| وته‌ی هه‌فته |
| دادگای میسری رێگه‌ی دیموکراسیه‌ت و گه‌شه‌ی ئابوری رۆشنده‌کاته‌وه |
|
|
|
|
نووسه‌ر تۆم پاڵمه‌ر
|
|
|
جیهان چاوی له‌سه‌ر وڵاتی میسره، چونکه هه‌ڵگری کلیلی بوژاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به. و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناره‌زایی ده‌ربڕه میسرییه‌کان له رێپێواندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌کێک له هه‌ره پێکهێنه‌ره پربایه‌خه‌کانی به‌دیهاتنی حکومه‌تی باش و دیموکراسیه‌ت و سه‌ربه‌ستی و خۆشگوزه‌رانین که ئه‌ویش: سیسته‌می دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه. ناڕه‌زاییده‌ربڕان له‌لایان روون و ئاشکرایه که سیسته‌مێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، هه‌روه‌ها بۆ زامنکردنی په‌یڕه‌وکردنی یاسا. به‌ڵام له‌مه‌ش زیاتر: سیسته‌مێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ خاڵی سه‌ره‌کییه بۆ به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگا و ئابوری ئازاد بوژاوه. پێویسته یاسا له‌توانایدا بێت ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی دابینبکات. و ده‌بێت وه‌هاش ته‌ماشا بکرێت به‌وه‌ی که عادیلانه خه‌ڵک بهێنێته پای ئه‌وه‌ی هاوکاربن. له‌لای هه‌مووان ئاشکرایه که ته‌نانه‌ت که‌سێکی باشیش ناکرێت ببێته دادوه‌ری خۆی له مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌تدا به خۆی. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی که یاساکان داده‌ڕێژن، هه‌مان ئه‌و که‌سانه نه‌بن که برٍِیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر سه‌پاندیان (جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایانه) له مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌تدا، به تایبه‌ت کاتێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان تێکه‌ڵ به مه‌سه‌له‌که ده‌بێت. دادوه‌ری دادپه‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆ پێوسته بۆ به‌دیهێنانی دیموکراسیه‌ت و بازاڕی ئازاد. ئابوریناسی به‌ناوبانگ، مانکور ئۆڵسن، که سه‌رتاپای ماوه‌ی کارکردنی ته‌رخانکرد بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که ئایا بۆ هه‌ندێک کۆمه‌ڵگا له بوژانه‌وه‌دان و له کاتێکدا هه‌ندێکی تر سه‌رکه‌وتونابن، بۆیده‌رکه‌وت که سه‌ربه‌خۆیی سیسته‌می دادگا کلیلی ئه‌و بوژاندنه‌وه‌یه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "هه‌ر هه‌مان ئه‌و سیسته‌می دادگایی و دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و رێزی یاسا و مافی تاکه‌که‌سیه‌ی که پێویستن بۆ به‌رده‌وامبوونی دیموکراسییه‌ت، هه‌ر ئه‌وانه‌شن که پێویستن بۆ سه‌لامه‌تی موڵکوماڵ و مافه‌کانی گرێبه‌ستی." دیموکراسییه‌ت ته‌نها بریتیی نیه له به‌دیهێنانی ئه‌فسوناوی "ویستی زۆرینه،" به‌ڵکو سیسته‌مێکه پێویستی به سنورداری هه‌یه له ره‌فتاردا، بۆ نمونه وه‌ک رێزگرتن له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، رێزگرتن له مافی هه‌مووان بۆ ده‌ربڕینی بیروڕایان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌ستانه. هه‌روه‌ها رێزگرتن له مافی هاوڵاتی ئاسایی. هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویستییان به پێکهاته‌یه‌کی یاسایی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه که له توانایدا بێت سنور بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن دابنێت. به تایبه‌ت له نمونه‌ی وه‌ک میسردا که ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان تاراده‌یه‌کی زۆر جڵه‌وی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ناکرێت ئه‌رکی چه‌سپاندنی یاسا به شێوه‌یه‌کی عادیلانه به ئۆتۆکراته‌کان بسپێردرێت. و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه رێگه‌یانبدرێت یاساکان به‌سه‌ر خۆیاندا پیاده‌بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نیه که وایان لێبکات پابه‌ندیبن. به‌م پیًًَیه‌ش، ناکرێت متمانه به به‌ڵێنه‌کانیان بکرێت. وه‌ک ئۆڵسنیش له دوا په‌رتوکیدا "ده‌سه‌ڵات و خۆشگوزه‌رانی" ئاماژه‌یپێداوه، بیرۆکراتێکی ته‌واو و ده‌سه‌ڵاتێکی بێ‌سنور هیچ پاڵنه‌رێکیان نییه بۆ رێزگرتنی له به‌ڵێنه‌کانیان. "به‌ڵێنی ئۆتۆکراتێک ناکرێت له‌ڕێگه‌ی سیسته‌مێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ یان هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه بهێنرێته دی. ئۆتۆکراته‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌شکێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م باره‌ش و له‌به‌ر ئه‌گه‌ری دیاری ئه‌وه‌ی که دیکتاتۆرێک ده‌توانێت بێت و گۆشه‌نیگایه‌کی کورتخایه‌ن بخاته‌روو. به‌ڵێنه‌کانی ئۆتۆکرات هه‌رگیز به‌ته‌واوی جێگه‌ی متمانه‌پێکراو نین." ئه‌مه‌ش رێگه بۆ ئه‌و کێشه‌یه خۆشده‌کات که ئابوریناسی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبێڵ، ئێدوارد پرێسکۆت ناویده‌بات به "کات ناکۆک"، مه‌به‌ستیش له‌مه بۆ نمونه: فه‌رمانڕه‌وایه‌ک له کاتی (ا)دا به‌ڵینێک ده‌دات، بۆ نمونه وه‌ک ده‌ستبه‌سه‌رانه‌گرتنی موڵکی خه‌ڵًکی کاتێک پاره‌کانیان ده‌خه‌نه پرۆژه‌ی درێژخایه‌نی گه‌شه‌پێدانه‌وه (بۆ نمونه کارگه‌یه‌ک)، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه له کاتی (ب) بۆی ده‌رده‌که‌وێت که هیچ باجێک نیه له‌سه‌ر شکاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که له کاتی (ا)داویه‌تی و وه‌به‌رهێنانه‌که ئه‌نجامدراوه. به‌و پێیه‌ی که له کاتی (ب) وه‌به‌رهێنانه‌که کراوه، پاڵنه‌ری ئۆتۆکراته‌که ئه‌وه‌یه که ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگرێت. به‌هۆی ئه‌و کات ناکۆکییه‌وه، هیچ که‌س ناتوانێت متمانه به ئۆتۆکرات بکات و که‌سیش وه‌به‌رهێنانه‌که ئه‌نجامنادات. ده‌رئه‌نجامیش هه‌مووان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. بۆیه‌ی به‌بێ بوونی سیسته‌مێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆی، به‌ڵێنه‌کانی حکومه‌ت جێگه‌ی متمانه نین و که‌سیش بڕوا به حکومه‌ت ناکات له‌وه‌ی که له به‌ڵێنه‌کانی په‌شیمان بێته‌وه و رێزی مافه‌کان نه‌گرێت. کاتێکیش دادوه‌ریی له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی سودمه‌نده‌وه کۆنترۆڵده‌کرێت، ئه‌و په‌یمانانه‌شی که هاوڵاتییان له‌نێوان خۆیاندا ده‌یبه‌ستن وایان لێدێت که‌متر جێگه‌ی متمانه‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئه‌و په‌یوه‌ستنامه‌یه دڵنیانیین له‌وه‌ی که کاتێک گرفتێکیان دێته ڕێ، ده‌توانن له دادگایه‌کی عادیلانه‌دا یه‌کلایبکه‌نه‌وه. یه‌کلاکردنه‌وه‌ی عادیلانه‌ی ناکۆکی و گرفته‌کان زۆر مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه بۆ سه‌رکه‌وتنی ئابورییه‌کی دیاریکراو. ده‌مێکه ئه‌وه زانراوه که ئابورییه هه‌ره سه‌رکه‌وتووه‌کان ئه‌و ئابوریانه‌ن که ده‌توانن ئه‌و که‌لوپه‌لانه به‌رهه‌م بهێنن و خزمه‌تگوزاری پێشکه‌شبکه‌ن که پێویستیان به پلانرێژییه بۆ واده‌ی دور خایه‌ن، که ئه‌مه‌ش پێویستی به برٍِێکی زۆری متمانه و هیوای راسته‌قینه هه‌یه به‌وه‌ی که ئه‌و په‌یوه‌ستنامه واده دورانه رێزیان لێده‌گیرێت. وڵاتی میسر هه‌میشه ئۆتۆکراتی نه‌بووه. ئه‌و وڵاته ترادسیۆن و مێژویه‌کی نه‌جیب و سه‌ربه‌رزی هه‌یه له دیموکراسیه‌ت و حکومه‌تی په‌رله‌مانی و هه‌روه‌ها سیسته‌مێکی دادوه‌ریی کارامه و شاره‌زا. ئه‌و سیسته‌می دادوه‌رییه ساڵانێکه له‌ژێر هێرشدایه. له به‌رامبه‌ریشدا توانیویه‌تی به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشانه‌بداته‌وه و ببێته جێگه‌ی متمانه‌ی گه‌لی میسر. له ساڵی 1968دا، دادوه‌ران داوای زه‌مانه‌تی زیاتری پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆیانیانکرد، و زیاد له 100 دادوه‌ر له‌سه‌رکار لابران. ئێستاش نه‌وه‌یه‌کی نوێ له دادوه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له‌دژی ده‌مکوتکردنی هه‌ندێک له‌و دادوه‌رانه‌ی که بوێرانه ده‌نگیان هه‌ڵبڕی له‌دژی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژاردن. سیسته‌مێکی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کییه له پرۆسه‌ی چاکسازی هه‌ر ولاتێک له هه‌ر قوژبنێکی دنیادا. دیموکراسیه‌ت بوونی نابێت ئه‌گه‌ر سیسته‌مێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. به‌و پێیه‌ش دادپه‌روه‌ری بێلایه‌ن نایه‌ته دی. و به‌بێ دادپه‌روه‌ری بێلایه‌نیش، وه‌به‌رهێنانی درێژخایه‌ن و گه‌شه‌ی ئابوری به‌دینایه‌ت. داهاتوی میسر و سه‌رجه‌م گه‌لی عه‌ره‌ب به زۆر شێوه په‌یوه‌سته به‌و خه‌باته‌وه که له ئارادایه له پێناوی به‌دیهێنانی سیسته‌می دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ. |
| < پێشتر |
|---|