| رۆڵی سه‌ره‌کی ئازادی ئابوری له دیموکراسیه‌تدا |
|
|
|
|
نووسه‌ر ئیان ڤاسکێز
|
|
|
ئازادی ئابوری و سیاسی و ئابوری مه‌نده‌نی جێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه له ئازدییه هه‌ره بنه‌ره‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌دا. ئازادی ئابوری به‌ته‌نها خۆی ئامانج نیه، به‌ڵکو ئازادی ئابوری ئازادییه‌کانی دیکه‌ش ده‌چه‌سپێنێت. کاتێک هه‌ڵبژاردنی شته‌کان، ئاڵوگۆڕی خۆکرد و هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌روماڵی تایبه‌ت پارێزراو نه‌بن، زۆر کارێکی سه‌خته وێنای ئه‌وه بکه‌ین که ئازادی سیاسی و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان به شێوه‌یه‌کی مانادار پراکتیزه ده‌کرێن. له ساڵی 1962 دا، ئابوریناسی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبێڵ، میڵتن فریدمان تێبینی ئه‌وه‌ی کردوه: مێژوو به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه که په‌یوه‌ندی نێوان ئازادی سیاسی و بازاری ئازاد شتێکی لێکدانه‌بڕاوه. هیچ نمونه‌یه‌کی وام له یاد نیه که له هه‌رکات و شوێنێک رویدابێت کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌بێت به‌وه ناسرابێت که ئاستێکی هێجگار به‌رزی هه‌بێت له ئازادی سیاسی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بازاری ئازاد تیایدا به هه‌مان قه‌باره نه‌بووبێت بۆ رێکخستنی ئه‌و چالاکییه ئابوورییه قه‌بانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا روو ده‌ده‌ن. هه‌ره‌سی پلانی ناوه‌ندی له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و هه‌روه‌ها هه‌ره‌سی سۆشیالیزم خۆشی له 20 ساڵی رابردوودا هه‌موو پیشتگیرین له بیرۆکه‌که‌ی فریدمان. هه‌ڵکشانی ئازادی ئابوری هاوشانی ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانه له سه‌رتاپای دنیادا، ههرودکیشیان پێکه‌وه زۆر پیویستبوون له‌و کاته‌ی وڵاتان دورده‌که‌وتنه‌وه له ئۆتۆریانتاریزم و بازاره‌کانیان ئاوه‌ڵاکرد.
ئازادی ئابوری خۆی له خۆیدا ئامانجێکی ویستراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بواری هه‌ڵبژاردنه‌کانی تاک فراوانترده‌کات، له هه‌ردوو باردا وه‌ک کڕیار و به‌رهه‌مهێنه‌ر. به‌ڵام رۆڵی گه‌وره‌تری ئازادی ئابوری له کۆمه‌ڵگادا زۆرجار به که‌مبایه‌خ ته‌ماشاده‌کرێت، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌شه‌وه که باوه‌ڕیان به فره‌حیزبی و مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی کۆبونه‌وه و ئاین و بیرواش هه‌یه. له‌ناوه‌ندی-خستنی بڕٍیاردانی ئابوری پیشتیوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌کات له‌ڕێگه‌ی خوڵقاندی بوار که تیایدا هه‌موو جۆه‌رکانی رێکخستن بونیان هه‌بێت به‌بێ پشتبه‌ستن به ده‌وڵه‌ت. وڵاتێک که ئازادی ئابوری تێدا بێت، ئه‌و وڵاته‌یه که تێیدا که‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت کۆمه‌کی دارایی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بکات. به‌و پێیه‌ش، کڵێسا‌ی سه‌ربه‌خۆی راسته‌قینه(وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی کۆمه‌کبه‌خش) و پارتی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سته‌یه‌کی ههمهجۆر له میدیا و بزنس ده‌کرێت هه‌موویان بونیان هه‌بێت له شوێنێک که ده‌سه‌ڵاتی ئابوری هه‌مووی له‌ده‌ستی بیرۆکرات و سیاسه‌تمه‌داره‌کاندا کۆنهبوبێتهوه. ئازادکردنی ئابوری بێگومان به‌مانای له‌ده‌ستدانی کۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی دێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا. ئه‌مه ئه‌و راستییه‌یه که حکومه‌ته دهسهڵاترههاکان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له سه‌ره‌ده‌می جیهانگیریدا بۆیان ده‌رکه‌وتوه. حکومه‌ته دیکتاتۆرییه‌کان رێگه‌یان خۆشکردی به‌ره‌و دیموکراسییه‌ت هه‌ر که ده‌ستیانکرد به ئازادکردنی بازاڕه‌کانیان له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا، نمونه‌ش کۆریای باشور و تایوان و چیلێ و ئهندهنسیا. له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک ڤیسێنتێ فۆکس له ساڵی 2000دا، ئازادکردنی بازاڕی مه‌کسیک له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه رێگه‌ی خۆشکرد له‌به‌رده‌م کۆتایی هێنان به نزیکه‌ی 70 ساڵ له حوکمی پارتی شۆرشگێڕی دامه‌زراوه‌یی مه‌کسیک، حوکمی تاقه حیزب، که جارێکیان ماریۆ ڤارگاس لۆسای رۆماننوسی خه‌ڵکی وڵاتی پیرۆ، به "دیکتاتۆریه‌تی کامڵ" وهسیفیکرد. ئازادی سیاسی که رێگه خۆشده‌کات بۆ سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆی سامان که ده‌چێته خزمه‌تی هاوسه‌نگڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و بوژاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی فره‌یی. کاتێک ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌ربڵاوی هه‌بێت له کۆنتڕۆڵکردنی بانک، ره‌سید و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌کان و یان بۆنمونه رۆژنامه و گۆڤاره‌کان، له‌و باره‌دا نه‌ک به ته‌نها کۆنترۆڵی ئابوری ده‌کات، به‌ڵکو کۆنتڕۆڵی رادهربڕنیش ده‌کات. جیهان زۆر زۆری ویست تا راستی ئه‌و وته‌یه‌ی بۆ ده‌رکه‌وێت که نوسه‌ر هیلاری بیلۆک له سه‌رتای سه‌ده‌ی بیستدا وتبووی "کۆنترۆڵکردنی به‌رهه‌مهێنانی سامان بریتییه له کۆنترۆڵکردنی خودی مرۆڤ." به‌م پێیه‌ش ئه‌و تیامانهی پارتی کۆمۆنیستی چینی توشیبوه هاوشێوه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی بهێڵێته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر چین به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئازادکردنی ئابوری که یارمه‌تییه‌کی زۆر باشی گه‌شکردنی باڵای داوه له بیست ساڵی رابردودا. به‌ڵام چاکسازییه‌کانی بازاڕ ئازادبونێکی گه‌وره‌ی له ده‌وڵه‌ت به‌خشیوه به سه‌دان ملیۆن چینی و بۆته هۆی خولقاندنی چینێکی ناوه‌ند که به‌رده‌وام داواکارییه‌کانی بۆ ئازادی سیاسی و نوێنه‌رایه‌تی روو له زیادبوونه. حیزب خوازیاری پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئازادبونی بازار ئه‌و خواسته پوچه‌ڵده‌کاته‌وه، له کاتێکدا کۆتایی هێنان به ئازادکردن ده‌بێته مایه‌ی که‌مبونه‌وه‌ی گه‌شه و ده‌رئه‌نجامیش ناسه‌قامگیری لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ک له نمونه‌ی چین و ژماره‌یه‌کی بێشوماری وڵاتانی دیکه‌دا، ئازادی ئابوری هانی فره‌یی سیاسی ده‌دات له رێگه‌ی بره‌ودان به گه‌شه که ده‌بێته مایه‌ی دروستبونی چینی ناوه‌ند و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که که‌متر پشت به حکومه‌ت ده‌به‌ستن. به‌ڵگه پراکتیکییه‌کان راستی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌سه‌لمێنن. فرهلایهنترین لێکۆڵینه‌وه‌ی عه‌مه‌لی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان سیاسه‌ته ئابورییه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی وڵاتێک له لایه‌ک و ئاستی خۆشگوزه‌رانی ئه‌و وڵاته له لایه‌کی دیکه، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یه که په‌یمانگای فره‌یزه‌ری که‌ندی به ناوی "ئازادی ئابوری جیهان" ئه‌نجامیداوه. راپۆرته‌که دیراسه‌ی 38 پێکهاته‌ی ئازادی ئابوری کردوه، له قه‌باره‌ی حکومه‌ته‌وه بیگره تاوه‌کو حوکمی یاسا تاوه‌کو سیاسه‌ته دراویی و بازرگانییه‌کان، که له‌سه‌ر 127 وڵات ئه‌نجامدراوه له ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵدا. لێکۆڵینه‌وه‌که په‌یوه‌ندییه‌کی زۆری به‌هێزی نێوان ئازادی ئابوری و خۆشگوزه‌رانی ده‌رده‌خات. له سایه‌ی ئازادترین ئابوری‌دا، ئاستی ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاکه‌که‌س بریتی بووه له 25062 (بیست و پێنج هه‌زار و شه‌ست و دوو) دۆلاره‌وه به بهراودرد له‌گه‌ڵ 2409 (دوو هه‌زار و چوار سه‌د و نۆ) دۆلار له‌و وڵاتانه‌ی که که‌متر ئازاد. راده‌ی گه‌شه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی تاکه‌که‌س له 10 ساڵی رابردوودا به رێژه‌ی 2.5 (دوو و نیو) له‌سه‌دا زیادیکردوه له‌و وڵاتانه‌دا که ئازادترینین. له کاتێکدا له‌و وڵاتانه‌ی که که‌متر ئازادن به ڕێژه‌ی له 0.6 (سفر و له ده‌یا شه‌ش) زیادیکردوه. لێکوڵێنهوهکهی په‌یمانگای فریزه‌ر ده‌ریخست که ئازادی ئابوری به‌شێوه‌یه‌کی زۆر پته‌و په‌یوه‌سته به که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژارییه‌وه و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستیشه به ئاماژه‌کانی دیکه‌ی گه‌شه‌کردن و بهرهوپێشچونهوه. راپۆرتی هه‌ژاریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێچه‌وانه دێته‌وه له‌گه‌ڵ راپۆرتی فره‌یزه‌ر له‌باره‌ی ئازادی ئابورییه‌وه. ئاستی داهاتی ئه‌و له سه‌دا ده‌یه هه‌ره هه‌ژاره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که زیاترین ئازادیان تێدایه ده‌گاته 6451 دۆلار (شه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا و یه‌ک دۆلار) به به‌راورد له‌گه‌ڵ 1185 دۆلار (هه‌زار و سه‌د و هه‌شتا و پێنج دۆلار) بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که که‌مترین راده‌ی ئازادییان هه‌یه. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌و له‌سه‌دا بیست وڵاته‌ی که له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ن له روی ئازادی ئابورییه‌وه، 25 ساڵ زیاتر ده‌ژین له خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌که‌ونه رێژه‌ی له‌سه‌دا بیستی خواره‌وی وڵاته‌کانه‌وه. رێژه‌ی نزمی مردنی کۆرپه، راده‌ی به‌رزتری خوێنده‌واری، گه‌نده‌ڵی که‌متر، و ده‌ستپێراگه‌یشتنی زیاتر به ئاوی پاکی خواردنه‌وه هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ستن به هه‌ڵکشانی ئازادی ئابورییه‌وه. راپۆرتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان راسته‌وانه هاوگونجاوه لهگهڵً ئازادی ئابوری زیاتردا. به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاویش و به هه‌مان شیًَوه راپۆرتی خانه‌ی ئازادی له‌باره‌ی ئازادییه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان: ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئازادی ئابوری زیاتریان تێدایه، ئازادییه‌کانی تریشیان زیاتر هه‌یه. له راستیدا گه‌شه‌کردنی-خۆژیێن زۆر دهمێًکه له‌سه‌ر ژینگه‌یه‌ک ده‌ژی که هانی زلهکۆمپانیای ئازاد و پاراستنی موڵًکه تایبه‌ته‌کان ده‌دات. ده‌ربازبوونی خۆرئاوا له هه‌ژاری به‌کۆمه‌ڵ له ساڵانی 1800ـه‌کانه‌وه له‌م جۆره ژینگه‌یه‌دا دروستبوه، که ده‌رئه‌نجام بوه مایه‌ی هێنانه‌کایه‌وه‌ی سه‌رده‌می گه‌شه‌کردنی ئابوری هاوچه‌رخ. ته‌نانه‌ت پێش ئه‌و کاته‌ش، ده‌رکه‌وتنی چینێک له جوتیاری بازرگان له ئینگلاند گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی نوێًنهرایهتیی هه‌بێت له په‌رله‌ماندا، کاتێک له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا به شێوه‌یه‌می سه‌رکه‌وتوانه توانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ههرهمهکییانهی سامانی تایبه‌تی که‌مبکاته‌وه که له‌لایه‌ن کۆشکی شاهانه‌وه پیاده‌ده‌کرا. به‌کورتی، سه‌رهه‌ڵدانی جوتیاره بازرگانه‌کان بووه رێگه‌خۆشکه‌ر له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی سیسته‌می پاشایه‌تی ده‌ستوریدا. به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی پاوهڕپێکراوی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت بوه مایه‌ی به‌ره‌وپێشچونی مافه‌کانی موڵک وماڵ و حوکمی یاسا، هه‌روه‌ها ئه‌وانه فاکته‌ری سه‌ره‌کی بوون له‌وه‌ی که به‌ریتانیای مه‌زن ببێته باڵاده‌ستترین هێزی ئابوری و سیاسی. له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندتربوونی به‌ریتانیای مه‌زندا، بێگومان بوه دیموکراسیه‌ت. به‌ڵگه‌ی نوێتر پشتیوانی ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌که‌ن که ده‌ڵێت گه‌شه و ئاستی به‌رزتری داهات ده‌بنه هۆی به‌دیهاتنی دیموکراسیه‌ت (یاخود به‌لایه‌نی که‌مه‌وه وه‌ک خۆی هێشتنه‌وه‌ی). هه‌ردوو زانای سیاسی ئاده‌م پرزیۆرسکی و فیرناندۆ لیمۆنگی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 135 وڵات ئه‌نجامداوه له ماوه‌ی نێوان 1950 تا 1990 و بۆیان ده‌رکه‌وت که "داهاتی ساڵانه‌ی تاکه‌که‌س ئاماژه‌یه‌کی باشی سه‌قامگیری دیموکراسیه‌ته." بۆ نمونه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که داهاتی ساڵانه‌ی تاکه‌که‌س تیایاندا له 1000 (هه‌زار) دۆلار که‌متره ( هاوجوتیی به‌های کریڕنی دۆلار له ساڵی 1985) دیموکراسیه‌ت به شێوه‌یه‌کی رێژه‌ی مامناوه‌ند هه‌شت ساڵ ده‌مێننه‌وه (هاوجوتی به‌های کڕین بریتییه له‌و تیۆره‌یه‌ی که ده‌ڵێت رێژه‌کانی گۆڕٍینهوه له نێوان دراوه‌کاندا یه‌کسان ده‌بێت ئه‌گه‌ر هێزی کڕینیان هه‌مان شت بێت له هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا.) کاتێک رێژه‌ی داهات له نێوان 1001 (هه‌زار و یه‌ک) دۆلار بۆ 2000 (دوو هه‌زار) دۆلار بوو، ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ت 18 ساڵه. دیموکراسیه‌تیش له‌و وڵاتانه‌دا که داهاتیان له‌سه‌رو 6055 (شه‌ش هه‌زار و په‌نجاوپێنج) دۆلارهوهییه پێشبینی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت بۆ هه‌تا هه‌تایه بمێننه‌وه. ئازادی ئابوری ده‌بێته هۆی گه‌شه به‌ڵام هه‌میشه ناچێت به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت. هۆنکۆنگ و سینگاپوره، له نێو ئابورییه هه‌ره ئازاده‌کانی دنیا رێزدهکرێن، نمونه‌ی به‌رچاون. به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌روه‌ت به ته‌نها هه‌میشه به‌رهه‌می ئابوری ئازاد نیه، وه‌ک له نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌یبنین که له‌ڕوی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن به شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی داهاتیان به‌رزه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئابوری به توندی کۆنتڕۆڵکراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، وه‌ک چاوه‌ڕوانیشی لێده‌کرێت، ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانیش به شێوه‌کی سه‌خت سنوردارن له‌و وڵاتانه‌دا. له‌لایه‌کی تره‌وه رۆڵی سه‌ره‌کی ئازادی ئابوری بۆ دیموکراسیه‌ت ئاشکرایه. ده‌کرێت هێزێکی له بن نه‌هاتوو بێت بۆ بره‌ودان به دیموکراسیه‌ت. و پێًوهرێکی باشی ئازادی ئابوریش پێویسته بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئازادی سیاسی.
دیموکراسیه‌ت هاوواتای ئازادی نیه. وه‌ک سهرنجیشماندا، ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی که ئازادییه‌کانی دیکه‌ی له‌خۆی نه‌گرتوه به ئاسته‌م سه‌رکه‌وتو ده‌بێت له سنوردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کان (بێگومان که به هه‌ڵبژاردن چونه‌ته ده‌سه‌ڵات). به‌و پێیه‌ش، له ئێستادا هه‌وڵی زۆر له ئارادایه بۆ بره‌ودان به حوکمی یاسا (به‌ردی بناغه‌ی دیموکراسیه‌تی لیبراڵ و ئازدای ئابوری پێکه‌وه). ئاشکرایه‌ی که حوکمی یاسا پێویسته بۆ دیموکراسیه‌تێکی چالاک و کارا. ئه‌و راستیه‌شی که حوکمی یاسای پێویستیشه بۆ په‌رپێدانی ئابوریش زیاتر و زیاتر به هێند وه‌رده‌گیرێت. بۆ نمونه، راپۆرتی ئازادی ئابوری جیهانی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتوه که هه‌ر وڵاتێک که حوکمی یاسا تێیدا لاواز بێت ناتوانێت رێژه‌ی گه‌شه‌کردن به‌رزونزم رابگرێت (زیاد له 1،1 له سه‌دا)، هه‌ر که داهاتی ساڵانه‌ی تاکه‌که‌س به‌رزبوه‌وه بۆ زیاتر له 3400 دۆلار (سێ هه‌زار و چوارسه‌د). به واتایه‌کی دیکه، کاتێک ئابورییه‌کی دیاریکراو ده‌گاته ئاستێکی دیاریکراو له په‌ره‌پێدان، باشترکردنی حوکمی یاسا هۆیه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ به‌رده‌وامبونی گه‌شه. حوکمی یاسا، به‌پێچه‌وانه‌ی که‌مکردنه‌وه و تایبه‌تیکردنی تاریف، ناکرێت به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ بره‌وه‌ی پێبدرێت. زۆر رێی تێده‌چێت که حوکمی یاسا پاشتر یاخود له هه‌مانی کاتدا له‌گه‌ڵ شتی دیکه‌دا روو بدات که به راستی ئه‌نجامده‌درێن. له سه‌ره‌تادا پێشنیارێکی ساکاره. له‌بری ته‌رکیزخستنه سه‌ر بره‌وپێدانی راسته‌وخۆی حوکمی یاسا، پێویسته ئه‌و ژینگه‌یه فه‌راهه‌م بکه‌ین که حوکمی یاسا تێیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات. له‌پاڵ رێوشوێنه‌کانی دیکه‌دا، به مانای بره‌ودان به چاکسازی بازاڕ و ئازادی ئابوری دێت. بۆ زۆربه‌ی وڵاته هه‌ژاره‌کان، ئه‌مه به مانای بچوککردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حکومه‌ت دێت. ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێستا حوکمی یاسا تێیاندا به‌هێزه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌یان دروستکرد و ئینجا پاشتر قه‌باره‌ی حکومه‌ته‌کانیان گه‌وره‌کرد. به‌داخه‌وه زۆر وڵاتی هه‌ژار ئێستا له هه‌وڵی دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دان به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه. بۆ نمونه له وڵاتانی هه‌مه‌چه‌شنی وه‌ک به‌رازیل و سلۆڤاکیا و کۆماری کۆنگۆ و روسیا خه‌رجیی حکومه‌ت وه‌ک به‌شێک له سه‌رجه‌می ده‌ستکه‌وتی به‌رهه‌می ناوخۆ له 30 بۆ 40 له سه‌دا تێپه‌رده‌کات. هه‌وڵه‌کان بۆ بره‌ودان به حوکمی یاسا له‌و وڵاتانه‌ی که هێشتا حکومه‌ت تێیاندا گه‌وره‌یه یان سه‌رنه‌که‌وتو ده‌بن یان تا راده‌یه‌کی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بن. له‌راستیدا، هه‌رچه‌نده ئاراسته‌ی شه‌پۆل له 20 ساڵی رابردودا به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ئازادی سیاسی و ئابوری بووه له جیهاندا، به‌ڵام زۆر وڵات هێشتا رێگه‌یه‌کی زۆر درێژیان له پێشه بۆ گه‌یشتن به ئازادی ئابوری. ره‌نگه روسیا ده‌ستبه‌رداری سۆشیالیزم بوبێت، به‌ڵام به پله‌ی 115 دێت له لیستی ئه‌و 127 وڵاته‌ی که له راپۆرته‌که‌ی ئازادی ئابوری جیهاندا لێکۆڵێنه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه. فه‌رید زه‌که‌ریای نوسه‌ر تێبینی ئه‌وه ده‌کات که زۆربه‌ی دیموکراسیه‌ته هه‌ژاره‌کان له جیهاندا دیموکراسیه‌تی نا لیبراڵن. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌ی که رژێمه سیاسییه‌کان که تێیاندا ئازادییه‌کان بێجگه له ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وه‌ی کێ حوکم ده‌کات هێشتا به‌باشی نه‌چه‌سپیون. سه‌رنجی ئه‌وه‌شی داوه که له خۆرئاوا، ترادسیۆنی لیبراڵی ده‌ستوریی له پێشدا په‌ره‌یسه‌ندوه و گۆڕان به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت به‌دوای ئه‌ودا په‌ره‌ی سه‌ندوه. بۆ نمونه له ساڵی 1800 دا، ته‌نها له سه‌دا دووی هاوڵاتییان له به‌ریتانیا ده‌نگیانداوه، که ره‌نگه لیبراڵترین کۆمه‌ڵگا بوو بێت له هه‌موو جیهاندا له‌و سه‌رده‌مه‌دا. زه‌که‌رییا زیاتر رونیده‌کاته‌وه که ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆرئاوا که به‌م دوواییانه گۆڕنیانکردوه به‌ره‌و دیموکراسیه‌تی لیبراڵ وه‌ک کۆریای باشور و تایوان، سه‌رمایه‌داری و حوکمی یاسا له پێشدا هاتوون. ئه‌و شێوازه ره‌نگه رونیبکاته‌وه که بۆچی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتیین که پێشتر دیموکراتیبوون ئینجا ده‌ستیانکردوه به ئازادکردنی ئابووری کاتێکی سه‌ختیان هه‌بوه له بره‌ودان به ئازادی ئابوری یان گه‌شه. له ئه‌مڕۆدا، هه‌ندێک وڵات له ناوه‌راست و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریکای لاتین و جێگه‌ی دیکه به پله‌ی جیاجیای سه‌رکه‌وتن له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دیموکراسیه‌ت و ئازادی ئابوری‌دا هه‌ردوو له یه‌ک کاتدا. له هه‌ندێک باردا، ئازادی ئابوری دورخراوه‌ته‌وه یاخود چیتر پێشه‌نگی کاره‌کان نییه، که پێشبینییه‌کی خراپن بۆ دیمکراسیه‌ت. له باری تردا، وه‌ک ئیستوانیا، ئازادی ئابوری به شێوه‌یه‌کی جیگیر روی له زیادبوونکرد، پاشان دیموکراسیه‌ت پته‌وکرا. ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به دیموکراسیه‌تی سه‌رمایه‌داری هه‌یه، ئينجا ئایا له دیموکراسیه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌ژین یان هه‌ژار، یان له ده‌وڵه‌تی ئۆتۆکراتیدا، پێویسته هه‌میشه چاویان له‌سه‌ر رۆڵی سه‌ره‌کی ئازادی ئابوری بێت له به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگای ئازاد‌دا. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|