربکه‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، به نزیکی له ساڵانی په‌نجاکانه‌وه، گومان و تهحهفوزهکانم شان به شانی بانگه‌شه‌کانی پیاده‌کارانی ئابوریناسی رووی له زیادبوونکرد.
هیوای باڵا و سه‌رهه‌ڵدانی گومانه‌کان
بۆ نمونه گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی که ئابوری‌ناسان زۆرجار به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی زیاده‌ڕۆیی ده‌که‌ن له کاریگه‌ری بیروڕاکانیاندا. له یه‌کێک له‌و بڕگانه‌ی تیۆرهیى گشتی که زۆرجار باسده‌کرێت، کینس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له مه‌ودای دوردا، جیهان به ته‌نها به بیری ئابوری‌ناسان و فه‌یله‌سوفه سیاسییه‌کان به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بوایه، ئه‌وا جیهان نزیکه‌ی 100 ساڵێک بوو له‌زه‌تی له خێروبێری بازرگانی ئازاد بینیبوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌م قسه‌یه سه‌قامگیر نیه. رایه‌که‌ی کینس زۆر ساویلکانه مایه‌ی رهوینهوهیه له‌وه‌دا که تاقه کاریگه‌ری له‌سه‌ر دنیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئابوری‌ناسان و فه‌یله‌سوفه سیاسییه‌کان. کێنس کاریگه‌ری دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ری بزوتنه‌وه ئاینییه‌کان پشتگوێده‌خات، به بودا و مه‌سیح و محه‌مه‌د یشه‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی وه‌ک ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره و یۆلیۆس سیزار و ناپلیۆنیش.
پاشه‌کشه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراو
بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1950دا سه‌رنجی فه‌رامۆشکردنی واقیعم دا له ئابوریناسیدا که له دوو سیاقدا به‌دی ده‌کرا: کێشه‌ی دۆلار و بازنه‌ی بێکۆتای هه‌ژاری. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاد له ده‌یه‌یه‌ک له ساڵانی چله‌کان و په‌نجاکاندا، ئابوری‌ناسان ده‌ستیانکرد به نوسین له‌باره‌ی باری هه‌میشه نه‌بڕاوه و قوتارنهبونێکی جیهانی به‌ده‌ست که‌می دۆلاره‌وه. هه‌ندێک له‌و به‌شداریکردن و پێشبینیکردنانه به ئاڵۆز ده‌هاتنه به‌رچاو. له راستیدا، به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی رێژه‌ی ئاڵ‌وگۆڕیان پشتگوێخستبوو، که ئه‌مه‌ش بریتییه له نرخی دۆلار و هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و نرخه وه‌ک رێژه‌ی قازانج و سیاسه‌تی دارایی. پشتگوێخستنی ئه‌و بنه‌مایانه به زویی بوه هێنانه‌دی ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی که شایانی بوو. له کۆتاییه‌کانی په‌نجاکاندا، ئه‌و که‌مییه‌ی دۆلار ره‌ویه‌وه و، له راستیدا، به بڕی زیاد له پێویست جێگه‌ی گیرایه‌وه. زۆرێک له ئابوریناسه پێشه‌نگه‌کان، نه‌ک ته‌نها چه‌ند خولیاگهر و تازهپێگهیشتویهک، ئه‌وه‌یان به سه‌ردا تێپه‌ڕی که فه‌راهه‌می و داواکاریی له‌سه‌ر دۆلار له‌سه‌ر نرخ به‌نده (یاخود به‌شێوه‌یه‌کی وردتر، بڕی فهراههکراو و داواکراو). ئه‌م گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ کۆتایی که‌می دۆلاردا کۆتایی پێهات. به‌ڵام میتۆدی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی هه‌ر زوو به‌ده‌رکه‌وته‌وه له بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌ی که وڵاته هه‌ژاره‌کان روبه‌ڕوی هاوسه‌نگییه‌کی لێقوتارنهبووی ئاسته‌نگه‌کانی پاره ده‌فعکردن ده‌بنه‌وه (ئه‌م بیرۆکه‌یه تا ئێستاش هه‌یه).
ئێستا دێمه سه‌ر بازنه‌ی بێکۆتای هه‌ژاری. به‌گوێره‌ی ئه‌م دیدگایه، چه‌قبه‌ستن و هه‌ژاری به زه‌روره‌ت خۆژێنن (واته به‌رده‌وامی به‌خۆی ده‌دات له‌ڕێگه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی و دروستکردنه‌وه‌ی خۆیه‌وه): خه‌ڵکی هه‌ژار به گشتی و وڵات و کۆمه‌ڵگا هه‌ژاره‌کانیش به‌تایبه‌تی که‌وتونه‌ته داوی هه‌ژارییه‌وه، و له توانایاندا نیه به‌پێی پێویست پاشه‌که‌وت بکه‌ن تاوه‌کو له‌و هه‌ژارییه قوتاربن. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی بوو به گریمانیهکی دیار له ره‌وتی باوی ئابوریناسی گه‌شه‌کردندا. بوو به شیعاری بانگێشهبۆکهرانی کۆمه‌کی بیانی له سه‌رتاسه‌ری په‌نجاکاندا. ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌تا ئێستاش ستایش ده‌کرێت. له کاتێکدا ئه‌م بیرۆکه‌یه له ناکۆکییه‌کی به‌رچاودایه له‌گه‌ڵ واقیعدا. به‌درێژایی مێژوو، ژماره‌ی بێشوماری تاکه‌که‌س و خێزان و گروپ و کۆمه‌ڵگا و وڵاتان له خۆرئاوا و جیهانی سێ، گه‌یشتون به خۆشگوزه‌رانی به‌بێ پاره‌ی به‌خشراوی ده‌ره‌کی. هه‌موو وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان سه‌ره‌تا پێشکه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی بازنه‌ی بێکۆتا راستبێت، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی هه‌تا ئێستا له چاخی به‌ردیندا ده‌مایه‌وه (ئه‌مه له باشترین حاڵه‌تدا)
شانبه‌شانی ئه‌م نمونانه که به‌ڵگه‌ن بۆ پاشه‌کشه، به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره‌ش له‌بواری ئابوریناسیدا رویدا، له‌وانه‌ش به‌ره‌وپێشچوون له تیۆره‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و تیۆره‌ی ئاڵوگۆڕی بیانی، که هه‌ردووکیان په‌یوه‌ستن به پاشهکشهکانهوه. ده‌نگی ناره‌زاییش له نێو ههرهدیارترینی بیروڕاکاندا بوونی هه‌بوو. ئه‌مه زۆر به ئاشکرا له گرفتی دۆلاردا ده‌رکه‌وت، به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی بازنه‌ی بێکۆتاش ده‌گونجا. هه‌ندێک له‌و ده‌نگه نارازییانه پێگه‌ی ئه‌کادیمی باڵایان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیروڕاکانیان کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بوو له‌سه‌ر نێوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کان و نهشگهیشته جه‌ماوه‌رێکی فراوان. هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و راستییه‌ی که له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا، و به‌هه‌مان شێوه‌ی له بواری ئهکادیمادا، ده‌نگێکی تایبه‌ت زۆر به ده‌گمه‌ن گاریگه‌ری ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت. که‌سه نارازییهکانیش به‌لایه‌نه‌وه زه‌حمه‌ته زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکه‌ن ئه‌گه‌ر بێت نارهزاییهکهیان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا نه‌یه‌ته‌وه (وه‌ک مۆدێل). راڤه‌کارییه‌کانی مه‌سه‌له‌ی دۆلار و بازنه‌ی بێکۆتای هه‌ژاری، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ی دوایینیان، پشتگیری و هانده‌درا له‌لایه‌ن گروپه ده‌نگ زوڵاڵه‌کانی بواری ئه‌کادیمیا و میدیاوه. ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵتۆقی.
هه‌ندێک جاریش ده‌وترێت که هه‌ژاری جیهانی سێهه‌م به‌رئه‌نجامی ئیهمالیی خۆرئاوایه. زۆرجاریش ده‌وترێت که هه‌ژاری ده‌رئه‌نجامی سه‌رکوتکردن و ئیستیغلالکردن و قۆرغکردنی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن خۆرئاواوه. ئه‌م بیروڕایانه‌ی که زۆر به‌ربڵاوبون به‌ته‌نها چه‌قیان له‌مارکسیزم لینینزمهدا نه‌به‌ستوه (به‌راستی پیاو پێویسته بڵێت لینینییه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارهه‌بووه مارکس شاعیریانه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌رمایه‌داری کردوه له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کانی گۆڕیوه.) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زیاد له پێویست ئاشکرایه که له سه‌رتاسه‌ری جیهانی سێهه‌مدا کۆمه‌ڵگا و ناوچه هه‌ره هه‌ژار و دواکه‌وتوه‌کان ئه‌وانه‌ن که که‌مترین په‌یوه‌ستنامه‌ی بازرگانییان هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا، و هه‌ره پێشکه‌وتوه‌کانیش ئه‌وانه‌ن که په‌یوه‌ستنامه‌ی هه‌ره چڕ و هه‌مه‌لایه‌نیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا، به‌و پهیوهستنامانهشهوه که له‌گه‌ڵ دێوهزمهکاندایه (کۆمپانیا خۆرئاواییه فره‌ره‌گه‌زه‌کان).
به‌ره‌وپێشچونه‌کان له ئابوریناسیدابه درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که من چالاک بووم له‌بواری ئابوریناسی ئه‌کادیمیدا، به‌ره‌وپێشوونی گرنگم بینیوه، وه‌ک به‌م دواییانه‌ش باسمکرد، سه‌رنجی چه‌ند پاشهکشێیهکم داوه که ده‌گاته راده‌ی دواکه‌وتوویی زه‌ق. به‌ره‌وپێشچوون له زانیندا له بابه‌ته ئه‌کادیمییه‌کان چاوه‌ڕوان کراو، به‌تایبه‌ت کاتێک ئه‌و بابه‌ته ئه‌کادیمیانه به‌رفراوانبوونی گه‌وره‌یان به‌خۆیانه‌وه دیوه له بواری سه‌رچاوه‌ی داهات و هه‌لی گونجاوه‌دا. ته‌نانه‌ت لیستێکی به‌زه‌روره‌ت ناکامڵ به‌و به‌ره‌وپێشچوونه دیارانه، پێویسته ئه‌و به‌شدارییه جیاوازانه له‌خۆبگرێت که تیۆره‌ی نرخدا کراون، له ده‌ستنیشانکردنی بڕی تێچونی موعامهلهوه بۆ سروشت و رۆڵی کۆمپانیا، به ئابوری تێهه‌ڵکێشی ستونییه‌وه، بۆ چه‌مک و جێکه‌وته‌ی تێچونی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ تیۆره‌ی بازگانی نێوده‌وڵه‌تی و تیۆره‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌ره‌کی، بۆ شیکارکردنی بڵاوکردنه‌وه و به‌کارهێنانی زانین، بۆ لایه‌نی ئابوری مافه‌کانی موڵکایه‌تی، بۆ لایه‌نی ئابوری پرۆسه سیاسی و بیرۆکراتییه‌کان. هه‌ندێک له‌م به‌ره‌وپێشچونانه بهسودبوون بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بواری ئابوریناسی و بهسودبوون بۆ مێژوونوسان و ئه‌نترۆپۆلۆجیست و زانا سیاسییه‌کان و پسپۆڕانی بواری دیمۆگرافی. به‌ره‌وپێشچوونی له‌م جۆره پشتگیری له ئومێده گه‌شبینه‌کانی سه‌ره‌تاکانی هاتنمهوه بۆ ناو ئه‌م بواره ده‌کات، به‌هه‌مان شێوه‌ش توانا رۆشنبیرییه‌کان و کارامه‌ییه ته‌کنیکییه‌کانی زۆرێک له پێڕه‌وکه‌رانی ئابوریناسی. هاوه‌ڵه ئه‌کادیمییه‌کانم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هیچیان که‌متر نیه له‌ڕوی زیره‌کی و کارامه‌ییه‌وه له زۆربه‌ی مامۆستاکانم نه‌وه‌یه‌ک پێش ئێستا. ئه‌گه‌ر من ئێستا واقموڕمابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که روبه‌ڕوی نمونه‌ی بێشوماری بهرهوپاشچون ده‌بمه‌وه له ده‌رئه‌نجامی فه‌رامۆشکردنی واقیعه‌وه هاتونهتهبوون. ئه‌و بهرهوپاشچونانه زۆر جیاوازن له‌ڕوی بهدواویهکدا هاتنیانه‌وه له‌وانه‌ی له بواری ئابوریناسیدا له رابردوودا رویانداوه. نوسینه‌کانی ئابوریناسانی سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م زۆرجار نائاڵۆزبوون، زۆرجاریش کاڵوکرچبوون. به‌ڵام هێنده به ئاشکرا ناکۆک نه‌بوون له‌گه‌ڵ واقیعدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتیی ئه‌م دواییانه‌دا. بهبیرکاریکردنی بابه‌ته‌که پێده‌چێت دیارترین سیما بێت له ناو ئابوریناسیدا له‌و کاته‌وه‌ی که من بۆ یه‌که‌مجار هاتمهناوی. له ساڵانی 1930یه‌کاندا، مرۆڤ ده‌یتوانی گۆڤاره تایبه‌ته‌کان بخوێنێته‌وه به‌بێ هه‌بوونی هیچ زانیارییه‌ک له‌باره‌ی بیرکارییه‌وه، به ئستیسنای گۆڤاری ئیکۆمێتریکا و رۆیڤیو ئۆڤ ئیکۆنۆمیک سیتهدیز. ئه‌مڕۆ، مرۆڤ به ناشیاو داده‌نرێت به‌بێ هه‌بوونی زانین له‌باره‌ی ئابوریناسییهوه، و به‌تایبه‌تیش زمانه‌که‌ی. به‌و پێیه‌ی که ئابوریناسی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه کاراکان و پرۆسه دینامیکییهکاندا ده‌کات، بڕێک له تێگه‌یشتن له بیرکاری بێگومان به‌هاداره له زۆرێک له سیاقهکاندا له تێگه‌یشتنی شیاوه‌وه بۆ چه‌مکی "نه‌رمیی بۆ گۆڕانه" بۆ ته‌قدیرکردنی کاریگه‌رییه‌کانی فیدباک. زۆرجاریش باشتره به شێوازی بیرکارییانه گوزارشت له ده‌رهاته و ده‌رئه‌نجامه‌کان بکه‌یت که له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی عه‌قڵانی و به‌ڵگه‌ی ئه‌زمونییه‌وه هاتونهتهبوون. شیاوتره گفتوگۆکردنی عه‌قڵی به بیرکاری بکه‌یت نه‌ک له بیرکارییه‌وه بیکه‌یت. به‌ڵام وه‌ک به‌کاربه‌ره بههرهمهندهکانیش ده‌ڵێن، میتۆده بیرکارییه‌کان و هاوکێشه‌کان ته‌راتێنیانه له بواری ئابوریناسیدا به‌بێ نرخاندنی شیاوی سنوردارییهکانیان. سنوردارییه سه‌ره‌کییه‌کان له‌لایه‌ن زانایانی پایه‌داری خاوه‌ن توانای بیرکارییانه‌ی ته‌کنیکییه‌وه خراونه‌ته ڕوو، له‌و زانایانه‌ش: مارشاڵ پیگو، کێنیز، لیۆنتیف، ستیگلر، و سه‌رنجه‌کانیان ورد و به‌تایه‌تیش شیاوبوون. سه‌رنجه‌کانی نۆربێرت واینه‌ر، که یه‌کێکه له که‌سه هه‌ره دیاره‌کانی بیرکاریی مۆدێرن، به‌تایبه‌ت کاریگه‌ربوون. له یه‌کێک له پهرتوکهکانمدا تاراده‌یه‌ک به‌درێژی باسم له په‌رتوکه‌ی ئه‌وکرد به ناوی "کۆمپانیای خودا و گۆلیم" (له فۆلکلۆری جوله‌که‌دا به‌و داهۆڵه ده‌وترێت که ده‌ستکردی مرۆڤه و گیانی کراوه به‌به‌ردا) که له ساڵی 1964دا و پاش کۆچکردنی ئه‌و بڵاوکرایه‌وه. به‌ڵام ئه‌و سه‌رنجه ره‌خنه‌ییانه‌ی کاریگه‌ری زۆر که‌میان هه‌بووه. به خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاره‌کان وا دێته پێشچاو که ئابوریناسی بۆته لقێک له بیرکاری ته‌تبیقی، و بۆته لقێک که ده‌توانرێت زۆر سه‌رکه‌وتوانه پێڕه‌وبکرێت به ئاماژه‌ی زۆر که‌م بۆ دیارده راسته‌قینه‌کانی ژیان. یه‌کێکی تر له گه‌شه‌کردنه دیاره‌کانی ئابوریناسی له‌و کاته‌وه‌ی که من ده‌ستمکرد به دیراسه‌کردنی بابه‌ته‌که، بریتییه له به‌کارهێنانی میتۆدی ئابوری ئاماریی. کاری زۆر به‌سود به‌هۆی ئه‌و میتۆدانه‌وه کراون. به‌ڵام خه‌ڵکانی زۆر له‌من کارامه‌تر باس له خراپ به‌کارهێنان و به‌هه‌ڵه راڤه‌کردن و به‌هه‌ڵه به‌کارهێنانی دهرهئهنجامهکانیان ده‌که‌ن. لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنج ته‌نها بۆ هه‌ندێک له‌و رێگه‌یانه رابکێشم که ئابوریناسی بیرکارییانه و به‌کارهێنانی میتۆدی ئاماریی و بیرکارییانه له ئابوریناسیدا بونه مایه‌ی فه‌رامۆشکردن و پشتگوێخستنی واقیعی به‌ڵگه‌نه‌ویست. به‌کارهێنانی ئه‌و میتۆدانه رێگه‌ی خۆشکرد له‌به‌رده‌م ته‌رکیزکردنی بێ‌سنور له‌سه‌ر ئابوریناسی خشته‌ی دراوه گۆڕاوه‌کان بۆ شیکارکردنی ره‌سمی. وه‌ک سهلمێنراوێکیش، بوه مایه‌ی پشتگوێخستنی کاریگه‌رییه‌کان، ته‌نانه‌ت کاتێکیش که زۆر په‌یوه‌ستبوون به مه‌سه‌له‌که‌وه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی مامه‌ڵه‌ناکرێن. به‌هه‌مان شێوه‌ش، بۆته مایه‌ی سه‌رلێتێکچوون له نێوان دیار له‌لایه‌ک و پێوراو ( به‌شێوه‌یه‌کی ناره‌سه‌ن پێوراو) له‌لایه‌کی تر. ئه‌مه‌ش بوه مایه‌ی پشتگوێخستنی بارودۆخی پاشخانی و پرۆسه مێژووییه‌کان که شتهگهلێکن ناتوانین دهستبهرداریانبین له تێگهشتنماندا. بۆ نمونه، جیاوازی له نێوان داهات و ساماندا، له هه‌ردوو باری خۆماڵی و نێوه‌ده‌وڵه‌تیدا، ناکرێت سودبه‌خشانه به‌هێند وه‌ربگیرێن به‌بێ سه‌رنجدانه پێشینه و پاشخانه‌کانیان. باوه‌ڕبوون به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که تاقیکردنه‌وه به میتۆده ئابورییه‌کان تا راده‌یه‌کی زۆر زۆر به شێوه‌یه‌کی گه‌ردونی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کاندا ده‌سه‌پێت، بوه مایه‌ی بانگه‌شه‌ی نه‌شیاوی ئه‌و میتۆدانه. به‌هه‌مان شێوه جۆره‌کانی تری گفتوگۆی عه‌قڵی و هه‌ڵهێنجانی شاردۆته‌وه. میتۆدی ته‌قلیدی سه‌رنجدانی راسته‌خۆ و تێڕامان و پێکه‌وه‌گرێدانی خاڵه‌کان و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامی وریایانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌رنجدانه‌کان و دامه‌زراندنی پێکهێنه‌ره‌کانی رێباز، یان دۆزینه‌وه‌ی رێبازی عه‌قڵی، هه‌موو ئه‌مانه چیان به‌سه‌ر هات. پرۆسه‌ی له‌م جۆره هیچی که‌متر نیه له زانیاری به‌خشیندا له‌چاو شیکاری چۆنایه‌تیدا. بۆ نمونه، له رێبازی ته‌قلیدیدا، ئابوریناس زۆر زیاتر رێگه‌ی تێده‌چوو ئاگای له‌و که‌لێنه بێت که له نێوان چه‌مکه تیۆرییه‌کان و زانیارییه فهراههمهکاندا هه‌یه. په‌سه‌ندکردنی میتۆدی چه‌ندایه‌تی وه‌ک به‌به‌هاترین پرۆسه، بوه رێگه‌خۆشکه‌ر له‌به‌رده‌م به‌رفراوانبوونی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابوریی ئامارئامێزی ناکارامه یان ناشیاو، به‌وانه‌شه‌وه که له‌سه‌ر زانیاری تا ئه‌وپه‌ڕ پوچه‌ڵ به‌ندن.
هه‌ر ئێستا پرسیاره باوه‌که‌م کرد که ئایا له ئابوریناسیدا به‌دواییه‌کداهاتنی ته‌قلیدیانه‌ی سه‌رنجدان و تێڕامان و هه‌ڵهێنجان و ده‌رئه‌نجامه ئه‌زمونییه‌کان و ئاماژه‌دان به گریمانه سه‌لمێنراوه‌کان و دۆزینه‌وه‌کانی بواره‌کانی دیکه‌ی لێکۆڵینه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه چیان به‌سه‌رهات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیاره‌که باوه، ده‌کرێت وه‌ڵامه‌که‌شی ئاماده‌بێت. ئه‌م جۆره له گفتوگۆی عه‌قڵی و زاراوه‌کانی له سه‌رتاپای بابه‌ته‌که‌دا ئاخنراونه‌ته ناو یه‌ک و به‌شێوه‌یه‌کی نادیار له به‌شه گه‌وره‌کانیدا بزربوون. میتۆده ته‌قلیدییه‌که پاشه‌کشه‌ی کردوه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌لمێنراوه که‌متر زانیاریبه‌خشه له‌و میتۆدانه‌ی که شوێنیانگرتۆتهوه. پاشه‌کشه‌ی کردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ها وه‌سفکراوه که که‌متر لۆژیکیانهو وردبێت له‌چاو جێگره‌وه کهشخهکهیدا، به‌زۆریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌متر له پرۆسه‌کانی زانسته سروشتییه‌کان ده‌چێت، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌کانی زانستی فیزیک. پێموایه له مه‌ودای ئه‌م گۆڕانه له رێبازدا، جیاوازی وابه‌سته له‌نێوان لێکۆڵینه‌وه له سروشت (به‌تایبه‌تی زانستی فیزیک) و ئابوریناسی به‌پێی پێویست حسابیان بۆنه‌کراوه. ههنگدێک جیاوازی ره‌نگه به‌ته‌نها له پلهدابن، هه‌ندێکی دیکه‌یان زیاد له پێویست وه‌ها ده‌درێنه قه‌ڵه‌م که زیاتر نزیکبن له‌وه‌ی جیاوازیبن له جۆردا. زانایانی زانسته سروشتییه‌کان ده‌گه‌ڕێن به‌دوای چه‌سپاندنی هاویهکبووندا له‌باره‌ی دیارده‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان که به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی نه‌گۆڕن. هه‌ندێک له‌و دیارده و په‌یوه‌ندییانه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌کراوه له‌لایه‌ن ئابوریناسانه‌وه به‌هه‌مان شێوه نه‌گۆڕن. هه‌ندێکی تریان به‌و شێوه‌یه نه‌گۆڕ نین، یاخود له‌باری دیکه‌دا پێکهێنه‌ره نه‌گۆڕه‌کانیان ئاخنراونه‌ته نێو زۆری دیکه‌وه که زۆرجار زه‌حمه‌ته ئاماده‌بوون و رادهکهیان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کانگیر جیابکرێنه‌وه. دیسانه‌وه، چه‌مک و جیاکه‌ره‌وه‌کان که به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌لایه‌ن ئابوریناسانه‌وه به‌کارده‌هێنرێن (یان ته‌نانه‌ت وه‌ک بنه‌ڕه‌تی ته‌ماشاده‌کرێن) نارێکوپێک و هه‌ڕه‌مه‌کی و گۆڕاون و هاوشێوه‌کانیشیان له واقیعدا زۆر زه‌حمه‌ته دیاریبکرێن: چالاکی یه‌که‌می و دووه‌می و سێهه‌می، یان چالاکی خزمه‌تگوزاری و دروستکه‌رانه، بێ‌کاری خۆویست و خۆنه‌ویست، وڵاتانی پێشکه‌وتوو و ناپێشکه‌وتوو، که‌لوپه‌لی سه‌ره‌تایی و کۆتا (جیاکارییه‌که که زۆر سه‌ره‌کییه له پێناسه‌کردنی داهاتدا)، و چه‌ندانی دیکه‌ش. ئه‌و ناڕونییه مه‌زنه‌ی چه‌مک و جۆره‌کان له ئابوریناسیدا سنور داده‌نێت بۆ به‌کارهێنانی زانینبهخشانهی میتۆدی بیرکاریانه. له بیرکاری‌دا، چه‌مک و په‌یوه‌ندییه‌کان، هه‌رچه‌نده زۆریش موجهرهدن، زۆر ورد و هاوگونجاون. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه جۆراوجۆرانه، میتۆدی ناسینه‌وه‌ی هاوشێوه‌بوون و راده و سنوردارییهکانیان، له نێوان زانسته سروشتییه جیاوازه‌کاندا ده‌گۆڕێت، ئه‌مه له‌لایه‌ک، به‌تایبه‌تیش فیزیا و کیمیا که زۆر سه‌رکه‌وتوانه بهبیرکاریکراون. له‌یه‌کی تره‌وه زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ئابوریناسیشهوه. هه‌ندێک به‌شی ئابوریناسی، زۆر به رونیش ئابوریناسی گه‌شه‌کردن، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روداو و ده‌رئه‌نجامه‌کاندا ده‌کات، ئه‌و لێکۆڵێنه‌وه زانینبهخشهی که پێویسته کاره مێژوویه ئه‌کادیمییه‌کانی تێههڵکێشبکرێت، وه‌ک پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌کان، سه‌رنجدانی له‌نزیکه‌وه، تێڕامانی به‌رده‌وام، پێکه‌وه به‌ستنی خاڵه‌کان و شتی دیکه‌ش. ئه‌م سه‌رنجانه له‌باره‌ی جیاوازییه‌کانی نێوان لێکۆڵینه‌وه له سروشت و لێکۆڵینه‌وه له کۆمه‌ڵگا به‌ته‌نها به ئاراسته‌ی په‌سه‌ندکردنی دیدی ئابوریناسیدا نین (یان لێکۆڵێنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌یکی گشتی) که گفتوگۆی عه‌قڵی بابه‌تیانه تێیدا موسته‌حیل بێت، که خۆی له خۆیدا مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌یه. وه‌ک چۆن له چه‌ندین بڵاوکراوه‌دا له‌سه‌رم نوسیوه، نامه‌وێت لێره‌دا زیاتر له‌سه‌ری بڕۆم و ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم که گفتوگۆی عه‌قڵی بابه‌تیانه‌ی زۆر شیاوه له ئابوریناسیدا به‌هه‌مان شێوه‌ی زانسته سروشتییه‌کان. میتۆده بیرکارییه‌کان زۆرجار روکه‌شێکی کاریگه‌ر ده‌به‌خشن که ره‌سمیبوونی به‌تاڵ ده‌پۆشێت یان ده‌شارێته‌وه. ده‌توانن په‌رده‌پۆشیی بکه‌ن به‌بێ گوێدانه پێشنیازه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی یان به‌ڵگه‌ی ساده به شێوازی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ سیاسهتیکار. ئامار، زاراوه‌گه‌لی تایبه‌ت و ته‌کنیکی ئاڵۆزی ئابوریی ئاماریی به‌هه‌مان شێوه ده‌توانن وه‌ک په‌رده‌ی پارێزه‌ر ده‌ورببینن. به‌ڵام به‌کارهێنانی بیرکاری به‌تایبه‌ت کاریگه‌ره به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌سته زمانه‌وانیه‌ی که دروستی ده‌کات. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئاوه‌ژووکردنی چیرۆکه ناسراوه‌که‌ی هانس ئه‌ندرسنه که تایبه‌ته به پۆشاکه نوێیه‌کانی ئیمبراتۆر. ئه‌وه‌تا ئه‌مه پۆشاکه نوێیه‌کانی ئیمبراتۆره، که‌چی زۆرجار ئیمبراتۆر له‌ناو پۆشاکهکهدا نیه. ده‌ستکه‌وته‌کانی ئابوریناسی بیرکارییانه و ته‌کنیه‌که‌کانی ئابوریی ئاماری زۆری تێچوه تا هاتونه‌ته‌دی. ئه‌و تێچونه به وردی ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه له تێچونی راسته‌وخۆی سه‌رچاوه‌ی داهاتدا. له‌و په‌رتوکه‌دا که ئاماژه‌م پێدا، واینه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردۆته‌وه که په‌یڕه‌وکردنی هاوکێشه‌ی بیرکاریانه و میتۆدی ئابوری ئامارییانه لاساییکردنه‌وه‌ی باوهڕپێنهکهرانهی زانسته سروشتییه‌کان له‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها توانای به‌خشیوه به ئابوری‌ناسان که خۆیان و خه‌ڵک به‌دوربگرن له بیرکردنه‌وه له واقیع. شتێکی سه‌رسورهێن نیه که بێباکی به‌رامبه‌ر واقیع به ته‌نها نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به ئابوریناسییهوه، به‌ڵکو په‌لی کێشاوه به‌سه‌ر دیمه‌نه فراوانترهکهدا. ئه‌م تهڵاقدانهی واقیع به‌تایبه‌ت سه‌رلێشێوێنه‌ره له دیدی خوێنده‌واری گه‌ردونییه‌وه له خۆرئاوا و به‌ره‌وپێشچونه‌کانی بواری گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا. سهرلێشێوێنهریشه له دیدی به‌ره‌وپێشچونه چه‌سپیوه‌کانی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا. زانست و ته‌کنه‌لۆجیا پشت به موناقه‌شه‌ی عه‌قڵی ده‌به‌ستن که، وه‌ک پێویست موجهرهدن، ناتوانن له ئاستی واقیعدا خۆیانبگرن.
هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن هیچ سه‌رسوڕمانێک نیه له‌و ره‌فتار و رایانهدا که ناکۆکن له‌گه‌ڵ واقیعدا، به‌و پێیه‌ی که به‌ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ی بره‌ودانن به سودی خود. له‌م کڵێشه‌یه‌ی شته‌کانیشدا ئایدیا و باره‌کانی ره‌فتار که به‌ئاشکرا دژیه‌ک و ناکۆکن، سه‌رچاوه‌ده‌گرن له ئۆپراسیۆنه‌کانی گروپه‌کانی سودی تایبه‌ت یان هاوپه‌یمانییه‌کان، به سیاسه‌تمه‌داران و کارمه‌ندانی حکومه‌ت و ئهکادیمیکاران، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک که‌رت له ده‌نگده‌ران. ئه‌م فاکته‌ره ده‌شێت گرنگ بێت. هێشتاش کرده‌وه‌کانی گروپه‌کانی سودی تایبه‌ت ناکرێت به هۆکاری لادانی ئاشکرا دابنرێن. به‌و پێیه‌ش نه ده‌توانێت رونکردنه‌وه بدات له‌باره‌ی دوژمنکاریی به‌رامبه‌ر خۆرئاوا له هه‌ندێک له گه‌وره رێکخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کاندا و نه له‌باره‌ی ره‌فتاری ته‌مبه‌ڵانه‌ی خۆرئاوا تێیاندا. هه‌ندێک له‌و رێکخراوانه له دۆخی کۆرپه‌ییدا له پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه بوونیان هه‌بووه: عوسهبهت ئهلئومهم له جنێڤ و په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی کشتوکاڵ که له رۆما بوو، ئه‌مانه پێشینه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و فاوی ئه‌مڕۆن. به‌ڵام پێگه‌یان به شێوه‌یه‌کی رادیکاڵانه جیاوازبوو له‌وه‌ی که ئێستا له گۆڕێیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خۆرئاوا به‌سه‌خاوه‌ته‌وه پشتگیری و به‌جیاوازییه‌وه مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانڕه‌واکانی ئه‌فریقیا ده‌کات که پێکه‌وه به‌خراپ باسی خۆرئاوا ده‌که‌ن. هه‌ڵوێستی له‌م جۆره له‌لایه‌ن خۆرئاواوه جێگه‌ی باوه‌ڕپێکردن نه‌بوو له ساڵانی 1930 یه‌کاندا. ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایانه هیچ ده‌نگێکیان نیه له خۆرئاوا و رێکلامی زۆریش ناکه‌ن له میدیاکاندا. بڕین و لێکردنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگای کات سه‌رلێشێوان له‌نێوان به‌ره‌وپێشچوونی زانین و بره‌ودان به سیاسه‌تی کاردا، بێگومان ده‌بێته مایه‌ی خوڵقاندی حاڵه‌تی بێباکی به‌رامبه‌ر به واقیع. ئه‌م کاریگه‌رییه بێگومان له ئابوریناسیدا گرنگه. راستی ئه‌مه‌ش له‌و پێشێلکارییه زۆرانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که له دژی واقیع ده‌کرێن له‌و به‌شانه‌ی بابه‌ته‌که‌دا که نزیکن له سیاسهتیکارهوه، وه‌ک ئابوریناسی گه‌شه‌کردن، ئابوریناسی شێوازی پلانڕێژی سۆڤیه‌تی، ئابوریناسی کار، ئابوریناسی هه‌ژاریی، هه‌روه‌ها ئابوریناسی فه‌شه‌لهێنانی بازاڕ. هه‌ندێک له پێڕهوکهران دانبه‌وه‌دا ده‌نێن که خه‌ریکی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌گه‌لی سیاسیین. هه‌روه‌ها هانی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن که له هه‌موو بارێک‌دا له لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا گفتوگۆی عه‌قڵی باباتییانه موسته‌حیله. ده‌کرێت یه‌کێک له ئه‌زمونه‌کانی خۆم باس بکه‌م. له زۆر حاڵه‌تدا ئه‌و وانانه‌ی ده‌موتنه‌وه ره‌خنه‌یان تێدابوو له‌باره‌ی چه‌مکی بازنه‌ی بێکۆتای هه‌ژارییه‌وه. ئه‌وانه‌ی که گوێبیستی وانه‌که‌م بوون وتیان که، راستی و دروستی ره‌خنه‌که‌م هه‌رچییه‌ک بێت، ئه‌و چه‌مکه بێبههابوو له بره‌ودان به کۆمه‌کی ده‌ره‌کی.
ئیرنست گۆمبریچ ئه‌م دیارده‌یه‌ی به بڕینی ره‌هه‌ندی کات له کولتوری ئێمه ناوزه‌دکرد. ئه‌و چه‌مکه گوتاری به‌شێکی زۆری ئابوریناسی هاوچه‌رخی پوچه‌ڵکرده‌وه، له‌وانه‌ش رێبازی میانڕه‌وی ئابوریناسی گه‌شه‌کردن و گفتوگۆی جیاوازییه‌کانی داهاتی خۆماڵی و نێوده‌وڵه‌تی. له‌م به‌شه و به‌شی دیکه‌ی ئابوریناسیدا، ناتوانین له‌و باره‌ی که سه‌ره‌نجی ده‌ده‌ین تێبگه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین که چۆن سه‌ریهه‌ڵداوه. بۆ نمونه، که‌میی داهات به به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا له زۆرێک له وڵاته که‌متر پێشکه‌وتووه‌کاندا که بڕێکی به‌رچاویان هه‌یه له‌و به‌روبومه کشتوکاڵیانه‌ی که ده‌ینێرنه ده‌ره‌وه، زۆرجار وه‌ک به‌ڵگه‌ی پیشتگیریکردنی ئه‌و کێشمه‌کێشه به‌کارهاتووه که په‌یوه‌ندی ده‌ره‌کی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌روبومانه‌ی که ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه کاریگه‌رییان نیه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی ئابوری، و له راستیشدا په‌کی ده‌خه‌ن. له راستیدا، زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی به‌روبوم دهنێرنهدهرهوه زۆر به خێرایی به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌یانکردوه له سه‌د ساڵی رابردوودا. به‌ڵام چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌و کۆمه‌ڵگایانه بکه‌ین که له کۆتایی سه‌ده‌ی 19دا دواکهوتووبون، یان ته‌نانه‌ت به‌ربه‌ری بوون، که بتوانن له ماوه‌ی چه‌ندی ده‌یه‌یه‌کدا بگه‌نه ئاستی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی مێژووی درێژی چه‌ندین سه‌ده و بگره ههزارهشییان له گه‌شه‌ی ئابوری له پشته‌وه‌یه؟ نمونه‌یه‌کی دیکه بریتییه له دابه‌شکردنی داهات له وڵاتێکی دیاریکراودا. پله‌یه‌کی به‌رزی نایه‌کسانی بابڵێین ده‌رئه‌نجامی که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتری رێژه‌ی مردنه له نێو هه‌ژاراندا (که ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه‌ی ئاستی ژیانیان باشتربوه) یاخود به سه‌پاندنی رژێمێکی باجی پاشکه‌وتووانه. فاکته‌ره‌کانی پشت له‌کارخستنی نه‌بوونی دیدگای زه‌مه‌نی و پشتگوێخستنی پاشخانی دیاری به‌ڵگه‌نه‌ویست به‌هه‌مان شێوه خێرایی گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌کنیکییه‌کانیش له خۆ ده‌گرێت و چهندێتبوون ئه‌و په‌یامانه‌ی ده‌گه‌نه خه‌ڵکی، زۆرجار له‌باری روداوگهلێکهوه که له جێگه‌یه‌کی دور رویانداوه. گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌کنیکی زۆر خێرا و پچرپچر خه‌ڵک لاواز و په‌رت ده‌کات. بڕێکی دیاریکراو له گۆڕان هه‌یه که تاکه‌که‌س و خێزان و کۆمه‌ڵگا به‌رگه‌ی بکرن. به پچراندنی سه‌رنجدانی به‌رده‌وام، ئه‌و کاریگه‌رییانه ده‌بنه هۆی له تواناخستنی بیرکردنه‌وه‌ی بێپچڕان و به‌رده‌وامبوون که به‌هۆی گۆشه‌نیگای کات و پاشخانه‌وه دابینکراون. دیسانه‌وه، هه‌ر مه‌یلێک به ئاراسته‌ی هاوشێوه‌کردنی میتۆده‌کانی زانسته سروشتییه‌کان له‌گه‌ڵ میتۆده‌کانی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بێته مایه‌ی که‌مبایه‌خکردن و پشتگوێخستنی پێشینه و پرۆسه‌کان. له‌و کاته‌ی پێشینه و پرۆسه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره هیچ مانایه‌کیان نیه له کیمیا و فیزیادا، و به ته‌واوه‌تیش بێمانان له بیرکاری‌دا، زۆر گرنگن بۆ تێگه‌یشتن له دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ده‌ستکه‌وته ئاماژهدهرهکانی زانسته سروشتییه‌کان و ده‌رئه‌نجامه به‌ربڵاوه‌کانی تهتبیقکردنیان بونه‌ته مایه‌ی بره‌ودان به خوویه‌ک له بیرکردنه‌وه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا که به‌نده له‌سه‌ر بنه‌مای به‌راوردکردنی لهخشتهبهرانهی نێوان هه‌ردوو بواره‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌دا. ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له پشتیانه‌وه‌یه هه‌رچییه‌ک بن ( و لێره‌دا لیسته‌که ئه‌زمونی و ناته‌واوه) نه‌بوونی زانین له‌باره‌ی رابردوو و پشتگوێخستنی دیدگای زه‌مه‌نی له زۆربه‌ی زۆری گوتاره هاوچه‌رخه‌کاندا ئاشکرایه. ده‌رئه‌نجام له ده‌ستدانی بیره‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی رێگه‌ی خۆشکرد له‌به‌رده‌م ئیستیغلالکردن و دوباره نوسینه‌وه‌ی مێژوودا. هه‌ستکردنی به‌ربڵاو یاخود به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان دانپێدانراو به گوناه له خۆرئاوا کارتێکه‌رێکی زۆر ئاشکرایه له سه‌ر هه‌ندێک له‌و ده‌رکه‌وته نوێ و سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی فه‌رامۆشکردنی هاوچه‌رخانه‌ی واقیع یان ته‌نانه‌ت نکوڵیلێکردنی. ئه‌و هه‌سته یاریده‌ده‌ر ده‌بێت له راڤه‌کردنی مه‌سه‌له‌ی وه‌ک په‌سه‌ندکردنی گریمانه‌ی بێبناغه‌ی وه‌ک به‌رپرسیاربوونی خۆرئاوا له دواکه‌وتویی جیهانی سێهه‌م یاخود کاریگه‌ریی تێکده‌رانه‌ی مه‌زه‌نده‌کراوی په‌یوه‌ستنامه بازرگانیه‌کانی نێوان خۆرئاوا و وڵاته که‌متر پێشه‌که‌وتوه‌کان. ره‌فتاری ترسنۆکانه‌ی خۆرئاوا به‌رامبه‌ر به سه‌رکرده سته‌مکاره ئه‌فریقاییه‌کاندا که هێزی ده‌ره‌کی و سهرچاوهکانینان هێنده که‌مه که وه‌ک نه‌بوو وایه، و ئاماده‌بونی خۆرئاوا بۆ پشتیوانیکردنیان سه‌رباری دژایه‌تیکردنیان بۆ خۆرئاوا و هه‌ندێک جار له شێوه‌ی سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی ناوخۆییدا. هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی خۆرئاوا به پاره‌دان به‌و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که مه‌یدانن بۆ ئیحراجکردن و بریندارکردنی خۆرئاوا. بۆ نمونه هه‌ستکردن به گوناه له خۆرئاوادا له هه‌ڵوێستی دوژژمنکارانهدا به‌رامبه‌ر ئه‌فریقای باشور ره‌نگیداوه‌ته‌وه. هه‌رچۆنێک بیربکه‌یته‌وه، ره‌فتاری سه‌رکرده‌کانی ئه‌فه‌ریقای باشور هیچی زیاتر نه‌بووه له ره‌فتاری توندوتیژانه‌ی فه‌رمانره‌وا ره‌شپێسته‌کانی وڵاتانی دیکه. وه‌ک ئاشکراشه، زۆرێک له خه‌ڵکانی ئه‌فه‌ریقای ره‌شپێست ده‌سڵه‌منه‌وه له کۆچکردن بۆ ئه‌فه‌ریقای باشور. فه‌رمانڕه‌واکانی ئه‌فه‌ریقای باشور به تایبه‌ت که‌وتونه‌ته به‌ر ره‌خنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سپی پێستن. ئه‌گه‌ر پێستیان هه‌ر ره‌نگێکی تربوایه، ره‌فتاره‌کانیان ده‌بوه مایه‌ی سه‌رنجی که‌متر یان هه‌ر هیچ سه‌رنجێکیان له‌سه‌ر نه‌ده‌درا له خۆرئاوا. دیسانه‌وه، ئاماده‌باشیی بۆ پێدانی کۆمه‌ک به فه‌رمانڕه‌وا ئه‌فه‌ریقایی و ئاسیاییه‌کان به‌بێ لێپێچینه‌وه له سیاسه‌ته‌کانیان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان کاریگه‌رین. ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ده‌ست هه‌ستکردن به گوناهه‌وه ده‌ناڵێن هیوا ده‌خوازن ئه‌و هه‌سته‌یان له‌کۆڵبێته‌وه له رێگه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌وه (به‌تایبه‌ت پاره‌ی باجده‌ران) به‌بێ لێپێچینه‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌کان، ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه پاره به‌خشینه‌وه‌یه نه‌ک ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه. هه‌رچه‌ند هه‌ستکردن به گوناه به‌شێکه له کولتوری جوو مه‌سیحی، گوناه له‌مڕۆدا شتێکی تازه‌بابه‌ته. له‌ڕووی واقیعیشه‌وه، خۆرئاوا هه‌رگیز ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به باشی نه‌یبوه و هه‌رگیزیش به‌م شێوه قوڵه‌ی ئێستا ههستیپێنهکردوه. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌مه ره‌نگه فه‌شه‌لهێنان بێت له خۆشگوزه‌رانی مادیدا که رازیبوون و دڵخۆشبوونی چاوه‌ڕوانکراو له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. گوناه بۆته یه‌کێک له هۆکاره‌کانی تێکه‌ڵکردن له‌نێوان لایه‌نه باشه‌کانی خێرپێکردن وه‌ک یارمه‌تیدانی بێبهختهکان له لایه‌ک و ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی که پێیوایه جیاوازی له داهاتدا وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌یه ده‌رئه‌نجامی به‌رپرسیارن له سه‌رکوتکردن و چه‌وساندنه‌وه. ئه‌و جیاوازییانه زۆر جار به نایه‌کسانی و هه‌ندێک جار به ناعه‌داله‌تی ناوده‌برێن. تێکه‌ڵکردنه‌که له‌لایه‌ن په‌رۆشی پیاوانی که‌نیسه‌وه بره‌وی پێدراوه که خۆیان وه‌ک کارای سیاسی و کاربۆکهری خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی دێتهپێچاو نه‌ک وه‌ک رابه‌ری رۆحی. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دروستکردنی بیروڕای خه‌ڵکی، به مامۆستا و پیاوه ئاینی، که‌سانی بواری میدیا شه‌وه، گه‌یشتنه ئه‌و راده‌یه‌ی که حه‌زیان به کۆمه‌ڵگای خۆرئاوایی نه‌بێت و ته‌نانه‌ت رقیشیان لێی ببێته‌وه. ئه‌و که‌سانه زۆر شیاون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستکردن له گوناه له خۆبگرن و بیورژێنن. فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی گوناهی به‌کۆمه‌ڵی هاوچه‌رخ به‌شێوه‌یه‌کی گریمانه‌یی بریتیه له هه‌ره‌سهێنانی به‌رپرسیارێتی شه‌خسی له‌ژێر کاریگه‌ری حه‌تمه‌یه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا (ئه‌و رێبازه‌ی که پێیوایه ره‌فتار و کرده‌ی مرۆڤ له رێگه‌ی پێکهاته و ره‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دیاریده‌کرێت). به‌شداریکردن له گوناهی به‌کۆمه‌ڵدا شوێنی به‌رپرسیارێتی تاکه‌که‌سی گرتۆته‌وه. هێزه ده‌ره‌کییه‌کان به به‌رپرس ته‌ماشاده‌کرێن له به‌دڕه‌فتاریی و به‌دبه‌ختی شه‌خسیدا. ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌موومان گوناهبارین، ئه‌وا هیچ تاکێک گوناهبار نیه. هه‌ستکردن به گوناه له کۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه‌کاندا بره‌وی داوه به بێباکی به‌رامبه‌ر به واقیع، له‌ده‌ستدانی که‌رامه‌ت و بڕوابه‌خۆبوون. له‌ده‌ستدانی به‌رده‌وامی و له ریشه‌کێشکردنی دیدی زه‌مه‌نی ده‌بنه پاڵپشتی به‌هێز بۆ کاریگه‌رییه‌کانی گوناهی به‌کۆمه‌ڵ. کێنس کلارک له نوسنێکیدا باس له‌وه ده‌کات که دڵنیانهبوه له‌وه‌ی که سه‌رجه‌می پێکهینهره پێویسته‌کانی شارستانیه‌ت چیبوون، به‌ڵام دڵنیابوه له‌وه‌ی که بڕوابه‌خۆبوون و به‌رده‌وامی هه‌ردووک ده‌ست لێههڵنهگیراون. هه‌ردوو له‌م چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی دواییدا توشی داخوران بوون.
هه‌ندێک جار، خراپ به‌کارهێنانی زمان ته‌نانه‌ت دانیپێدانراوه. ئه‌گه‌ر وڵاتێک به‌ره‌سمی ناوی له‌خۆی نابێت دیموکراتی یان کۆماری گه‌ل، ئه‌وه ده‌زانین که ئه‌و وڵاته وڵاتێکه خه‌ڵکه‌که‌ی هیچ قسه‌یان ناخوات له لای حکومه‌ت. یه‌کێکی تر له جۆره‌کانی نمونه بریتییه له مامه‌ڵه‌کردنی وڵاتان و ده‌سته‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی تاکی بڕیارده‌ربن، یان پێکهاته‌یه‌ک بن که هه‌موو خه‌ڵک سودمه‌ندی و ئه‌زمون و باری هاوشێوه‌ی یه‌کتریان هه‌بێت له سایه‌یدا. ریزبه‌ندکردنی دوو له‌سه‌ر سێی مرۆڤایه‌تی وه‌ک جیهانی سێهه‌م نمونه‌یه‌کی زه‌قی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی. گه‌شه‌کردنی تایبه‌تمه‌ندبوون، به راهێنانی تایبه‌تمه‌ندانه‌ی درێژخایه‌نیشه‌وه، توانا عه‌قڵییه ره‌خنه‌ییه‌کان ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی سنورێکی به‌رته‌سکه‌وه و ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی فه‌رامۆشکردنی واقیع له زۆربه‌ی گوتاره ئاکادیمی و جهماوهرهییهکاندا. ئه‌م فهرامۆشکۆردنه هه‌روه‌ها رێگه‌ی بۆ خۆشکراوه له‌لایه‌ن نائاماده‌گی عه‌قڵانی و ماناداری خه‌ڵکه‌وه له پراکتیزه‌کردنی توانا عه‌قڵییه رهخنهییهکانیاندا له مه‌سه‌له‌گه‌لێک که کاریان تێده‌کات به‌ڵام وا هه‌ست ده‌که‌ن که ناتوانن هیچ شتێک بکه‌ن یان شتی زۆر که‌م بکه‌ن. به‌رفراوانبوونی زانیاری له چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی دواید ره‌نگه زۆر سه‌ره‌کی بوبن له پوکانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی تێڕامان. خه‌ڵک، به ئهکادیمیکارانیشهوه، لێیان چاوه‌ڕوانکراوه که بڕێکی هێنده زۆر له زانیاری و ته‌کنیک وه‌ربگرن که زۆرجار کات و تاقه‌ت و توانای که‌میان پێماوه بۆ تێڕامان و سه‌رنجدان، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ساده‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش که پێیان ده‌گات. که‌مبونه‌وه‌ی بڕوای ته‌قلیدی ئاینیی له‌وانه‌یه بوبێته هۆکاری فه‌رامۆشکردنی واقیع. ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه ره‌نگه خواستراوبێت له‌لایه‌ن بڕواداران و گوماندارانیشهوه. بیری ته‌قلیدی ئاینیی دیدگایه‌کی یه‌کانگیری هاوبه‌سته‌ی جیهان ده‌به‌خشێت، داخورانیشی ده‌بێته مایه‌ی لاوازکردنی بیرکردنه‌وه‌ی وێک به‌ستراو. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ده‌کرێت وا موناقه‌شه‌ی بکرێت که که‌مبونه‌وه‌ی بڕوای ئاینی خۆشباوه‌ڕیی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر بوارێکی فراوان و زیاتر هه‌مه‌چه‌شندا پهرشدهکات. خێرایی ئه‌و که‌مبونه‌وه‌یه کاریگه‌ری له‌م جۆره به‌هێزده‌کات. له‌م به‌شه و له سێ به‌شی پیشتریشیدا، هه‌ندێک له‌و هێز و کاریگهریانهم پێشنیازکردوه که له پشت فه‌رامۆشکردنی هاوچه‌رخی واقیعه‌وه‌ن. پێویستیشه ئه‌وه بێنمه‌وه بیری خوێنه‌ر که پێشنیازی ئاوا زۆرجار به زه‌روره‌ت تێڕامانئامێزن. ئه‌مه به‌تایبه‌ت راسته له‌باره‌ی تێڕامانه‌وه له‌مه‌ڕ هێزه ئاڵۆز و جۆراوجۆره‌کانی پشت رۆحی کاتێکه‌وه (که‌شی گشتی ئه‌خلاقی و رۆشنبیری و کولتوری واده‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاریکراو) چیمان به‌سه‌ر هاتووه له خۆرئاوا تاوه‌کو به‌م شێوه‌یه به‌گژ واقیعدا بچین و به‌ڵگه‌ی هه‌سته‌کانمان رهتبهکهینهوه؟ چی وایلێکردوین که‌رامه‌ت و زێزلهخۆگرتن له‌ده‌ستبده‌ین؟ وه‌ک ئه‌وه وایه که له‌نێو خۆشگوزه‌رانی و ده‌ستکه‌وتی زانستی بێوێنه‌دا، هێزه شه‌رانگێزه راڤهنهکراوهکان چونه‌ته بنکڵێشه‌ی تواناعهقڵی و ئاکارییهکانمانهوه. بێباکی به‌رفراوان و سه‌رلێتێکده‌رانه به‌رامبه‌ر واقیع زۆر گرنگه. له نێو ده‌رئه‌نجامی دیکه‌دا، ئه‌و بێباکییه بۆته مایه‌ی لاوازکردنی ستاندارده‌کان له هه‌ندێک به‌شی ئابوریناسی، له هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه، و له بواری فراوانتری گوتاری به‌روخسار جدی. ئه‌و بێباکییه گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و به‌ربه‌ریزم. ئۆرتێگا کاسێت له نوسینێکیدا ده‌ڵێت که ئاماده‌نه‌بوونی ستاندارده‌کان بریتییه له کرۆکی به‌ربه‌ریزم. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م باره له هه‌ندێک به‌شی ئابوریناسیدا به‌ده‌رده‌که‌وێت هاوشانی ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانی چه‌ند ده‌یه‌ی ئه‌م دواییه که من خۆم زۆر سه‌رم لێشێواوه له باری ئێستای بابه‌ته‌که. مه‌یلی فه‌رامۆشکردنی واقیعه ساده‌کان بوه مایه‌ی لاوازبوونی که‌رامه‌ت و لهخۆدڵنیابوون و پێگه‌ی خۆرئاوا له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا. هه‌روه‌ها په‌سه‌ندکردنی ناڕه‌خنه‌ییانه‌ی ئه‌و ئایدیا و سیاسه‌تانه‌شی به‌هێزکرد که خۆرئاوا وێران ده‌که‌ن، له‌وه‌ش زیاتر خه‌ڵکانی جیهانی سێهه‌م وێران ده‌که‌ن. ئه‌مه شتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر نیه. ئه‌و سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ده‌چه‌مێنه‌وه له‌ژێر باری فه‌رامۆشکردنی واقیعدا خویان دوچاری ته‌نگانه ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها دوچاری هه‌ره‌شه‌ی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی ده‌بنه‌وه. ئه‌م بایه‌خانه تێگه‌یشتنی قوڵی دوو سه‌رنجی دوو نوسه‌ری ته‌واو له‌یه‌ک دوور له‌ڕوی کات تێڕاوانینی گشتیانه‌وه ده‌خاته‌ڕوو. سه‌رنجه‌کانیان ده‌بنه ده‌رئه‌نجامێکی زۆر شیاوه بۆ ئه‌م وتاره. پاسکاڵ له سه‌ده‌ی 17 دا ده‌ڵێت "باخۆمان ماندوو بکه‌ین له هه‌وڵماندا بۆ بیرکردنه‌وه به ڕوونی: ئالێره‌دایه سه‌رچاوه‌ی ره‌فتاری ئاکارییانه." له سه‌رده‌می خۆشمان‌دا جۆرج ئۆروێڵ ده‌ڵێت "له قوڵاییه‌کی هێنده زۆردا نوقوم بووین، که دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشکرایه بۆته ئه‌رکی یه‌که‌می مرۆڤی رۆشنبیر."
نوسه‌ر مامۆستای خانه‌نشینی ئابوریناسیبوه له قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن بۆ ئابوریناسی و زانستی سیاسی و هه‌روه‌ها هاوه‌ڵ بووه له ئه‌کادیمیای به‌ریتانی. له ساڵی 1982دا هه‌ڵبژێردراوه به ئه‌ندامی شه‌ره‌ف. ئه‌م وتاره وێنه‌یه‌کی زۆر درێژکراوه‌ی وته‌ی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی که له کۆنفرانسی په‌یمانگای که‌یتۆ "ئابوریناسی گه‌شه‌کردن پاش 40 ساڵ" پێشکه‌شیکرد که له 1 ی ئایاری 1986دا سازکرا. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|