| نوێنه‌رایه‌تیکردنی رێژه‌یی دیموکراسییه‌تی سه‌رنه‌که‌وتوو به‌رهه‌م ده‌هێنێت |
|
|
|
|
نووسه‌ر جۆن بیزل ئه‌تلی
|
|
|
زۆربه‌ی سیسته‌مه دیموکراسییه‌کانی جیهانی سێ نه‌یانتوانی خۆشگوزه‌رانی گه‌وره بهێننه دی. هه‌ندێک له‌و سیسته‌مه دیموکراتانه به گه‌نده‌ڵی و سه‌رنه‌که‌وتن و بێسه‌روبه‌ری و که‌متوانایی له کۆنتڕۆڵکردنی تاواندا، ده‌ناسرێنه‌وه. یاخود به بێتواناییان له راپهڕٍاندنی ساده‌ترین ئه‌رکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. له‌گه‌ڵ دانانی ده‌ستوری عێراق له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه و فشارخستنه سه‌ر سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گۆڕان، ده‌توانین هه‌ندێک له‌و هۆکارانه شیبکه‌ینه‌وه که ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و دیموکراسیهتانه له‌هه‌ندێکی تریان باشتر کاربکه‌ن. رێساکانی گه‌شه‌ی ئابوری و فه‌رمانڕوایی کارا ته‌واو سه‌قامگیر و ناسراون، به‌ڵام زه‌حمه‌ته تێبگه‌ین له‌وه‌ی بۆچی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکانه‌وه فه‌رامۆشده‌کرێن. هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنیان زۆر جار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆشنبیری ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه یاخود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵی. به‌ڵام به‌ڵا گشتییه‌که له بونیاده سیاسییه‌که‌یدایه، به‌نزیکه‌یی زۆربه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تیکردنی رێژه‌یی به‌ندن. بۆ ئه‌وه‌ی له مانای نوێنه‌رایه‌تیکردنی رێژه‌یی تێبگه‌یت، پێویسته ئه‌وه بێنیته پێش چاوت "په‌رله‌مان" له چوار پارت پێکهاتوه که یه‌کێکیان پارتی پارێزگاره‌کانه، یه‌کێک هی سۆشیالیسته‌کان، سێهه‌میان پارتی چه‌پی رادیکاڵه (یان پارتێکی ئاینی که له زۆر وڵات هه‌یه)، چواره‌میش پارتی سه‌وزه. سێهه‌م و چواره‌م هه‌ره‌یه‌که‌یان له‌سه‌دا پێنجی کورسییه‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌یه. بیهێنه پێشچاوت هه‌ریه‌که له‌و پارتانه که‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌ڕیوه‌یان ده‌به‌ن که ساڵانێکه له‌و جێگهیهدان. ئه‌و کات هیچ بیرێکی نوێی له گۆڕێ نابێت. ناکۆکییه سیاسییه‌کانیش به‌و ده‌نگانه یه‌کلا ده‌بنه‌وه که ساغنهبونهتهوه، له رادیکاڵه‌کان یان پارتی سه‌وز. ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات و ئه‌مه‌ریکای لاتین، ئاڵوده‌ی ئه‌م جۆره له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی بوون، که زۆربه‌ی جار ژماره‌ی پارته بچوکه‌کان زیاتره. و هه‌ر پارتێک بتوانێت لانی که‌م له‌سه‌دا پێنجی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت، نوێنه‌ری ده‌بێت له په‌رله‌مان. مه‌سه‌له‌که زیاتر نالهباردهبێت به‌وه‌ی که هه‌ریه‌ک له‌و پارتانه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاپای وڵات دێنه مه‌یدان و به‌و پێیه‌ش ده‌ستنیشانکردنی کاندیده‌کانیان ده‌که‌وێته ژێر کۆنتڕۆڵی میکانیزمی کاری پارته‌که‌یه‌وه. ئه‌مه‌ش زۆرجار رێده‌که‌وێت که پیاوه قه‌دیمه‌کان که خۆیان به خاوه‌ن فه‌زل ده‌زانن و هیچیان بیرناچێته‌وه. به‌م شێوه‌یه پیاوه قه‌دیمه‌كان ناوی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌کان و ئه‌وانه‌شی که ته‌مه‌نیان که‌متر ده‌که‌وه‌نه بنه‌وه‌ی لیسته‌که، ئه‌مه ئه‌گه‌ر سه‌رۆکه‌کانیان له سه‌ره‌تاوه ره‌زامه‌ندبن له‌سه‌ر به‌شداریپێکردنیان. و ئه‌گه‌ر هات و پارته‌که 40 کورسی برده‌وه له په‌رله‌مان، ئه‌و کاندیدانه داده‌نرێن که ناویان له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌که‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش سیسته‌مێکه سیاسه‌تمه‌داره کۆنه‌کان که‌یفیان پێًیدێت، ئه‌وانه زۆر به ده‌گمه‌ن کورسییه‌کانیان له ده‌ستده‌ده‌ن. ریفۆرمیسته‌کانیش به‌هه‌مان شێوه (که زۆرجار به‌وه ناسراون که حه‌زیان به ههرانانهوهیه) ده‌توانرێت دوربخرێنه‌وه به‌وه‌ی که ناویان نه‌خرێته لیسته‌کانه‌وه یان بخرێته خواری خواره‌وه‌ی لیسته‌کان. به‌و پێیه‌ش گه‌نده‌ڵی شوێنی خۆی ده‌گرێت و پارێزراویش ده‌بێت چونکه ده‌نگده‌ران ناتوانن تاکه نوێنه‌ره‌کان وه‌لابنێن. و هه‌ر که پارته‌که له سه‌دا پێنجی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا ئه‌و پیرانه‌ی که به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌که‌یان داگیرکردوه هه‌میشه کورسیان ده‌بێت له په‌رله‌مان و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌ستنیشانی ئه‌وه ده‌که‌ن کێ له‌گه‌ڵیان ده‌بێت له لیسته‌که‌ی خۆیان. له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی نوێنه‌رایه‌تیدا، دوا به‌دوای ئه‌وه ده‌نگدانی هاوپه‌یمانییه براوه‌کان دێت بۆ یه‌کێک له به‌ته‌مه‌نترینی سه‌رکرده‌کانیان تا ببێته سه‌ره‌ک وه‌زیران. به‌ڵام له سیسته‌می ئه‌مه‌ریکی و ئینگلیزی‌دا، هه‌ر ئه‌ندامێک له ده‌سته‌ی یاسادانان نوێنه‌ری ناوچه‌یه‌کی جوگرافی دیاریکراوه، و ده‌کرێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ده‌نگی پێنه‌درێت و کاندیده نوێیه‌کان ده‌توانن رکابه‌ری خاوه‌ن کورسییه بههێزهکای ناو ئه‌نجومه‌ن بکه‌ن. و له سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌ییدا، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م گه‌ل ده‌که‌ن یان به‌شی گه‌وره‌ی، ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووان و له هه‌مانکاتیشدا که‌س ناکه‌ن. بۆیه ده‌توانن له مه‌سه‌له گشتییه‌کان بدوێن و زۆر ده‌گمه‌نیش رووده‌دات که ده‌نگه‌کانیان بخوات بۆ ده‌نگدان و سیاسه‌ت و ده‌رئه‌نجامی تایبه‌ت. ڤێنزوێلا نمونه‌یه‌کی به‌رچاوه له‌م روه‌وه، و به نمونه‌یه‌ک داده‌نرێت بۆ فه‌رمانڕه‌وایی له ئه‌مه‌ریکای لاتیندا. له هه‌فتاکان بۆ نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، ده‌بینین که کارلۆس ئه‌ندرییه پێرس و رافائێل کالدێرا هه‌ریه‌که‌یان دوو جار پۆستی سه‌ره‌ک کۆماریان بردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌کی دیکه‌یان نه‌بوو: ره‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کێکیان مانای بردنه‌وه‌ی ئه‌وی دیکه‌یانه. له‌هه‌وڵی بێهودهیاندا بۆ ده‌ربازبوون له پارته گه‌نده‌ڵه، نه‌شیاوه، چه‌قبه‌ستوه، کۆنه‌کان، ده‌نگیاندا به ئایدۆلۆجیستی چه‌پ و سه‌رۆکی ئێستا هۆگۆ شاڤێز. ڤلادیمێر چیلمنسکی سه‌رۆکی پێشووی ژوری بازرگانی ڤێنزوێلا له وتارێکیدا که له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنالدا بڵاوێکردۆتهوه مه‌سه‌له‌که به‌م جۆره وه‌سفده‌کات: "ئاستی گوزه‌ران بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له داتهپیندابوو، و پرۆسه‌ی دیموکراسییه‌تیش ته‌نها له خزمه‌تی سیاسه‌تمه‌داران و دۆستهکانیاندابوو. و هه‌ردوو پارتی سۆشیال دیموکراته‌کان و سۆشیال مه‌سیحییه‌کان که له سالًَی 1958 وه یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان بهدهستهوهبوه، جیاوازی زۆریان نه‌بووه. هه‌ردووکیان سۆشیالیزم و ئازادی سیاسی‌یان فهراههمکردوه. سیاسه‌ته‌کانیان به‌رده‌وام به‌ئاراسته‌ی هه‌ژاران بووه به‌ڵام به‌رده‌وام بێبهرههمبووه. و موڵکایه‌تی تایبه‌ت و گرێبهستنه تایبه‌ته‌کان هیچ جێگایه‌کیان له یاساکانیاندا نه‌بووه. و یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و کرێکارانه‌ی که ئاماده‌باشی کارکردنیان تێدابوو، له ئابوری ره‌سمی وڵاته‌که‌دا کاریان ده‌ستنه‌ده‌که‌وت." حکومه‌تی ئیسرائیل یه‌کێکی تره له نمونه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی له‌سه‌ر ئاستی وڵات. هه‌موو پارتێک ده‌توانێت کورسی له کنێست (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیسرائیل) به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌ک و نیو له سه‌دای ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستبهێنێت له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاپای وڵات، واته 55 هه‌زار ده‌نگ. سیسته‌مه‌که هێزێکی گه‌وره ده‌داته پارته ئاینییه‌کان (که ئه‌وانیش که‌مینه‌یه‌کی سنوردارن) و له سه‌دا بیستی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنن. و به‌و پێیه‌ش که ئه‌و پارتانه له نێوهندان، که ده‌کرێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی لیکۆد یان پارتی کرێکاران ببه‌ستن بۆ دروستکردنی حکومه‌ت، هێزێکی سیاسی هێنده گه‌وره‌یان هه‌یه تا ئه‌و راده‌یه‌ی که له خومه‌تی سه‌ربازی ده‌بوردرێن، و زۆربه‌شیان کار ناکه‌ن و باجیش ناده‌ن. که‌من ئه‌و وڵاتانه‌ی که سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تیکردنی رێژه‌یی به شێوه‌یه‌کی باش کاریان تێدا ده‌کات، وه‌ک وڵاتانی سکه‌نده‌ناڤی، و به‌م دواییانه‌ش سلۆڤاکیا و ئیسپانیا. به‌ڵام ’ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هه‌مه ره‌گه‌زن و بچوکن و ديمؤکراسیهتیش تێایاندا نوێن و سه‌رکرده‌ی لاویان هه‌یه و پهرلهمانهکانیشیان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و راده‌یه له ئیفلیجی که حکومه‌ته نوێنه‌رایه‌تییه کۆنه‌کان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن. له‌هه‌مان کاتیش‌دا سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ین که دیموکراسیه‌ته سه‌رکه‌وتوه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا (و هیندستان) پشتنابهستن به نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان سیسته‌مێکی تێکه‌ڵیان هه‌یه که تیایدا رێژه‌ی له‌سه‌دا 10 بۆ 20 له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان به شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی ههڵدهبژێًردریًًَن. به‌ڵام له په‌رله‌مانی روسیادا (دۆما)، نیوه‌ی ئه‌ندامه‌کانی به سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی ریێژهیی هه‌ڵده‌بژێردرێن. و له مه‌کسیکیش له‌سه‌دا 40. و وڵاتی چیلیش به یه‌کێک له‌و وڵاته زۆر که‌مانه‌ی ئه‌مه‌ریکای لاتین داده‌نرێت که ئه‌م سیسته‌مه پهیرٍِهو ناکه‌ن. رۆس ریچاردسنی وه‌زیری پێشووی نیوزله‌ندا که به ئه‌ندازیاری ئازادی بازار و فهرههمکهری خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌و وڵاته له هه‌فتاکاندا داده‌نرێت، له کۆنگره‌یه‌کدا که په‌یمانگای که‌یتۆ ساڵی رابردوو له مۆسکۆ سازیکرد، وتی که زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که "تێوه‌گلاون له سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌ییه‌وه" خراپی جۆریی سیاسه‌ته گشتییه‌کانیان یه‌کێکه له خوسڵهتهکانیان. و روبه‌ڕوی چه‌ندین گرفت ده‌بنه‌وه له گرتنه‌به‌ری چاکسازی سه‌رکه‌وتودا. و هه‌روه‌ها ئه‌وروپای خۆرئاوای به نمونه هێنایه‌وه که کهمتوانیاییان ده‌رکه‌وت له چاکسازیکردن له یاساکانی کارکردنه چه‌قبه‌ستوه‌کان و سیسته‌مه وهدورخهرهوهکانی کاره بازرگانییه‌کان و ده‌ستپێشخه‌ری (بێجگه له به‌ریتانیا). هێرناندۆ دی سۆتۆی ئابوریناسی ناوداری وڵاتی پیرۆ، به‌هه‌مان شێوه باسی له‌م مه‌سه‌له‌یه کردوه له کتێبه‌که‌یدا به ناوی "رێگه‌ی دیکه" و بڕِوای وایه که دیموکراسیه‌ت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت به شێوه‌یه‌کی باشتر له ده‌وڵه‌ته ئهنگلۆسهکسۆنییهکاندا چونکه پشت به سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی نابه‌ستن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که وێلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئاگاداری ئه‌م وانه جیهانییه‌یه له زانستی یاساکانی هاووڵاتیبووندا، هێشتا ده‌بینین سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی جێبه‌جێده‌کات له ئه‌زمونی عێراقدا له قۆناغی گۆڕاندا به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت. ئه‌و سیسته‌مه ناوچه‌کان دهستیشانناکات هاوشێوه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی به‌گوێره‌ی نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌یی که ده‌سه‌ڵاتی یه‌کسان ده‌به‌خشێته ویلایه‌ت و بازنه هه‌ڵبژاردنییه بچوکه‌کان. و پهیڕٍهوکردنی سیسته‌می دوو ئه‌نجوومه‌نی که له ویڵایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان هه‌یه، ده‌یتوانی ببێته چاره‌سه‌ر و زامنی مافی که‌مایه‌تییه‌کانی وه‌ک کورد و سوننه و مه‌سیحییه‌کان له وڵاتێک‌دا که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی شیعه‌یه. ئه‌و کات مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که تیرۆریسته‌کان رێگه‌بگرن له خه‌ڵکی له به‌شداریکردنی ده‌نگدان له ناوچه سوننه نشینه‌کاندا، ده‌ڕه‌وییه‌وه به‌وه‌ی که هه‌ر ناوچه‌یه‌ک نوێنه‌رێکی هه‌بوایه له په‌رله‌مان نماینده‌یی بکردایه. ئه‌و کات لاوازی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران نه‌ده‌بوه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌وتۆ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی هه‌موو ناوچه‌کان له هه‌موو بارێک‌دا نوێنه‌ریان ده‌بوو. فرانک گلۆدیکی راڤه‌که‌ری ئه‌وروپی له نامه‌یه‌کیدا بۆ سینترهڵ یورۆپ ریڤیودا له ئایاری 2000دا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: نوێنه‌رایه‌تیکردنی رێژه‌یی مه‌ترسی خۆی هه‌یه له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست دابه‌شبونی ئیتنی و ئایدۆلۆجییه‌وه و ئاینییه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵ به خه‌ڵکه‌وه ده‌نێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاسا پێشوخت سهپاوانه ده‌نگبده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن که ئایا ئه‌م ده‌نگدانه روخێنه‌ره یاخود ئه‌گه‌ر بشزانن، هه‌ڵوێستیان ده‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و رێژه‌ی له سه‌دا پێنجه‌ش نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌م جۆره له هه‌ڵبژاردن و کاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان." بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک سیسته‌می نوێنه‌رایتی رێژه‌یی هه‌بێت، تۆ وایبۆدهچیت که "ئه‌وانی دیکه" له‌سه‌ر بنه‌مای ئیتنی ده‌نگده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ تۆ دروستده‌کات. تاقه رێگه‌یه‌ک بۆ خۆپاراستن بریتیه له کردنی هه‌مان شت." سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و هه‌موو قه‌وم و گروپه جیاوازه به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر یه‌کبخات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌کی حه‌تمی دایده‌تاشێت به‌لای توندره‌وی و ناسه‌قامگیری و ناکاریگهریدا. خه‌ڵکی ئه‌وه‌یان له‌بیرکردوه که ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان له سه‌ره‌تاوه وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه و فره ئاین بووه. دیموکراتیه‌ته ناسهرکهوتوهکان ده‌بنه ژینگه‌ی نه‌مانی سه‌قامگیری و به‌ربڵاوبونی به‌دبه‌ختی له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی جیهاندا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و خۆشگوزه‌رانی له جیهاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که فاکته‌ری که‌لتوری دیکه‌ش هه‌یه، وه‌ک ئاراسته‌ی دڵسۆزی ته‌واوه‌تی بۆ خێزان و هۆز له‌بری نه‌ته‌وه، که ده‌وری کاریگه‌ر ده‌گێڕن. ئه‌مه‌ریکا له هه‌وڵیدا بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تگه‌لی هاوسه‌نگ و سه‌رکه‌وتوو له عێراق و له جیهانی عه‌ره‌بی، پێویستی به‌وه هه‌یه ئه‌و جۆره له سیسته‌م بره‌وپێبدات که له وڵاتانی دیکه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|