| بۆچی کۆمه‌ک کاریگه‌ر نیه؟ |
|
|
|
|
نووسه‌ر ویلیه‌م ئیسته‌رلی
|
|
|
ئه‌وه من ئۆتۆمبێله‌که‌م لێده‌خوڕم به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ئهدیسس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌سیوپیا. ریزێکی بێکۆتای ژن وکچ به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی منه‌وه روه‌و شار رێگهدهبڕن. ته‌مه‌نیان له نۆ ساڵ بۆ 60 ساڵ ده‌بێت. هه‌ره‌یه‌که‌یان به‌قه‌ده‌ر باڵای خۆی له‌ژێر کۆڵهدارێکدا چه‌ماوه‌ته‌وه و هه‌موو نقهیاندێت و به ئاسته‌م هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌و کۆیلانهم دێته‌وه‌یاد که خاوه‌ن کۆیله‌یه‌کی نه‌بینراو به‌ڕیوه‌یان ده‌بات. ئه‌و کۆڵهدارانهیان بۆ چه‌ندین کیلۆمه‌تر به کۆڵه‌وه‌یه، له‌و دارستانه‌ی که داری کالیپتۆسی لێیه، به درێژایی ئه‌و خاکه روته‌ی چوارده‌وری ئه‌دیس ئه‌بابادا رێگه ده‌بڕن تا ده‌گه‌نه شار. بارهدارهکهیان ده‌گه‌یه‌ننه بازاری سه‌ره‌کی شار و به یه‌ک دوو دۆلارێک ده‌یفرۆشن. ئه‌مه‌ش داهاتی ئه‌و رۆژهیانه، چونکه کۆکردنه‌وه‌ی دار و هێنانی بۆ شار و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه هه‌موو رۆژه‌که‌یان ده‌بات. دواتر بۆم ده‌رکه‌وت که بی بی سی بابه‌تێکی له‌باره‌ی ئه‌و ئافره‌ته دارکۆکهرانهوه بڵاوکردۆته‌وه. ئهمارێچی ته‌مه‌ن 10 ساڵ کاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یان له‌خه‌و راده‌په‌ڕێت و ده‌ستده‌کات به کۆکردنه‌وه‌ی لقوپۆپ و گه‌ڵای کالیپتۆس، ئینجا ریێگهی پر ئازار ده‌گرێته‌به‌ر به‌رو شار. ئهمارێچی، که ناوه‌که‌ی به مانای (که‌سێکی جوان) دێت، بچوکترینی خێزانه‌که‌یه‌تی و سێ خوشکوبراشی هه‌یه. ئهمارێچی ده‌ڵێت "نامه‌وێت هه‌موو ژیانم به کۆڵه‌دار هه‌ڵگرتنه‌وه به‌سه‌ر به‌رم. به‌ڵام حاڵی حازر هیچ چاریه‌کی دیکه‌م نیه چونکه زۆر هه‌ژارین. خۆم و خوشک و براکانم دار کۆئه‌که‌ینه‌وه تاوه‌کو دایک و باوکمان بتوانن خواردنمان بۆ بکڕن. حه‌زم ئه‌کرد بۆخۆم بچومایه بۆ قوتابخانه و خه‌می پاره پهیداکردنم نه‌بوایه." دوو تراژیدیاکه گۆردن براونی راوێژکاری رێکخراوی ئیکچێکهری ئینگیزی به‌م دواییانه وتارێکی پرسۆزی له باره‌ی تراژیدیای هه‌ژاریی ته‌واوه‌تی، که چه‌ند بلیۆن که‌سێک به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، پێشکه‌شکرد. ئه‌و هه‌ژارییه‌ی که بۆته مایه‌ی مردنی ملیۆنان منداڵ به‌و نه‌خۆشیانه‌ی که چاره‌سه‌ریان هه‌یه. گۆردن داوای دوو هێنده‌کردنی یارمه‌تییه ده‌ره‌کییه‌کانی کرد. که پلانێکی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ژارانی دنیا. ئه‌وه‌ی خسته روو که چه‌ند ئاسانه بتوانین چاکه بکه‌ین. ده‌رمانی مه‌لاریا که ژیانی نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆیه‌وه ده‌مرن، رزگار ده‌کات. هه‌ر ژه‌مێکی 12 سه‌نتی تێده‌چێت. تۆڕه که‌ژاوه‌یه‌ک که منداڵ له توشبوون به مه‌لاریا ده‌پارێزێت، چوار دۆلاری تێده‌چێت. رزگارکردنی پێنج ملیۆن منداڵ له مردن بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو ته‌نها سێ دۆلاری تێده‌چێت بۆ هه‌ر تازه دایکێک. به‌رنامه‌یه‌ک که ئهمارێچی بخاته قوتابخانه زۆر که‌می تێده‌چێت. به‌ڵام گۆردن براون بێده‌نگ بوو له ئاست تراژیدیای دووه‌می هه‌ژارانی دنیا. ئه‌مه ئه‌و تراژیدیایه‌یه که خۆرئاوا تا ئێستا دوو و له ده‌یا سێ تریلیۆن دۆلاری له کۆمه‌کی ده‌ره‌کی له په‌نجا ساڵی رابردوودا خه‌رجکردوه، و تا ئێستاش نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که ده‌رمانێکی 12 سه‌نتی بکڕێت بۆ رزگارکردنی نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به مه‌لاریا ده‌مرن. خۆرئاوا تا ئێستا دوو و له ده‌یا سێ تریلیۆن دۆلاری له کۆمه‌کی ده‌ره‌کی له په‌نجا ساڵی رابردوودا خه‌رجکردوه، و تا ئێستاش نه‌یتوانیوه تۆڕه که‌ژاوه که چوار دۆلاری تێده‌چێت بۆ خێزانه هه‌ژاره‌کان دابینبکات. و نه‌یتوانیوه سێ دۆلار بۆ تازه دایکه‌کان دابینبکات تا ژیانی پێنج ملیۆن منداڵ رزگاربکات. خۆرئاوا تا ئێستا دوو و له ده‌یا سێ تریلیۆن دۆلاری له کۆمه‌کی ده‌ره‌کی له په‌نجا ساڵی رابردوودا خه‌رجکردوه، و ئهمهریچی هه‌تا ئیستا کۆڵه‌دار ده‌کێشێت. ئه‌مه تراژیدیایه که ئه‌م هه‌موو سۆزه پر مانایه نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دهستکورتانه به‌ده‌ستبهێنێت. هه‌وڵه‌کانی خۆرئاوا بۆ کۆمه‌ککردنی به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی جیهان له پێناوی بره‌ودان به گه‌شه‌کردنی ئابوری خێرادا، گۆڕانکاری له سیاسه‌ته ئابوورییه‌کانی حکومه‌ته‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی بازار، یاخود بره‌ودان به حکومه‌تی راستگۆ و دیموکراتخواز، له‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێشوو باسمانکرد که‌متر سه‌رکه‌وتوو بوه. به‌ڵگه‌که‌ش زۆر به‌هێزه: 568 بلیۆن دۆلار خه‌رجکراوه بۆ کۆمه‌ک له ئه‌فه‌ریقا، که‌چی وڵاته ئه‌فریقییه‌کان هیچ ده‌وڵه‌مه‌ندتر نین له 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ده‌یان قه‌رزی "چاکسازی بونیادی" (قه‌رزی کۆمهکئامێزی مه‌رجدار به چاکسازی سیاسهتیکار) دراوه به ئه‌فه‌ریقیا، کۆماره‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران، ئه‌مه‌ریکای لاتین، ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی بریتییه له سه‌رنه‌که‌وتنی چاکسازی سیاسهتیکار و گه‌شه‌ی ئابوری. به‌ڵگه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که کۆمه‌ک ته‌نها ده‌چێته خزمه‌تی دروستبوونی حکومه‌تی که‌متر دیموکراتخواز و که‌متر راستگۆوه. که‌چی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رسمان له‌و ئه‌زمونه وه‌رگرتبێت، هێشتا هه‌ر خه‌ریکی شتی بێهودهین وه‌ک پلانی گه‌وره که له‌لایه‌ن جێفری ساکس و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه دانراوه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی 449 خۆتێههلقورتاندن بۆ گه‌یشتن به 54 ئامانجی جیا جیا له کۆتایی ساڵی 2015دا (ئامانجی گه‌شه‌پێدانی هه‌زاره‌ی سێهه‌م، که به‌دوایدا پاڕانه‌وه‌ی به‌په‌له هات بۆ دوو هێنده‌کردنی پاره‌ی کۆمه‌ک). گه‌شه‌کردنی ئابوری دێته دی، نه‌ک له رێگه‌ی کۆمه‌که‌وه، به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی خاوه‌نکاره دهستپێخهره ناوخۆییه‌کان و هه‌روه‌ها چاکسازی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی. له کاتێکدا خۆرئاوا ده‌یناڵاند به‌ده‌ست چه‌ند بلیۆنه دۆلارێکه‌وه بۆ کۆمه‌ک، هاونیشتیمانیانی هیند و چین خۆبه‌خۆ داهاتی خۆیانیان گه‌یانده 715 بلیۆن دۆلار له بازاری ئازاد‌دا. ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی بۆ کۆمه‌ک ده‌کڕوزێنه‌وه، بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که کۆمه‌ک ناتوانێت گه‌شه گشتی له‌بواری سیاسی و ئابورییدا ده‌سته‌به‌ربکات. ئه‌وانه پێویسته هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ چاککردنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که نه‌یتوانی 12 سه‌نت دابینبکات بۆ ده‌رمانی قوربانیانی مه‌لاریا. فیدباک و به‌رپرسیارێتی ئه‌و دوو پێکهێنه سه‌ره‌کییه‌ی که وا ده‌که‌ن کۆمه‌ک سه‌رکه‌وتوو بێت، و نه‌بوونیشیان بوه مایه‌ی که‌موکورتی کوشنده له رابردوودا، بریتین له فیدباک و به‌رپرسیارێتی. به‌کاربه‌ران له رێگه‌ی کڕینی به‌رهه‌مێکه‌وه به کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌که ده‌ڵێن "ئه‌م به‌رهه‌مه‌تان نرخه‌که‌ی ئه‌هێنێت." یان بڕیار ده‌ده‌ن که به‌رهه‌مه‌که بێبه‌هایه و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ کۆگاکه. ده‌نگده‌ران به کاندیده‌کانیان ده‌ڵێن "ئه‌م خزمه‌تگوزارییه گشتییانه خراپن" و سیاسه‌تمه‌دارانیش هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌که ده‌ده‌ن. بێگومان فیدباک ته‌نها له‌و باره‌دا کاریگه‌ر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و که‌سێک هه‌بێت گوێ‌بگرێت. کۆمپانیا قازانجخوازه‌کان که‌لوپه‌لێک دروستده‌که‌ن که بزانن داواکاری زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا به‌رپرسیارێتی به‌رهه‌مه‌که‌یان هه‌ڵده‌گرن. ئه‌گه‌ر هات ئه‌و به‌رهه‌مه بوه مایه‌ی ژه‌هراویبوونی کڕیاره‌کانی، ئه‌وکات کۆمپانیاکه به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، یان قللوچ ده‌کات. کاندیده هه‌ڵبژێردراوه‌کان به‌رپرسیارێتی خزمه‌تگوزاییه گشتییه‌کان ده‌گرنه ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش رویدا، ئه‌وا له‌ڕوی سیاسییه‌وه باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن. ره‌نگه کورسییه‌که‌یان له‌ده‌ستبده‌ن. و ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رکه‌وتوش بوو، ئه‌وا پاداشتی سیاسی خۆیان وه‌رده‌گرن. رێکخراوه کۆمه‌کییه‌کان ده‌کرێت وه‌ک به‌رپرسیاری هه‌ندێک ئه‌رکی تایبه‌ت ته‌ماشابکرێن، نه‌وه‌ک بخرێنه توێی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه به‌کۆمه‌ڵه‌ی هه‌موو رێکخراوه کۆمه‌کییه‌کان و حکومه‌ته سودمه‌ندبوون ده‌گرێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئامانجه به‌ربڵاوانه‌ی که پشت به‌زۆر شتی زیاتر ده‌به‌ستێت له‌پاڵ هه‌وڵه‌کانی رێکخراوی کۆمهکبهخشدا. نمونه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دواهه‌مینیان وه‌ک ئه‌و ئامانجانه‌ی که ناکرێت به‌هێند وه‌ربگیرێن له‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر باوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی "ئامانجه‌کانی گه‌شه‌کردنی هه‌زاره‌ی سێهه‌می نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان". یاخود له ئامانجه راماڵهرهکانی گه‌شه‌کردنی ئابوری، چاکسازی له حکومه‌تدا، یاخود دیموکراسیه‌ت بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ژارانه‌ی پێشتر باسکران. ئه‌گه‌ر بیرۆکراسیهتێک هاوبه‌شی گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتێ بێت شانبه شانی رێکخراوه‌کان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی گشتی جیاجیا که پشت به زۆر شتی دیکه ده‌به‌ستێت، ئینجا ئه‌و کات ناتوانێت به‌رپرسیارێتی بگرێته ئه‌ستۆ که پێویستبوو دابینیبکات بۆ سودیارهکانی- واته هه‌ژاران. هیچ تاقه رێکخراوێک له سیسته‌می ئێستای کۆمه‌کدا به ته‌نها به‌رپرسیار نیه له به‌سه‌رکه‌وتوانه گه‌یشتن به هه‌ر یه‌کێک له‌و ئامانجانه. به‌بێ بهرپرسیارێتیبوون، پاڵنه‌ری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی که باش و کاریگه‌ره، لاواز ده‌بێت. به‌رپرسیارێتی راسته‌قینه مانای ئه‌وه‌یه که رێکخراوێکی کۆمه‌کبه‌خش به‌رپرسیارێتی بگرێته ئه‌ستۆ له ئه‌رکێکی تایبه‌تی چاودێریکراودا بۆ یارمه‌تدانی هه‌ژاران، که داهاتی ئه‌و ههژارنه تا به‌رزترین راده پشت به کرده‌ی ئه‌و رێکخراوه ده‌به‌ستێت. ئینجا هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ربه‌خۆ بۆ چۆنییه‌تی راپه‌ڕاندنی کاره‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و رێکخراوه‌وه ده‌بێته مایه‌ی دروستبونی پاڵنه‌ری به‌هێز بۆ باشترکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان. هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌کی درێژه کۆمه‌کی ده‌ره‌کی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی جار هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان له‌خۆیانه‌وه دێت، به به‌کارهێنانی راپۆرتی ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان پرۆژه‌که‌یان جێبه‌جێکردوه. قوتابییه‌کانم له زانکۆی نیۆرک کۆششی زور ناکه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و خۆیان سه‌رپشک بکه‌م نمره بۆ خۆیان دابنێن. بانکی جیهانی چه‌ند هه‌وڵێک ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ "به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی کرده‌کانی"، که ئه‌و به‌شه راسته‌وخۆ راپۆرت ده‌داته "ده‌سته‌ی بانکی جیهانی"، نه‌ک به سه‌رۆکی بانک. هه‌رچه‌نده کارمه‌ند هه‌یه که له به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌شه‌کانی تری بانکی جیهانی کارده‌که‌ن، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی نێگه‌تیڤانه ره‌نگه زه‌ره‌ر بگه‌یه‌نێت به داهاتوی کاری ئه‌و کارمه‌نده. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی "به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی کرده‌کانی" زاتیین. شێوازی ناڕوون ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێک که مانای نابێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که له مالیدا وه‌سفکراوه: پێوسته پرسیار بکرێت که چۆن ده‌رئه‌نجامی زۆر پۆزه‌تیڤی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه لاوازه‌کانی گه‌شه‌کردندا له هه‌مان ماوه‌ی نێوان 1985 بۆ 1995 دا یه‌کده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بیروڕای ناره‌زایی خه‌ڵکی ناوچه‌که. (لاپه‌ڕه 26) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوخۆش سه‌رنه‌که‌وتن ده‌ربخات، ئایا ئه‌و رێکخراوانه که‌س به به‌رپرسیار ده‌زانن یان شێوه‌ی کاری رێکخراوه‌که ده‌گۆڕن؟ زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌م راستییه له پێداچونه‌وه‌ی بانکی جیهانی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌یان بدۆزینه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌شی که "به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی کرده‌کانی" له ساڵی 2004دا ده‌ریخست که هه‌شت "هه‌ڵسه‌نگاندنی کاریگه‌ر" کاریانکرده سه‌ر کرده‌وه‌ی قه‌رزوه‌رگره‌کان به 32 شێوه‌ی جیاواز، به‌ڵام ته‌نها باسی له دوو نمونه کردوه که کاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر ره‌فتار له ناو خودی بانکی جیهانیدا (یه‌کێکیان به‌ره‌و خراپترین بوه). هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستیانه‌ی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و له‌ڕوی سیاسییه‌وه زه‌حمه‌ت. نه‌ک روماڵێکی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌که له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ند و به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندنی ماوه‌ی دیاریکراو که یارمه‌تی رێکخراوه‌کان بدات تا لێوه‌ی فێربن. به‌ته‌نها فشاری سیاسی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر رێکخراوه کۆمه‌کبه‌خشه‌کان ده‌توانێت ببێته هانده‌ر و پاڵنه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه. لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی بانکی جیهانی له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه له ساڵی 2000دا به دانپیانانێک ده‌ستپێکرد "سه‌رباری خه‌رجکردنی چه‌ندین بلیۆن دۆلار ساڵانه بۆ یارمه‌تیدانی گه‌شه‌کردن، به‌ڵام زانیاری زۆر که‌م له‌به‌رده‌ستایه له‌باره‌ی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و پرۆژانه له‌سه‌ر هه‌ژاران." چاره‌سه‌ره‌که‌ش به‌هێنده‌ی ناباوبوونی روون و ئاشکرایه: دروستکردنی گروپێی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن که هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دژی نییه له‌گه‌ڵ بانکی جیهانی و بانکه هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی بواری گه‌شه‌کردن. بێگومان پێویسته پاڵنه‌ر و هانده‌ر هه‌بێت وه‌ک ده‌رئه‌نجامێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که، بۆ نمونه ته‌رخانکردنی پاره بۆ بانکه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان پێویسته که‌م یان زیاد بکات له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستی کارایی ئه‌و ریکخراوانه که له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ربه‌خۆیانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها بانکه هه‌مه چه‌شنه‌کان پێویسته ستایش بکرێن له راگرتنی یارمه‌تییه‌کانیان بۆ ئه‌و پرۆگرامانه‌ی سه‌رکه‌وتو نین یاخود هه‌وڵبده‌ن چاکیان بکه‌ن ئه‌گه‌ر بکرێت، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر هیچ کردارێک نه‌کرا ئه‌وا پێویسته سزا هه‌بێت. سه‌رکه‌وتن له رێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه له ساڵی 1997دا، جێگری وه‌زیری دارایی مه‌کسیک، که ئابوریناسێکی ناوداره و ناوی سانتیاگۆ لێڤی یه، به‌رنامه‌یه‌کی زۆر نوێخوازی داهێنا بۆ ده‌ستگرتنی هه‌ژاران تا بتوانن ژیانیان باشتربێت. به‌رنامه‌که ناوێ پرۆگرێسا بوو (پرۆگرامی نیشتیمانی بۆ خویندن و ته‌ندروستی و باشخۆراکی). ئه‌و به‌رنامه‌یه پاره‌ی کاش ده‌داته دایکان به‌مه‌رجێک منداڵه‌کانیان له خوێندن به‌رده‌وامبن، به‌شداربن له به‌رنامه‌ی فێربونی ته‌ندروستی، و هه‌روه‌ها هێنانی منداڵه‌کانینان بۆ بنکه ته‌ندروستییه‌کان بۆ پشکنینی به‌رده‌وام و وه‌رگرتنی پێداویستی باشخۆراکی. و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی مه‌کسیکی ئه‌وه‌نده‌ی پاره نه‌بوو بیداته هه‌مووان، لێڤی پاره که‌مه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها دابه‌شکرد که به‌رنامه‌که به‌شێوه‌یه‌کی زانستی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. به‌رنامه‌که 253 گوندی به‌شێوه‌یه‌کی ره‌مه‌کی هه‌ڵبژارد تاوه‌کو سودمه‌نبن له به‌رنامه‌که، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ستنیشانکردنی 253 گوندی دیکه (که ئه‌وان هێشتا سودمه‌ند نه‌بوون) وه‌ک رکابه‌ری ئه‌وانه‌ی پێشوو دانران. زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی هه‌ر 506 گونده‌که‌وه پێش و پاش ده‌ستپێکردنی پرۆگرامه‌که کۆکرایه‌وه. حکومه‌تی مه‌کسیکیش ئه‌رکی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی سپارد به په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی لێکۆڵێنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆراک (ئای ئێف پی ئار ئای) که ئه‌ویش هه‌ستا به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمیانه بۆ کاریگه‌رییه‌کانی به‌رنامه‌که. ده‌رئه‌نجامه ئه‌کادیمییه‌کان ده‌ریانخست که به‌رنامه‌که کاریگه‌ره. ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون له به‌رنامه‌ی پرۆگرێسا، له سه‌دا 23 ی رێژه‌ی نه‌خۆشکه‌وتن له نێویاندا که‌مبوه‌وه، له سه‌دا یه‌ک بۆ له سه‌دا چوار باڵایان زیادیکرد، و ئه‌نیمیا له نێویاندا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 18 دابه‌زی. به‌نیسبه‌ت باڵقهکانیشهوه، له‌سه‌دا 19 ئه‌و رۆژانه که‌مبونه‌وه که به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه لهکیسان چوبوو. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ناونوس ده‌کران بۆ خوێندن له پۆله‌کانی 1 تا 8 (واته‌ی پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی) به‌رێژه‌ی سێ و له ده‌یا چوار زیادیکرد. و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌که له نێو کچاندا زۆر دیاربوو که پۆلی شه‌شه‌میان ته‌واوکرد و رێژه‌که‌ش له‌سه‌دا 14 و له ده‌یا ههشتبوو. (2) له‌وه‌ش سه‌یرتر، دانیشتوانی گوندێکی بچوک که ناوی بوێنهڤیستایه درکیان به جیاوازییه‌که کرد. دایکێک وتی که ئێستا ئه‌توانێت هه‌فتانه دوو جار گۆشت ده‌رخواردی منداڵه‌کانی بدات له بری تۆرتییه (شێوه مه‌کسیکی چیپسی گه‌رمه‌شامی)، به‌هۆی ئه‌و پاره‌یه‌وه که له به‌رنامه‌ی پرۆگرێسای وه‌رده‌گرێت. سانتیاگۆ دیاس مامۆستا سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه که رێژه‌ی هاتن بۆ قوتابخانه له قوتابخانه دوو ژورییهکهی بوێنهڤیستا زیادیکردوه. له‌وه‌ش زیاتر، دیاس ده‌ڵێت "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی باشتر ده‌خۆن، منداڵه‌کان ده‌توانن بۆ ماوه‌ی زیاتر ته‌رکیز بکه‌ن. و که ئه‌شزانن دایکیان سودمه‌ند ده‌بێت ئه‌گه‌ر له خوێندن به‌رده‌وام بن، ئه‌وانیش زیاتر په‌رۆش ده‌بن بۆ فێربوون." (3) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که به‌شێوه‌یه‌کی رون و ئاشکرا سه‌رکه‌وتووبو، به‌رنامه‌که به‌رده‌وام بوو سه‌رباری ناره‌زایی ده‌نگده‌رانی پارتی شۆرشی دیموکراتی مه‌کسیکی له ساڵی 2000دا که ماوه‌یه‌کی زۆربوو له حوکمی ده‌کرد. له ساڵی 2000دا، پرۆگرێسا سودی به له سه‌دا ده‌ی خێزانه مه‌کسیکییه‌کان ده‌گه‌یاند و بودجه‌که‌شی 800 بلیۆن دۆلاربوو. حکومه‌تی نوێ به‌رنامه‌که‌ی به‌رفراوان کرد تاوه‌کو هه‌ژارانی شارنشینیش بگرێته‌وه. به‌رنامه‌ی هاوشێوه‌ی پرۆگرێسا له هه‌ندێک له وڵاته دراوسێکانی مه‌کسیک به یارمه‌تی بانکی جیهانی هاتنه‌بوون. (4) ئه‌و وانه‌یه‌ی که ریفورمیستهکان پێویسته وه‌ریبگرن بریتییه له‌مه: پێکه‌وه‌گرێدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی هه‌ردوو پێکه‌وه ده‌بنه پشتیوان بۆ به‌رنامه‌یه‌کی کۆمه‌کخواز که بتوانێت ئه‌و شتانه‌ی کاریگه‌رن به خێرایی بهرفراوانبکات. ئه‌و پاره کاشه‌ی که بۆ پرۆسه‌ی فێربوون و باشخۆراکی دانرا ده‌کرێت خۆی له‌خۆیدا بهرفراوانبکرێت، به هه‌ندێک گۆڕانکاری بۆ گونجادن له شوێنه جیاجیاکان، و ده‌کرێت له وڵاتی دیکه پیاده‌بکرێن و له‌سه‌ر ئاستێکی زۆر له‌وه‌ی ئێستا گه‌وره‌تر. به‌رنامه‌یه‌کی له‌م جۆره له ئه‌سیوپیا ده‌توانێت کچگه‌لێکی وه‌ک ئهمارێچ و هاوه‌ڵه‌کانی له ده‌وروبه‌ری ئه‌دیس ئه‌بابا له کۆیله‌یه‌تی دارکێشان رزگاربکات و بیانخاته به‌ر خوێندن بۆ فێربونی ئه‌و شاره‌زاییانه‌ی که پاشتر له هه‌ژاری قوتاریان ده‌کات. کاتی هاتوه؟ کاتی ئه‌وه هاتوه کۆتایی به دووه‌مین تراژیدیای هه‌ژاریی جیهانی بهێنین، که رێگه خۆشده‌کات له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی یارمه‌تیدان له قوتاربوون له تراژیدیای یه‌که‌م. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌یه بدۆزینه‌وه که هه‌ژاران بتوانن فیدباکی زیاتر بده‌ن به رێکخراوی زیاتر به‌رپرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ژاران ده‌یزانن و ئه‌وه‌ی که زۆر پێویستیانه‌و ده‌یانه‌وێت. گه‌وره‌ترین خه‌ونی یۆتۆپی له‌باره‌ی کۆتاییهێنان به هه‌ژاری، وه‌ک ئامانجه‌کانی گه‌شه‌کردنی هه‌زاره‌ی سێهه‌می نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هیچ که‌س به به‌رپرس دانانێت. ئایا ناتوانین رێکخراوه‌کانی کۆمه‌کبه‌خش وه‌ک به‌رپرس دابنێن له کاره‌کانیان تاوه‌کو بتوانن 12 سه‌نت دابینبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ منداڵان بکڕن و له مردن به مه‌لاریا رزگاریان بکه‌ن. 4 دۆلاریان ده‌ستبکه‌وێت تاوه‌کو تۆڕه که‌ژاوه بۆ منداڵه هه‌ژاره‌کان دابینبکه‌ن تا له مه‌لاریا به‌دوربن. و ئه‌و سێ دۆلاره‌یان ده‌ستبکه‌وێت که ده‌درێته تازه دایکه‌کان تا منداڵه‌کانیان نه‌مرن، و ئهمهرێچیش بخاته به‌ر خوێندن؟ |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|