new book
وته‌ی هه‌فته
دۆلای لاواز و عه‌مبارکردنی نه‌وت له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ پشت به‌رزی نرخی نه‌وته‌وه‌
نووسه‌ر ستیڤ ئێچ هانكی

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، نرخی نه‌وتی خاو لوتکه‌ی هه‌ڵاوسان-گونجاوی1 پێشوی خۆی  تێپه‌ڕاند که‌ 103.76 دۆلار بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ( ئه‌م تۆماره‌ له‌ 1980دا دامه‌زراوه‌). له‌وکاته‌وه‌، نرخی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام تۆماری نوێی به‌رز ده‌شکێنێت. مه‌سه‌له‌که‌ هه‌ر به‌مه‌ ته‌واو نابێت. له‌ 6 ی حوزه‌یراندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك 10.58 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ (به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی تۆماریی له‌ یه‌ک رۆژدا). ئه‌مه‌ش به‌س‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ چینه‌ ده‌نگبه‌رزه‌کان به‌ هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه‌ بهێنێته‌ ده‌نگ‌. ئه‌وان هه‌ستان به‌ به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌‌یه‌کی زۆر له‌ نوسینی بیروڕا – که‌ زۆربه‌یان بێ بنه‌مابوون- له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ چی بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بچێت به‌ ئاسمانا. هه‌روه‌ها ئه‌وان به‌ خێرایی ئه‌و ده‌عبایه‌یان مه‌حکوم کرد که‌ هه‌میشه‌ لۆمه‌ی ده‌که‌ن: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کاڵا و پشک ده‌کڕن تا دواتر به‌ نرخی گران بیانفرۆشنه‌وه‌. شتێکی سه‌رسوڕهێن‌ نیه‌ که‌ وه‌زیرانی دارایی گروپی هه‌شت وڵاته‌‌ پیشه‌سازییه‌که‌ له‌ دوا کۆبونه‌وه‌ی دوو رۆژیاندا له‌ ئۆساکا، یابان، ته‌رکیزیان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت بوو. 

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
فێدره‌ڵ ریزێرڤ (بانکی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا) و نرخی برنج
نووسه‌ر ستیڤ هانكی‌ و ده‌یڤد رانسن

 

Active Imageله‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا نرخی برنج له‌ به‌رزبونه‌وه‌دا بووه‌. به‌ ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادی کردوه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی هه‌ڵایسانی ئاژاوه‌ی شارنشینان له‌باره‌ی خۆراكه‌وه‌ چه‌ند وڵاتێکدا. سیاسه‌تمه‌داران به‌ خێرایی لۆمه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌وانه‌ کرد‌ که‌ بازرگانی به‌ برنجه‌وه‌ ده‌که‌ن یان عه‌مباری ده‌که‌ن بۆ قازانجی زیاتر. لۆمه‌که‌یان ئاڕاسته‌ی جێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ کراوه‌.

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
چه‌وت باوه‌ڕی له‌باره‌ی تاکگه‌راییه‌وه‌
نووسه‌ر تۆم جی. پاڵمه‌ر

 

Active Image

 

به‌م دووایانه‌ بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرا که‌ گوایه‌ لیبراڵه‌کان، یان لیبراڵه‌ کلاسیکیه‌کان، بڕوایان وایه‌ که‌ "تاکه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ‏کامڵ ده‌‌ڕسکێن و به‌ها په‌سه‌نده‌کانیان به‌ر له‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌خولقێن." و گوایه‌ ئه‌وان (واته‌ لیبراڵه‌كان) "به‌ڵگه‌ی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز له‌باره‌ی کاریگه‌ریه‌ خراپه‌کانی ته‌نیایی پشتگوێ ده‌خه‌ن،" زۆر له‌وه‌ش سه‌یرتر، ئه‌وان (واته‌ لیبڕاڵه‌کان) "به‌توندی دژی ئایدیای 'به‌ها هاوبه‌شه‌کان' یان ئایدیای 'چاکه‌ی ‏گشتی'ن."

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
تێگه‌یشتن ناسه‌پێنرێت
نووسه‌ر جۆن لۆک

 Active Image

ئه‌م نوسینه‌ به‌شێکه‌ له‌ وتارێکی درێژی جۆن لۆک به‌ ناوی "نامه‌یه‌ک له‌باره‌ی لێبورده‌ییه‌وه‌". گرنگی ئه‌م ‏نوسینه‌ی لۆک له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌ یه‌کێک له‌ نوسینه‌ فه‌لسه‌فیه‌ ره‌سه‌نه‌‌کان ده‌ژمێردرێت که‌ چه‌مکی لێبورده‌یی ‏‏(التسامح-toleration)ی وه‌ک چه‌مکێکی فه‌لسه‌فی خسته‌ بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه‌وه‌. پێش لۆک رێسای گشتی بریتیی ‏بوو له‌ نه‌بونی لێبورده‌یی و ئه‌وانه‌شی که‌ بانگێشه‌یان بۆ ده‌کرد ده‌بوو ئارگیومێنتی به‌هێزیان هه‌بێت بۆ ‏سه‌لماندنی قسه‌کانیان، به‌ڵام لۆک ئه‌مه‌ی گۆڕی. لێبورده‌یی یه‌کێکه‌ له‌ بنه‌ما سه‌رکیه‌کانی پاراستنی ئازادی و به‌رقه‌راربوون و چه‌سپاندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
قه‌یرانی نرخی خۆراك: کێ به‌رپرسیاره؟
نووسه‌ر ئیمانوێڵ مارتا

Active Imageئه‌و ئاژاوانه‌ی برسێتی که‌ به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراکه‌وه‌ روده‌ده‌ن‌ درامایه‌کی دزێوی مرۆڤایه‌تیه‌‌. نرخی جیهانیی گه‌نم له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا نزیکه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ به‌رزبۆته‌وه‌‌ و له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوشدا دوو ئه‌وه‌نده‌ به‌رزبۆته‌وه‌‌، نرخی برنجیش له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا زیاتر 50% به‌زربۆته‌وه‌‌. نرخی ژه‌مێك خواردن له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ هه‌ژاره‌کاندا 40% گرانتره‌ له‌چاو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ردا. کاتێك که‌ کڕینی خۆراك ده‌کرێت 75%ی بو‌دجه‌ی ماڵێك پێکبهێنێت، ئه‌وا ئه‌م نرخ زیادبونانه‌ ده‌بنه‌ کابوس. ده‌کرێت ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌بێت که‌ ملیۆنان ده‌چنه‌وه‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری و هه‌وڵی گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌ند ساڵێك ده‌سڕێته‌وه‌. ئایا هۆکاره‌کانی ئه‌م باره‌ چین؟

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی

Active Image

 

کاتێک له‌ مه‌جرای روداوه‌ مرۆییه‌کاندا پێویستی ئه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات گه‌لێکی ‏دیاریکراو ئه‌و گرێبه‌نده‌ سیاسیانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ که‌ به‌یه‌کێکی دێکه‌وه‌ی ‏ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها له‌ نێو ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ر زه‌میندا به‌دوای ئه‌و پێگه‌ لێکجودا و ‏یه‌کسانه‌دا بگه‌ڕێت که‌ یاساکانی سروشت و خودای سروشت وه‌ک ماف ‏پێیبه‌خشیون، رێزگرتنێکی شایسته‌ به‌ بیروڕای مرۆڤایه‌تی ئه‌و ئه‌رکه‌ ده‌خاته‌ ‏ئه‌ستۆیان که‌ ئه‌و هۆکارانه‌ به‌یان بکه‌ن که‌ ناچاریکردون جیاببنه‌وه‌.

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
له‌باره‌ی حکومه‌ت و سه‌روماڵه‌وه‌‏
نووسه‌ر جۆن لۆک

Active Imageسه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زه‌وی و هه‌موو بونه‌وه‌ره‌ پله‌نزمه‌کان موڵکی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ مافی ‏‏موڵکایه‌تیکردنی خودی خۆشی هه‌یه‌. له‌مه‌شدا هیچ که‌سێک هیچ مافێکی تێیدا نیه‌ بێجگه‌ له‌ خۆی. ده‌کرێت بڵێین ‏‏ره‌نجی شان و ده‌ستکرده‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی شیاو موڵکی ئه‌وکه‌سه‌ن.

گه‌ر که‌سێک هه‌رشتێک وه‌ده‌ستبهێنێت که‌ سروشت بۆی دابینکردوین یان له‌ سروشتدایه‌ و هێزی بازوی خۆی ‏له‌گه‌ڵ ئه‌و ‏شته‌ تێکه‌ڵکرد، و شتێکی خسته‌ پاڵی که‌ هی خۆیه‌تی، به‌و پێیه‌ ده‌یکاته‌ موڵکی خۆی.‏

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
کۆیله‌کردنى ئافره‌ت‏
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت‏

Active Imageمن وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژه‌ریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم، بیهێنه‌ پێش چاوت کاتێک پیاوان ‏تێبکۆشن له‌ پێناوى سه‌ربه‌ستى خۆیاندا و رێگه‌یان پێبدرێت خۆیان بڕیاربده‌ن له‌باره‌ى به‌ختیاریى ‏خۆدى خۆیانه‌وه‌، ئایا ناشیاو و ناڕه‌وا نابێت ئافره‌ت به‌کۆیله ‌بکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوه‌تیش ‏باوه‌ڕت به‌وه‌ هه‌بێت که‌ تۆ به‌شێوه‌یه‌ک ره‌فتارت کردوه‌ که‌ باشترین هه‌وڵتداوه‌ بۆ بره‌ودان به‌ ‏به‌ختیارى ئه‌وان؟ کێ پیاوى کرده‌ تاقه‌ دادوه‌ر، له‌کاتێکدا ئافره‌ت شه‌ریکه‌ به‌شییه‌تى له‌ ژیریدا؟...‏

درێژه‌ی بابه‌ت...
 


Developed & Designed by MediaPlus ©